کۆبونەوەکە لەسەر داوای سعودیە بەشێوەی ئۆنلاین بەرێوەدەچێت، لەسەرەتای کۆبونەوەکەشدا ئەمیر فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە رایگەیاند، ئیسرائیل پێشێلکاری گەورە و مەترسیدار بەرامبەر فەلەستینیەکان ئەنجام دەدات و بە توندی ئیدانەی دەستبەسەرداگرتنی ژمارەیەک لەماڵی فەلەستینییەکانی کرد لە قودس لەلایەن ئیسرائیلیەکانەوە، داواشی کرد بە زوترین کات بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە رابگیرێت و کۆمەڵی نێودەوڵەتیش بە زوترین کات ھەڵوێستی ھەبێ و سنورێک بۆ پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل دابنێت.
ریاز مالیکی وەزیری دەرەوەی فەلەستینیش رایگەیاند، ھەرەشە و ھێرشەکانی ئیسرائیل ناچاریان ناکات دەستبەرداری مافەکانیان بن .
حکومەتی ناوخۆی ویلایەتی ئۆتار پرادیشی باکوری ھیندستان نیگەرانیی خۆی دەربڕیوە لە زیادبونی دیاردەی فڕێدانی تەرمی قوربانیانی کۆرۆنا بۆناو ئاوی روبارەکان.
کاربەدەستێکی باڵای ئەو ویلایەتە رایگەیاندوە، فڕێدانی ئەو تەرمانە ھاوکاتە لەگەڵ تەشەنەسەندنی پەتای کۆرۆنا لەو ویلایەتە گەورەیەی ھیندستان، کە ژمارەی دانیشتوانەکەی ٢٤٠ ملیۆن کەس دەبێت، ئەوەش بەڵگەیە بۆ ئەو ترس و دڵەڕاوکێیەی لەناو دانیشتوانی ئەو ناوچانەدا دروستبوە لە تەشەنەسەندنی پەتاکە، لەکاتێکدا نەخۆشخانەکانی ئەو ویلایەتە چیتر توانای پێشوازیکردنیان لە توشبوانی کۆرۆنا نەماوە.
وتیشی، ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە لە بەرزبونەوەی بەردەوامدایە، بەجۆرێک کە دەرفەتی ئەوەی نەھێشتووەتەوە بە نەریتی باوی خۆیان تەرمەکان بسوتێنن.
(مەزڵوم کۆبانێ) لە کۆبوونەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، ھەسەدە پشتیوانی لە بەردەوامی دانوستانەکانی (کوردی - کوردی) بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن دەکات و ھیچ گرفتێکی گەورەش لە بەردەم یەکڕیزی لایەنە سیاسییە کوردییەکان نابینێت، کە ھەمووان پێکەوە بەشداربن لە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەردا.
(مەزڵوم کۆبانێ) ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پێویستە لایەنە ئەمنییەکانی ڕۆژئائا بە پێی یاسا و دەستور مامەڵە لەگەڵ ھاووڵاتیاندا بکەن و مافی ھیچ کەسێک پێشێل نەکرێت، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەریش ڕێگری بکات لە بڵابوونەوەی گەندەڵی.
"گرێچن ویتمێر" حاکمی ویلایەتی (مێشیگن) ڕایگەیاند، ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی و دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی و بەستنی دەمامک بە ناچاری، ئەو کەسانە ناگرنەوە کە ڤاکسینیان وەرگرتووە، ئەو کەسانەشی کە ڤاکسینەکەیان وەرنەگرتووە سزا نادرێن.
بڕیارەکەی ولایەتی مێشیگن دوای لێدوانەکەی جۆو بایدن بوو کە ڕایگەیاند ئەو ھاوڵاتیانەی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرنەگرتووە، دەمامک بۆ پاراستنی خۆیان و کەسانی تر ببەستن، بەڵام ئەم داواکارییە ناچارکردن نییە بەڵکو لەسەر خواستی ھاوڵاتیان دەبێت و ئەوانەشی دوو ژەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە دەتوانن دەمامک بەکارنەھێنن.
پێکدادانەکانی نێوان بزوتنەوەی حەماس و سوپای ئیسڕائیل بەرادەوامە و شەوی ڕابردووش (حەماس) بەندەری "ئەسەدود"یان لە ئیسرائیل کردووەتە ئامانج، لە بەرامبەریشدا ئیسڕائیل باکوری خۆرئاوای کەرتی غەززەی تۆپبارانکرد، ھاوکات سوپای ئیسڕائیلیش ڕایگەیاند، ٣ موشەک لە سوریاوە ئاڕاستەی وڵاتەکەی کراوە.
