وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە مانگی تشرینی رابردودا بڕی ١٠٩ ملیۆن و ٥٤٥ ھەزار و ٥٨٩ بەرمیل ھەناردەکراوە و داھاتەکەی نۆ ملیار و ٥٩٣ ملیۆن و ٦٤٣ ھەزار دۆلار بووە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە کێڵگە نەوتییەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق بڕی ١٠٨ ملیۆن و ٥٠ ھەزار و ٣٦٠ بەرمیل و لە کێڵگەی نەوتی گەیارەش یەک ملیۆن و ٣٠ ھەزار و ٥٠١ بەرمیل ھەناردەکراوە، بڕی ٤٦٤ ھەزار و ٧٢٨ بەرمیلیش رەوانەی ئوردون کراوە.
وەزارەتی نەوت راشیگەیاند، تێکڕای نرخی ھەر بەرمیلێک نەوتی ھەناردەکراو لە مانگی رابردودا ٨٧ دۆلار و ٥٧ سەنت بووە و لەلایەن ٣٨ کۆمپانیای جیھانییەوە بارکراوە.
کەریم سەید وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە لە دوو ملیۆن قوتابی و خوێندکار لە قۆناغە جیاوازەکانی خوێندن، لە وەرگرتنی دەرماڵەی ھاوکاریی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ سوودمەند دەبن و لەگەڵ وەزارەتی کار لەسەر ھێڵن بۆ تەواوکردنی داتاکانی ئەو خوێندکارانەی سوودمەند دەبن.
راشیگەیاند، لە دابەشکردنی دەرماڵەدا رەچاوی باری دەروونی سوودەمەندەکان دەکرێت و ھەر کەسێکیان لە رێگەی ماستەر کارتی تایبەت بە خێزانەکەیان، دەرماڵەکەیان لە رێگەی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتییەوە بۆ دابین دەکرێت.
حزبوڵای عێراقی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ھاتووە، بەشدارییان لە چالاکییەکانی مقاوەمەی ئیسلامی کردوە لەسەر ھەمان رێگەش بەردەوام دەبن دژی داگیرکاری و دەرکردنی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لەئێستاداو بەھۆی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس چالاکیی و ھێرشەکانیان بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە کەمدەکەنەوە، ھەروەھا ھێرش بۆ سەر قەوارەی ئیسرائیل و شەڕ لە فەڵەستین و سنوری لوبنان دەوەستێنن تا کۆتایی ئاگربەستی غەززە.
دەشڵێت، جەخت دەکەینەوە کە رووبەڕووبونەوەمان دژی ھێزی ئەمریکا لە عێراق ناوەستێت تا ئازادکردنی عێراق و بڕیارێکە و پاشگەزنابینەوە چەندێک قوربانی بوێت.
مالکی لە وتەیەکیدا رایگەیاند، سندوقەکانی دەنگدان و بەشداری فراوان لە ھەڵبژاردنەکان ئیرادەی خەڵک دیاری دەکەن، وتیشی، بانگەوازکردن بۆ بەشدارینەکردن لە ھەڵبژاردنەکان، رێگەخۆش دەکات بۆ گەندەڵکاران کە بگەنە پۆستی باڵا لە ئەنجومەنی پارێزگاکان یاخود پەرلەمان.
جەختیشی لەوەکردەوە، گۆڕانکاری و چاکسازی لەڕێی ھەڵبژاردنەوە دەکرێت، بەشدارینەکردنیش ھیچ چاکسازییەک بەدیناھێنێت و ناھاوسەنگی لە نێوان پێکھاتەکان دروست دەکات، ھەر کەسێکیش رێگری لە خەڵک بکات، رێگری دەکات لە داڕشتنی داھاتوویان.
ئەو وتانەی مالیکی لە وەڵامی داواکارییەکی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر دێت، کە داوای لە سەدرییەکان کردبوو بایکۆتی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بکەن و شەرعیەتپێدان بەو ھەڵبژاردنە لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی کەمبکەنەوە.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگایاند، بڕیاردراوە لە ساڵی ٢٠٢٤دا سەرژمێری گشتی لە عێراق ئەنجام بدرێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، دەستییان بە ئامادەکاری کردووە بۆ ئەوەی سەرجەم پێویستییە دارایی و لۆجستییەکان بۆ ئەنجامدانی ئەو پرۆسەیە دابین بکەن.
سودانی دەشڵێت، لە ساڵی یەکەمی حکومەتدا رێژەی ھەژاری و بێکاری کەمیکردوە لە ڕێگەی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی و باشکردنی سەبەتەی خۆراک و گرنگیدان بە پڕۆژەی تەندروستی و خوێندن و خزمەتگوزاری و کارکردن لەسەر دروستکردنی سندوقی پاڵپشتی بۆ ئەو ناوچانەی کە ھەژارنشینن.
