وەزارەتی تەندروستی فەلەستین رایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە حەوتی ئۆکتۆبەرەوە تا ئەمڕۆ ھەینی، ژمارەی کوژراوانی بۆردومان و ھێرشە زەمینیەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە بۆ ٢٧ ھەزار و ١٣١ کوژراو بەرزبووەتەوە کە زۆرینەیان ژن و منداڵن .
وەزارەتەکە پشتڕاستیکردەوە، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی رابردوودا لانیکەم ١١٢ کەس کوژراون و لە سەرەتای سەرھەڵدانی شەڕەوە ٦٦ ھەزار و ٢٨٧ کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین دەشڵێت، ژمارەیەک قوربانی ھێشتا لەژێر داروپەردوودان و ھێرشەکان رێگرن لە گەیشتنی تیمەکانی ئەمبولانس و بەرگری شارستانی بۆ رزگارکردنیان.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، چوار کۆمپانیای ئێرانی و ھۆنگ کۆنگ سزایان بەسەردا سەپێندراوە بە تۆمەتی دابینکردنی کەلوپەل و تەکنەلۆجیا بۆ دروستکردنی موشەکی بالیستی و درۆن و فرۆشتنی بە گروپەکانی نزیک لە ئێران.
ئاماژەی بەوەشکردووە، شەش لێپرسراوی باڵای بواری ئەلیکترۆنی سوپای پاسدارانی ئێران بەھۆی ئەنجامدانی چالاکی و ھێرشی ئەلیکترۆنی بۆ سەر ژێرخانی ئەمریکا و چەند وڵاتێکی تردا سزادراون.
دەشڵێت، بەھۆی سزاکانەوە، سەرجەم موڵک و کەلوپەل و دارایی ئەو کەسانە کە لە ئەمریکا بلۆک دەکرێن و ناتوانن ھیچ چالاکییەکی دارایی ئەنجامبدەن.
دیمیتری پێسکۆڤ وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی روسیا (کرملین) بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، لەماوەیەکی نزیکی ئەم مانگەدا ڤلادمێر پوتن، سەرۆکی روسیا سەردانی تورکیا دەکات، لەو سەردانەشدا پەیوەندییە ئابوریی و بازرگانییەکانی نێوان ھەردوو وڵات لەگەڵ ھاوتا تورکییەکەیدا تاوتوێ دەکات.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئامانجێکی دیکەی سەردانەکە پوتن تایبەتە بە تاوتوێکردنی دۆخی ھەرێمی و بەتایبەت شەڕی ئۆکراین، ئەویش بەھۆی ئەوەی تورکیا بێلایەنانە مامەڵەی لەگەڵ ناکۆکییەکانی ئۆکراین و روسیا کردووە و گوێی بە فشاری وڵاتانی رۆژئاوا نەداوە، بۆ کەمکردنەوەی ھاوبەشی ئابوری و بازرگانی لەگەڵ مۆسکۆ.
بەپێی میدیاکانی ئەمریکا ھێرشەکە چەند رۆژ و ھەفتەیەک دەخایەنێت و بەھێزترین ھێرش دەبێت، بۆ سەر گروپە چەکدارەکان و چەندین پێگە لەدەرەوەی خاکی ئێران بە ئامانج دەگیرێن.
لای خۆیەوە، ئیبراھیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، ئەوان نایانەوێت لەگەڵ ئەمریکا جەنگ دەستپێبکەن، بەڵام بە ھەموو توانایانەوە وەڵامی ھەر ھێرشێک دەدەنەوە کە بکرێتە سەریان.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، شەوی ھەینی چەند پێگەیەکی چەکدارانی نزیک لە ئێران لە سوریا لە ھەردوو ناوچەی ئەبولکەمال و مەیادین بۆردومانکران و لە ئەنجامیشدا بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان شەش چەکدار کوژراون.
ئەشی خستوەتەڕوو، لەلایەکی دیکەشەوە بارەگای ھەردوو گروپی چەکداری فاتمی و زەینەبیە لە دەوروبەری دیمەشق بۆردومانکراون، ھاوکات سنورەکانی نزیک باشوری لوبنانیش بۆردومان کراون.
