عیراق

وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، مانگی ڕابردوو نرخی خۆراک بە ڕێژەی ٠.٨% دابەزیووە، نرخی سەوزەکانیش بەڕێژەی ٢.٩٪ دابەزیووە.

بەگوێرەی راپۆرتەکە، نرخی میوەکان بەڕێژەی ٢.٢٪، نرخی زەیتیش بە ڕێژەی ١.٧٪ دابەزیوون.

ھاوکات وەزارەتی کشتوکاڵ ھەناردەکردنی شەش بەروبوومی ناوخۆیی بۆ وڵاتانی کەنداو راگەیاند، لەنێویاندا تەماتە، خەیار و شوتی و عەلەف.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
عەلی فەیسەڵ، سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی عێراق رایگەیاند، تاکو رۆژی ٢٥ی ئەم مانگە، بە کۆی گشتیی ٤٥٤ سکاڵایان لەبارەی لەسەر پڕۆسەی دەنگدانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان پێگەیشتووە، کە ١٨٨ سکاڵایان لە رۆژی دەنگدانی گشتی و ١٥٥ سکاڵا لە رۆژی دەنگدانی تایبەتدا و ژمارەی سکاڵاکانی ناوەندی وردبینییش ١١١ سکاڵایە.

وتیشی، سکاڵاکان لەلایەن لیژنە تایبەتمەندەکانی کۆمیسیۆنەوە پۆلێن دەکرێن و بەپێی پلەی توندییان بەپێی رەنگەکانی زەرد و سەوز و سوور جیادەکرێنەوە و بەدواداچوونیان بۆ دەکرێت.

رۆژی ١٨ی ئەم مانگە پڕۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە ١٥ پارێزگای عێراق بەڕێوەچوو، رۆژی ٢٠ی مانگیش کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنەکەی بڵاوکردەوە، چاوەڕوانیش دەکرێت ئەم ھەفتەیە ئەنجامی کۆتایی بڵاوبکرێتەوە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

زیندانی حوت دەکەوێتە شاری ناسریە، نزیکەی ٤٠ ھەزار دەستگیرکراوی تێدایە، گەورەترین زیندانی عێراقە لە دوای داخستنی زیندانی ئەبوغرێب.

سەرچاوە ئەمنییەکان لە ناو زیندانی ناسریە باس لەوە دەکەن، لە ترسی دروستبوونی پشێوی و ناڕەزایی جەماوەری، لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا سزای لەسێدارەدان بەسەر چەندین سزادراودا بە نھێنی جێبەجێکراوە.

دۆسیەی زیندانیانی عێراقی بەتایبەت ئەوانەی سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە، کە ژمارەیان لە ١٧ ھەزار کەس زیاترە، بە یەکێک لەو پرسە دیارانە دادەنرێت کە لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا مشتومڕێکی سیاسی و جەماوەری و میدیایی بەرفراوانی لەو وڵاتەدا بەدوای خۆیدا ھێناوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق لە پەیامێکدا، گەرمترین پیرۆزبایی لە کریستیانەکانی عێراق و جیھان دەکات بەبۆنەی جەژنی لەدایکبوونی مەسیح و سەری ساڵی نوێی زاینییەوە، ھیوای ئاشتی و ئارامیش بۆ گەلانی عێراق و جیھان دەخوازێت.

ئەوەشی خستوەتەڕو، لەم دەرفەتەدا یادی قوربانیانی کارەساتی حەمدانیە دەکاتەوە، رۆحیان شاد و خودا سەبوری بە خێزانەکانیان ببەخشێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی رۆژنامەوانیی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق راگەیاند، لە سەرجەم ناوەندەکانی وردبینی لە پارێزگاکاندا کارەکانی ژماردنەوەی دەستیی بۆ دەنگەکان کۆتاییان ھاتووە.

وتیشی، ئەنجامی ژماردنەوەی دەستیی دەنگدانی گشتی و تایبەت، ٩٨% ھاوتای ئەنجامە راگەیەندراوەکانن و تەنھا ٢% یان ھاوتا نین، دوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی دەنگدانیش پڕۆسەی تانەدان لە ئەنجامەکان دەستپێدەکات.

