نەتەوە یەکگرتووەکان: لەسەرەتای جەنگی ئۆکراینەوە ١١١٩ مەدەنی کوژراون
کوردسات نیوز
٢٨ی ئازاری ٢٠٢٢
ئۆکراین
نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لەسەرەتای دەستپێکردنی جەنگی روسیاوە بۆ سەر ئۆکراین لە ٢٤ی مانگی شوباتەوە تا ئێستا، ھەزار و ١١٩ مەدەنی کوژراون و ھەزار و ٧٩٠ کەسی تریش برینداربوون، پێشبینیشی کردووە ئامارەکان زۆر لەوە زیاتر بن، چونکە ناتوانن بگەنە ئەو ناوچانەی بۆردوومان و شەڕی قورسی تێدایە.
نەتەوە یەکگرتووەکان راشیگەیاند، زۆرینەی ئەو مەدەنییانەی کوژراون بەھۆی بۆمب و بۆردوومان بە چەکی قورس و بۆردوومانە مووشەکییەکانەوە بووە، کە روسیا بە ھەڕەمەکییانە دەیکاتە سەر شارەکانی ئۆکراین.