عیراق

سەعدون ساعدی، سەرۆکی فراکسیۆنی حقوق لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نوسراوێکی ئاڕاستەی وەزیری دەرەوەی عێراق کرد و تییادا ھاتووە، ھێزەکانی ئەمریکا پێشێلکاری سەروەری عێراق کردووە و لە رۆژی ٢٦ی ئەم مانگە بۆردومانی چەند بارەگایەکی حەشدی شەعبی کردووە. 

ساعدی داوای لە وەزیری دەرەوەی عێراق کرد، روونکردنەوە بدات لەسەر بانگھێشت نەکردنی باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغداد و رادەستنەکردنی یاداشتێکی ناڕەزایەتی کە سەروەری عێراقییان بەزاندووە. وتیشی، وەزیری دەرەوە پێویستە روونکردنەوە بدات لەسەر رێکارە نێودەوڵەتی و یاساییەکان کە گیراونەتەبەر بۆ رێگریکردن لە پێشێل نەکردنی سەروەری عێراق لەلایەن ئەمریکاوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەقید ئەحمەد محەمەد شەرجی، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی دەزگاکە دەڵێت، لەئەمساڵدا ھەڵمەتێک بۆ نەھێشتنی خۆدزینەوە لە باج دەستیپێکرد، لە ئەنجامدا زیاتر لە چوار ھەزار حاڵەتی خۆدزینەوە لە باج و ساختەکردنی دراو دەستنیشانکراون و پوچەڵکرانەوە.

دووپاتیشکردەوە، لە ئەمساڵدا ١٥٣ حاڵەتی ساختەکردنی دراو دەستنیشانکران و تۆمەتبارانیش دەستگیرکراون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھادی عامری، پەیامێکی لەبارەی ھێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەمریکا بۆ سەر گرووپە چەکدارەکان لە عێراق بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەو دوژمنکارییەی ئەمریکا ئیدانە دەکەن و بە پێشێلکردنی سەروەری و شکۆی عێراقی دەزانن.

راشیگەیاند، جارێکیتر جەختدەکەنەوە کە ھیچ چارەسەر و کۆتاییەک بۆ ئەو پێشێلکارییانە نییە، تەنھا بە چوونەدەرەوەی ھێزە بیانییەکان لە عێراق نەبێت.

وتیشی، پێویستە لەسەر حکومەتی عێراق خشتەیەکی زەمەنیی دابنێت، بۆ چوونەدەرەوەی ئەو ھێزانە لە نزیکترین کاتدا، ئەگەر پێویستی پێیان نییە، چونکە بوونی ئەو ھێزانە دەبێتە ھۆی وێرانبوونی عێراق و کوژرانی رۆڵەکانی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە، لە گەڕەکی حەی عامل لە شای بەغداد شەڕ لە نێوان گروپی سەرایا سەلام سەر بە موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر و گروپێکی حەشدی شەعبی روویداوە و تەقەی ھەڕەمەکی کراوە. 

ھێزی پۆلیسی ئیتیحادی بۆ کۆنترۆڵکردنی رەوشەکە گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دەروازە و رێگەکانیان بۆ سەر ناوچەکە داخست.

لە روبەڕوبوونەوەکەشدا دوو کەس برینداربوون، کە یەکێکیان مەدەنییە و ئەوەی دیکەیان ھێزی ئەمنییە. 

بەیانی ئەمڕۆش،  وەلید خەلیفە فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەغداد رایگەیاند، رەوشی ئەمنی گەڕەکی حەی عامل لەژێر کۆنترۆڵدایە و ھیچ ئاڵۆزییەک بوونی نەماوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مایکڵ کوریلا، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند، لەسەر فەرمانی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھێرشیانکردووەتە سەر سێ پێگەی حزبوڵای عێراق لە سنوری شاری بابل، ئەوەش لە تۆڵەی برینداربوونی سێ سەربازی ئەمریکا کە ئێوارەی دوێنێ لە ھێرشێکدا بۆ سەر فڕۆکەخانەی ھەولێر برینداربوون.

وتیشی، ھێرشەکە ئامانجەکەی خۆی بە تەواوەتی پێکاوە و چەندین چەکداری حزبوڵاش کوژراون و ژمارەیەکی تریشیان برینداربوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەریم عەلیەوی، پەرلەمانتار لە چوارچێوەی ھەماھەنگی رایگەیاند، سەرجەم ھێزە سیاسییەکان چاوەڕێی راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانن، تاکو بەزووترین کات دەستبکەن بە گفتوگۆ و دانوستان لەبارەی پێکھێنانی حکومەتە خۆجێییەکان لە پارێزگاکان.

وتیشی، چوارچێوەی ھەماھەنگی لە پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاست دووچاری ھیچ ئاستەنگێک نابێت لە پێکھێنانی حکومەت، چونکە خاوەنی زۆرینەیە، بەڵام بە پارێزگاکانی بەغداد و دیالە و کەرکوک و نەینەوا، پێویستی بە دانوستانە لەسەر پێکھێنانی حکومەتە خۆجێییەکان.

