سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی حەماس لە تاران کوژرا
٣١ی تەمووزی ٢٠٢٤
٣١ی تەمووزی ٢٠٢٤
لە 22ی نیسانی1370 دا، بە فەرمانی شارلی پێنجەم، پاشای فەرەنسا، بەردی بناغەی قەڵای "باستێل" دانرا.
لە بنەڕەتدا ئەم قەڵایە بۆ پاراستنی پاریس لە هێرشەکانی ئینگلتەرا لە کاتی "جەنگی سەد ساڵە"دا دروستکرا، بەڵام مێژوو چارەنووسێکی دیکەی بۆ نووسیبوو.
باستێل تەنها بینایەکی ئاسایی نەبوو، بەڵکو قەڵایەکی زەبەلاح بوو لە هەشت بورجی بەرز پێکهاتبوو کە بەرزی هەر یەکێکیان 30 مەتر بوو.
دەوروبەری قەڵاکە بە خەندەقێکی قووڵ دەورەدرابوو کە پانییەکەی زیاتر لە 24 مەتر بوو، ئەم شوێنە کە بڕیار بوو قەڵغان بێت، لە سەردەمی کاردیناڵ ریچیلیۆ لە سەدەی حەڤدەیەمدا، گۆڕدرا بۆ زیندانێکی فەرمیی دەوڵەت و بوو بە هێمای ستەمکاریی رەهای پاشایەتی.
زیندانی باستێل شوێنی سزادانی ئەوانە بوو کە هەوڵی هەڵاتنیان دەدا، شوێنێکی شێدار و تاریک، لە زستاندا دەبووە بەفرگر و لە هاویندا لەبەر گەرما دەکوڵان، ترسناکترین شت "نامەی پاشایەتی" بوو، کە رێگەی دەدا کەسەکە بۆ کاتێکی نادیار و بەبێ دادگایی زیندانی بکرێت.
ڤۆڵتێر: شاعیر و فەیلەسووفی ناودار کە دوو جار بەهۆی شیعرەکانییەوە زیندانی کرا.
مارکیز دی ساد و نیکۆلا فۆکیێ.
پیاوە دەمامکە ئاسنینەکە: تەمومژاوییترین زیندانی کە تا ئێستاش ناسنامەکەی بە نادیاری ماوەتەوە.
هەرچەندە لە کۆتایی سەدەی هەژدەیەمدا ژمارەی زیندانییەکان کەم ببووەوە، بەڵام باستێل لە ویژدانی خەڵکدا وەک "دێوەزمەی ستەم" مابووەوە. لە 14ی تەمموزی 1789، جەماوەری تووڕە هێرشیان کردە سەر قەڵاکە. هەرچەندە تەنها 7 زیندانی تێدا بوو، بەڵام رووخانی باستێل و کوژرانی فەرماندەکەی، بوو بە ئایکۆنی کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی رەها و دەسپێکی شۆڕشی فەرەنسا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی تێپەڕبوونی 128 ساڵ بەسەر دەرچوونی رۆژنامەی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: جەخت لە ئازادیی رادەربڕین و پاراستنی شکۆی رۆژنامەنووسان دەکەینەوە
دەقی پەیامەکە:
جەخت لە ئازادیی رادەربڕین و پاراستنی شکۆی رۆژنامەنووسان دەکەینەوە و فەراهەمکردنی ژینگەیەکی لەباری کارکردن بۆ ئەو قەڵەمانەی بە بەرپرسیارێتی و راستگۆییەوە کاردەکەن بە ئەرکی لەپێشینەی خۆمان دەزانین.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە شانازییەوە میراتگری رێبازی سەرۆک مام جەلالە کە داکۆکیکارێکی سەرسەختی رۆژنامەوانی ئازاد بووە، بۆیە لای ئێمە پاراستنی ئەو ئازادییە وەفادارییە بۆ ئەو رێبازەی کە لەسەری دەڕۆین.
لەم رۆژەدا، بە رێزەوە لە ماندوبوون و شەونخونی هەموو ئەو رۆژنامەنووسانە دەڕوانین کە لە چوارچێوەی بنەما چەسپاوەکانی پیشەکەیان کارەکانیان بە ئەمانەتەوە رایی دەکەن.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، ئێران لە لێواری داڕماندایە و داوای كردنەوەی دەستبەجێی گەروی هورمز دەكات چونکە موچەی سلکی سەربازیی وڵاتەکەی بۆ نادرێت
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە پۆستێكیدا لە سۆشیال تروس نووسویەتی، ئێران ەوبەڕووی قەیرانێكی دارایی بێپێشینە بووەتەوە و ئابوریی وڵاتەكە بەرەو داڕمانی تەواوەتی دەچێت.
ئاماژەی بەوەشكردوە، ئێران بەهۆی داخستنی گەرووی هورمز و گەمارۆ دەریاییەكانەوە، رۆژانە بڕی 500 ملیۆن دۆلار زیانی پێدەگات.
ئەوەشی روونکردەوە، تاران بەدەست نەبوونی نەختینەوە دەناڵێنێت و هەموو هەوڵێكی خۆی خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی گەروی هورمز بەڕووی بازرگانیدا بكرێتەوە، تاكو بتوانێت دووبارە دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوت بكات.
لەلایەکی دیکەشەوە ئاماژەی بەوەداوە، هێزە سەربازییەكان و پۆلیسی ئێران چەندین مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی شەپۆلێكی ناڕەزایەتی و دابەزینی ورەی هێزە ئەمنییەكان.