ھەرچەندە میدیاکانی سوریا دەڵێن، ھێرشەکان لەلایەن ئەمریکاوە ئەنجام دراون، بەڵام لێپرسراوێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەڵێت، ھێرشەکانی سوریا لەلایەن واشنتۆنەوە ئەنجامنەدراون.
سەرۆکایەتی تورکیا رایگەیاند، لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣دا کۆنگرێسی ئەمریکا رەزامەندی دەربڕی لەسەر فرۆشتنی ٤٠ فڕۆکەی جەنگی ئێف-١٦ بە ئەنقەرە لەسەر داواکاری فەرماندەی ئاسمانی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، رەزامەندی دراوە لەسەر دابینکردنی جبەخانە و کەلوپەلی پێویست بەو جۆرە فرۆکەیە و دواتر بەپێی خشتەیەک. پرۆسەی فرۆشتنەکە دەستپێدەکات و ھیچ مەرجێک نەسەپێندراوە بەسەر تورکیادا بۆ فرۆشتنی ئەو جۆرە فڕۆکەیە.
پێشتر ئیدارەی ئەمریکا داوای لە کۆنگرێس کردبوو، رەزامەندی دەرببڕێت لەسەر فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف-١٦ بە بەھای ٢٠ ملیار دۆلار بە تورکیا، دوای ئەوەی تورکیا رەزامەندی لەسەر داواکاری سوید بۆ ئەندام بوون لە ناتۆ دەربڕی.
کەناڵەکە لەزاری چەند سەرچاوەیەکەوە دەڵێت، بەرپرسانی ئەمریکا پێشنیازەکەیان لە سەردانەکانی دواییندا خستووەتەڕوو، بەڵام حکومەتی ئیسرائیل ڕەزامەندی لەسەر نیشان نەداوە.
بەپێی پلانەکە، سوپای ئەمریکا مەشق بەو لایەنانە دەکات لە کەرتی غەززە بۆ پێکھێنانی ھێزێکی پۆلیس بۆ دوای جەنگ لەبری ھێزی چەکداری دیکە.
کەناڵەکە جەختی لەوە کردووەتەوە، ئەو لایەنانەی دەخرێنە نێو پلانەکەوە، بە بزووتنەوەی حەماسەوە نابەسترێنەوە و دانیشتووی کەرتی غەززە دەبن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرپرسانی باڵای فەلەستین پێشنیارەکانیان بۆ ناوی ئەو لایەنانەی لە غەززە پێشکەش بە بەرپرسانی ئەمریکی کردووە کە دەتوانن ئەم ڕۆڵە بگێڕن، دەشڵێت: ئەو لایەنانەی کە ڕاھێنانیان پێدەکرێت کاردەکەن بۆ بەڕێوەبردنی سیستەمی ناوخۆیی.
دەزگای ھەڵبژاردنەکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بڵاویکردەوە، رۆژی ٣ی شوبات ئەنجومەنی بەڕێوەبردن و رۆژی ١٠ی شوباتیش دەزگای ھەڵبژاردنی پارتەکەیان کۆدەبێتەوە و کۆتا بڕیار لەسەر شێوازی بەشداربوونیان لە ھەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا و بەتایبەت شارەوانیی ئیستەنبوڵ ئاشکرا دەکەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژی چوار شەممە باشاک دەمیرتاش بە رەسمی داواکاری کاندیدبوونی بۆ سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئیستەنبوڵ پێشکەشی دەم پارتی کرد.
فەرماندەیی ناوەندی ھێزەکانی ئەمریکا "سینتکۆم" لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، کەشتی تێکشکێنەری (یو ئێس ئێس کارنی) مووشەکێکی بالیستی حوسییەکانی خستەخوارەوە کە لە یەمەنەوە ئاڕاستەی کەنداوی عەدەن کرابوو.
دوای کەمتر لە سەعاتێکیش، سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران لە کەنداوی عەدەن خراونەتە خوارەوە، بەڵام ھێرشەکان ھیچ زیانێکی گیانییان لێنەکەوتووەتەوە.
