خولەکانی بەھێزکردنی توانای مامۆستایان دەستیپێدەکات
کوردسات نیوز
٣٠ی ئابی ٢٠٢١
بەڕێوبەرێتی مەشق و ڕاھێنانی پەروەردەی ھەڵەبجە خولەکانی ڕھێنانی مامۆستایانی دەستپێکردەوە، ئەمەش دوای ئەوە ھات لەساڵی ٢٠١٤ەوە بەھۆی قەیرانی دارایییەوە خولەکان راگیرابوون .
باشبوونی دۆخی ئابووری و گۆڕانکاری لەسیستمی خوێندن ھۆکاربوون بۆ دەستپێکردنەوەی خولەکان، لەئیستادا ٢٠٠ مامۆستا لەسەر پرۆگرامی خوێندنی "کارامەیی و بەھا کۆمەڵایەتیەکان " کە بڕیارە بۆیەکەمجار ئەمساڵ لەپۆلی یەک تا نۆی بنەڕەتی بخوێنرێت راھێنان بە مامۆستایان دەکرێت .



