سەرکۆ ئازاد ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەپێی بەدواداچونەکانیان وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرایەتی بودجە، پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١یان تەواوکردوە، لیژنەی دارایی پەرلەمانیش ھەموو ئامادەکارییەکی کردوە بۆ گەیشتنی پرۆژەیاساکە، بەڵام تا ئێستا لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەند نەکراوە.
وتیشی، یەکێک لە ھۆکارەکانی دواکەوتنی پەسەندکردنی بودجە لە ئەنجومەنی وەزیران، نەناردنی پشکی ھەرێمە لەلایەن بەغدادەوە، پرسی کورتھێنان و پلەبەرزکردنەوە و پرسی لێبڕینی مووچەش ھۆکاری دواکەوتنی پەسەندکردنی پرۆژەیاساکەیە.
راشیگەیاند، ھیچ بیانویەک نەماوە بۆ نەناردنی پرۆژەیاساکە بۆ پەرلەمانی کوردستان، ئێستاش چاوەڕوانی ناردنی پرۆژەکە دەکەن لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە.
لە دیدارێکدا گفتوگۆکرا دەربارەی دوایین پێشھات و گۆڕانکارییە سیاسی و ئابوورییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان و ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و پرسی چاکسازی و یەکخستنی ھێزەکانی پێشمەرگە و جەختکرایەوە لەسەر گرتنەبەری ڕێوشوێنەکانی ڕووبەرووبوونەوەی ئەو ئاڵنگارییانەی کە بوونەتە ئاستەنگ لە بەردەم چارەسەرکردنی کێشەکان.
ھاوسەرۆک لاھور شێخ جەنگی سوپاسی ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد و پشتیوانیی خۆی دەربڕی بۆ پەیامە ڕاشکاوەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی خاتوو جینین ھێنیس پلاسخارت کە لە پێناو گەشەکردنی دیموکراسی و ھەرێمی کوردستانێکی بەھێز و ھێنانەکایەی سەقامگیریی سیاسی و دوورخستنەوەی مەترسییەکان لەسەر قەوارەی ھەرێم، بە پەرۆشەوە دەستی خستە سەر کێشەکان و داوای نەھێشتنی ناکۆکییە سیاسییەکان و یەکڕیزی و تەبایی نێوان لایەنەکانی کرد.
ھاوسەرۆک لاھور شێخ جەنگی جەختیشیکردەوە کە ئەوەی خاتوو پلاسخارت داوای دەکات ھەمان داواکاریی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانە.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا باس لە کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی کرا و پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و پابەندبونی ھەردوولا بە ڕێککەوتنە ئیمزاکراوەکانی نێوانیان دووپاتکرایەوە.
ھاوسەرۆک لاھور شێخ جەنگی خواستی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی دووپاتکردەوە بۆ پشتیوانی لە پرۆسەی چاکسازیی ھێزەکانی پێشمەرگە بە ڕەچاوکردنی بنەمای ھاوسەنگی و دوورکەوتنەوە لە بەرژەوەندیی حزبی بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە.
لە دیدارەکەدا ھەردوولا ھاوڕا بوون لەسەر کارکردنی ھەموو لایەنەکان بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو لە وادەی خۆیدا لە ژێر چاودێری کۆمەڵی نێودەوڵەتی و نەتەوەیەکگرتووەکان، بۆ ئەوەی پڕۆسەیەکی پاک و بێگەرد بەڕێوە بچێت و ببێتە نموونەیەک بۆ سەرکەوتنی دیموکراسی لە وڵاتدا و داھاتویەکی باشتر و خۆشگوزەرانی بۆ ھاووڵاتییان لێبکەوێتەوە.
لەدیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ھەرێم و عێراق، پەیوەندی نێوان لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم و ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق کرا.
ھەردوولا ھاوڕابوون لە خستنەگەڕی ھەوڵەکان بۆ تێپەڕاندنی گرژی و ناکۆکییەکان و رەخساندنی زەمینەی دیالۆگی بونیادنەرانە لەسەر بنەمای لێکتێگەیشتن و بەرژەوەندی ھاوبەش کە سەقامگیری سیاسی، ئەمنی و کۆمەڵایەتی لێبکەوێتەوە.
بافڵ تاڵەبانی پەرۆشی و خواستی یەکێتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و گەیشتن بە رێککەوتن لەبارەی حکومڕانی لە ھەرێم و یەکخستنی ھێز و تواناکان دووپاتکردەوە بۆ دروستکردنی یەکڕیزی و کۆدەنگی نیشتمانی لەسەر ئەو پرسانەی رەھەندی نەتەوەیی و نیشتمانییان ھەیە. ئەو ھەنگاوەشی گەڕاندەوە بۆ دروستکردنەوەی متمانە و ھاوسەنگی و شەراکەتی راستەقینە لە بڕیاردان و ئیدارەدان و گۆڕینی سیستمی سیاسی لە ھەرێم کە ئەمە خواستی ئەمڕۆی کۆمەڵانی خەڵکە.
ھەر لە دیدارەکەدا پرسی تەبایی و پێکەوەژیانی نێوان نەتەوە و پێکھاتەکان گفتوگۆی لەبارەوەکرا و ھاوسەرۆک روونیکردەوە یەکێتی لەگەڵ ئازادی رادەربڕین و پاراستنی بنەماکانی ئازادی و کەلتووری یەکترقبووڵکردن و پێکەوەژیانی ئاشتییانەیە.
ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تەوەرێکی تری گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو کە ھەردوولا جەختیانکردەوە لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کە دووربێت لە دەستێوەردان و لەکاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت و نەتەوە یەکگرتووەکانیش رۆڵی چاودێر ببینێت.
د. یاد نەقشبەندی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ھیوا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، رۆژانە نزیکەی ٦٠٠ کەس بە مەبەستی پشکنین سەردانی نەخۆشخانەی ھیوا دەکەن و لە ماوەی مانگی رابردوودا ٢١٣ حاڵەتی نوێی توشبوون بە شێرپەنجە تۆمارکراوە.
وتیشی، ئەو ٢١٣ نەخۆشە دانیشتووی قەزا و ناحیە و پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقن.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ھیوا ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی مانگی ڕابروودا ٤٨٧ حاڵەتی نا شێرپەنجەیی تۆمار کراون کە کەمی خوێن و ڤیتامین و نەخۆشی تریان ھەبووە.
عەمید دیار ئیبراھیم بەرێوەبەری بەرگری شارستانی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندا، دوای ئاگر کەوتنەوە لە بەشی سەرەوەی مۆتیل ناسا لە سەر شەقامی بازنەی مەلیک مەحمود لە سلێمانی تیمەکانیان توانیوێتی لە ماوەیەکی کورتدا کۆنترۆڵی ئاگرەکە بکەن.
لەبارەی ھۆکاری ئاگر کەوتنەوەکەوە ئاماژەی بەوەکرد، ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە تائێستا نەزانراوە و تیمەکانیان لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە دەستپێکردووە تا ھۆکارەی بزانن.
وتیشی، رووداوەکە ھیچ زیانێکی گیان نەبووە و تەنھا زیانی مادی بەر مۆتیلەکە کەوتووە.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند: تۆپخانەکانی تورکیا ھەرسێ گوندی چەلکێ، کێستە، ھرورێ بە چڕی بۆردومان کردووە و بەھۆیەوە ئاگر کەوتووەتەوە.
ماوەی مانگێکە سوپای تورکیا ئوپراسیونێکی سەبازی بۆ سەر ناوچەی بە رواری بالا وچیای مە تین دە ست پێکردووە و بەھۆیەوە ھەردوو گوندی کێستە وچەلکای کریستانیەکان چوڵکراون و بە ھەزاران دونم رەزو باغی ھاولاتیانیش سوتاوە.
لەیلا عومەر جێگری پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، پاش دوو ھەفتە کارکردنی بەردەوامی شەوانە و رۆژانە توانیمان بلوارەکانی شەقامی مەلیک مەحمود و شەقامی تاسلوجە_سلێمانی لە وشکبوونی یەکجارەکی بپارێزین و دووبارە سەوزی و ژیانیان بۆ بگەڕێنینەوە، چونکە بەشێکی ئەم بلوارانە وشک ببوون و بەشێکی تریشیان بەرەو وشکبوون دەچوون و پووش و پەڵاشێکی زۆریان لەخۆیان گرتبوو.
راشیگەیاندووە، لە مانگی حوزەیرانی ساڵی پارەوە ھیچ بودجەیەکی بۆ سەوزڕاگرتنی ئەم بلوارانە خەرج نەکراوە، بەڵکو تەنھا چەند بودجەیەکی بچووکی لەلایەن خێرخوازانەوە بۆ دابینکراوە، لە کاتێکدا پێشتر نوسراو بۆ وەرگرتنی رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیران کراوە بەڵام ھەتا ئێستا خەرجکردنی بودجەکە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە واژۆ نەکراوە.
وتیشی، لە ئێستادا ھاوسەرۆکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بودجەیەکیان لەسەر ئەرکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ دابین کردووە بەمەبەستی سەوزکردنەوەی ئەم بلوارانە و ھەڵوێستی بەڕێزیان بەرز دەنرخێنین.
ئاماژەی باوەشکردووە داواکارن ھەرچی زووە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی بدەن لەسەر خەرجکردنی ئەو بودجەیە تاکو رێکارە یاساییەکانی تری بۆ ئەنجام بدرێت و چیدی بلواری شەقامەکانی شاری سلێمانی بێناز نەبن.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا لە ناحیەی مانگیشکێ لە دھۆک دوو ئۆتۆمبێلیان کردووەتە ئامانج، بەپێی زانیارییەکان ئەو دوو ئۆتۆمبیلەی کە کراونەتە ئامانج ژمارەیەک چەکداری پەکەکە تێدابووە، بەڵام تا ئێستا ھیچ سەرچاوەیەکی رەسمی ژمارەی کوژرا و بریندارەکانی پشت راست نەکردووەتەوە.
پەیامنێری کوردسات نیوز پەیوەندی بە بەڕێوەبەری ناحیەی "مانکیشکێ"ەوە کردووە، بەڵام بە پاساوی ئەوەی ھێزە ئەمنییەکانی ھەرێم سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە ڕووداوەکە، رەتیکردووەتەوە لە ئێستادا لەسەر ئەو پرسە لێدوان بدات.
سەمیر ھەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لە لێدوانێکی تایبەتدا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بڕیارە وەفدێکی حکومەتی ھەرێم سەردانی بەغداد بکات بۆ دیاریکردنی میکانیزمی جێبەجێکردنی یاسای بودجە.
سەمیر ھەورامی وتیشی، حکومەتی ھەرێم چەند جارێک بە نوسراو ئامادەیی خۆی دەڕبڕیوە بۆ پابەندبوون بەیاسای بودجە بۆ ئەوەی ئەرکی سەرشانی خۆی جێبەجێ بکات و شایستە داراییەکانی وەربگرێت.