وەزیری پلاندانانی عیراق: سەرژمێری نەخشەی گەشەپێدان لە عیراق دیاری دەكات
هەژار
١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
وەزیری پلاندانانی عیراق رایدەگەیەنێت، سەرژمێری گشتی دانیشتووان نەخشەی گەشەپێدان لە عیراق دیاری دەكات.
محەمەد عەلی تەمیم وەزیری پلاندانانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەرژمێری گشتی دانیشتووان كە رۆژانی ٢٠ و ٢١ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت، لە ماوەی ٣٧ ساڵی رابردوودا یەكەم سەرژمێری گشتگیری گەشەپێدانە و دەبێتە بنەمایەكی گرنگ بۆ سەقامگیری كۆمەڵایەتی و ئەمنی و ئابووری بۆ عیراق.
وتیشی، سەرژمێری گشتی دانیشتووان سەركەوتنێكی گەورەی نیشتمانی و دەستوورییە و نەخشەی گەشەپێدان لە عیراق دیاری دەكات و دەبێتە بەرچاوڕوونی و بنەمایەكی گرنگ بۆ چۆنێتی دابەشكردنی پرۆژە و خزمەتگوزارییەكان لە پارێزگاكانی عیراق.



