پیت هێگسێت وەزیری بەرگری ئەمەریکا،هۆشداریدا لە هەڕەشەی چین بۆ تایوان و رایگەیاند، کە پەکین رۆژانە مەشق و راهێنان دەکات بۆ پێشخستنی توانای سەربازەکانی و رەنگە بەنیاز بێت هێرشبکاتە سەر تایوان.
هێگسێت لە کۆڕبەندی ئاسایشی شانگریلا لە سەنگافورە، دڵنیایی خۆی دەربڕی کە سەرۆکی چین، شی جینپینگ فەرمان بە سوپاکەی کردووە تا خۆیان بۆ هێرشکردنە بۆ سەر تایوان تا ساڵی 2027 ئامادە بکەن.
هێگسێت وتی: "ئەوە زانراوە کە شی جینپینگ فەرمانی بە سەربازەکانی کردووە تا ساڵی 2027 هێرش بکەنە سەر تایوان. سوپایەکی تایبەتی بۆ ئەو کارە دروست کردووە و رۆژانە مەشق و راهێنان دەکەن بۆ ئەو ئەرکە".
وەزیری بەرگری ئەمەریکا هۆشداریشیدا کە چین "خۆی ئامادە دەکات بۆ بەکارهێنانی هێزی سەربازی بۆ گۆڕینی هاوسەنگی هێز لە ناوچەکانی زەریای هیندی و زەریای هێمن."
هێگسێت داوای لە هاوپەیمانە ئاسیاییەکانی واشنتن کرد کە بە خێرایی خەرجییە سەربازییەکانیان لە بەرامبەر هەڕەشەکانی چین زیاد بکەن.
"ئەو مەترسییەی چین دروستیکردووە راستەقینەیە و رەنگە نزیک بێت. پەکین هیواخوازە زاڵ بێت و کۆنترۆڵی ئاسیا بکات،".
وەزیری بەرگری ئەمەریکا دووپاتی کردەوە کە واشنتن گەڕاوەتەوە بۆ ناوچەکانی زەریای هیندی و زەریای هێمن و وتی: "ئێمە بۆ مانەوە لێرەین."
هەڵوێستی چین و تایوان لە بەرانبەر یەک:
چین بەردەوام تایوان بە بەشێک لە خاکی خۆی دەزانێت و بەڵێنی داوە کە بیکاتەوە یەک پارچە لەگەڵ خاکەکەی، فشارە سەربازی و سیاسییەکانی خۆی بۆ ئەو مەبەستە زیاد کردووە.
لەولاوە، حکوومەتی تایوان قسەکانی پەکین رەت دەکاتەوە و جەخت لەوە دەکاتەوە کە خەڵکی تایوان بە تەنیا دەتوانن بڕیار لە داهاتوویان بدەن.
پێنج جیاوازی بنەڕەتی لە نێوان چین و تایوان:
1. سیستەمی سیاسی
چین: سیستەمی یەک حزبیەو حزبی کۆمۆنیستی چین رابەرایەتی دەکات.
*تایوان: دیموکراسیی و فرە حزبی، هەڵبژاردنی ئازاد و سیستمی پەرلەمانی.
2. سیستەمی ئابووری
چین: ئابووری سۆسیالیستی، بازاڕ لەلایەن دەوڵەتەوە کۆنتڕۆڵکراوە
تایوان: ئابووری بازاڕی ئازاد
3. مافەکانی مرۆڤ و ئازادییەکان
چین: سنووردارکردنی مافەکانی مرۆڤ و کۆنترۆڵی توندی حکوومی
تایوان: ئازادی پڕ لە دەربڕین، چاپەمەنی ئازاد و مافەکانی مرۆڤ