بایدن: ئەگەر خەڵک خۆیان بکوتن و ماسک بەکاربھێنن پێویستمان بە داخستنی گشتیی نابێت
کوردسات نیوز
٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
دەشڵێت، ئەگەر خەڵکی ئەمریکا خۆیان بکوتن و ماسک بەکاربھێنن، پێویستیان بە داخستنی گشتیی و قەدەغەی ھاتووچۆ نابێت.
کوردسات نیوز
٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
دەشڵێت، ئەگەر خەڵکی ئەمریکا خۆیان بکوتن و ماسک بەکاربھێنن، پێویستیان بە داخستنی گشتیی و قەدەغەی ھاتووچۆ نابێت.
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، هاوردەکردنی زێڕی ئەمریکا باجی زیادەی لەسەر نابێت، هاوکات شەڕی گومرگیی لەگەڵ چین تاسەرەتای مانگی 11 درێژکردەوە.
دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا، گومرگی ئەمریکا رایگەیاند، هاوردەکردنی هەندێک کەلوپەلی نوێ باجی نوێیان لەسەر دەبێت، بەڵام ترەمپ لە تروس سۆشیال وتی، "هیچ باجێک لەسەر زێڕ داناندرێت" بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخاتەڕوو.
ئەم ڕاگەیاندنەی ترامپ دوای ئەوە هات کە گومرگی ئەمریکا نامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا تیشکی خستە سەر نرخی زێڕ بە بڕی (2.8 کیلۆگرام) باجی دەخرێتە سەر، ئەمەش بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بۆ بەرزترین ئاستی لە هەینی رابردوودا لە بازاڕی ئەمریکا.
هاوکات بەپێی ڕاپۆرتێک کە کەناڵی سی ئێن بی سی بڵاویکردووەتەوە، دۆناڵد ترەمپ کۆتایی بە نادڵنیایی چارەنووسی ئاگربەستی گومرگیی نێوان ئەمریکا و چین هێناوە، لە دوای ئیمزاکردنی فەرمانێک بۆ درێژکردنەوەی ماوەی 90 رۆژی دیکە تایبەت بە زیادکردنی رێژەی باج لەسەر کاڵاکان.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، درێژکردنەوەی ئەو ماوەیە کە تا سەرەتای مانگی نۆڤەمبەر بەردەوام دەبێت، بوارێکی زیاتر دەدات بە هەردوولا بۆ دانوستان و هاوکاتە لەگەڵ وەرزی هاوردەکردنی پێش جەژنی سەری ساڵ.
بڕیار بوو باجەکانی ئەمریکا لەسەر کاڵای چینی بۆ لەسەدا 145 بەرزببێتەوە، هاوکات بڕیار بوو باجی چینی لەسەر کاڵای ئەمریکی بۆ لەسەدا 125 بەرزببێتەوە، ئەمەش کاریگەریی لەسەر کاڵاکانیان دروستکردبوو.
لە ئێستادا هەناردەکردنی کاڵای چین بۆ ئەمریکا باجی لەسەدا 30ی لەسەرە، کە لەسەدا 10ی باجی بنەڕەتی و لەسەدا 20ی باجی فێنتانیڵە کە لەلایەن واشنتۆنەوە لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیادکراوە.
بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی تەلەگەرافی بەریتانی، ئۆکراین ئامادەیە رازی ببێت بە ئاگربەست و ئەو خاکەی کە پێشتر لەلایەن روسیاوە کۆنتڕۆڵکراوە، وەک بەشێک لە پلانی ئاشتی کە ئەوروپا پشتگیری لێدەکات.
رۆژنامەکە باس لەوەشدەکات، ڤۆڵدۆمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراین بە سەرکردەکانی ئەوروپای راگەیاندووە، دەبێت هەر رێککەوتنێک رەتبکەنەوە کە دۆناڵد ترەمپ پێشنیازی کردبێت، کە تیایدا ئۆکراین خاکی زیاتر رادەستبکات بەڵام رێگە بە روسیا دەدات بەشێک لەو خاکەی دەستی بەسەردا گرتووە، تیایدا بمێنێتەوە.
لەماوەی جەنگی نێوانیاندا، روسیا ئەم ناوچانەی بەشەڕ کۆنتڕۆڵکردووە، ناوچەکانی "لوهانسک، دۆنێتسک، زاپۆریژیا، خێرسۆن و کریمیا".
نەرمبوونی هەڵوێستی ئۆکراین لە کاتێکدایە، لوتکەی ترەمپ و پوتن رۆژی هەینی لە ئالاسکا ئەنجام دەدرێت.
هاوکات، دۆناڵد تۆسک سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا رایگەیاند، "نیگەرانی زۆرم هەیە بەڵام بەرپرسانی ئەمریکا بەڵێنیان داوە، پێش گفتوگۆی راستەوخۆی نێوان ترەمپ و پوتن راوێژ لەگەڵ سەرکردەکانی ئەوروپا بکەن.
ئەنتۆنی ئەلبانیزی سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا رایگەیاند، هاوتا ئیسرائیلییەکەی بنیامین ناتانیاهۆ، لەبارەی دۆخی مرۆیی کەرتی غەززە، "لە حاڵەتی ئینکاریدایە"، ئەمەش رۆژێک دوای ئەوەی وتی، ئوسترالیا بۆ یەکەمجار دان بە دەوڵەتێکی فەلەستینیدا دەنێت.
ئەلبانیزی وتیشی، "دوودڵی حکومەتەکەی ناتانیاهۆ لە گوێگرتن لە هاوپەیمانەکانی، هۆکاربووە لە بڕیارەکەی ئوسترالیا بۆ داننان بە دەوڵەتێکی فەلەستینی.
بڕیاری ئوسترالیا بۆ داننان بە دەوڵەتێکی فەلەستینی دوای ئەو بەڵێنانەی کە لە دەسەڵاتی فەلەستین وەریگرتووە دێت، لەوانەش "حەماس هیچ رۆڵێکی لە دەوڵەتی داهاتووی فەلەستین دا نابێت".
دوای راگەیاندنی هەڵوێستی فەرەنسا، بەریتانیا و کەنەدا لەسەر رەوشی غەززە، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا رۆژی دووشەممە رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی داهاتوودا وڵاتەکەی دان بە دەوڵەتی فەلەستین دا دەنێت، ئەمەش هەنگاوێکە کە فشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر ئیسرائیل زیاد دەکات.