جیهانجیهان

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لە دوای بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی بەرپرسانی یەکەی ھەڵبژاردنی پارێزگاکان، لە ئەنقەرە بە رۆژنامەنووسانی رایگەیاند، دوای بەڕێوەچووانی ھەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا سەردانی عێراق دەکات و بڕیاریشە لە سەردانەکەیدا، زنجیرەیەک کۆبوونەوە و دیدار لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق ئەنجامبدات.

ھەروەھا، سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ روسیا و کۆبوونەوەی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی روسیا، ئەردۆغان راشیگەیاند، پێناچێت بەمنزیکانە سەردانەکەی بۆ روسیا ئەنجامبدات، بەڵام زۆر ناخایەنێت، ئاماژەی بەوەشدا، سەرۆکی روسیا ستایشی ھەڵوێستەکانی تورکیای کردووە لەسەر ئاستی جیھان.

سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق لە کاتێکدایە کە تورکیا و عێراق لەسەر چەند دۆسییەیەک ناکۆکییان ھەیە و دیارترینیشیان دۆسییەی دەستپێکردنەوەی نەوتی ھەرێم و دۆسییەی ئاوە، بڕیاریشە لە سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق ئەو دۆسییانە یەکلاییبکرێنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو بڵاویکردەوە، شەوی شەممەی رابردوو لە سنووری شاری نەوسوودی سەر بە پارێزگای کرماشان ھێزەکانی پاسەوانی سنور، دەستڕێژی گولـلەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئەنجامیشدا لانیکەم ٢٠ کۆڵبەر برینداربوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆڵبەرەکان بە چەکی ساچمەیی راستەوخۆ کراونەتە ئامانج و سەر، سک، پشت، دەست و پێ و شوێنەکانی دیکەیان بریندارکراون، دەستیش بەسەر سەرجەم کۆڵ و کەلوپەلەکانیاندا گیراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوە ئەمنییەکان بە ئاژانسی فرانس پرێس و رۆیتەرزیان راگەیاندووە، ئیسرائیل بە دوو بۆردومان شاری "بەعلبەک"ی کردووەتە ئامانج، کە بە پێگەی سەرەکی حزبوڵا دادەنرێت لە رۆژھەڵاتی لوبنان. 

دوو سەرچاوەی لوبنانی بە رۆیتەرزیان راگەیاندووە، بەھۆی بۆردومانەکەی ئیسرائیل لە نزیک بەعلبەک لانیکەم دوو ئەندامی حزبوڵا کوژراون. 

سەرچاوەیەکی ئەمنیش بە فرانس پرێسی وتووە، یەکێک لە بۆردوومانەکان بینای دامەزراوەیەکی مەدەنی حزبوڵای کردووەتە ئامانج، بۆردوومانەکەی تریش بۆ سەر کۆگایەکی حزبوڵا بووە. 

سوپای ئیسرائیلیش رایگەیاندووە، ھێزەکانیان لە قوڵایی لوبنان بۆردومانیان ئەنجامداوە، کە حزبوڵایان کردووەتە ئامانج، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخەنەڕوو. 

ئەوەش لەکاتێکدایە حزبوڵای لوبنانی خستنەخوارەوەی مووشەکێکی ئیسرائیلی لە باشوری لوبنان لە دووری ٢٠ کیلۆمەتر لە سنوری ئیسرائیل، راگەیاند. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، لە نزیک روباری فورات لە شارۆچکەی کەسرەی خۆرھەڵات سەر بە پارێزگای دێرەزوور شەڕ و پێکدادان بە چەکی قورس لە نێوان سوپای سوریا و ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) رویداوە، بەڵام تائێستا ھیچ زانیارییەک لەبارەی زیانەکانی ھەردوولاوە بڵاونەکراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرەتا کێشە و ئاڵۆزی لە نێوان چەند خاڵێکی پشکنینی تایبەت بە سوپای سوریا و ھەسەدە دروستبووە، بەڵام گەیشتووەتە تەقەکردن و ھێزەکانی ھەردوولاش بە ژمارەیەکی زۆر گەیشتوونەتە شوێنەکە و شەڕ و پێکدادانێکی قورس دروستبووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بڕیارە رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە، شێخ تەمیم بن حەمەد ئالسانی ئەمیری قەتەر سەردانی فەڕەنسا بکات و لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە و رەوشی غەززە تاوتوێ بکەن. 

