جیهان

پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) رایگەیاند، ھەزار و ٦٠٥ دەستگیرکراوی سیاسی و ئەندامی ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن، لە زیندانەکانی تورکیا بەھۆی توشبوونیان بە نەخۆشی درێژخایەن و کوشندەوە ژیانیان لە مەترسیدایە، کە لەو ژمارەیە ٦٠٤ زیندانییان باری تەندروستیان زۆر خراپە و پێویستیان بە چاودێری وردی پزیشکی ھەیە.


ھەدەپە داوای لە پەرلەمانی تورکیا کردووە پرۆژەیەک گەلاڵە بکات، بۆ دەرکردنی بڕیاری لێبوردن، بۆ ئەو زیندانیانەی گیرۆدەی نەخۆشی کوشندە بوون.


بەپێی ئامارێکی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤیش، لە ئیستادا زیندانەکانی تورکیا زیاتر لە ٢٦٠ ھەزار بەندکراوی تێدایە، کە لە زۆری ژمارەی بەندکراوان ئەو وڵاتە لەسەر ئاستی جیھان لە پلەی دووەمدایە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
(عەلی خامنەیی) دوای دەنگدان لە حوسێنییەی ئیمام خومەینی وتارێکی پێشکەش کرد و وتی" زۆری رێژەی بەشداری ھاوڵاتیان، لە پرۆسەکە پێگەی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتی بەھێز تر دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ھەر لەو راپۆرتەی وەزارەتی دەرەوەدا ھاتوە تا ئیستا کەیسی ٥٠٠ کۆچبەریان یەکلابۆتەوە کە لە تاوانی کوشتن و تیرۆرەوە تێوەگلاون، ئەوەش وا دەکات بە زووترین کات رەگەزنامەی ئەمریکیان لیبسێنرێتەوەو رەوانەی عێراق بکرێنەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(نید پریس) وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: لە دانوستانەکانی ڤێیەننا لەگەڵ ئێران چەند ئامانجێک بە دەستھاتوون، بەڵام ئاستەنگ لەبەردەم بەشێک لە ھەنگاوەکاندا ھەیە، ھیچ وادەیەکیش بۆ کۆتایی ھاتنی خولی شەشەمی دانوستانەکانی ڤێیەننا دیاری نەکراوە.


لایخۆشییەوە (عەباس عێراقچی) گەورە دانوستکاری ئێران لە کۆبوونەوەکانی ڤێیەننا گەشبینی خۆی نیشاندا بە گەیشتن لەسەر رێککەوتنە ئەتۆمی و پابەندبوونی لایەنەکان، بەو خاڵانەی کە لە رابردوو لەسەر ئەو دۆسێیە ئیمزاکرابوون.
(عەباس عێراقچی) وتی" ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران، کاریگەری لەسەر تیمی دانوستانی تاران و رەوتی گفتوگۆکانی ڤێیەننا نابێت.

 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(کیم جون ئون) سەرۆکی کۆریای باکور لەمیانەی کۆبوونەوەی پارتی کرێکارانی رایگەیاند: چۆن خۆیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەمەریکا ئامادەکردووە، بەھەمان شێوەش بۆ پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی وڵاتەکەی و گەشەیەکی ئابوری سەربەخۆ، ئامادەی گفتوگۆ و دانوستانن لەگەڵ ئیدارەکەی( جۆبایدن)، دانی بەوەشدانا کە ولاتـەکەی بە قەیرانی قورسی ئابوریدا تێپەڕدەبێت، بەڵام تا ئێستا ھیچ سەرچاوەیەکی رەسمی لە واشنتۆنەوە وەڵامی بۆ ئەو لێدوانەی "کیم" نەبووە.


بەڵام میدیاکانی کۆریای باشور، ئەو لێدوانەی،(کیم جون ئون) سەرۆکی کۆریای باکوریان بە پلانێکی تاکتیکی ناوبردووە بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ ئیدارەی نوێی کۆشکی سپی.
 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی نەتەوە یەگرتووەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کارەساتەکان، ڕاپۆرتێکی لە بارەی مەترسییەکانی وشکەساڵی لەسەر جیھان بڵاوکردەوە و وشکەساڵی بە "پەتایەک" وەسفکرد کە ھیچ جۆرە ڤاکسینێکی نیە، ڕاشیگەیاند، لە چەند ساڵی کەمی داھاتوودا بەشێکی گەورەی جیھان ڕووبەڕووی کەمئاوی دەبێتەوە و لە کۆتایی ئەم سەدەیەدا نزیکەی زۆرینەی وڵاتان بە جۆرێک لە جۆرەکان دووچاری وشکەساڵی دەبنەوە.


