جیهانجیهان

ژمارەی ئەو یاداشتانەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا بە مەبەستی سەندنەوەی پارێزبەندی پەرلەمانتاران ئاڕاستەی لیژنەی ھاوبەشی دەستور و دادی کردووە، گەیشتوەتە ٧٣٣ یاداشت، لە کۆی ئەو ژمارەیەش ٥١٢ یاداشتییان لە دژی پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراسی و یەکسانیی گەلان"ھەدەپ" تۆمارکراون، پەرلەمانتارانی "ھەدەپ"یش بە "ئەندامبوون لە رێکخراو" و "بانگەشە بۆ رێکخراو"تۆمەتبار کراون.

بەپێی زانیاریەکان ساڵیحە ئایدەنیز پەرلەمانتاری"ھەدەپ" زۆرترین یاداشت لە دژی بەرزکراوەتەوە کە ٩٧ جار داوای ھەڵگرتنی پارێزبەندی لە دژی تۆمارکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ئەکسیۆس، بەرپرسێکی ئیسرائیل رایگەیاندوە، ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنەکانی لە شاری خان یونسی باشوری غەززە لە ماوەی سێ بۆ چوار ھەفتەی داھاتوو کۆتایی پێدەھێنێت. 
ئاماژەی بەوەشکردوە، قۆناغی قورسی ھێرشکردن و جەنگ  لە کەرتی غەززە بەرەو ئەو ئاڕاستەیەیە کە لەو وادەیەدا تەواوببێت. 

دەشڵێت، ئەمریکا ھیچ فشارێک ناکات، یاخود کاتێک دانانێت بۆ ئیسرائیل بۆ کۆتایھێنان بە ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل. 

ھاوکات بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئیسرائیل رایگەیاندوە، ئەمریکا رەزامەندە لەسەر ئەوەی ئیسرائیل ھێرشە چڕەکانی تا کۆتایی ئەم مانگە بوەستێنێت، بەڵام ئیسرائیل پێی باشترە لە مانگی یەکەمی ٢٠٢٤دا ھێرشەکانی رابگرێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین بڵاویکردەوە، ژمارەی گیانلەدەستدان بەھۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە لە کەرتی غەززە و کەناری رۆژئاوا گەیشتووەتە لانی کەم ١٧ ھەزار و ٧٠٠ کەس، ھەروەھا ٤٨ ھەزار و ٧٨٠ کەسیش بریندارن.

بزووتنەوەی حەماس و دەسەڵاتدارانی فەڵەستین پێیان وایە ئاماری گیانلەدەستدان بە تایبەت لە غەززە لەوەی ھەیە زیاتر بێت، بەو پێیەی تەرمی سەدان کەسیش لەژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکاندان و ھێشتا دەرنەھێندراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئادێل خۆدر، بەرپرسی ھەرێمی رێخراوی یونسێف لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند، دوای ئەوەی نزیکەی یەک ملیۆن منداڵان لە غەززە ئاوارەبوون و ماڵەکانیان جێھێشتوە ئێستا ئەو کەرتە بووەتە مەترسیدارترین شوێن لە جیھانە بۆ منداڵان. 

ئاماژەی بەوەشکردوە، بەپێی زانیاری راپۆرتەکان رۆژانە دەیان منداڵ دەکوژرێن و بریندار دەکرێن و ژیانیان شێواوە و لە شوێنێکدان کە ژیانی تێدا نییە. 

دەشڵێت، پێشتر یونیسێف و رێکخراوە مرۆییەکان ھۆشدارییان لە دۆخی خراپی ئەو ناوچەیە و تیمەکەیان ئەو منداڵانەیان بینیوە کە دۆخییان باش نییە، بەشێک لەو منداڵانە بەھۆی جەنگەوە توشی شۆک بوون. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆن فینەر، یاریدەدەری ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی رایگەیاند، ئەمریکا ھیچ وادەیەکی بۆ ئیسرائیل دیارینەکردوە بۆ کۆتاییھێنان بە پرۆسە سەربازییەکانی لە غەززە و ئەوە کاری ئەمریکا نییە و وتیشی، ئەگەر شەڕ لە غەززە بوەستێنرێت گروپە ئیسلامییەکان دەستدەکەنەوە بە چالاکی و کاری مەترسیدار.

