جیهان

روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو سوپای ئیسرائیل، دەیان مووشەکی ئاراستەی ژمارەیەک ناوچەی پارێزگای حەمس لە سوریا کردووە و لەلایەن سیستمی بەرگری ئاسمانی سوریاوە، ژمارەیەک مووشەکیان خراونەتە خوارەوە.

راشیگەیاند، بەھۆی بۆردومانەکەوە ١٠ سەرباز و ئەندامی گرووپە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە کوژراون، کە بەشێکیان ناسنامەیان بیانییە و ھاوڵاتی سوریا نین.
سەرەتای مانگی رابردووش، سوپای ئیسرائیل بە بیانووی بوونی چەکی قەدەغەکراو، چەند کۆگا و کارگەیەکی پیشەسازیی لە پارێزگای لازقیە لەسرویا بۆردومانکرد.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەر ٧ کاندیدەکەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران لە دووەمین دیبەتدا ئامادە بوون و بەرپرسیارێتی قەیرانی ئابوری و سیاسی و بڵاوبوونەوەی کۆرۆنایان خستە ئەستۆی حکومەتەکەی "روحانی". ھاوکات زۆرێک لە چالاکوانانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ھاووڵاتیانی ئێرانیش رەخنەیان لەو دیبەیتە گرت و وتیان، بەراورد بە دیبەیتی یەکەمیان لاوازتر بووە.


لەلایەکی ترەوە، ژمارەیەک خۆپیشاندەر ھەڵیانکوتایە سەر بارەگای "ئیبراھیم رەئیسی" و سوتاندیان کە یەکێکە لە  کاندیدە دیارەکان و لە "عەلی خامنەیی" شۆڕشی باڵای ئیسلامی ئێرانەوە نزیکە.
ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران ١٨ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت و پێشبینی دەکرێت ئاستی بەشداریکردن زۆر کەم بێت، بە تایبەتی لەدوای دوورخستنەوەی "عەلی لاریجانی و ئیسحاق جیھانگیری و ئەحمەدی نەژاد".

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"بوڵدان" لە وتەیەکیدا لەبەردەم ئەندامانی "ھەدەپە" لە پەرلەمان وتی، ئیدانەی ھەموو ئەو ھەنگاوانەی حکومەتەکەی "ئەردۆغان" دەکەن بۆ داخستنی پارتەکەیان، وتیشی، ھەر کاتێک گەندەڵی و دۆسیەیەک لەسەر حکومەت و دەسەڵاتداران بڵاوببێتەوە، خێرا پرسی داخستنی "ھەدەپە" و دژایەتی کردنی کورد دەھێننەوە بەر باس. ئاماژەی بەوەشکرد "ھەدەپە" ناڕوخێت و بەردەوامی دەدەن بە تێکۆشان و زیاتر گەورە کردنی پارتەکەیان.


لێدوانەکەی "بوڵدان" دوای ئەوە دێت کە داواکاری گشتی دادگای باڵای تورکیا جارێکی تر دۆسیەی داخستنی "ھەدەپە"ی تۆمارکرد، تا ئێستاش داواکاری گشتی تورکیا دوو جار داخستنی پارتەکەی رەتکردۆتەوە. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بەشداری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پیرانی وڵاتەکەی کرد و رایگەیاند، پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران بەرەوپێشچووە و ئەگەر ئێران بگەڕێتەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئەتۆمیش، سەدان سزا کە ئیدارەی پێشووی ئەمریکا بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندوویەتی، ھەر بەردەوام دەبن.


قسەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاتێکدایە، نزیکەی دوو مانگە دانوستانی وڵاتانی ئەندامی رێککەوتنی ئەتۆمی لە ڤییەنا دەستیپێکردووە و بە ئامانجی زیندووکردنەوەی رێککەوتنە، پێنج خولی دانوستانیان ئەنجامداوە، بەڵام زیاتر لە دوو ھەفتەیە دانوستانەکان راگیراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە راپۆرتی ھەفتانەیدا رایگەیاند، رێژەی کشانەوەی سەربازانی ئەمریکا لە ئەفغانستان گەیشتۆتە ٥٠% و لە سەرەتای مانگی ئایاری رابردووشەوە زیاتر لە ٥٠٠ فڕۆکە لە جۆری سی ١٧ کشێندراونەتەوە. فەرماندەی ناوەندی سوپای ئەمریکاش رایگەیاند، ٦ دامەزراوەی سەربازییان رادەستی وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان کردۆتەوە.
"جۆ بایدن" سەرۆکی ئەمریکا کشانەوەی ھێزەکانی لەسەرەتای مانگی ئایاری رابردووەوە دەستپێکردووە و بڕیارە تا ١١ی ئەیلول کە ھاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی ھێرشەکانی ساڵی ٢٠٠١، تەواوی ھێزەکانیان بکشێننەوە، کە ٢٥٠٠ سەرباز و ١٦ ھەزار بەڵێندەری مەدەنین، پێشبینیش دەکرێت بەر لەو وادەیە کشانەوەکە کۆتایی بێت. 
بزووتنەوەی "تاڵیبان"یش ھۆشداری دابووە ئەمریکا ئەگەر ئەو ھێزانەی دەیانکشێنێتەوە لە وڵاتانی دراوسێی "ئەفغانستان" جێگیریان بکات، پابەندی رێککەوتنەکەی نێوانیان نابن. 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەو گەشتەی ئەوروپا، یەکەم سەردانی "بایدن"ە  وەک سەرۆکی ئەمریکا و لە "بەریتانیا" سەردانی سەربازانی وڵاتەکەی دەکات و چاوی بە "بۆریس جۆنسون" سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاش دەکەوێت.
ھاوکات لە کۆبوونەوەکانی جی ٧ کە لە "لەندەن" بەڕێوەدەچێت، "بایدن" چاوی بە "ئەنگێلا مێرکڵ" راوێژکاری ئەڵمانیا دەکەوێت و رۆژی یەکشەممەی داھاتووش لەلایەن شاژنە ئیلیزابێزی دووەمەوە پێشواز لێدەکرێت.
رۆژی ٢ شەممەش "بایدن" دەچێتە "برۆکسل" و  لە کۆبونەوەی وڵاتانی ھاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی بەشداری دەکات و دواتر کۆبوونەوەیەک لەگەڵ "ڤلادمیر پوتن" ھاوتا روسییەکەی ئەنجام دەدات، کە ھەموو جیھان چاوەڕێیەتی. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئەنتۆنی بلینکن" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ١٠ ملیار دۆلار لە بودجەکەیان تەرخان دەکەن بۆ ھاوکاریکردنی ئاوارە و پەنابەران و قوربانیانی جەنگ و ئاڵۆزییەکان، بەوەش "واشنتۆن" پابەندی خۆی بەرامبەر ھاوپەیمانەکانی لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست دەسەلمێنێت.


سەبارەت بە جەنگی نێوان "ئیسڕائیل و فەلەستین"یش وتی، "ئیسرائیل" مافی خۆیەتی بەرگری بکات لە دژی ھێرشە مووشەکییەکانی "حەماس"، بەڵام وەک دەوڵەتێکی دیموکراتیش دەبێت گیانی ھاووڵاتیان بپارێزێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کازم ئابادی نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نامەیەکی ئاڕاستەی ڕافایێل گروسی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم کردووە و ڕایگەیاندووە، ئاژانسەکە ئاستی ھاوکاری و ھاوبەشیی لەگەڵ ئێران پشتگوێ دەخات و دور نییە ئەم ھەڵوێستانە ببێتە ڕێگر لە بەردەم پەیوەندییەکانی نێوان ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم و ئێران لە داھاتوودا.


ئەوە لە کاتێکدایە کە "ڕافایێل گروسی" بەڕێوەبەری ئەو ئاژانسە ڕایگەیاندووە، ئێران لە پیتاندنی یۆرانیۆمدا نزیکبووەتەوە لە بەرھەمھێنانی چەکی ئەتۆمی و بە پێویستیشی زانیوە ئێران زیاتر شەفاف بێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"جیک سالیڤان" ڕاوێژکاری سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ ڕێکخستنی لوتکەی نێوان پوتن و بایدن، بەڵام گەیشتن بە ئەنجامێکی ئەوتۆ و ڕاستەقینە لە نێوانیاندا، ماوەیەکی زۆری دەوێت، بۆیە پێشبینی ناکەن کە لوتکەی ئەمجارە ئەنجامێکی ئەوتۆی ھەبێت.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، یەکەمین لوتکەی نێوان بایدن و پوتن کە بڕیارە لە ١٦ی ئەم مانگە لە ژنێڤ بەڕێوەبچێت، تەنھا دەرفەتێک دەبێت بۆ دەرخستنی توانا و نیازەکانی ئەمریکا و ڕووسیا بەرامبەر یەکتر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوە و کۆچ و کۆچبەرانی یۆنان لە ڕاگەیەندراوێکی ھاوبەشدا بڵاویانکردەوە، "ئەسینا" بڕیاریداوە چیتر ئەو پەنابەرانە وەرنەگرێت کە لە ڕێی تورکیاوە ڕوو دەکەنە ئەو وڵاتە، ئەو بڕیارەش پەنابەرانی "سوریا و ئەفغانستان و پاکستان و بەنگلادش و سۆماڵ" دەگرێتەوە.


ڕاشیانگەیاند، "تورکیا" وڵاتێکی ئارامە و ئەو کۆچبەرانە دەتوانن لە بری "یۆنان" لەوێ داوای وەرگرتنی مافی پەنابەریی بکەن. 


وەزارەتی دەرەوە و کۆچ و کۆچبەرانی یۆنان ئاماژەیان بەوەشکرد، ئەو بڕیارە نوێیە ھەنگاوێکی گرنگە بۆ ڕێگریکردن لە کۆچی نایاسایی. 


