بە پێی راپۆرتێکی ھەواڵگری ئەمریکا ، روسیا ئامادەکارییەکانی بۆ داگیرکردنی ئۆکراین خێرا کردووە، بەپێی ئامادەکارییەکان بێت روسیا بە دوو رۆژ کێڤ داگیر دەکات .
ھاوکات ، سوپای ئەمریکا ئاشکرایکردووە ، ژەنەڕاڵ کریستۆڤەر دۆناھیۆی فەرماندەی فیرقەی ٨٢ی سوپای ئەمریکا گەیشتۆتە پۆڵەندا بەو ئامانجەی پابەندبونی ئەمریکا بە ھاوکاریکردنی ھاوپەیمان و ھاوبەشەکانی لە ھاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی "ناتۆ" دوپات بکاتەوە .
لایخۆشیەوە وتەبێژی سوپای پۆڵەندا ئاشکرایکردووە، بەمنزیکانە ھەزار و ٧٠٠ سەربازی ئەمریکی دەگەنە پۆڵەندا .
وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، کۆبوونەوەکە لە بەغداد و لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوەی ھەر سێ وڵات دەبێت.
روونیشیکردەوە، تورکیا ھەمیشە جەخت لەوە دەکاتەوە، بێ ئامادەبوونی سوریا، ناتوانرێت گفتوگۆ یان لێتێگەیشتن بکرێت سەبارەت بە دۆسیەی ئاو.
حەمدانی ئاشکرایکرد، دۆسیەی ئاو لەگەڵ تورکیا پەکی نەکەوتووە، بەڵکو پێشکەوتن و لێکتێگەیشتن ھەیە، بۆ چارەسەری دۆسیەی ئاو.
ھەفتەی ڕابردوو وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق سەردانی دیمەشقی کرد، بە مەبەستی کاراکردنی رێککەوتنەکانی تایبەت بە ئاو لە نێوان ھەردوو وڵاتدا.
پێشتریش عێراق و سوریا، تورکیایان تۆمەتبار دەکرد بە کەمکردنەوەی بەشە ئاویان لە ھەردوو سەرچاوەی ڕوبارەکانی دیجلە و فورات، کە لە ناو خاکی تورکیاوە ھەڵدەقوڵێن و بە خاکی سوریا و عێراقدا تێپەڕ دەبن.
ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران ڕایگەیاندووە، بەھۆی تەشەنەسەندی کۆرۆنا بەشێکی زۆری شارەکان لە ھێڵی سور و پرتەقاڵیدان، بەو ھۆیەوە لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ خوێندنگەکانی ئەو شار و گوندانە دادەخرێن و خوێندن تەنھا بە شێوەی ئۆنلاین بەردەوام دەبێت، بەڵام لە شارەکانی تر کە نەکەوتوونەتە ئەو ھێڵە، دەوام بە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی تەندروستی بەردەوام دەبێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران پێشتر ڕایگەیاندبوو، ٧٧ شار لە ھێڵی سور و ١٧٩ شاریش لە ھێڵی پرتەقاڵیدان.
لێپرسراوانی مەغریب ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، ھەوڵەکانی گەڕان لە قۆناغێکی ھەستیاردایە و زۆر نزیکن لە ڕزگارکردنی منداڵەکە، بەڵام مەترسی ڕۆچوونی زەوی ناوچەکە ھەیە، لەگەڵ ئەوەشدا ھیوایەکی زۆریان ھەیە ئەو منداڵە لە ژیاندا مابێت.
تیمێکی تەندروستیش لە شوێنی ڕووداوەکە ئامادەن بۆ ئەوەی لەگەڵ دەرھێنانی منداڵەکە لە بیرەکە، گرنگی بە ڕەوشی تەندروستی بدەن.
ماڵپەڕی (پاوەر ئاوتج)ی ئەلیکترۆنی بواری کارەبا بڵاویکردەوە، بەھۆی ئەو زریانەی چەندین ویلایەتی ئەمریکای گرتووەتەوە، زیاتر لە ٣٧٠ ھەزار ھاوبەش لە ویلایەتەکانی تێکساس و ئارکنسۆ و تێنسی کارەبایان نەماوە.