نەجم جبوری پارێزگای نەینەوا، نوسراوی دەست لەکارکێشانەوەی ئاڕاستەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد و رایگەیاند، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە یاسای لێپرسینەوە و دادوەری گرتوویەتییەوە و لە ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەنگنەدراوە لەسەرئەوەی تایبەتمەندیی بە نەجم جبوری بدرێت، دەست لە پۆستەکەی دەکێشێتەوە و داوا لە سودانی دەکات دەست لەکارکێشانەوەکەی پەسەند بکات.
محەمەد شیاع سودانی دەست لەکارکێشانەوەی نەجم جبوریی پەسەند کرد و عەبدولقادر دەخیلی بە وەکالەت راسپارد بۆ بەڕێوەبردنی ئەرکەکانی پارێزگاری نەینەوا.
نەجم جبوری لە ساڵی ٢٠١٩وە بووەتە پارێزگاری نەینەوا، مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، دادگای پێداچوونەوەی عێراق بڕیاریدا بەپێی یاسای لێپرسینەوە و دادوەری کە تایبەتە بە ریشەکێشکردنی حزبی بەعس، نەجم جبوری لە کێبڕکێی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا دووربخاتەوە.
عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، تۆماری دەنگدەرانی کەرکوک بەشێوەیەکی یاسایی نوێکراوەتەوە کە سەرجەم دەنگدەران بەپێی تۆماری ساڵی ١٩٥٧ لە خۆدەگرێت و لەگەڵ ھەموو ئەوانەی ماددەی ١٤٠ دەیانگرێتەوە و پێش ساڵی ٢٠٠٣ کۆبوونی خۆراکی کەرکوکیان ھەبووە، ٨٠ ھەزار دەنگدەریش نوێش بۆ پارێزگاکە زیادکراون کە یەکەمجارە دەنگ دەدەن.
وتیشی، پێشتر تۆماری دەگدەرانی کەرکوک ئاراستەی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە و ھیچ لایەنێک ناڕەزایی و تانەی نەبووە، بۆیە بەپێی یاسای پارێزگاکان، ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکیش لەگەڵ سەرجەم پارێزگاکانی تری عێراق بەڕێوەدەچێت و بەھیچ شێوەیەک دواناخرێت.
وتەکانی سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمیسیۆن لەکاتێکدایە ژمارەیەک لە لایەنە عەرەبی و تورکمانییەکان ھەوڵەکانیان دەستپێکردووە بۆ دواخستنی ھەڵبژاردن لە پارێزگای کەرکوک، بەپاساوی ئەوەی وردبینی لە تۆماری دەنگدەران نەکراوە.
ئاژانسی ھەواڵی عێراق لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، وەفدەکەی عێراق پێکدێت لە راوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیران، سێ لێپرسراوی بانکی ناوەندی و ١٢ بەڕێوەبەری سەر بە بانکەکانی عێراق لەگەڵ لێپرسراوانی تورکیا باس لە کردنەوەی ھەژماری نێردراو بۆ بانکەکانی عێراق بە دراوی جۆراوجۆری بیانی دەکرێت.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، کارئاسانیکردن بۆ بەکارھێنانی کارتی بانکی بۆ دانیشتوانی عێراق و گەشتیاران لە بانکەکانی تورکیاو ڕێکخستنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان عێراق و تورکیا لە ڕێگەی کڕین و فرۆشتن بە دراوی بیانی جیاجیا و ھەماھەنگی گومرگی تاوتوێ دەکرێن.
چاوەڕوان دەکرێت لێپرسراوانی عێراق و تورکیا دوای کۆبوونەوەکە ژمارەیەک رێککەوتن و لێکتێگەیشتن لەبارەی ھەرسێ دۆسییەکە ئیمزا بکەن و بەرەسمی بیخەنەبواری جێبەجێکردنەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دادی عێراق، خالید شوانی وەزیری داد سەردانی پارێزگای بەسرەی کردووە و لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرە گفتوگۆیان لەسەر ھەموو پرۆژەکانی سەر بەوەزارەتی داد کردووە بەتایبەتیش پرۆژەی کۆمەڵگە دادییەکان کە لە ھەرسێ ناوچەی قوڕنە و ئەبی خەتیب و مەدینە جێبەجێ دەکرێت.
خالید شوانی وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ پارێزگاری بەسرە رێککەوتوون لەسەر تەرخانکردنی پارچە زەوییەک بە مەبەستی دەستپێکردنی پرۆژەی دروستکردنی شارێکی چاکسازی گەورە و پێشکەوتوو لە بری ھەموو چاکسازییەکانی تری شارەکە بەشێوەیەک، کە لەسەر بنەمای ستانداردە جیھانییەکان و پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ دروست دەکرێت.