ئەو سەردانە لەکاتێکدایە ھەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە غەززە چڕ کراونەتەوە و لە ئێستادا پاریس میوانداری دانوستانێک دەکات سەبارەت بە ئاگربەست لەنێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل، قەتەریش رۆڵی گەورە لەو بارەیەوە دەبینێت. 

سەرۆکایەتی فەڕەنساش رایگەیاندووە، قەتەر بە تایبەتی کار لەسەر ئازادکردنی بارمتەکان دەکات، کە ئەوە کارێکی لەپێشینەیە بۆیان،  چونکە سێ ھاووڵاتی فەڕەنسی لە نێو ئەو بارمتانەدان، کە تا ئێستا لە غەززە لای بزووتنەوەی حەماس و چەکدارە فەڵەستینییەکانی دیکە دەستبەسەرن. 

ئەو سەردانەی ئەمیری قەتەر بۆ فەڕەنسا، یەکەم سەردانێتی لەو کاتەوەی دەسەڵاتی گرتووەتە دەست، لە ماوەی نزیکەی ١١ ساڵی رابردوودا. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکان لە زاری لێپرسراوانەوە رایانگەیاند، بەھۆی ناڕەزاییەکانی لە جەنگی غەززە، سەربازێکی ئەمریکی لەبەردەم باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە واشنتۆن خۆی سوتاندووە و وتویەتی بەشێک نابێت لە کۆمەڵکوژی و ھاواری کردووە فەڵەستین رزگار بکەن. 

ھاوکات، ھێزەکانی ئاگرکوژێنەوە بەھانایەوە چوون و ئاگرەکەیان کوژاندووەتەوە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەڵام برینی زۆر لەسەر جەستەی دروستبووە و مەترسی لەسەر ژیانی ھەیە.   

وتەبێژی ھێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکاش بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، ئەو سەربازە ئەندامێکی چالاکە لە ھێزی ئاسمانی ئەمریکا، بەبێ ئەوەی زانیاری زیاتر بخاتەڕوو. 

باڵیۆزخانەی ئیسرائیلیش رایگەیاندووە، ھیچ ئەندامێکی باڵیۆزخانەکەیان زیانی پێنەگەیشتووە و سەربازە ئەمریکییەکەش ناسراو نییە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ترەمپ ھۆشداری داوە لە بردنەوەی جۆ بایدن لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا و رایگەیاندووە، ئەگەر بایدن بیباتەوە ئەوا خراپترینەکان رودەدەن چونکە بایدن نازانێت چی روودەدات و چەندین کەسی شکستخواردووی زۆر خراپ لە دەوروبەرین، ئەمەش زیانێکی گەورە بە ئەمریکا دەگەیەنێت دەشڵێت، ئیدارەی ئێستا رێگایەکی کورتکراوەی بۆ وێرانبون گرتۆتەبەر .

ترەمپ تەئکیدیشی کردووەتەوە ئەگەر بایدن ببێتەوە بە سەرۆک، ئەوا پێش ئەوەی جەنگی سێھەمی جیھانیی دەسپێبکات، ئەمریکا دۆڕاوە .

ئەمە لە کاتێکدایە، ترەمپ کە کاندیدی کۆمارییەکانە بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا،  لە زۆرینەی ئەو ھەڵبژاردنە سەرەتاییانەی لە ویلایەتەکان ئەنجام دەدرێن ، سەرکەوتنی بە دەستھێناوە، لە دواین ھەڵبژاردنی سەرەتاییشدا کە لە ویلایەتی کارۆلینای باشور ئەنجامدرا، ترەمپ سەرکەوت بەسەر نیکی ھایلی رکابەری لە کۆمارییەکان، بەڵام ھایلی دوپاتیکردەوە کە واز لەو شەڕە ناھێنێت و بەردەوام دەبێت لە ھەوڵەکانی بۆ سەرکەوتن بەسەر ترەمپدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمریکا و بەریتانیا رایانگەیاند، لە چوارچێوەی بەرگریکردن لە خۆیان و دورخستنەوەی ھەڕەشەی حوسیەکان لە دەریای سور ١٨ پێگەی ئەو گروپە چەکدارەیان لە ناو خاکی یەمەن بۆردومان کردووە کە کۆگای چەک و موشەک و درۆن و سیستمی بەرگری و رادار و ھێلیکۆپتەر بوون. 

