وەزیری بەرگری ڕووسیا لە وتەیەکدا بۆ سوپای وڵاتەکەی لە دوورگەی کریما ڕایگەیاند، ھاوپەیمانی ناتۆ جموجۆل و چالاکییە سەربازییەکانی بە شێوەیەکی بەرچاو لە نزیک سنورەکانی ڕووسیا زیادکردووە.
وتیشی، بە وردی چاودێری مانۆڕ و جموجۆڵە سەربازییەکان و گواستنەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانی ناتۆ دەکەن، بۆ وڵاتانی بەڵکان و خۆرھەڵاتی ئەوروپا و وڵاتانی ھاوسنوری ڕووسیا.
داواشی لە سوپای وڵاتەکەی کرد لە ئامادەباشی تەواودا بن بۆ ھەر ڕووداو و پێشھاتێکی چاوەڕواننەکراو.
کۆمیسۆنەکە ڕایگەیاندووە: بە پێی گرێبەستی نێوانیان، پێویست بوو تا کۆتایی مانگی شوباتی ئەمساڵ، کۆمپانیای دەرمانی (ئەسترازینکا)، حەفتا ملیۆن دۆزی ڤاکسینەکەی ڕادەستی یەکێتی ئەوروپا بکردایە، بەڵام ئەو بڕەیان بە دەست نەگەیشتووە.
سەرچاوەیەکی دیبلۆماتکاریش ئاشکرای کردووە، پەیوەندییەکانی بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا کاریگەری لەسەر گرێبەستەکەی (ئەسترازینکا)، ھەیە.
یەكەم كۆبوونەوەی كابینەی نوێی حكومەتی ئەمریكا بە سەرۆكایەتی دۆناڵد ترەمپ بەڕێوەچوو، ترەمپ وتی، سبەینێ زیلینسكی سەردانی واشنتۆن دەكات بۆ ئیمزاكردنی رێككەوتنێكی گەورە.
لە كۆبوونەوەكەدا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، سبەینێ ڤۆڵۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكراین سەردانی ئەمریكا دەكات و لەگەڵ واشنتۆن رێككەوتن لەبارەی چەند پرسێك ئیمزا دەكات، لەنێویاندا كانزا دەگمەنەكانی ئۆكراین.
لەبارەی جەنگی ئۆكراینەوە ئەوەشی خستەڕوو، دەبێت ئۆكراین پرسی بوونە ئەندامی ناتۆ لەبیربكات، ئەگەر هاوكارییەكانی ئەمریكا نەبووایە ئەو وڵاتە دەمێك بوو، بەرانبەر هێرشەكانی روسیا رووخابوو. وتیشی، یەكێتی ئەوروپا یەكێك بوو لە هۆكارەكانی هەڵگیرسانی جەنگی ئۆكراین.
لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا، ئیلۆن مەسك كە هیچ پۆستێكی باڵای لە حكومەتەكەدا نییە، وتی درێغی ناكەن لە كارلابردنی ئەو فەرمانبەرە حكومییانەی ئاستیان خراپە. وتیشی، توانیویانە چەندین فەرمانبەری وەهمی ئاشكرابكەن، كە مووچەیان پێدراوە.
بەرپرسانی خۆجێیی لە باکووری نێجەر رایانگەیاند، 49 کەس لە ناوچەیەکی بیابانیی دوورەدەست و لە نزیک سنوورەکانی جەزائیر و مالی بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئەمەش دوای ئەوەی ئەو بارهەڵگرەی دەیگواستنەوە، لە کاتی گەڕانەوەیاندا لە وڵاتی مالییەوە دوای بەشداریکردن لە ئاهەنگەکانی جەژنی قورباندا، تووشی پەککەوتن بوو.
بەرپرسانی پارێزگای ئاگادێر ئاماژەیان بەوە کردووە کە قوربانییەکان لە ناوچەیەکدا گیانیان لەدەستداوە کە زیاتر لە 80 کیلۆمەتر لە رۆژاوای شارۆچکەی "ئاساماكا"وە دوورە، ئەمەش دوای ئەوەی نەیانتوانیوە ئەو ئۆتۆمبێلە چاکبکەنەوە کە لە ناوەڕاستی بیابانەکەدا پەکیکەوتبوو.
بەرپرسان رونیانکردەوە کە سەرنشینەکان، شۆفێرەکە و یاریدەدەرەکانی هەوڵی چاککردنەوەی بارهەڵگرەکەیان داوە، بەڵام کەمیی ئاو، بەرزیی پلەکانی گەرما و نەبوونی هیچ شوێنێکی دابینکردنی پێداویستی، دەرفەتی رزگاربوونیانی گەیاندووەتە سفر، ئەمەش بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی 49 کەس کە دواتر لە گۆڕی بەکۆمەڵدا بە خاک سپێردران.
لەو روداوە تەنها دوو کەس رزگاریان بووە، دوای ئەوەی زیاتر لە 50 کیلۆمەتر بە پێ بڕیوە تا گەیشتوونەتە گۆمێکی ئاو، پێش ئەوەی رێگاکەیان بەرەو "ئاساماکا" درێژە پێبدەن و هێزە ئەمنییەکان لەو کارەساتە ئاگادار بکەنەوە.
لە کاتی پرۆسەکانی گەڕاندا، هێزە ئەمنییەکان بارهەڵگرێکی دیکەیان دۆزیوەتەوە کە لە دووری زیاتر لە 60 کیلۆمەتر لە ئاساماکا وەستابوو، کە زیاتر لە 60 کەسی هەڵگرتبوو و ماوەی سێ رۆژ بوو بەهۆی تێکچوونی پاترییەکەیەوە گیریان خواردبوو.
بەرپرسان جەختیانکردەوە کە هاوکاری پێویستیان پێشکەشکردوون و رێگەیان پێداون گەشتەکەیان دەستپێبکەنەوە.