وتیشی، ئامانجی سەردانەکەی وەفدی حکومەتی ھەرێم بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەران و خەرجکردنی شایستە داراییەکانی ھەرێم.
حکومەتی ھەرێم لەچەند ھەفتەی رابردوودا داواکارییەکی ئاڕاستەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد بۆ ئەوەی ناردنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە بۆ سێ مانگی دیکە بەردەوام بێت، بەڵام تا ئێستا سودانی وەڵامی داواکەی نەداوەتەوە.
باسم محەمەد، بریکاری وەزارەتی نەوت رایگەیاند، دوو کۆمپانیا توانیانە مۆڵەت وەرگرن بۆ کارکردن لە سێ کێڵگەدا ئەوانیش کۆمپانیای ھیلال مۆڵەتی کارکردنی لە دوو کێڵگەدا وەرگرتوە و کۆمپانیایەکی دیکەش مۆڵەتی کارکردنی لە کێڵگەی حەویزەدا وەرگرتوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، وەزارەت چاوەڕێی کۆمپانیا جیھانییەکانە بۆ ئەوەی وەبەرھێنان لە چەند کێڵگەیەکدا بکەن و سورن لەسەر ئەوەی کارکردن لە کێڵگە غازییەکاندا لەبەرئەوەی عێراق کێڵگەیەکی غازییە بەو پێیەی وڵاتێکی نەوتیشە.
باسم محەمەد خزیر دەشڵێت، ھەوڵدەدەن عێراق بکەنە وڵاتێک کە پێویستی ناوخۆیی لە غاز پڕبکاتەوە و ھەناردەی دەرەوەشی بکات.
فەرمانگەی راگەیاندنی بانکی رافیدەین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە درێژەی ھەوڵەکانیان بۆ بەرەوپێشبردنی سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە عێراق، تیمە مەیدانییەکانیان خزمەتگوزارییەکانی سەکۆی پارەدانی ئەلیکترۆنی و کردنەوەی ھەژماری بانکی بۆ بەکارھێنەرانی کارتی بانکی رافیدەین فراوانتر کردووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بانکەکەیان چەندین ئاسانکاری بۆ بەکارھێنەرانی کارتی بانکی کردووە، تاکو بتوانن لە مامەڵەکانی رۆژانەیاندا بەکاری بھێنن.
عەلی عەلاق بە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی راگەیاندووە، چارەسەری ناجێگیری بەھای دینارو دۆلار دەکەن و پلانی تۆکمەیان بۆ رێگریکردن لە بردنە دەرەوەی دۆلار بۆ دەرەوەی ووڵات داڕشتووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەت بڕیارێکی دەرکردووە کە مامەڵەکردن بە دۆلار لە ناوخۆی وڵاتدا قەدەغە دەکات، تەنھا لە ھەندێک حاڵەتی پێویستدا مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دەشڵێت، مانگی داھاتوو بانکی ناوەندی عێراقی لەگەڵ بانکی فیدڕاڵی ئەمریکی لە ووڵاتی ئیمارات کۆدەبنەوە و چەند پرسێکی پەیوەست بە دۆلار تاوتوێدەکەن.
ئەکرەم کەعبی، ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی نوجەبای عێراق کە یەکێکە لە گروپە چەکدارییەکان و ناوی لە لیستی تیرۆری ئەمریکادایە، لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای ھێرشەکەی ئەمریکا بۆسەر پێگەیەکی حەشدی شەعبی لە جەرف سەخەر، پێویستە لەسەر ھەمووان شەڕ دژی ئەمریکا رابگەیەنن و لە عێراق دەریان بکەن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لەئێستادا ھیچ پاساوێک نییە بۆ مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا بەناوی شەڕکەر و راوێژکاری سەربازی، جەختیش دەکاتەوە بەرامبەر ئەو روداوە سەرکۆنەکردن بەس نییە و داوای ھەڵویستی توند دەکات.
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە درێژەی ھەوڵەکانیان بۆ دەستگیرکردنی ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژی سپایکەر و لەسەر بنەمای زانیاری ورد، لە ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەشی دەزگای ھەواڵگری نیشتمانی و فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، تواندراوە دوو لە ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژی سپایکەر دەستگیربکرێن، کە بۆ ماوەی نزیک نۆ ساڵ لە وڵاتێکی دراوسێی عێراق خۆیان حەشاردابوو.
ئەوەشی خستەڕوو، ھێزە ئەمنییەکان و تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ھەوڵەکانیان بەردەوام دەبن، تاکو سەرجەم تاوانباران و بکەرانی دۆسییەی کۆمەڵکوژی سپایکەر دەستگیردەکەن.