رۆژی ١٨ی ئەم مانگە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەچوو، رۆژی ٢٠ی مانگ  کۆمیسیۆن ئەنجامی بەرایی دەنگدانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، زیاتر لە شەش ملیۆن و ٥٩٨ ھەزار کەس بەشداریی دەنگدانیان کردووە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حەسەن سەلمان، راوێژکاری یاسایی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، رایگەیاند، ھەندێک لە پارێزگاکان ئەنجامی ژماردنەوەی دەستییان بە تەواوەتی نەناردووە، لە دوو یان سێ رۆژی داھاتوودا ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان رادەگەیەندرێت.

وتیشی، ئەنجامی ژماردنەوەی دەستیی دەنگدانی گشتی و تایبەت، ١٠٠٪ ھاوتایە و لە دوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی دەنگدانیش پڕۆسەی تانەدان لە ئەنجامەکان دەستپێدەکات.

رۆژی ١٨ی ئەم مانگە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەچوو، رۆژی ٢٠ی مانگ کۆمیسیۆن ئەنجامی بەرایی دەنگدانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، زیاتر لە شەش ملیۆن و ٥٩٨ ھەزار کەس بەشداریی دەنگدانیان کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەی زە کاردڵی بەریتانی لەدوایین ژمارەی خۆیدا ئاماژەی بەوەکردوە، ئەمریکا حکومەتی عێراقی ئاگادارکردووەتەوە ئەگەر ھێرشکردنەسەر باڵیۆزخانە و بنکەکانی وڵاتەکەی لە عێراق بەردەوام بن، پێدەچێت سزای دارایی نێودەوڵەتی بەسەر بەغداد-دا بسەپێندرێت.

ئەوەشی خستووتەروو، ئەگەر حکومەتەکەی سودانی نەتوانێت ھێرشەکان رابگرێت، دەستوەردانی راستەوخۆی ئەمریکا بۆ وەڵامدانەوەی ھەڕەشە سەربازییەکان و کشانەوەی کۆمپانیا نەوتییەکانی ئەمریکاش لە عێراق دوو کارتی ترن کە لەوانەیە واشنتۆن بەکاریانبھێنێت.

پەیوەست بەم بابەتەش ماڵپەڕی" عێراق ئۆیڵ ڕیپۆرت" بڵاویکردەوە، حکومەتەکەی سودانی بۆ راگرتنی ھاوسەنگی لەنێوان گروپە چەکدارییەکان و ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق روبەڕوی گرفت بووەتەوە، ئەوەش زیانی بۆ ژێرخانی ئابووری وڵات دەبێت، بۆیە لایەنە سیاسییەکان رێککەوتوون چارەسەرێکی ھاوسەنگ بۆ ئەو گرفتە بدۆزنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ میری کوەیت ئەنجامدا و جارێکیتر پرسە و سەرەخۆشی خۆی بۆ کۆچی دوایی نەواف ئەحمەد سوباح میری کۆچکردووی کوەیت دەربڕی، ھاوکات پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی وەک میری نوێی کوەیت لە مەشعەل ئەحمەد سوباح کرد و ھیوای سەرکەوتنی لە سەرکردایەتییکردنی کوەیت و بەرەوپێشبردنی ئەو وڵاتە بۆ خواست.

د.لەتیف رەشید جەختیشی کردەوە کە عێراق سوورە لەسەر بەھێزکردن و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ کوەیت لە ھەموو بوارەکان، ھەروەھا جەختی کردەوە لە گرنگی ھەماھەنگی و ھاریکاری لە نێوان عێراق و کوەیت لە ھەموو بوارەکان.

لای خۆشیەوە میری کوەیت سوپاسی سەرۆککۆماری عێراقی کرد و رایگەیاند، کوەیت دەخوازێت بۆ بەھێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی لەگەڵ عێراق، ھەروەھا سووربوونی وڵاتەکەشی بۆ پاڵپشتیکردن لە ھەوڵەکانی عێراق بۆ دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیریی دووپاتکردەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق لەکۆبوونەوەیدا لەگەڵ ژان کریستۆف، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە بەغداد باسی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و پاریس لەبواری سەربازی و روبەڕوبونەوەی قەیران و ئاستەنگییەکان کرد.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، عێراق ئامانجی ئەوەیە و داواش دەکات کە کەمپی ھۆلی سوریا دابخرێت، چونکە مانەوەی دەیان ھەزار منداڵ و ژنی چەکدارانی داعش لەو کەمپەدا، مانای پێگەیشتنی نەوەیەکی نوێی داعشە لە داھاتووداو ئەوەش مەترسییە بۆسەر ئاسایشی ناوچەکە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد بەلداوی سەرکردە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی رایگەیاند، چوارچێوەکەیان لە دوو رۆژی رابردوودا دوو کۆبوونەوەی ئەنجامداوە و بڕیاریانداوە بە پێکھێنانی لیژنەیەکی تایبەت بۆ پێکھێنانی ئەنجومەنی پارێزگاکان و حکومەتە خۆجێییەکان.

وتیشی، لیژنەکە لە سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی پێکھاتووە و دوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەلایەن کۆمیسیۆنەوە، دەست بەکارەکانیان دەکەن، ھەروەھا دوای پێکھێنانی فراکسیۆنی چوارچێوەی ھەماھەنگی لە ئەنجومەنی پارێزگاکان، گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسییە براوەکان دەکەن و کار بۆ پێکھێنانی حکومەتە خۆجێییەکان دەکەن.

پارتەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی، لە ھەڵبژلردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بە کۆی گشتی ١٠١ کورسییان بەدەستھێناوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی یەکگرتووەکان لە عێراق لە دوایین پەیامی ساڵدا دەڵێت، لەگەڵ سەقامگیری سیاسی، عێراق دەرفەتێکی نایابی بۆ رەخساوە بۆ پێشکەوتنی خێراو گەشەسەندنی بەردەوامی خۆی.

دەشڵێت، دوای ساڵێک چەند ھەنگاوێکی گرنگ و دەستپێشخەرییەکی ئومێدبەخش لە عێراق سەریان ھەڵداوە، لە کاتێکدا وڵاتەکە لە دۆخێکی باشدایە بۆ قۆستنەوەی ئەو دەرفەتە زۆرانەی کە لەبەردەستیدایە، بەڵام ھێشتا ئەوە کارێکی ئاسان نابێت. 

دوپاتیدەکاتەوە نەتەوە یەکگرتووەکان پابەندە بە پاڵپشتیکردنی عێراق بۆ چەسپاندنی دامەزراوە دیموکراسیەکان و پێشخستنی ئاشتی و گەشەپێدانی بەردەوام و مافی مرۆڤ بۆ ھەموو عێراقییەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی خانەنشینی عێراق نوسراوێکی ئاڕاستەی سەرجەم بەش و لقەکانی دەستەکە کردووە تیایدا ھاتووە، ئەنجومەنی ئیدارەی بانکی رافدەین رەزامەندە لەسەر پێدانی قەرز بە فەرمانبەرانی دەستەی خانەنشینی نیشتیمانی لە بەغداد و پارێزگاکانی دیکەی عێراق بە مەرج. 

لە نوسراوەکدا ھاتووە، فەرمانبەران دەتوانن ٢٠٠ مووچەی مانگانە بەسەریەکەوە بەشێوەی قەرز وەربگرن، بە مەرجێ کۆی قەرزەکە ١٥٠ ملیۆن دینار تێنەپەڕێنێت، ئەو قەرزەش سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە کە لەرێگەی بانکی رافیدەینەوە مووچە وەردەگرن. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان لە راگەیەنراوێکدا روونیکردەوە، ئەو داواکراوانە لە ساڵی ٢٠١٥ەوە فەرمانی دەستگیرکردنییان بۆ دەرکراوە، دوای ئەوەی بۆ دەرەوەی وڵات ھەڵھاتبوون.