باسی لەوەشکردووە، باوبۆرانەکە ئەوەندە بەھێز بووە، ژمارەیەکی زۆر ستونی کارەبا و درەختی خستووە و زیانێکی گەورەی بە تۆڕەکانی گواستنەوەی کارەبا گەیاندووە. دەشڵێت، چاوەڕوان دەکرێت تا چەند ڕۆژێکی دیکە بەشێکی زۆری ئەو شوێنانە بێ کارەبا بمێننەوە.
لە لایەکی دیکەوە ماڵپەری "فلای ئێر"ی ئەلیکترۆنی بڵاویکردەوە، بەھۆی سەختی کەشوھەواوە لە ئەمریکا، تا ئێستا نزیکەی سێ ھەزار گەشتی ئاسمانی ھەڵوەشاوەتەوە و دوێنێش زیاتر لە پێنج ھەزار گەشتی دیکە ھەڵوەشێنراونەتەوە.
بە گوێرەی نەخشەکە، ڕووسیا پلانی ھەیە لە خاکی بێلاروس لە چرنۆبڵەوە، لە باکور و خۆرھەڵاتیشەوە بە ئاڕاستەی ڕووباری دنیبەر و دەریای ڕەش، ھێرش بکات بۆ داگیرکردنی خاکی ئۆکراین.
ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، ئەگەری ئەوە ھەیە ڕووسیا لە نزیکترین ماوەدا ھێرشەکەی ئەنجام بدات، چونکە بە پانتایی ١٠٠ ھەزار میلی چوارگۆشە، باکوری ئۆکراین زەوی زۆنگاوە و لەم وەرزەدا ھەمووی بەستوویەتی، بۆیە ھاتووچۆی تانک و ئۆتۆمبێلە قورسەکان لەو ناوچەیە ئاسانترە و ھێرشەکە سەرکەوتوو دەکات.
بە درێژایی میژوو ناوچە زۆنگاوەکانی ئۆکراین، قورسترین بەربەست بووە لە بەردەم ھێرشی ھێزە خۆرئاواییەکان، لە سەردەمی جەنگی سارد، بۆیە لە ئێستادا ناوەندە سەربازییەکانی ڕووسیا ھێشتا دڵنیا نین لە سەرکەوتنی تەواوەتی ھەر ئۆپراسیۆنێک لە ناوچەکە، لە کاتێکدا ئەگەر سوپای ڕووسیا بیەوێت خۆی بە دوور بگرێت لە ھێرشی زەمینی لە ڕێگە سەرەکییەکانەوە بە ئاڕاستەی ئۆکراین.
میدیاکانی ئەمریکا لە زاری لێپرسراوێکی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەیان بڵاویانکردەوە، لە کاتێکدا دانوستانەکان بۆ کاراکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە ڤییەننا لە قۆناغی کۆتایی نزیکبووەتەوە، ئیدارەی جۆو بایدن مۆڵەتی بەخشینی بەشێک لە گەمارۆکانی تایبەت بە چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێرانی درێژکردووەتەوە.
مۆڵەتەکە پەیوەندی بە بەرھەمھێنانی ئاوی قورسی وێستگەی ئەتۆمی ئەراک و دابینکردنی یۆرانیۆمی پیتێنراو بۆ ناوەندی توێژینەوەکانی تارانەوە ھەیە، کە ساڵی ٢٠١٨ بە بڕیاری دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا گەمارۆیان خرایەسەر.
نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، ئەو بڕیارە بە واتای ھەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر ئێران نییە و گەمارۆکانیش لانابەن تا ئەو کاتەی ئێران دەگەڕێتەوە ڕێککەوتنی ئەتۆمی.
ڕاشیگەیاندووە، لەو ڕێیەوە ڕێگە بە ھاوبەشەکانیان دەدەن لێکدانەوە بۆ مەترسییەکانی پەرەسەندنی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بکەن.