بە پێی ڕاپۆرتەکە، زیانە ئابوورییەکانی وشکەساڵی لە جیھاندا دەگاتە ١٢٤ ملیار دۆلار و لەم سەدەیەدا یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن کەسیش بەھۆیەوە زیانیان بەرکەوتووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لێپرسراوانی تەندروستی ھندستان رایانگەیاندووە، توشبوەکە تەمەنی ٣٤ ساڵە و  بۆ ماوەی دوو مانگ توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە پێش ئەوەی توشی کەڕوی سەوز ببێت. 


ئاماژەیان بەوەشکردوە، توشبووەکە رەوشی تەندروستی جێگیر نییە و سود لە چارەسەرەکان وەرناگرێت، چونکە رێژەی لە سەدا ٩٠ی سییەکانی توشی نەخۆشیی کەڕوی سەوز بون.


نەخۆشی  کەڕوی سەوز، نوێترین جۆری ئەو نەخۆشیانەیە کە کەڕوو لەسەر جەستەی مرۆڤ  دروست دەکەن و زیاتر توشی کۆئەندامی ھەناسە دەبن، لە ئێستاشدا توێژینەوەی زیاتر دەکرێت بۆ زانینی مەترسیی و کاریگەرییەکانی نەخۆشییەکە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رافایل گروسی بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی وزەی نێودەوڵەتی ئەتۆم رایگەیاند، پێویستە ھەوڵەکانی بوژانەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ساڵی ٢٠١٥ چاوەڕێی پێکھێنانی حکومەتی نوێی ئێران بکات، چونکە پێویستی بە ئیرادەیەکی سیاسی ھەموو لایەنەکانە. "رافایل گروسی" بە دووریشی زانی تا مانگی ئاب رێککەوتن بێتە ئاراوە، وتیشی، لە دانوستانەکانی "ڤییەنا" چەندین بابەتی تەکنیکی و ھەستیار باس کراون.

ویلایەتی ئێستای "حەسەن روحانی" سەرۆکی ئێران لە ٣ی ئابی داھاتوو کۆتایی دێت و چاوەڕوان دەکرێت حکومەتی نوێ لە ناوەڕاستی مانگی ئاب پێکبھێندرێت، تا ئێستاش ٦ خولی دانوستانەکانی "ڤییەنا" لەسەر رێککەوتنی ئەتۆمی ئەنجامدراوە و ھیچ رێککەوتنێک رانەگەیەندراوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکان بڵاویانکردەوە، چەکدارێک ھێرشی کردووەتە سەر نوسینگەی پارتی دیموکراتی گەلان "ھەدەپە" لە ناوچەی "ئزمیر" و تەقەی لە کارمەندان کردووە و ھەوڵیداوە ئاگر لە نوسینگەکە بکاتەوە، بەھۆی ئەو ھێرشەشەوە ژنێک کە کارمەندی "ھەدەپە" بووە کوژراوە.


پارتی دیموکراتی گەلانیش لە ڕاگەیەندراوێکدا پەنجەی تۆمەتی ئاڕاستەی حکومەتی تورکیا و وەزیری ناوخۆ کردووە بۆ بە ئامانجکردنی پارتەکەیان و ھاندانی ئەو جۆرە ھێرشانە. 


بە پێی زانیارییەکانیش، ئەو کەسەی ئەو ھێرشەی ئەنجامداوە دەستگیرکراوە و کارمەندێکی پێشووی تەندروستی بووە لە سوریا لەناو گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بووە. 


"ھەدەپە" دووەم گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنە لە تورکیا و ڕووبەڕووی فشارێکی گەورە بووەتەوە لەلایەن حکومەتی تورکیاوە و ھەوڵی داخستنی دەدرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستی سوریا ڕایگەیاند: نرخی زیاتر (١٢) ھەزار جۆر لە دەرمان بە ڕێژەی لە ٥٠٪ بەرزبووەتەوە، ئەوەش لەسەر داوای کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنان و بەھۆی دابەزینی بەھای لیرەیە لە بەرامبەر دۆلار.


بەھای دۆلارێکی ئەمریکی بەرامبەر ٣ ھەزار و ٢٠٠ لیرەی سورییە، ئەوەش نرخی کاڵا و شتومەکی گرانتر کردووە و گوزەرانی ھاوڵاتیانی ئەو وڵاتەی سەختتر کردووە کە ماوەی ١٠ ساڵە لەناو جەنگی ناوخۆیدا دەژین.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سبەینێ زیاتر لە ٥٩ ملیۆن ھاوڵاتی ئێران ڕوو لە سندوقەکانی دەنگدان دەکەن بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، زۆترین ژمارەی دەنگدەرانیش لە تارانە کە نزیکەی ١٠ ملیۆن ھاوڵاتییە.  ھاوکات بۆ پاراستنی ئاسایشی پڕۆسەکەش ٢٥٠ ھەزار ئەندامی ھێزە ئەمنییەکان بڵاوەیان پێدەکرێت.