دەشڵێت، یەکێک لەو داواکراوانە دەستی ھەبووە لە کۆمەڵکوژی سپایکەر و بەشداری لە کوشتنی سەدان ھاوڵاتی عێراقی کردووە و لە یەکێک لە وڵاتانی دراوسێ لە ژێر ناوی ساختەدا خۆی حەشاردابوو.

مانگی تشرینی دووەمی رابردوو، فەرماندەییەکە ھەواڵی دەستگیرکردنی دوو کەسی بە تۆمەتی بەشداریکردن لە کوشتنی سەدان خوێندکاری سەربازی لە کۆمەڵکوژیی "سپایکەر" لە شاری تکریت راگەیاند.

رێکخراوی داعش لە حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٤، لەناو بنکەیەکی سەربازی ناسراو بە "سپایکەر" لە پارێزگای سەڵاحەدین، نزیکەی دوو ھەزار کەسی کوشت، کە خوێندکاری کۆلێژی فڕۆکەوانی و کارمەندانی ئەمنی بوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەون زیاب وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، سیاسەتی تورکیا لە بارەی ئاو زۆر خراپە سەرەرای ئەو رێکەوتنەی ھەیە کە دەبێت لە چرکەیەکدا ٥٠٠ مەتر سێجا ئاو بەربداتەوە بۆ رووباری فورات.

 وتیشی، بەھۆی ئەو سیاسەتەی تورکیاوە رەوشی پارێزگاکانی باشوری عێراق رووی لە سەختی کردوە، لە کاتێکدا ئاوەکە لە بەنداوەکانی تورکیا رۆژانە دەبێتە ھەڵم بەڵام ئەو وڵاتە ئامادەنییە بەریبداتەوە بۆ ناو رووباری فورات.

وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق جەختیکردەوە، وەزارەت لە ھەوڵەکانی بەردەوامە و لەرێگای دانوستان و گفتۆگۆکانەوە دەیەوێت لایەنی تورکی پابەندبکات بەو رێککەوتنەی کەھەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی عەلاق بە میدیای رەسمیی حکومەتی عێراقی رایگەیاند، بانکی ناوەندیی ژمارەیەک رێکاری بۆ کۆکردنەوەی خواستەکان لەسەر دۆلار لە چوارچێوەی کەناڵە شیاو و بنەڕەتییەکان پەیڕەو کردووە، لەگەڵ راکێشانی بازرگانان و ھاوردەکاران و ئەوانەی پێویستیان بە گواستنەوەی دەرەکی ھەیە لە چوارچێوەی ئەو کەناڵانەدا.

وتیشی، تاکو قەبارەی ئەو کەناڵانە و ژمارەی بەشداربووەکانیان زۆرتر ببێت، کاریگەری ئەرێنی لەسەر نرخی ئاڵوگۆڕ و سەقامگیریی دینار دەبێت، ھەروەھا بەردەوام دەبن لە پارەدارکردنی جوڵە بازرگانییە دەرەکییەکان بە چەند دراوێکی بیانی جگەلە دۆلار.

عەلی عەلاق ئاماژەی بەوەشکردووە، وەزارەتی گەنجینە و بانکی فیدڕاڵیی ئەمریکا پێشوازیان لەو ھەنگاوانەی بانکی ناوەندیی کردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نبراس ئەبو سۆدە، یاریدەدەری وتەبێژی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، رایگەیاند، لە کۆی ئەو ١٥ پارێزگایەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانیان تێدا بەڕێوەچوو، پڕۆسەی ژماردنی لە ١٠ پارێزگایان کۆتایی ھاتووە و ئاستی ھاوتایی ئەنجامەکان ١٠٠٪ە.

وتیشی، تیمەکانیان بەردەوام کار لەسەر تەواوکردن و ژماردنی دەستی بۆ دەنگەکانی ئەو پێنج پارێزگای تر دەکەن کە ھێشتا دەنگەکانیان بە دەستیی جیانەکراونەتەوە، کە یەکێکیان لە پارێزگاکان بەغدادە بە ھەردوو بەشی کەرخ و رەسافەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...156157158159160...432