ئەو ھێرشانە دوای ئەوە دێت کە درەنگانێکی شەوی چوارشەممە لێپرسراوێکی ئەمریکی رایگەیاندبوو، بۆردوومانی نزیکەی ١٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە یەمەن کردووە، کە بۆ ھەڵدان ئامادەکرابوون.
پێنج سەرچاوەی باوڕپێکراو ئەوەیان بۆ رۆیتەرز پشتڕاستکردەوە، کشاندنەوەی ئەو ئەفسەرە باڵانەی سوپای پاسدارانی ئێران، لەدوای مەترسییەکی جدی ئیسرائیلەوە بووە بۆسەر ھێزەکانی سوپای پاسداران.
بەوپێیەی سوپای پاسداران دوای ١٠ ساڵ لە بەدەمەوەچوونی بەشار ئەسەد لە شەڕی ناوخۆدا، ڕووبەڕووی سەختترین ھەلوومەرج بووەتەوە لە سوریا.
لە مانگی کانوونی دووەمەوە تا ئێستا، ھێرشەکانی ئیسرائیل زیاتر لە ٦٠ ئەندامی سوپای پاسدارانیان کوشتووە کە یەکێکیان ئەفسەرێکی باڵای ھەواڵگریی بووە.
سەرچاوەکان باسیان لەوە کردووە، باڵی موحافیزکار لە ئێران داوای تۆڵەسەندنەوەی کردووە، بەڵام دواجار کشاندنەوەی ئەفسەرە باڵاکان زیاتر بۆ ئەوەیە ئێران رانەکێشرێتە ناو ئەو ململانێوە کە لە سەرانسەری ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا پەرەی سەندووە.
ماڵپەڕی"جویش ئینسایدەر"ی ئەمریکی بڵاویکردەوە، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، ٦٢ ئیمزا کۆکراوەتەوە بۆ راگرتنی بازرگانییە نایاساییەکانی ئێران لە بواری نەوتدا و داوا لە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دەکرێت رێوشوێنی بەپەلە بگرێتەبەر، بۆ راگرتنی ئەو بازرگانییەی ئێران و سەپاندنی سزا بەسەر ئەو دامەزراوانەی لەو بازرگانییەوە تێوەگلاون.
ئەوەشھاتووە، بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکاش دەڵێن، ئێران بەو داھاتەی لە بازرگانی نایاسایی نەوت دەستیدەکەوێت، پاڵپشتی دارایی گروپە چەکدارەکان دەکات و ئەوەش گرژییەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست فراوانتر دەکات.
ھاوکات، ئاژانسی ئێران ئینتەرناشناڵ رایگەیاندووە، ئەمریکا و بەشێک لە وڵاتانی رۆژئاوایی لەئێستادا تاوتوێی سەپاندنی سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەکەن.
بەپێی راپرسییەک کە لەلایەن دامەزراوەی رۆیتەرز و ئبسۆس ئەنجامدراوە، لە مانگی رابردووی ئەمساڵ، ئاستی جەماوەری بایدن زۆر دابەزیوە، بەشێوەیەک تەنھا ٣٨٪ی بەشداربووان پشتیوانی ئەرکەکانیان کردووە وەک سەرۆکێک، لەکاتێکدا لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی رابردوو ٤٠٪ بەشداربووان پشتیوانییان بۆ دەربڕیبوو.
لە راپرسییەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو، ١٧٪ی بەشداربووان پێیانوایە کۆچی نایاسایی گەورەترین کێشەیە کە روبەڕووی وڵاتەکەیان بووەتەوە، ئیدارەی بایدنیش لە مامەڵەکردن لەگەڵ زۆربوونی کۆچبەران لە سنوری ئەمریکا و مەکسیک سەرکەوتوو نەبووە.ھەروەھا ٢٢%ی بەشداربووان نیگەرانییان لە رەوشی ئابوری و ئاستی ھەڵاوسان و لێکەوتەکانی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا دەربڕیوە.
سێیەکی بەشداربووانیش، کە لە نێویاندا ٤٧٪ی دیموکراتەکان ھەبووە وتویانە، وڵاتەکەیان بە ئاڕاستەیەکی ھەڵەدا ھەنگاو دەنێت.