لە ئێستاشدا ئەمریکا و فەڕەنسا و میسڕ و ئوردن ھەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست، (موقتەدا سەدر)، ڕابەری ڕەوتی سەدریش داوا دەکات لە بەغداد و پارێزگاکانی دیکەی عێراق خۆپیشاندانی ناڕەزایی بۆ پشتیوانیکردن لە فەڵەستین ئەنجامبدرێت.
بە پێی دواین ئامارەکان، لە ئەنجامی بۆردومانەکانی ئیسڕائیل لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، نزیکەی (١٠٠٠) کەس لە کەرتی غەززە کوژران و برینداربوون.
ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، پلانی ئیدارەی کۆشکی سپی بەردەوامبوونە لەسەر گفتوگۆ و دانوستانەکانی ڤییەننا لەگەڵ ئێران بۆ ئەوەی ڕێگەیەک بدۆزنەوە بە مەبەستی گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی.
وتیشی، دانوستانەکان بەرەو ئاڕاستەیەکی باش ھەنگاو دەنێن و بەردەوامیش دەبن بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتن.
لەلایەکی تریشەوە ٤٣ ئەندامی کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا داوایان لە وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیان کردووە، دانوستان و گفتوگۆکانی ڤییەننا لەگەڵ ئێران ڕابگرێت و ڕێگە نەدات جارێکی تر ئەمریکا بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی.
دەستەی ھەڵبژاردنی ئێران ڕایگەیاند، لە ماوەی چوار ڕۆژدا ٣٠٤ کەس ناویان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران تۆمارکردووە و ئەمڕۆش دواین وادەی ناو تۆمارکردنە و کاتەکە درێژ ناکرێتەوە.
بە پێی میدیاکانی ئێرانیش، (عەلی لاریجانی) سەرۆکی پێشووی پەرلەمان و (موحسینی ھاشمی) سەرۆکی شارەوانی تاران و (کچی ھاشمی ڕەفسەنجانی) سەرۆک کۆماری پێشووتر و (ئیبراھیم ڕەئیسی) سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری و (حسێن دەھقان) وەزیری بەگری پێشوو و (ئەحمەدی نەژاد) سەرۆکی پێشتووتر و (موحسین ڕەزایی) سەرۆکی کۆمەڵەی بەرژەوەندییەکانی ئێران و (ڕوستەمی قاسمی) یاریدەدەری فەرماندەی فەیلەقی قودس بۆ کاروباری ئابوری، لە کەسایەتییە بەھێزەکانی ناو لیستی کاندیدەکانن بۆ ئەم ھەڵبژاردنە، کە بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیران بەڕێوەبچێت.
ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەردەوام دەبن لە مەشق و راھێنان بە ھێزە ئەمنییەکان لە عێراق بۆ ھەر وەڵامدانەوەیەکی خێرا، و پابەندیش دەبن بە پشتیوانی ھاوپەیمانەکانیان لە عێراق و سوریا.
دەشڵێت، لەم مانگەدا ٦٦ ئۆپراسیۆنیان لە دژی داعش لە عێراق و سوریا ئەنجامداوە و ٢٧ پیلانی تیرۆریستیشیان پوچەڵکردووەتەوە.
دوای ئەوەی شەوی پێنجشەممە سوپای ئیسڕائیل ڕایگەیاند کە ھێرشی زەمینی لە غەززە دەستپێکردووە، دوای دوو سەعات لە بڵاوکردنەوەی ئەو ھەواڵە وتەبێژی سوپای ئیسڕائیل ڕەتیکردەوە ھێزی زەمینی ڕەوانەی غەززە کردبێت و ھۆکاری بڵاوکردنەوەی ئەو ھەواڵەشی بۆ گرفتێک لە پەیوەندی ناوخۆدا گەڕاندەوە.
لە لایەکی تریشەوە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوایکرد وەک ڕێزێک بۆ جەژن، بە زووترین کات ئاگربەست ڕابگەیەندرێت و توندوتیژییەکان لە نێوان غەززە و ئیسڕائیل ڕابگیرێت بۆ ئەوەی چیتر مەدەنیەکان نەبنە قوربانیی. لە بەردەوامیی ئالۆزییەکانی نێوان ئیسڕائیل و فەلەستیندا، بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشھاتەکان ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆببێتەوە.
بە پێی ئامارەکان لە بەردەوامی بۆردومانەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین ژمارەی کوژراوانی فەلەستینییەکان بۆ ٨٣ کەس بەرزبۆوە و ٧ کەسیش لە ئیسرائلییەکان کوژراون و ٤٨٧ کەسیش برینداربوون، وەزارەتی ناوخۆی سەر بە بزووتنەوەی "حەماس"یش رایگەیاند، لە بۆردوومانێکی "ئیسرائیل"دا بە مووشەک بارەگای دەزگای ئەمنی ناوخۆی شاری "رەفح" کراوەتە ئامانج.