ناوەندی پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لە پەرەسەندنی خێرادایە و ژمارەی ئەو شارانەش کە چوونەتە دۆخی سوری کۆرۆناوە، بۆ ١٢٠ شار بەرزبووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا ١٦٧ شاری ئێران لە دۆخی زەرد و ١٥٣ شار لە دۆخی پرتەقاڵی و ٨ شاریش لە دۆخی شینی کۆرۆنادان.
بە پێی بڕیاری لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران، ئەم ھەفتەیە خوێندنگەکان لە زۆربەی ئەو شارانەی لە دۆخی سوور و پرتەقاڵیدان، داخراون و خوێندن تەنھا بە شێوەی ئۆنلاین بەردەوام دەبێت.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) ئاشکرایکرد، بە مەبەستی بەھێزکردنی سیستمی بەرگریی موشەکیی سعودیە، واشنتن بە بەھای ٢٤ ملیۆن دۆلار ئامێری پێشکەوتوو لەو بوارەدا بە ڕیاز دەفرۆشێت، بە بەھای ٦٥ ملیۆن دۆلاریش کەلوپەلی تایبەت بە سیستمە موشەکییەکانی پاتریۆت و ھاوک و تاد بە ئیماڕات دەفرۆشێت.
ڕاشیگەیاندووە، بڕیارە ئەمریکا بە بەھای ٤.٢١ ملیار دۆلار چەک و کەلوپەلی سەربازیی کە فڕۆکەی ئێف ١٦ و چەندین جۆر موشەکی پێشکەوتوو لەخۆدەگرێت، ڕادەستی ئوردن بکات.
دوای ڕەزامەندی کۆنگرێس بڕیاری فرۆشتنی ئەو چەکانە بە سعودیە و ئیماڕات و ئوردن دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئاژانسی ھەواڵی ئینتەرفاکس بڵاویکردەوە، بە مەبەستی ئەنجامدانی زنجیرەیەک مانۆڕی دەریایی لە شوێنە جیاجیاکان، ڕووسیا شەش کەشتی جەنگیی ڕەوانەی بەندەری تەڕتوس لە سوریا کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، مانۆڕەکە بە سەرپەرشتی نیکۆلای یومینۆڤ فەرماندەی ھێزی دەریایی ڕووسیا ئەنجام دەدرێت.
پێشتریش وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاندبوو، نزیکەی ١٤٠ کەشتی و دەیان ھەزار سەرباز بەشداری زنجیرەیەک مانۆڕی دەریایی دەکەن کە بڕیارە لە دەریای ناوەڕاست و زەریای ھێمن ئەنجام بدرێن.
عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی ئێران لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، بەردەوام بوون لە پەرەپێدانی بەرنامەی ئاشتیانەی ئەتۆمیی و پارێزگاری لە توانا و دەستکەوتەکان و پاراستنی ئاسایشی وڵات، مافێکی یاسایی و ڕەوای ئێرانە و بە ھیچ ڕێککەوتنێک سنوردار ناکرێت.
ئەو لێدوانەی شەمخانی لە کاتێکدایە، ماوەی ھەفتەیەکە خولی ھەشتەمی دانوستانەکانی ڤییەننا بۆ کاراکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ڕاگیراوە و لێپرسراوانی ئەمریکاش چەندین جار ھۆشداریانداوە بە ئێران و ڕایانگەیاندووە ئەگەر بەمنزیکانە نەگەنە ڕێککەوتن، بژاردەی تر دژ بەو وڵاتە دەگرنەبەر.
رەیان ئەو منداڵە تەمەن پێنج ساڵەی رۆژی سێشەممەی رابردوو کەوتە بیرێکی قوڵەوە، لە گوندێکی ناوچەی شفشاونی باکوری مەغریب، بە ھەوڵی تیمەکانی فریاگوزاری توانرا بە سەلامەتی دەربھێنرێت و رەوانەی نەخۆشخانە بکرێت.