رۆژی حەوتی ئەم مانگە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا بە ئیسرائیلی راگەیاندووە لە چەند ھەفتەیەکدا ئۆپراسیۆنەکانی لە غەززە کۆتایی پێبھێنێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دادی ئەمریکا رایگەیاند، دادگای فیدڕاڵی لە لۆس ئەنجلوس، ھەنتەر بایدنی کوڕی سەرۆکی ئەمریکای تۆمەتبار کردووە بە خۆدزینەوە لە باج لە ساڵانی ٢٠١٦ بۆ ٢٠١٩ و بڕەکەشی یەک ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار دۆلارە. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەنتەر بایدن بە نۆ تۆمەت تۆمەتبارکراوە و لە حاڵەتی ساغبونەوەی تۆمەتەکان، رووبەڕووی سزای ١٧ ساڵ زیندانی دەبێتەوە و خۆدزینەوە لە باج دووەمین گەورەترین کەیسە لەسەری. 
ھەنتەر بادین دەبێتە یەکەم کوڕی سەرۆکی ئەمریکا کە دادگای بکرێت و لە ساڵی ٢٠١٨ش تۆمەتبار کرا بە کڕینی چەک و پێدانی زانیاری ھەڵە بە لایەنە پەیوەندیدارەکان. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە نامەیەکدا کە ئاڕاستەی سەرۆکی ئەنجومەنی پیران و ئەنجومەنی نوێنەرانی وڵاتەکەی کردووە، تیایدا نوسیویەتی، ژمارەی سەربازانی ئەمریکا لە خاکی وڵاتانی ئەندام لە ھاوپەیمانی ناتۆ ٩٠ ھەزار سەربازە و بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢٤ ،  ١٠ ھەزار سەرباز لەو وڵاتانە کەمدەکاتەوە. 

بەھۆی جەنگی ئۆکراین و روسی، ساڵی ٢٠٢٢ ئەمریکا ژمارەی سەربازەکانی لە وڵاتانی ناتۆ زیادکرد و بایدن لە نامەیەکیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ٨٠ ھەزار سەربازەی ئەمریکا کە لە وڵاتانی ناتۆ دەمێننەوە، وەکو دڵنیاییەکە بۆ ھاوپەیمانانیان و رێگریکردن لە ھێرشی روسیا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی نۆرس پرێس لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ھەواڵگری تورکیا بە ھەماھەنگی لەگەڵ سوپای نیستمانی لە رۆژئاوای کوردستان، بەیانی ئەمڕۆ ١٢ دەستگیرکراوی کوردیان لە زیندانی کەفر جەنە لە عەفرین گواستووەتەوە بۆ خاکی تورکیا.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو دەستگیرکراوە کوردانە پێشتر بە تۆمەتی کارکردن لەگەڵ گەریلاکانی پەکەکە، ماوەی سێ مانگ لە عەفرین لە زینداندا بوون و سییان لە دەستگیرکراوەکانیش کچن و تەمەنیان لەنێوان ٢٠ – ٢٧ ساڵدایە.

ئاژانسی نۆرس پرێس راشیگەیاندووە، مانگی رابردوو تورکیا زیاتر لە ٦٠ دەستگیرکراوی کوردیان لە رۆژئاوای کوردستانەوە گواستووەتەوە بۆ ناو زیندانەکانی تورکیا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە رۆژئاوای حەلەب چەکدارانی دەستەی تەحریر شام بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان پێگەیەکی سوپای سوریایان بۆردومانکرد.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ئەنجامی بۆردومانەکەش ١١ سەربازی سوریی و ٥ چەکداری نزیک لە حکومەتی دیمەشق کوژراون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دادگای دەستووری تورکیا لە دوایین بڕیاریدا بڕگەی شەشی لە ماددەی ٢٢٠ـی یاسای سزای وڵاتەکەی ھەڵوەشاندەوە کە تیایدا ئاماژە بەوەکرابوو، ھەر کەسێک بەناوی رێکخراوێکەوە تاوان بکات بەڵام ئەندامی ئەو رێکخراوە نەبێت، بە تاوانی ئەندامییەتی لەو رێکخراوە سزا دەدرێت.

بەھۆی ئەو ماددەیەی یاسای تیرۆری تورکیاوە سەدان کەس لە سیاسەتمەدار و چالاکوانی باکوری کوردستان بە تۆمەتی ئەندامییەتی "رێکخراو" دەستگیرکرابوون و سزادرابوون، بەڵام دادگای دەستووری تورکیا دەڵێت، ئەو ماددەیە دژی دەستوور و ئازادی رادەربڕین و مافی خۆپیشاندان و رێپێوانە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا، نزیکەی ٤٤ خوێنکاری زانکۆ لە شارەکانی ئێران لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون و سزای بەندکردن و لێدانی قامچیش بۆ ٣٥ خوێندکار ئامادەکراوە و بە دەیان خوێندکاری دیکەش لە زانکۆ دوورخراوەنەتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەنێوان ئەو خوێندکارانەی دەستگیرکراون، ٢١ خوێندکاریان کوردن و شەشیان خوێندکاری تورکن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، بە لەبەرچاوگرتنی داڕمانی مرۆڤایەتی لە کەرتی غەززە، داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکەن کار بۆ راگرتنی کارەساتی مرۆیی و راگرتنی شەڕ لەو ناوچەیەدا بکات. 

ئیلی کۆھین، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیلیش دەڵێت، ئەم خولەی ئەنتۆنیۆ گۆتیرێز ھەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی جیھان و جێبەجێکردنی ئەو ماددەیە پشتیوانییەکە بۆ حەماس و رەوایەتیدانە بە کوشتنی بەساڵاچوان و رفاندنی منداڵان و دەستدرێژیکردنە سەر ژنان. 