ھاوکات، وەزارەتی بەرگری بەریتانیا رایگەیاند، چوار فڕۆکەی ئاسمانی شاھانەی ئەو وڵاتە بەشدارییان لە بۆردومان کردنی پێگەکانی حوسییەکان کردووە. 

لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکاش رایگەیاند، ئەمریکا درێغی ناکات لە گرتبەری رێکاری پێویست لە بەرگریکردن لە گیانی ھاووڵاتیانی و بازرگانی ئازاد لە یەکێک لە گرنگترین رێڕەوە ئاویەکان لە جیھاندا. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حوسییەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، لە رێی چەند موشەکێکی دەریایی گونجاوەوە، کەشتی نەوت ھەڵگری "ئێم فی تۆرم سور" ی ئەمریکایان لە کەنداوی عەدەن بۆردومان کردووە، ھاوکات چەند کەشتیەکی جەنگیی ئەمریکیش لە دەریای دەریای سور لە رێی فرۆکەی بێ فرۆکەوانەوە کراونەتە ئامانج .

لەو راگەیەندراوەدا حوسییەکان ھەرەشەی ئەوەیان کردووە کە لە رێی چەندین ئۆپراسیۆنی سەربازی ترەوە روبەروی ئەمریکا و بەریتانیا دەبنەوە لە دەریای سور و دەریای عەرەبی و ئۆپراسیۆنەکانیان بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی جەنگ و دوژمنکاری و گەمارۆ لەسەر کەرتی غەززە ھەڵدەگیرێت . 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەزھەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری ئابوری محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی لە جیھاندا گرنگی پێدەدرێت بۆ بەکارھێنانی وزەی خاوێن وەکو وزەی خۆر بەو پێیەی کە زۆرترین کات خۆر تیایدا دەمێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، عێراق دەچێتە ناو پێگە جیھانیەکان بۆ کەمکردنەوەی غازی دوانەئۆکسیدی کاربۆن لە رێگەی بەکارھێنان و ھاوردەکردنی غازی سروشتییەوە و یەدەگی غاز لەو وڵاتدا بەرزە و ریزبەندی ١٢ەمینی گرتووە لە جیھاندا. 

دەشڵێت، لە ئێستادا حکومەت بیر لە فرەچەشنەکردنی بەرھەمھێنان و ھەناردەکردنی وزە دەکاتەوە و یەکێک لە بابەتەکانیش غازی سروشتییە و ھەناردەی دەرەوەی دەکەن و ھەوڵدەدرێت سوتەمەنی تر لە ناوخۆ بەرھەم بھێنێت. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، لە ئەمساڵدا لە سوریا تیرۆرستانی داعش لە رێگەی ٥٠ پرۆسەوە زیاتر لە ١٠٠ کەسیان کوشتوە کە زۆربەیان مەدەنین و لە ناویاندا منداڵ ھەیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆربەی کات داعش لە رێگەی رفاندن، چاندنی بۆمبی چێندراو یان بۆسەوە ھێرشەکانی ئەنجام دەدات و بەو ھۆیەوە ھاووڵاتیانی مەدەنی دەکوژرێن. 

دەشڵێت، بەپێی ئامارەکان لە ئەمساڵدا داعش ١٦ ھێرشی لە دێرەزور و ٢٧ پرۆسە لە حومس و سێ پرۆسە لە رەقە و حەڵەب ئەنجامداوە زۆربەی ھێرشەکانیش لە ناوچە مەدەنیەکان ئەنجامدراون. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رادیۆی "کان" ی ئیسرائیلی ئاشکرایکرد، لە کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی جەنگدا، راپۆرتی دانوستانکارە ئیسرائیلییەکان تاوتوێکراوە سەبارەت بە کۆبونەوەکانی پاریس کە لە نێوان نوێنەرانی ئەمریکا و ئیسرائیل و میسر و قەتەر بەرێوەچوون سەبارەت بە راگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە و بەپێی زانیارییەکان ئەمریکی و قەتەری و میسرییەکان پێشنیازی نوێیان خستۆتەروو بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر ئازادکردنی بارمتەکان، ھەربۆیە ئەنجومەنی جەنگ بریاریداوە بەردەوامی بە دانوستانەکان بدرێت بۆ ئەو مەبەستەش وەفدێک رەوانەی  قەتەر بکرێت.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو پێشنیازە نوێیەی خراوەتە بەردەوام ئیسرائیلییەکان ئەوەیە کە حەماس ٤٠ بارمتە ئازاد بکات و لە بەرامبەریشدا شەڕ بۆ ماوەی ٦ ھەفتە رابگیرێت و سەدان بارمتەی فەلەستینیش لای ئیسرائیل ئازاد بکرێن .


