سعودیە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی دیاریکرد
کوردسات نیوز
٩ی تەمووزی ٢٠٢١
کوردسات نیوز
٩ی تەمووزی ٢٠٢١
ئەمڕۆ سەرۆک کۆماری عیراق پێشوازی لە سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کرد و رایگەیاند، بەشداریی چالاکانە لە هەڵبژاردنەکاندا پایەیەکی سەرەکیی دەستەبەرکردنی مافی هەڵبژاردنە.
ئەمڕۆ دووشەممە، د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق لە کۆشکی بەغداد، پێشوازیکرد لە وەفدێکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە سەرۆکایەتی، دادوەر عومەر ئەحمەد محەمەد سەرۆکی ئەنجومەن.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک کۆمار جەختی لەوە کردەوە، بەشدارییەکی چالاکانە لە هەڵبژاردنەکاندا پایەیەکی سەرەکییە بۆ دەستەبەرکردنی مافی هەڵبژاردن کە رەنگدانەوەی خواستی راستەقینەی خەڵک بێت و یارمەتیدەرە بۆ بنیاتنانی دامەزراوەکانی دەوڵەتێکی بەهێز و کاریگەر، هەروەها هەنگاوێکی گرنگە بەرەو بەهێزکردنی متمانەی هاونیشتمانیان بە پرۆسەی هەڵبژاردن.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا، د. لەتیف رەشید دوپاتی لە گرنگی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە کردەوە، کە دادپەروەری هەڵبژاردن بەدەست بهێنێت و خواستەکانی عیراقییەکان لە هەڵبژاردنی نوێنەرەکانیاندا دەستەبەر بکات.
سەرۆک کۆمار داواشی کرد، پلانێکی گشتگیری میدیایی و کاریگەر دابڕێژرێت کە ئامانج لێی هاندانی بەشداریی بەربڵاوی هاووڵاتیان بێت لە هەڵبژاردنەکاندا، بەمەش بەشداری لە چەسپاندنی پرۆسەی دیموکراسی و فراوانکردنی بنکەی نوێنەرایەتی جەماوەریدا بکات.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عیراق رایگەیاند، پێنج حاڵەتی نوێی توشبوون بە پەتای تای خوێنبەربوون تۆمار کراون.
سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عیراق رایگەیاند، پێنج حاڵەتی نوێی توشبوون بە پەتای تای خوێنبەربوون لە عیراق تۆمار کران، بەوەش کۆی گشتی ژمارەی توشبووان گەیشتە 19 کەس.
وتیشی، ئامارەکە بەم جۆرەیە: حەوت توشبوو لە زیقار، چوار توشبوو لە کەرکوک، سێ توشبوو لە موسەنا، لە هەر یەک لە بەغداد، نەینەوا، واست، بەسڕە و میسانیش یەک توشبوو تۆمار کراوە.
تای خوێنبەربوون؛ ئەو پەتایەی ئێستا یەخەی چەند شارێکی عیراقی گرتووە، پەتایەکی ڤایرۆسیی درمە، بەهۆی ئاژەڵ و مێش و مەگەزەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە و لەنێوان مرۆڤەکانیشدا گوازراوەیە.
ئەگەر نەخۆشییەکە لە سەرەتادا دیاری بکرێت، ئەوا چارەسەرەکەی ئاسانتر دەبێت، باشترین رێگای خۆپارێزیش پاکوخاوێنییە.
رێژەی گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربوون لەنێوان 15٪ بۆ 30٪دایە و پێکوتەی دیاریکراوی نییە، نیشانەکانی لەرێگای پێدانی دەرمانەوە کەمدەکرێنەوە.
هۆکاری سەرەکی توشبوون، بەرکەوتنە بە ئاژەڵ و مێرووی هەڵگری ڤایرۆسەکە یان سەربڕین و خواردنی گۆشتی ئاژەڵی توشبوو. لەنێوان مرۆڤیشدا بەهۆی کارکردن و تێکەڵبوون و بەکارهێنانی سرنج و دەرزی کەسانی توشبوو، هەروەها پەیوەندی جەستەیی و بەرکەوتن بە خوێن یان هەر شلەیەکی دیکەی کەسی توشبوو، دەگوازرێتەوە و بڵاو دەبێتەوە.
نیشانە سەرەکییەکانی، دڵتێکەڵهاتن و رشانەوە، ئازاری جومگە، سکچون، تا، هیلاکی و لاوازین، نیشانە توندەکانیشی مەترسیان لەسەر ژیان هەیە بریتین لە، بێهۆشبوون، ناڕێکی لە ئیشوکاری کۆئەندامی دەمار، پەککەوتنی جگەر، گورچیلە یان سییەکان، هەروەها خوێنبەربوونی ژێر پێست
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم بۆ کۆچی دوایی پاپا فرانسیس پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پاپا فرانسیس رێزی لە هەموو ئاینییەکان دەگرت و دژی هەموو جۆرە دەمارگیری و توندڕەوییەکی ئایینی بوو.
دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی...
کۆچی دوایی پاپا فرانسیس نەک تەنها بۆ مەسیحییەکان و شوێنکەوتووانەکەی، بەڵکو بۆ هەموو جیهان هەواڵێکی ناخۆش بوو، بۆچوون و هەوڵە ئاشتیخوازانەکانی لای هەموو مرۆڤێکی ئاشتیخوازی جیهان بە هەر بیروباوڕێکەوە جێگەی رێز و پێزانینە.
پاپا فرانسیس رێزی لە هەموو ئاینییەکان دەگرت و دژی هەموو جۆرە دەمارگیری و توندڕەوییەکی ئایینی بوو، خوازیاری گفتوگۆی نێوان ئاینییەکان و بە تایبەتیش دوو ئایینی ئیسلام و مەسیحی بوو و بەردەوام جەختی لە چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکانی جیهان لە ڕێگەی گفتوگۆ و چەسپاندنی ئاشتی و دادپەروەری دەکردەوە.
بەم بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی هەموو شوێنکەوتووانی لە هەموو جیهان دەکەم، هیوادارین ئاشتی و ئارامی و دادپەروەری باڵ بەسەر هەموو جیهاندا بکێشێت کە بەردەوام هەوڵی بۆ دەدا.