رەیان لەماوەی مانەوەی لەناو بیرەکە، بێ خواردن و خواردنەوە بووەو تەنھا توانراوە ئۆکسجینی بۆ رەوانە بکرێت.
دیمەنەکانی پرۆسەی دەرھێنانی رەیانی تەمەن پێنج ساڵ جیھانی خستوەتە چاوەڕوانیی و زۆرینەی میدیاکانی جیھان وەک رووداوێکی دەگمەن دیمەکانی دەگوازنەوە.
تۆڕی ھەواڵی سی ئێن ئێن لە زاری لێپرسراوێکی ئەمریکاوە بڵاویکردەوە، واشنتۆن ھەماھەنگی کردووە لەگەڵ لایەنی ڕوسیادا، بۆ ئەوەی ھیچ بەریەککەوتنێک لە بواری ئاسمانی ھەردوولا لە سوریا ڕوو نەدات، کاتێک ویستوویەتی ئەبو ئیبراھیم قوڕەیشی سەرکردەی دیاری داعش لەناوبەرێت .
بە وتەی سەرچاوەکە، ئەمریکا ڕوسیای ئاگادار کردووەتەوە، لە ناوچەیەکی فراوانی باکوری سوریا ئۆپراسیۆنێکی تایبەت ئەنجام دەدات، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە ھێزە ڕوسیا لە ناوچەکە دوور بکەنەوە.
پێشتر ئەمریکا و ڕوسیا بنەمایەکی کار و چالاکی سەربازییان لە ناچەکانی باکور و باکوری خۆرھەڵاتی سوریا دیاریکردووە، بە گوێرەی ئەو بنەمایەش پێویستە بەر لە ئەنجامدانی ھەر ئۆپراسیۆنێک یەکتری ئاگادار بکەنەوە.
راشیگەیاند، بەھاوکاری ھێزەکانیان سەرکردەکەی داعش کوژرا و کوشتنی ئەو گەورە تیرۆریستە ڕۆحی ١٢١ شەھیدی ئەم دواییەی ھێزە ئەمنییەکانی ڕۆژئاڤای کوردستان ئاسودە دەکات، کە لە شەڕی گرتووخانەی غوێران لە حەسەکەدا شەھید بوون.
ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، لەدووری ٣٥ کیلۆمەتر لە دورگەی "فوئێرتێڤنتورا" لە زەریای ئەتڵەسی، بەلەمێکی کۆچبەرانی نایاسایی نقوم بووە و لە ئاکامدا کۆچبەرێک خنکاوە و ١٦کۆچبەریش بێسەروشوێن بوون .
ئاماژە بەوەشکراوە، پاسەوانی کەناراوەکانی ئیسپانیا و تیمەکانی فریاکەوتنی ئەو وڵاتە توانیویانە ٤١ کۆچبەر لە خنکان رزگار بکەن و تەرمی کۆچبەرە خنکاوەکەشیان دۆزیوەتەوە، ھەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی کۆچبەرە بێسەروشوێنبووەکانیش بەردەوامە.
رێکخراوی کەشناسی ئێران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەئەمڕۆوە شەپۆلێکی بەفر و باران رووی لە پارێزگاکانی ورمێ و سنە و کرماشان و ئیلام و ٢٢ پارێزگای تر لە باکور و باشوری ئێران کردووە و ئەگەری کۆبوونەوەی ئاو لە سەنتەری شارەکان لەئارادایە .
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ھەندێک لە ناوچەکان شەپۆلەکە بایەکی توند و ھەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت و دەبێتەھۆی دروستبونی باوبۆران و کڕێوە.
کەشناسی ئێران راشیگەیاندووە، ئەو شەپۆلە تا رۆژی دووشەممە بەردەوام دەبێت، داواشی لە دانیشتوانی وڵاتەکە کردووە، تا ھێوربوونەوەی ڕەوشەکە، خۆیان لە سەردانی ناوچە شاخاوییەکان بپارێزین بەوپێیەی ئەگەری ھەرەسی بەفر و داخرانی رێگەکان لەئارادیە.