رۆژی ١٨ی ئەم مانگە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە ١٥ پارێزگای عێراق بەڕێوەچوو، رۆژی ٢٠ی مانگیش کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنەکەی بڵاوکردەوە، چاوەڕوانیش دەکرێت ئەم ھەفتەیە ئەنجامی کۆتایی بڵاوبکرێتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر سکاڵایەکی جووتیارانی تۆپزاوا لەسەر زەوییەکانی کەرکوک کۆبووەوە، بڕیاربوو ھەڵوەشانەوەی بڕیاری رژێمی پێشوو لەبارەی کەرکوک تاوتوێ بکات، بەڵام سکاڵاکە بۆ ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ دواخرا. 

ھاوکات پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، دادگای فیدراڵی عێراق داوایکردووە لە دانیشتنی داھاتوودا بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەرکوک ئامادە بێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردووە، دوو ھاووڵاتی کوەیتی و سعودی کە بەمەبەستی گەشتیاری ھاتوونەتە عێراق، بۆ راوکردن ڕویان لە ئەنبار کردووە و لە بیابانی گەورەی پارێزگاکەدا مینێکی چێندراوی داعش پێیاندا تەقییوەتەوە.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، لە ئەنجامی رووداوەکە ھەردوو ھاووڵاتییەکە گیانیانلەدەستدا و دوای تەواوکردنی رێکارەکان، تەرمی ئەو دوو ھاوڵاتییە رادەستی وڵاتەکانیان دەکرێنەوە.

لای خۆیەوە، وەزارەتی دەرەوەی کوەیت رایگەیاند، لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق لەسەر ھێڵن بۆ زانینی وردەکارییەکانی رووداوەکە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موسەنا فەریجی، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی بازرگانی عێراق بە ھەماھەنگی لەگەڵ کۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراک، توانیویەتی ١٠یەمین بەشەخۆراک بۆ ئەمساڵ ئامادەبکات.

ئەوەشی خستەڕوو، بەشەخۆراکەکە بۆ بریکارەکان ئامادەکراوە و لە چەند رۆژی داھاتوودا لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق دەست بە دابەشکردنی دەکرێت، بەوەش دابەشکردنی بەشەخۆراک لەمساڵدا کۆتایی دێت.

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق وتیشی، بەگوێرەی خشتەی دابەشکردنی بەشەخۆراکەکان و ئەو ئەرکەی بە وەزارەتی بازرگانی سپێردرابوو بۆ دابەشکردنی بەشەخۆراکەکان، وەزارەتەکە بە تەواوی سەرکەوتووبووە لەو پڕۆسەیەدا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاراستنی گیانی کارمەندانی ئەمریکی لە عێراق لە پێشینەی کارەکانی سەرۆکی ئەمریکایە.

ئەوەشی خستەڕوو، ھێزەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانان لە عێراق، میوانی حکومەتی فیدراڵن و ھێرشکردنە سەریان ھێرشکردنە سەر عێراقە.

باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ئاماژەی بەوەشدا، دەبێت ھێرشی گروپە تیرۆریستییەکانی بۆ سەر ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بوەستێندرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی زوبەیدی، سەرکردە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی ئاماژەی بەوەدا، تائێستا ھیچ رێککەوتنێکی سیاسی لەسەر دیاریکردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و دیاریکردنی جێگرەوەی حەلبوسی نەکراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە چەند رۆژی داھاتوودا جارێکی دیکە گفتوگۆ و دانووستانەکان بۆ یەکلایکردنەوەی پرسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێدەکاتەوە و چاوەڕوان دەکرێت یەکلاییکردنەوەی ئەو پرسە بکەوێتە ناوەڕاستی مانگی داھاتووەوە.

ئەو سەرکردەیەی چوارچێوەی ھەماھەنگی وتیشی، مانگی داھاتوو ناوی کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەخرێنەڕوو، تائێستا ناوماڵی سوننە لەسەر کاندیدەکان نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی فەیسەڵ، ئەمینداری گشتی دەستەی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، لیژنە تایبەتمەندەکانی کۆمسیۆن تەواوی سکاڵاکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی پۆلێنکردنەوە و کۆی گشتی ئەو سکاڵایانەی تۆمارکراون ٤٥٤ سکاڵایە، لەو ژمارەیەش٧٦ سکاڵای سەوز و ٣٧٨ سکاڵایان زەردن.  

ئەوەشی خستەڕوو، تائێستا ھیچ سکاڵایەکی سوور لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان تۆمارنەکراوە.