رۆژی ١٣ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٤، تیرۆریستانی داعش نزیکەی دوو ھەزار سەربازی فیرقەی ١٨ی سوپای عێراقیان لە بنکەی ئاسمانی سپایکەری لە موسڵ دەستبەسەرکرد، دواتر لە نزیک تکریت بە سەدان سەربازی ئەو فرقەی سوپای عێراقیان کۆمەڵکوژ کرد، تائێستاش ٥٠ کەس لەسەر ئەو دۆسییەیە لەسێدارەدراون.
ئەمڕۆ ھەردوو سەرۆک، سەردانی سەنتەری تۆمۆ بۆ تەکنەلۆژیای داھێنانیان کرد، کە تایبەتە بە تەکنەلۆژیا و فێربون و رونکردنەوەی وردیان لەسەر میکانیزمی کارکردنی سەنتەرەکە و بەرھەمەکانی و بەرنامەی فێرکردنیان پێشکەشکرا، کە روماڵی زیاتر لە وڵاتێکی ئەوروپی و خۆرھەڵاتی ناوەڕاست دەکات.
سەرۆککۆمار گەشەسەندنی سەنتەرەکەی لەسەرئاستی بەرھەمھێنان و پرۆگرام و تەکنەلۆژیا و پلاندانانی ئایندەیی لە بواری فێربون و راھێنان بەرزنرخاند، ئاماژەیکرد بە خواستی کردنەوەی بواری ھاریکاری و ھێڵەکانی پەیوەندی نێوان سەنتەرەکە و لایەنی عیراقی بۆئەوەی سودی لێ ببینرێت بۆ وەرگرتنی شارەزایی و تەکنەلۆژیا لە کەرتەکانی فێربون و ئاسایش و ئابوری و حوکمڕانیی دیجیتاڵی.
پاشان ھەردوو سەرۆک بەشدارییان لە سیمپۆزیۆمێکی دیالۆگدا کرد بەناونیشانی (دەستپێشخەریی تەکنەلۆژی لە نێوان ئەرمینیا و عیراق بۆ بەستنەوەی داھێنانەکان)، کە بە سپۆنسەری سەنتەری تەکنەلۆژیای تۆمۆ لە قەڵای رەشی مێژوویی بەڕێوەچو.
لە سەرەتای سیمپۆزیۆمەکەدا، سەرۆکی ئەرمینیا خۆشحاڵی خۆی بە سەردانەکەی سەرۆک کۆماری عیراق و وەفدی یاوەری کرد، کە بە مێژوویی و سەرکەوتوو وەسفی کرد و ئاماژەی بەوەکرد، کە سەردانەکە یارمەتیدەر دەبێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندی دۆستانە و ھاریکاریی بنیاتنەرانە لەنێوان ھەردوو وڵات لە زۆر بواری جێی بایەخی ھەردوولا.
لەلایەن خۆیەوە د. لەتیف رەشید باسی لە سەردانەکەی بۆ ئەرمینیا و دیدارەکانی لەگەڵ سەرۆک خاچاتوریان و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمان و ھەروەھا کۆبوونەوەی فراوانی نێوان وەفدی ھەردوو وڵات کرد، جەختیشیکردەوە ئەم سەردانە ھەنگاوی یەکەمە لەسەر رێگای ئایندەیەکی گەش بۆ پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەپێناو خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی ھەردوو وڵات لە بەرەوپێشچون و گەشەسەندندا.
لەم چوارچێوەیەشدا سەرۆککۆمار رونیکردەوە، عیراق بە قۆناغێکی نایابدا تێدەپەڕێت لەڕووی سەقامگیری ئەمنی و سیاسی و ئابوری، ھەروەھا دەرفەتی وەبەرھێنان ھاتۆتەئاراوە و عیراق پێشوازی لە کۆمپانیا ئەرمەنییەکان دەکات بۆئەوەی بەشداری بکەن لە سەرپێخستنەوەی ژێرخانی ئابوری و ئاوەدانکردنەوە، کە ئاستی خزمەتگوزاری و ئابوری ھەردوو وڵاتی دۆست بەرەوپێش دەبات.
سەرۆککۆمار بە بایەخەوە باسی لە ئاستی تەکنیکی پێشکەوتوو کرد، کە کۆماری ئەرمینیا بەدەستیھێناوە، جەختیشیکردەوە لە ویستی عیراق بۆ فراوانکردنی ئاسۆی ھاریکاری و ئاڵوگۆڕی ئەزمون و سازکردنی وۆرک شۆپی راھێنان لە بواری تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی و حوکمڕانی و فێربون و رۆشنبیری.
ھەروەھا لە سیمپۆزیۆمەکەدا پرسیار و دیالۆگ سەبارەت بە داھاتوی پەیوەندییەکانی نێوان عیراق و ئەرمینیا و ھەلی بەردەست بۆ بوارەکانی تەکنیکی و تەکنەلۆژی ھاتەئاراوە.