سەرەرای ئەوەی "بنیامین ناتانیاھۆ" سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل نێوەندگیری وڵاتانی رەتکردەوە بۆ کۆتایھێنان بەگرژییەکانی ئەم دواییەی وڵاتەکەی لەگەڵ فەڵەستین، بەڵام میسر وەفدێکی ئەمنی رەوانەی ئەو وڵاتە کردووە بۆ ئەوەی لەماوەی ٢٤ سەعاتدا لەگەڵ ئەمریکا ئاگربەستی جەنگ لەنێوان ئەو دوو وڵاتە رابگەیەنن.
لە لایەکی ترەوە، کۆمپانیای لۆفتھانزا"ی ئەڵمانی گەشتەکانی بۆ ماوەیەکی کاتی بۆ "ئیسرائیل" راگرت. ھاوکات ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە کۆبوونەوەیەکدا شکستی ھێنا لە دەرکردنی راگەیەندراوێک بۆ راگرتنی شەڕی نێوان ئەو دوو وڵاتە.
ھاوکات ئیسرائیل بە درێژایی سنورەکانی لەگەڵ کەرتی "غەززە" تانکی بڵاوکردووەتەوە و لە کەرتی "غەزە"شەوە ١٠٠ موشەک ئاڕاستەی "ئیسرائیل" کرا.
تا ئێستا ژمارەی کوژراوانی فەلەستین بۆ ٨٣ کەس بەرزبووەوە و لە بەرامبەردا ٧ ئیسرائیلی کوژراون، میسڕ و ئەمریکاش ھەوڵەکانیان دەستپێکردووە بۆ نێوەندگیری و ڕاگرتنی شەڕەکە.
ھەسەدە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئۆپراسیۆنەکەیان لە ناوچەی وادی "عەجیج" لە باکوری خۆرھەڵاتی "دێرەزوور" کۆتایی ھات و توانیان ١٢ حەشارگەی تیرۆرستان لە سنوری نێوان عێراق و سوریا لەناوببەن، چەند ڕێگەیەکیشیان دۆزیوەتەوە کە تیرۆریستان بۆ ھاتووچۆ و چوونە عێراق بەکاریان دەھێنا.
بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی ھەسەدە، ئۆپراسیۆنەکەیان ٤ ڕۆژی خایاندووە و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی پشتگیری ئۆپراسیۆنە وشکانی و ئاسمانییەکانیان کردووە و چەند بۆردوومانێکیان لە ڕێی مووشەکەوە بۆ سەر چەند مۆڵگەیەکی تیرۆریستانی داعش ئەنجامداوە.
بەیانی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەک بۆردوومانی بۆ سەر کەرتی "غەزە" ئەنجامدا، کە بەھێزترین بوون لە سەرەتای دەستپێکردنی ئاڵۆزییەکانەوە و بارەگای دەزگای ئەمنی سەر بە "حەماس" کرایە ئامانج و بارەگای سەرەکی پۆلیسی بزووتنەوەکەش خاپور کرا.
ھاوکات بزووتنەوەی "حەماس" نزیکەی ٢٠٠ مووشەکی ئاڕاستەی شارەکانی "ئیسرائیل" کردووە. بەپێی وەزارەتی تەندروستی فەلەستینیش، ٣٥ کەس کە لە نێویاندا ١٠ منداڵ و ژن ھەیە کوژراون و ٢٢٠ کەسی تریش برینداربوون.
لە چوارچێوەی کاردانەوەکانیشدا، "تور وینسلاند" نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، پێکدادانەکان جەنگێکی گشتگیری لێدەکەوێتەوە.
بڕیاریشە ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام بدات، کە دەبێتە سێیەمین کۆبوونەوە لە ماوەی ٣ رۆژدا و بە داخراویی و لەسەر داوای "تونس و نەرویژ و چین" دەبێت.
"دۆناڵد ترامپ" سەرۆکی پێشووی ئەمریکاش لە راگەیەندراوێکدا وتی، لە سەردەمی "جۆ بایدن" ناسەقامگیری لە جیھان زیاتر بووە، چونکە لاوازی "بایدن" و پشتگیری نەکردنی "ئیسرائیل" پەلاماری زیاتری بۆ سەر ھاوپەیمانەکانیان لێدەکەوێتەوە.
ھاوکات "موقتەدا سەدر" سەرۆکی رەوتی سەدر پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردەکانی فەلەستین ئەنجامدا و پشتیوانی بۆ دەربڕین.