ئەمینداری گشتی دەستەی کۆمیسیاران وتیشی، لە رۆژی دەنگدانی گشتی ١٨٨ سکاڵا تۆمارکراوە و لە رۆژی دەنگدانی تایبەتیشدا ١٥٥ سکاڵا تۆمارکراوە، ھەروەھا لە ناوەندەکانی وردبینی ١١١ سکاڵا تۆمارکراوە، لەئێستاشدا وردبینی بۆ ئەو سکاڵایانە دەکرێت و دواتر کۆمسیۆن بڕیاری کۆتاییان لەبارەوە دەدات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرحان فەرتوسی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بەندەرەکانی عێراق سەر بە وەزارەتی گواستنەوە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای گرژییەکانی دەریای سور رێگەی جێگرەوە بۆ گەیاندنی کاڵا لە رۆژئاواوە بۆ رۆژھەڵات بەندەرەکانی عێراقە.

لای خۆیەوە، محەممەد عەبدولحافز، کاپتنی ھێزی دەریایی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، وڵاتانی جیھان بژاردەی تێپەڕبوونی کاڵاکانیان لە بەندەری تری ھەیە پاش ئەو کێشەی رووبەروویان بۆتەوە لە گواستنەوەی کاڵاکانیان لە ئەوروپاوە بۆ ئاسیا لەوانە دەتوانن کەلوپەلەکانیان بگەیەننە بەندەری مێرسین لە تورکیا، دواتر لە ڕێگەی دەروازەی ئیبراھیم خەلیلەوە لە ڕێگەی وشکانییەوە دەگوازرێنەوە، بۆ بەندەری ئوم قەسر، پاشان لە ڕێگەی دەریاوە بۆ وڵاتانی کەنداو، یاخود ھەر ولڕتێکی تر کە مەبەستیان بێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەیی پۆلیسی بەغداد-کەرخ شەوی رابردوو لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لەماڵێکدا کە بەھۆیەوە ژنێک و سێ منداڵی تێدا سوتان و یەکێکیان بەھۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا، لێکۆڵینەوەیان لەرووداوەکە دەستپێکردووە.

 ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لەلایەن بەڕێوبەرایەتییەکەیانەوە سەبارەت بە ھۆکارەکانی ئاگرکەوتنەوەکە، دەرکەوتووە ئەو کەسەی ماڵەکەی سووتاندووە پیاوی ماڵەکەبووە.

بەوتەی پۆلیس، پیاوەکە بانگەشەی ئەوەیکردووە کە رووداوەکە قەزا و قەدەر بووە و بەھۆی گڕگرتنی ھیتەری کارەباییەوە روویداوە، بەڵام دوای لێکۆڵینەوە نەوت لە شوێنی رووداوەکە دۆزراوەتەوە و دەرکەوتوە کە پیاوەکە ھاوسەر و منداڵەکانی سوتاندووە.

باسی لەوەشکردووە، پیاوەکە دوای ھەڵھاتنی لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەدیع حەنزەل سەرۆکی یەکێتی بانکە تایبەتەکانی عێراق رایگەیاند، سەردانەکەی چەند رۆژی رابردووی وەفدێکی عێراقی بۆ تورکیا ئەنجامی باشی ھەبووە کە یەکێکیان پێکھێنانی لیژنەیەکی ھاوبەش بووە بۆ سەرپەرشتیکردن و بەھێزکردنی ھاکاوکارییە بانکییەکان و پارەدارکردنی بازرگانی دەرەکی لەنێوان ھەردوو وڵاتدا.

وتیشی، بەغداد و ئەنقەرە گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی بۆئەوەی لە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانیاندا مامەڵە تەنھا بەدینار و لیرە بکەن نەک دۆلار کە لە چەند رۆژی داھاتوودا رێککەوتنە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بۆ ئەو مەبەستەش کارئاسانی تەواو بۆ بازرگانانی ھەردوو وڵات بکرێت، کە ئەوەش کاریگەری زۆری لە بەرزبوونەوەی بەھای دینار دەبێت لە بەرامبەر دۆلار.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شەشەمین کۆبوونەوەی کۆمیتەی سیاسی ھاوبەشی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق  لە تاران بە سەرپەرشتی عەلی باغری کانی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری سیاسی و محەمەد حسێن بەحر ئەلعلوم، جێگری وەزیری دەرەوەی عێراق بەڕێوەچوو .

لە کۆبوونەوەکەدا کە باس لە پەیوەندیەکانی ھەردوو وڵات کرا و جەختکرایەوە لەسەر جێبەجێکردنی خێرا و تەواوەتی ئەو رێکەوتنە سەربازی وسیاسی و بازرگانیانەی لە نێوان ھەردوو وڵاتدا ھەیە و بەردەوامی گفتوگۆکان لەو بارەیەوە.

راشیانگەیاند، ھەردوو وڵات لەسەر دۆسیەی فەلەستین کۆکن و ھەمیشە پشتوانیان ئەو وڵاتە دەبن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...155156157158159...432