دوای کشانەوەی سێ کاندید لە کۆی ٧ کاندید، ڕکابەری لە نێوان (ئیبراھیم ڕەئیسی) سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری و کاندیدی پارێزگاران، و (عەبدولناسر ھیمەتی) سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران و کاندید ڕیفۆمخوازەکان چڕبووەتەوە و بە پێی ڕاپرسییەکانیش زۆربەی خەڵکی ئێران پشتیوانی لە ئیبراھیم ڕەئیسی دەکەن.


(عەباس عەلی خودای) وتەبێژی ئەنجوومەنی پێداچوونەوەی دەستور ڕایگەیاند: ئەنجامدانی ساختەکاری و یاریکردن بە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان ئەستەمە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(ئەردۆغان) ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ (جۆو بایدن) بە ڕوونی پەیامیان گەیاندووەتە واشنتۆن، کە ئەنقەرە لە بەھێزکردنی سیستمی بەرگری وڵاتەکەی بە ئێس ٤٠٠ی ڕووسی پاشگەزنابێتەوە و ھەڵوێستی جێگیرە.


سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "یەکێتیی ئەوروپا بە بێ تورکیا ناگاتە ئامانجەکانی خۆی وەک ناوەندێکی بەھێز، بۆیە چاوەڕوانن تا زووە یەکێتییەکە لەو ستراتیژە کوێرانەیییە بێتە دەرەوە کە تێی کەوتووە و بڕیاری کۆتایی بدات لەسەر ئەندامیەتی تورکیا لە ڕێکخراوی یەکێتی ئەوروپا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایگەیاند، ئەو قاچاخچییە تەمەنی ٢١ ساڵە و بە نیاز بووە لە فەڕەنسا و بەلجیکاوە کۆچبەرەکان بپەڕێنێتەوە بۆ بەریتانیا. بەڵام لە کاتی گەیشتنیاندا بۆ سنوری بەریتانیا ئەفسەرانی ھێزی سەر سنوری بەریتانیا لۆرییەکانیان پشکنی و ١٢ کۆچبەری عێراقی خوار ١٨ ساڵیان دۆزیوەتەوە.


ھاوکات وەزیری یاسا و بڕیاردانی کۆچی بەریتانیاش ڕایگەیاندووە، ئەو قاچاخچییە بێڕێزی بە یاسای بەریتانیا کردووە وەک سزایەک بۆ کردارەکەی دوای تەواو بوونی سزاکەی دیپۆرتی وڵاتەکەی دەکرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای کۆتایی کۆبوونەوەی لوتکەی ھاوپەیمانی ناتۆ، لە ڕاگەیەنراوێکدا ھاوپەیمانێتییەکە بڕیاریدا بە، زیادکردنی ئەرکە سەربازییەکانی لە عێراق بۆ جەنگی پاشماوەکانی داعش بە شێوەی قۆناغ بە قۆناغ. 


ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، راھێنانکردن  بەھێزە ئەمنییەکان  لە پێشەنگی زیادکردنی ئەو ئەرکانە دەبێت، کە ناتۆ لە چوارچێوەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش فراوانتریان دەکات.


ھاوپەیمانی ناتۆ بڵاویکردۆتەوە، بەرزکردنەوەی تواناکان لەسەر خواستی عێراق و بە ڕێزگرتن لە سەروەرییەکەی دەبێت، بۆ ئەوەی ھێز و دامەزراوە ئەمنییەکانی کاریگەرتر بن

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، "موحسین میھر عەلیزادە" و "عەلی رەزا زاکانی" کە کاندیدی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران بوون لە کێبڕکێی ھەڵبژاردن کشاونەتەوە، ئەوەش بەر لە دوو رۆژ لە ئەنجامدانی پڕۆسەکە، کە بڕیارە رۆژی ھەینی بەڕێوەبچێت.


"موحسین میھرعەلیزادە" ٦٥ ساڵە و ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبەری ناوچەی ئازادی کیشە، "عەلی رەزا زاکانی"ش ٥٦ ساڵە و ئەندام پەرلەمان بووە، ھۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکانیشیان نەوتووە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە راگەیەندراوێکی ھاوبەشدا، ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا پلانێکی کاری ھاوبەشیان راگەیاند بە ئامانجی سنوردانان بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەپێی راگەیەندراوەکە "واشنتۆن و برۆکسل" بە نیازن تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ سێیەکی دانیشتوانی جیھان بە ڤاکسینی کۆرۆنا بکوتن ، بەڵێنیشیاندا بە ھەماھەنگی کردن بۆ ئەنجامدانی چاکسازی لە رێکخراوی تەندروستی جیھانی. 
رێکخراوی "یونسێف"یش پێشوازی لە بڕیارەکانی وڵاتانی  جی ٧ کردووە بۆ خێراکردنی ھەڵمەتەکانی کوتان بە نرخی گونجاو و بۆ وڵاتە ھەژارەکان، ئەوەش لە پێناو کۆتایھێنان بە کۆرۆنا کە نزیکەی ٢ ساڵە جیھان پێوەی گیرۆدە بووە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...554555556557558...576