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی فەڵەستین لە راگەیەنداوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە چوارچێوەی ھەوڵەکانی بۆئەوەی کەناری خۆرئاوا بخاتە سەر خاکی وڵاتەکەی، ئیسرائیل پلانێکی ھەیە بۆ دروستکردنی سێ ھەزار و ٣٠٠ یەکەی نوێی نیشتەجێبوون لە کەناری خۆرائاوا کە پلانەکە قودسی خۆرھەڵاتیش دەگرێتەوە و ئامانجەکەشی بچووکردنەوەی خاکی فەڵەستینە.

راشیگەیاندووە، ئەو پلانەی ئیسرائیل پێشێلکردنێکی ئاشکرای بڕیار و یاسا نێودەوڵەتییەکانە و دەبێتە رێگرێکی گەورەش لە بەردەم بەدیھێنانی ئاشتی و و کۆتایی ھێنان بەشەڕ، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش کردووە ھەڵوێستی جددی ھەبێت و رێگری لە ئیسرائیل بکات بۆئەوەی نەتوانێت پلانەکەی جێبەجێ بکات و ئەو ژمارە زۆرەی یەکەی نیشتەجێبوون لە کەناری خۆرئاوا دروست بکات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"عەلی یەرلیکایا"وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەفەس ٤٦ بە ھەماھەنگی ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوە تاوانکارییەکان ٤٧ گومانلێکراو دەستگیر کران، دەستیش بەسەر کۆمەڵێک چەکی بێ مۆڵەتدا گیراوە.

لەلایەمی ترەوە لە ئیستەنبوڵ تۆمەتبارێکی ساغکردنەوەی ماددەی ھۆشبەر دەستگیرکرا، لە ئەنجامی گەڕان و پشکنین لە ماڵەکەی دەست بەسەر ١ کیلۆ و ٥ گرام ماددەی ھۆشبەردا گیراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، وەفدێکی حکومەتی عێراق بەسەرۆکایەتی باڵیۆز حەیدەر شیاع سەرۆکی فەرمانگەی یاسایی وەزارەتی دەرەوە بەشداریکردووە لە کۆبوونەوەیەکی راوێژکاری دادگای دادی نێودەوڵەتی لەسەر داوای کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە ھەڵسوکەوت و پێشێلکارییەکانی سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەززە و کەناری خۆرائاوا لە فەڵەستین.

لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆکی وەفدی عێراق وتارێکی پێشکەشکرد و تیایدا داوایکرد دادگای دادی نێودەوڵەتی ھەڵوێست و ھەنگاوی جددی ھەبێت بەمەبەستی گرتنەبەری رێکاری یاسایی بۆئەوەی بە زووترین کات پێشێلکارییەکانی سوپای ئیسرائیل لە بەرامبەر خەڵکی مەدەنی لە کەرتی غەززە و کەناری خۆرئاوا رابگیرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی راپۆرتێکی ئاژانسی تەسنیمی ئێران، ھەرچەندە ھاوردەکردنی مۆبایلی ئایفۆن بۆ ئێران قەدەغەیە، بەڵام لە ماوەی ١٠ مانگی رابردوودا بەبەھای ملیۆنێک دۆلار مۆبایلی ئایفۆن لە رێگەی وڵاتانی وەک ئیمارات و وڵاتانی دراوسێوە براونەتە بازاڕەکانی ئێران.

راشیگەیاندوە، کۆمپانیای ئەپڵ ھیچ نوسینگەیەکی رەسمی لە ئێراندا نییە و تەنانەت خزمەتگوزاری پڕگرامەکانیش دابین ناکات.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، نرخی ئامێری مۆبایلێکی ئایفۆن ١٣ پرۆ ماکس بە زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن تمەن کە دەکاتە نزیکەی ٢ ھەزار دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...268269270271272...642