شانەی راگەیاندنی ئەمنی: ئۆپراسیۆنێکمان لە چیای پەڵکانە ئەنجامدا
١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٤
١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٤
بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆک کۆماری عیراق، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە نزار ئامێدی سەرۆک کۆماری نوێی عیراق دەکات و ئاماژەی بەوەشکردوە متمانەبەخشین پێتان لەم قۆناغەدا، بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان.
دەقی پەیامەکە:-
‘’بەڕێز کاک نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری نوێی عێراقی فیدراڵ.
بەبۆنەی هەڵبژاردن و دەستبەکاربوونی بەڕێزتان وەک سەرۆک کۆماری عێراق، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم. متمانەبەخشین بە ئێوە لەم قۆناغەدا، بەرپرسیارێتییەکی گەورەیە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان.
هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لەم ئەرکە نیشتمانییەدا؛ ئومێدەوارین دەستبەکاربوونتان ببێتە هەوێنی یەکڕیزی و چەسپاندنی مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و تەواوی پێکهاتەکانی عێراق، وەک پارێزەری دەستوور و سەروەریی یاسا.
"دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەم و هەمیشە سەرکەوتوو بن.’’
شۆڕش ئیسماعیل
وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
١١ی نیسانی ٢٠٢٦
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا "سێنتکۆم" رایگەیاند، هێزەکانیان دەستیان کردووە بە ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوەی گەروی هورمز لەو مینانەی کە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە چێنراون.
سێنتکۆم ئاماژەی بەوەش کردووە، ئۆپەراسیۆنەکە لە رێگەی دوو کەشتی جەنگیی پڕچەککراو بە موشەک و بە بەکارهێنانی "درۆنی ژێر ئاو" جێبەجێ دەکرێت، ئەوەش بە ئامانجی کردنەوەی رێڕەوێکی نوێ و سەلامەت بۆ جووڵەی بازرگانیی جیهانی لە ناوچەکەدا.
ئەو راگەیەنراوە فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا "سێنتکۆم" لە کاتێکدایە، کە سوپای پاسداران رەتیدەکاتەوە هیچ کەشتییەکی جەنگیی ئەمریکا گەروی هورمزی تێپەڕاندبێت.