بە پێی ڕێککەوتنی ساڵی ٢٠١٦ی نێوان یەکێتی ئەوروپا و تورکیا، دەبێت "ئەنقەرە" ئەو پەنابەرە سورییانە وەربگرێتەوە کە "ئەسینا" دەیانگەڕێنێتەوە، بەڵام ماوەی ١٥ مانگە تورکیا ھیچ کام لەو پەنابەرانەی وەرنەگرتووەتەوە کە لەلایەن "یۆنان"ەوە گەڕێندراونەتەوە و ژمارەیان ھەزار و ٤٥٣ کەسە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ھەردوو ماددەی ٧٧ و ١٢٥ لە دەستوری ئێران، دەبێت پەرلەمان دەنگ لەسەر ھەر پەیماننامە و ڕێککەوتنێکی نێودەوڵەتی بدات پێش ئەوەی لەلایەن سەرۆکی وڵاتەوە ئیمزا بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"عومەر چەلیک" وتەبێژی ئاکەپە ڕایگەیاند، "ئەنقەرە" پەرۆشە بۆ کۆبوونەوەکەی نێوان "ڕەجەب تەیب ئەردۆغان" سەرۆکی تورکیا و "جۆو بایدن" سەرۆکی ئەمریکا. وتیشی، دەیانەوێت ھەموو کێشەکان لەگەڵ ئەو وڵاتە چارەسەر بکەن و ھیواشی خواست "ئەمریکا"ش لەو کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەدا بەو ئاڕاستەیە کار بکات. 


"چەلیک" ئاماژەی بەوەشکرد، ئەجێندای گەورە لە نێوان "ئەنقەرە و واشنتۆن" ھەیە و لەسەر چەندین پرسیش ھەماھەنگییان کردووە، بەڵام چەندین ئەجێندای ئاڵۆزیش لە نێوانیاندا ھەیە. 


بڕیارە "ئەردۆغان و بایدن" لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی سەرکردەکانی "ناتۆ" کە لە ناوەڕاستی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت، کۆببنەوە، ئەوەش یەکەمین کۆبوونەوەی ئەو دوو سەرۆکە دەبێت لەو کاتەوەی "بایدن" بووەتە سەرۆکی ئەمریکا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاماژەیان بەوەشکرد، ڕووداوەکە ڕۆژی یەک شەممە ڕوویداوە، کاتێک گەنجێک بە ئۆتۆمبێل خێزانێکی شێلاوە و ھەڵاتووە، بەڵام پۆلیس دەستگیریکردووە.


ڕاشیگەیاند، خێزانەکە لە پێنج کەس پێکھاتوون، موسڵمانن و بە ڕەگەز پاکستانین، بەھۆی ڕووداوەکەوە چوار کەسیان گیانیان لە دەستداوە و ئەوی تریش منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵە کە بەسەختی بریندار بووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسەکانی ھەواڵ لە باکوری کوردستان بڵاویان کردەوە، ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا ھەڵیانکوتایە سەر ماڵی "مستەفا ئاڤجی" و دەستگیریان کرد، دواتر رەوانەی لقی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشیان کرد، بەڵام تاوەکو ئێستا لەبارەی ھۆکاری دەستگیرکردنەکەی ھیچ زانیارییەک بڵاونەکراوەتەوە.

رۆژی ١٩ی ئابی ٢٠١٩ دەسەڵاتدارن و حکومەتی تورکیا، مستەفا ئاڤجی ھاوسەرۆکی شارەوانی وانیان لە کارەکەی لابرد و قەیومیان بەسەر شارەوانیەکەدا سەپاند.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پۆلیسی پاکستان بە میدیاکانی راگەیاند، لە ھەرێمی سەند لە باشوری وڵاتەکە شەمەندۆفێرێک لەسەر رێرەوەکەی لایداوە و شەمەندۆفێرێکی تر خۆی پێدا کێشاوە و نزیکەی ١٤ فارگۆنی شەمەندۆفێرەکانیش ھاتوونەتە دەرەوە، بەھۆیەوە لانی کەم ٥٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٠٠ کەسی تریش برینداربوون.

راشیگەیاند، پێشبینیش دەکرێت ژمارەکە زیاتر بەرزببێتەوە، ھاوکات ٢٥ کەسی تر لە نێو فارگۆنی شەمەندۆفێرەکان گیریان خواردووە.  

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، لە میانی ھێرشەکانیان لە ھەرێمی کوردستان، سەربازێکیان بۆمبێکی چێندراوی پێداتەقیووەتەوە و لە نەخۆشخانە بەھۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستداوە.


لە ٢٣ی مانگی نیسانی ئەمساڵەوە تورکیا بە بیانووی بوونی پارتی کرێکارانی کوردستان، ھێرشی سەربازی بۆ سەر ھەرێمی کوردستان لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای دھۆک دەستپێکردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...557558559560561...576