بەپێی راپرسییەکی دیکەش کە ھەر لەلایەن رۆیتەرز و ئبسۆس کراوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشوی ئەمریکا و کاندید بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی، بە شەش خاڵ لەپێشەوەیە.
ئەو سەرچاوەیە لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاشکرایکردووە، تا ئێستا ھیچ پلانێک دانەنراوە بۆ کۆبوونەوەی چوار قۆڵی نێوان روسیا و سوریا و تورکیا و ئێران، بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و دیمەشق.
پێشتریش، ئەلکساندەر لاڤرینتیڤ نوێنەری تایبەتی سەرۆکی روسیا لە چاوپێکەوتنێکدا وتبووی، نەخشەڕێگەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە ھێشتا ئامادە نییە، ھیچ لایەکیش رێککەوتنی لەسەر نەکردووە.
لە ١٠ی ئایاری ساڵی رابردوو، یەکەم کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی روسیا و تورکیا و سوریا و ئێران ئەنجامدرا، بەڵێنیاندا بە ئامادەکردنی رەشنوسێک بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و سوریا.
ئاژانسی ھەواڵ ئێرنای رەسمی بڵاویکردەوە، دەستەی ئێران لە نەتەوەیەکگرتوەکان رەتیکردۆتەوە کە تاران نامەی لەلایەن ئەمریکاوە پێگەیشتبێت و دووپاتیشکردووەتەوە کە ھەر ھێرشێک بۆ سەر خاک یاخود بەرژوەندی یاخود چاودێرەکانی ئێران، وەڵامی بەھێز و یەکلاکەرەوەی دەبێت، جەختیشکراوەتەوە لەوەی ھێرشکردنە سەر خاکی ئێران ، ھێڵی سورە .
ئەوە لەکاتێکدایە، پێشتر سەرچاوەکانی ھەواڵ بڵاویان کردەوە کە ئەمریکا لە رێی چەند نێوەندگیرێکەوە نامەی ئاراستەی ئێران کردووە و تێیدا ھۆشداری داوە لەوەی کە فراوانکردنی ململانێکانی خۆرھەڵاتی ناوەراست ، ھەڵوێستی توندی ئەمریکای لێدەکەوێتەوە .
جۆن کیربی، وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا رایگەیاند، رۆژی ھەینی رێوڕەسمی پێشوازیکردن لە گەڕانەوەی ئەو سێ سەربازە ئەمریکییەی لە تاوەری ٢٢ لەسەر سنوری سوریا_ئوردن کوژران، لە بنکەی ئاسمانی دۆڤەر لە ئەمریکا رێکدەخرێت، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکاش ئامادەی رێوڕەسمەکە دەبێت.
کێربی وتیشی، بایدن بەر لە گەڕانەوەی لە فلۆریدا کە بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن چوبوو، سەردانی خانەوادەی ئەو سێ سەربازەی کرد و دڵنیاییدا لەوەی تۆڵەیان دەسەننەوە و شانازی خۆشی دەربڕی بۆ ئەو خزمەتەی کردوویانە.
کێربی ئەوەشی ئاشکراکرد، وەڵامی ھێرشکردنە سەر بنکە و بارەگاکانیان لە ئوردن بە شێوازێکی گونجاو دەدەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لەگەڵ ھەڵگیرساندنی جەنگ نین لەگەڵ ئێران.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین پێشوازی لە گەڕانەوەی ٢٠٧ سەربازی ئۆکراینی کرد کە لەلایەن سوپای روسیاوە دەستبەسەر کرابوون.
لە بەرامبەردا وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاندوو، نزیکەی ١٩٥ سەربازی روسیا ئازادکراون.
ھەروەھا بەڵێنی ئەوەی داوە کە تەواوی سەربازە دیلەکانی روسیا بگەڕێنێرێنەوە و ئازاد بکرێن.
ئەوەش پێنجەمین پرۆسەی ئاڵوگۆڕی لەو جۆرەیە لەنێوان ھەردوو وڵات، تا ئێستاش سێ ھەزار و ٣٥ سەربازی دیلی ئۆکراینی لەو نێوەندەدا ئازاد کراون.