ماددەی ٩٩ لە ساڵی ١٩٤٥ لە پەیماننامەی نەتەوەیەکگرتوەکان لە سان فرانسیسکۆ ئیمزاکراوە، سکرتێری نەتەوەیەکگرتوەکان دەتوانێت ئەنجومەنی ئاسایش ئاگاداربکاتەوە لەسەر بابەتێک کە ھەڕەشە بێت بۆ سەر ئاسایش و ئاشتی نێودەوڵەتی و کار بکرێت بۆ کۆتایی ھێنان بە قەیرانی مرۆیی و راگەیاندنی ئاگربەست. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) لە راگەیەندراوێکدا کە بڵاویکردووەتەوە، روونیکردووەتەوە، ئەمریکا بە بەھای ١٧٥ ملیۆن دۆلار جارێکی ترھاوکاری سەربازیی نوێ پێشکەشی ئۆکراین دەکات.

راشیگەیاند، پاکێجە نوێیەکە بە شێوەیەکی سەرەکی لە بەرگری ئاسمانی و تەقەمەنی تۆپخانە و چەکی دژە تانک پێکھاتووە .

ئاماژە بەوەشکراوە، گرنگە کۆنگرێس بە خێرایی ھەنگاو بنێت بۆ دەستەبەرکردنی بەردەوامی پشتیوانی لە ئۆکراین و قبوڵکردنی داواکاری زیادە بۆ یارمەتییە سەربازییەکانی ئۆکراین، چونکە پێشوتر کۆشکی سپی رایگەیاندبوو تا کۆتایی ئەمساڵ لە توانایاندایە ھەیە ھاوکاریەکانیان بۆ ئەو وڵاتە بەردەوامی ھەبێت.

 ئەم پاکێجە نوێیەیە دەبێتە ٥٢ یەمین ھاوکاریی سەربازیی کە لە مانگی ئابی ٢٠٢١ەوە لەلایەن ئیدارەی جۆ بایدنەوە پێشکەشی ئەو وڵاتە کرابێت کە دەکاتە ٤٢ ملیار دۆلاری ئەمریکی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆبەرت جێنریک وەزیری کۆچبەرانی بەریتانیا، رۆژی چوارشەممە نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی حکومەتەکەی سوناک کرد، دوای ئەوەی حکومەت یاسایەکی خێرا و بەپەلەی بڵاوکردەوە، کە پەیوەندی بە رێککەوتنێکی نوێی بەریتانیا و روانداوە ھەیە و گرنگترین خاڵەکانی ناردنی کۆچبەرانی بەریتانیایە بۆ وڵاتی رواندا لە رۆژھەڵاتی ئەفریقا.

ئەو رێککەوتنە بەریتانیا لەگەڵ رواندا، دووەم رێککەوتنە دوای ئەوەی دادگای باڵای بەریتانیا پلانی رەوانەکردنی کۆچبەرانی بۆ رواندا رەتکردەوە و رایگەیاند، ناردنی کۆچبەران بۆ ئەو وڵاتە نایاساییە و ژیانی کۆچبەران دەخاتە مەترسییەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژنامەی زە وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی بڵاوکردەوە، ھەرچەندە تا ئێستا ئەمریکا داوای ئاگربەستی تەواوەتی نەکردووە، بەڵام بەرپرسانی ئەمەریکا ڕایانگەیاندووە، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ھەفتەی ڕابردوو بە بەرپرسانی حکومەتی ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە، ئیدارەی بایدن پێی وایە دەبێت لە ماوەی چەند ھەفتەیەکدا ململانێکان کۆتایی پێبھێنن و نەگەیەندرێت بە چەند مانگێک.

رۆژنامەکە راشیگەیاندووە، بەرپرسانی ئیسرائیل ئارەزووی خۆیان بۆ گەڕانەوە بۆ ژیانی ئاسایی بۆ بلینکن دەربڕیوە و نایانەوێت ئیسرائیل بکەوێتە قەیرانێکی ئابووری درێژخایەنەوە، بەڵام گەرەنتی تەواوەتییان بە بلینکن نەداوە بۆ ئەوەی بەمنزیکانە شەڕ رابگیرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەرلەمانی دانیمارک دوای سێ مانگ  لە گفتوگۆ و چەندجارێک ھەموارکردنەوەی، دواجار لەکۆبوونەوەی رۆژی پێنجشەممەدا بە دەنگی ٩٤ بەڵێ بەرامبەر بە ٧٧ دەنگی نەخێر، یاسای قەدەغەی سوتاندنی قورئان و کتێبە ئاینییەکانی تری پەسەندکرد کە لە جیھاندا شوێنکەوتووی زۆریان ھەیە.

بەگوێرەی یاساکە ھەرکەسێک قورئان و کتێبی تری ئاینیی بسوتێنێت سزای دارایی دەدرێت یان بە دوو ساڵ زیندانیکردن سزادەدرێت.

ھاوینی ئەمساڵ بەھۆی رێگدانیان بە سوتاندنی قورئان، سوید و دانیمارک رووبەڕووی خۆپیشاندان و ناڕەزایی فراوان لە وڵاتانی ئیسلامی بوونەوە و لەوکاتەشەوە رێکاری توندییان بۆ رێگری لە دووبارەبوونەوەی روداوی ھاوشێوە گرتووەتەبەر.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...255256257258259...590