بەریتانیا و ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و یۆنان ھۆشداری دەدەنە ھاووڵاتیانیان لە گەشتکردن بۆ لوبنان
٣٠ی تەمووزی ٢٠٢٤
٣٠ی تەمووزی ٢٠٢٤
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی 128ـەمین ساڵیادی رۆژنامەگەریی کوردی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: زیاتر لە سێ سەدەیە کاروانی رۆژنامەگەریی کوردی سەکۆی گەیاندنی بانگەوازی ماف و داخوازییەکانێتی
دەقی پەیامەکە:
بە بۆنەی یادی ١٢٨ ساڵەی دەستپێکی ڕەوتی ڕۆژنامەوانی کوردییەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە رۆژنامەنووسان، میدیاکاران و تێکۆشەرانی کایەی میدیایی لە سەرتاسەری کوردستان دەکەین.
رۆژنامەی (کوردستان) کە نیسانی ساڵی ١٨٩٨ لە لایەن میر مقداد بەدرخانەوە بڵاوکراوەتەوە، سەرەتای ئەو ڕەوتە و مژدەی کەوتنەڕێی کاروانێکی ئاوەدانی خزمەتی گشتییە لە ڕێی درەوشانەوەی وشەی کوردی، هزری مۆدێرنی کوردستانی، بنیاتنانی چەندین تەلاری بەرزی ڕۆژنامەوانی کە ڕۆڵی سەربەرزانەی هەبوو لە پێگەیاندنی کوردەواری و گەشەی کوردایەتیدا.
نزیکەی سەدەیەک و سێ دەیەیە ئەم کاروانە ئامرازی مەدەنی و دیموکراتی و چەکی شارستانی دەستی گەلەکەمان و سەکۆی گەیاندنی بانگەوازی ماف و داخوازییەکانێتی.
زیاتر لە سێ سەدەیە کاروانی رۆژنامەگەریی کوردی سەکۆی گەیاندنی بانگەوازی ماف و داخوازییەکانێتی
بێگومان ئەمڕۆش هەر گەشەکردنێک لە بواری ڕۆژنامەوانی و فراوانتریش لەوە، لە بواری هەموو ئامڕازەکانی میدیا و تەکنەلۆژیای نوێی راگەیاندن دەرفەتێکی ناوازەی سەردەمە بۆ خزمەتی زیاتری میللەتەکەمان لە سەر بنەمای سێکوچکەی هەواڵ ، زانیاری و پەیامی ڕاستەقینەی میدیا.
بەم بۆنەیەوە سڵاو بۆ خەباتگێڕانی دێرینی وێستگە جیاجیاکانی ئەم رەوتە و شەهیدانی قەڵەم دەنێرین و
تەئکید لەسەر سیاسەتی نەگۆڕی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش دەکەینەوە لە پشتیوانیکردنی میدیاکاران و پەرەپێدانی زیاتری ژینگەی ئازادی کاری میدیایی و هاوسەردەمی لەگەڵ گۆڕانکارییەکانیدا.
جارێکی تر پیرۆزە
مەکتەبی سیاسیی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
٢٠٢٦/٤/٢٢
لە 22ی نیسانی1370 دا، بە فەرمانی شارلی پێنجەم، پاشای فەرەنسا، بەردی بناغەی قەڵای "باستێل" دانرا.
لە بنەڕەتدا ئەم قەڵایە بۆ پاراستنی پاریس لە هێرشەکانی ئینگلتەرا لە کاتی "جەنگی سەد ساڵە"دا دروستکرا، بەڵام مێژوو چارەنووسێکی دیکەی بۆ نووسیبوو.
باستێل تەنها بینایەکی ئاسایی نەبوو، بەڵکو قەڵایەکی زەبەلاح بوو لە هەشت بورجی بەرز پێکهاتبوو کە بەرزی هەر یەکێکیان 30 مەتر بوو.
دەوروبەری قەڵاکە بە خەندەقێکی قووڵ دەورەدرابوو کە پانییەکەی زیاتر لە 24 مەتر بوو، ئەم شوێنە کە بڕیار بوو قەڵغان بێت، لە سەردەمی کاردیناڵ ریچیلیۆ لە سەدەی حەڤدەیەمدا، گۆڕدرا بۆ زیندانێکی فەرمیی دەوڵەت و بوو بە هێمای ستەمکاریی رەهای پاشایەتی.
زیندانی باستێل شوێنی سزادانی ئەوانە بوو کە هەوڵی هەڵاتنیان دەدا، شوێنێکی شێدار و تاریک، لە زستاندا دەبووە بەفرگر و لە هاویندا لەبەر گەرما دەکوڵان، ترسناکترین شت "نامەی پاشایەتی" بوو، کە رێگەی دەدا کەسەکە بۆ کاتێکی نادیار و بەبێ دادگایی زیندانی بکرێت.
ڤۆڵتێر: شاعیر و فەیلەسووفی ناودار کە دوو جار بەهۆی شیعرەکانییەوە زیندانی کرا.
مارکیز دی ساد و نیکۆلا فۆکیێ.
پیاوە دەمامکە ئاسنینەکە: تەمومژاوییترین زیندانی کە تا ئێستاش ناسنامەکەی بە نادیاری ماوەتەوە.
هەرچەندە لە کۆتایی سەدەی هەژدەیەمدا ژمارەی زیندانییەکان کەم ببووەوە، بەڵام باستێل لە ویژدانی خەڵکدا وەک "دێوەزمەی ستەم" مابووەوە. لە 14ی تەمموزی 1789، جەماوەری تووڕە هێرشیان کردە سەر قەڵاکە. هەرچەندە تەنها 7 زیندانی تێدا بوو، بەڵام رووخانی باستێل و کوژرانی فەرماندەکەی، بوو بە ئایکۆنی کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی رەها و دەسپێکی شۆڕشی فەرەنسا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی تێپەڕبوونی 128 ساڵ بەسەر دەرچوونی رۆژنامەی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: جەخت لە ئازادیی رادەربڕین و پاراستنی شکۆی رۆژنامەنووسان دەکەینەوە
دەقی پەیامەکە:
جەخت لە ئازادیی رادەربڕین و پاراستنی شکۆی رۆژنامەنووسان دەکەینەوە و فەراهەمکردنی ژینگەیەکی لەباری کارکردن بۆ ئەو قەڵەمانەی بە بەرپرسیارێتی و راستگۆییەوە کاردەکەن بە ئەرکی لەپێشینەی خۆمان دەزانین.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە شانازییەوە میراتگری رێبازی سەرۆک مام جەلالە کە داکۆکیکارێکی سەرسەختی رۆژنامەوانی ئازاد بووە، بۆیە لای ئێمە پاراستنی ئەو ئازادییە وەفادارییە بۆ ئەو رێبازەی کە لەسەری دەڕۆین.
لەم رۆژەدا، بە رێزەوە لە ماندوبوون و شەونخونی هەموو ئەو رۆژنامەنووسانە دەڕوانین کە لە چوارچێوەی بنەما چەسپاوەکانی پیشەکەیان کارەکانیان بە ئەمانەتەوە رایی دەکەن.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان