وتەبێژی بەرگری شارستانی ھەولێریش رایگەیاند، ئاگرەکە کۆنترۆلکراو مەترسی نەماوە تەنھا بەھۆی سوتانی ئەو ماددە پلاستیکیانەی سوتاون ژینگەی ناوچەکە بەھۆی دووکەڵەوە پیس بووە و لەھەوڵی کۆنترۆلکردنی ئەو دووکەڵەشدا.
راشیگەیاند، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ١١ی ٩ی ٢٠٢١ لەھۆڵی دادە ھێرۆ لە مەڵبەندی یەکی رێکخستنی سلێمانی بەڕێوەچوو، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی میحوەری سلێمانی بۆ ھەڵمەتی بانگەشە و ھەڵبژاردنەکانی پارێزگای سلێمانی لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، باسی لە پلان و ئامادەکارییەکانی مەڵبەندی رێکخستنی سلێمانی کرد بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن و جەختی کردەوە، دەبێت تیمەکانی یەکێتی و گۆڕان ھەماھەنگی تەواو لەنێوانیاندا ھەبێت و پێکەوە لە ھەردوو بازنەی یەک و دووی سلێمانی کار بکەن بۆ سەرخستنی کاندیدەکانی ھاوپەیمانی کوردستان.
لای خۆشیەوە، ئاسۆ ڕەحیم ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندن و سەرپەرشتیاری ھەڵبژاردنی بازنەی سلێمانی لە بزوتنەوەی گۆڕان، لەگەڵ خستنەڕووی گرنگی کۆبوونەوەکە بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە ھەنگاوەکانی یەکتر و کاری ھاوبەش، باسی لە پلانەکانیان کرد بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان.
دواتر ئامادەبووان سەرنج و تێبینی خۆیان خستەڕوو، لەپێناو بەڕێوەبردنی ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردن بەشێوەیەکی رێکخراو بە ئامانجی سەرخستنی پلانی ھاوپەیمانی کوردستان و سەرکەوتنی کاندیدەکانی.
لە بارەی کۆبوونەوەکەوە، ستەم کامیل یٔەندامی لیژنەی ھەڵبژاردن، وتی:کۆبوونەوەکەمان بەرھەمدار بوو، ھەردوولا دیدگا و پلانی خۆیان خستەڕوو، جەخت لەوەکرایەوە کۆی توانا و ووزەی مرۆیی و سیاسیی و رێکخراوەییان بخەنەگەڕ بۆ سەرخستنی کاندیدەکانی ھاوپەیمانی کوردستان لە میحوەری بانگەشەی ھەڵبژاردن لە سنوری سلێمانی.
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ ئێوارە ڕووداوێکی کوشتن لە نێو بازاری قەزای خەبات ڕوویدا، دەستبەجێ ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە.
پۆلیسی ھەولێر راشیگەیاندووە، لەسەر کێشەی منداڵان دەمەقاڵی لەنێوان دوو بنەماڵەدا ڕوویداوە و دواتر بووە بەشەڕیان لە ئاکامدا باوکێک و دوو کوڕ بەناوەکانی محەمەد قادر عباس و بەدر محەمەد قادر و شێروان محەمەد قادر کوژران.
راشیگەیاندووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوە کراوەتەوەو و دەستکراوە بە لێکۆڵینەوە بۆ ئەوەی بکەرانی تاوانەکە دەستگیر بکرێن و بدرێنە دادگا.
بەسام سەقەری نوێنەری ئەنجوومەنی سوریای دیموکرات لە واشنتۆن رایگەیاند، ئەمریکا ئاگاداریکردوونەتەوە بە کشانەوەی ھێزەکانی لە رۆژئاڤای کوردستان و سوریا ھەنگاو بە ھەنگاو، بەڵام پرۆسەکە ھاوشێوەی ئەفغانستان نابێت.
نوێنەرەکەی مەسەدە رایگەیاندووە، ھێزەکانی ئەمریکا تا کۆتایی جەنگی داعش دەمێننەوە، بەڵام ئەو کاتە ڕوون نییە.
دەشلێت، ئیدارەی خۆسەری داوایکردووە، تا ئەو کاتەی رێگە چارەیەکی سیاسی بۆ قەیرانەکانی سوریا دەدۆزرێتەوە ئەمریکا لەو وڵاتە بمێنێتەوە.
جێگری پارێزگاری سنە بۆ کاروباری ئابوری رایگەیاند، بەھۆی ئەو رێکارە نوێیانەی گیراونەتە بەر، قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان ئێران و ھەرێمی کوردستان لە دەروازەی باشماخەوە، گەیشتووەتە سێ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلار، کە بەراورد بە ساڵی رابردوو ریژەکە ١٤٨٪ زیادیکردووە.
وتیشی، ئەمساڵ پارێزگای سنە لە بواری چالاکی ئابوری پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی ئێران بەدەستھێناوە.
ئەو کۆچبەرانە خەڵکی پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی و سنووری ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕینن، دوای دەستگیرکردنیان لە تورکیا لە کۆتاییەکانی مانگی رابردوو، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەوە دیپۆرتی سوریا کران.
بە ھاوکاری نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم، ئەو کۆچبەرانە گەیەندراونەتە تورکیا و بڕیارە ئەمڕۆ لە رێگەی دەروازەی سنووری ئیبراھیم خەلیلەوە بگەنەوە ھەرێمی کوردستان.
پێشتر ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بە ھاوکاری نوسینگەی قوباد تاڵەبانی، سەرجەم پێداویستییەکانی گەڕانەوەیان بۆ ئەو کۆچبەرانە دابینکردووە.
سالار حیسامەدین، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، چەند کەسێک لە سنوری ناوچەی سەنگاو ئاسنی بەشێک لەو تاوەرانەیان دزیوە، کە کارەبا بۆ سلێمانی و گەرمیان دەگوازنەوە، ئەگەر لە زووترین کاتدا کێشەکە چارەسەر نەکرێت و رەشەبایەکی بەھێز ھەڵبکات، ئەوا کارەبای نیوەی سلێمانی و گەرمیان دەبڕێت.
ناوبراو باسی لەوەشکرد، زیانی دزینی ئاسنی تاوەرەکان دەگاتە ٢٥٠ بۆ ٣٠٠ ملیۆن دینار.
لەبارەی ئەو کەسانەشی لەپشت ئەنجامدانی ئەو کارەوە بوون سالار حیسامەدین وتی، تا ئێستا چەند کەسێک دەستگیرکراون و رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
بەشدار حەسەن پارێزەری دەستگیرکراوانی بادینان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ھەریەک لە کارگەر عەباس و شێروان تەھا و بەندەوار ئەیوب و مەسعود عەلی لە شەشی مانگەوە لە زیندانی ئاسایش مانیان لە خواردن و خورادنەوە تا مردن گرتووە و بەو ھۆیەشەوە رەوشی تەندروستیان تێکچووە.
لەبارەی ھۆکاری مانگرتنەکەشیان ناوبراو وتی، دەستگیرکراوەکان دژی ھێشتنەوەیان لە زیندانی ئاسایش و دواخستنی دادگایکردنەکەیان مانیان گرتووە کە بڕیار بوو شەشی مانگ بەرێوەبچێت.
پێشتریش شێروان شیروانی و ھاوڕێکانی مانیان لە خواردن گرتو و دواتر گواسترانەوە بۆ چاکسازی گەوران.
قوباد تاڵەبانی سەرۆکی ھاوپەیمانی کوردستان لەگەڵ کۆمیتەکانی سنوری مەڵبەندی رێکخستنی کەرکوک کۆبووەوە و ھانی رێکخستنەکانیدا رۆڵی سەرەکی بگێڕن و وەک یەک تیم کاربکەن بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان، داواشیکرد کەیەکێتییەکان گەڕەک بەگەڕەک بگەڕێن بۆ ئاشتکردنەوەی خەڵک و دەنگدەران و ھاندانیان بۆ بەشداریکردن لەپرۆسەکەدا.
سەرۆکی ھاوپەیمانی کوردستان ئاماژەشی بەوەشکرد، کاندیدەکانی ھاوپەیمانی کوردستان دەتوانن لەبەغدا رۆڵێکی بەرچاو ببینن لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا، زامنکردنی دابینکردنی موچە و پاراستنی سەقامگیری.
ھەر لەمیانی وتەکانیدا، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند کەرکوک ھێڵی پێشەوەی ھێرش و بەرگرییەو بڕبڕەی پشتی ھاوپەیمانی کوردستانە، بۆیە پێویستە لەم ھەڵبژاردنەدا، کورد زۆرترین نوێنەری خۆی لە کەرکوک بنێرێتە بەغداد، چونکە ئەگەر دەرئەنجامی ھەڵبژاردنەکان باشبن، مەترسییەکان لەسەر کورد و قەوارەی ھەرێم دەڕەوێتەوە.
قوباد تاڵەبانی داواشیکرد، لە کادیرانی کۆمیتەکانی سنوری مەڵبەندی کەرکوک کە ھیممەت بکەن و رۆژی ١٠ی١٠ بکەنە کەرنەڤاڵی سەرکەوتنی ھاوپەیمانی کوردستان.
نوسینگەی فاروقی مەلا مستەفا رایگەیاندووە، بەشێوەی ئاسایی کاروبارەکانیان بەڕێوە دەچێت، ئەو کێشە و ململانێیانەی کە روو دەدەن ھیچ کاریگەرییەکی لەسەر بەڕێوەچوونی ئیشوکارەکانیان نابێت.
نوسینگەی فاروقی مەلا مستەفا جەختیکردووەتەوە، لەوەی دوورن لە ململانێی لایەنە سیاسیەکانی ئێستای سلێمانی بە تایبەتی و ھەرێمی کوردستان بە گشتی، وە دوورین لە کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی و ئاماژەی بەوەشکردووە سەربەخۆن و دوورن لە کاروباری حزبایەتی لە ھەرێمی کوردستان.
قوباد تاڵەبانی سەرۆکی ھاوپەیمانی کوردستان لەگەڵ ژمارەیەک گەنج و لاوی پارێزگای کەرکوک کۆبووە و وتی، ئەم ھەڵبژاردنە بۆ خەڵکی کوردستان و کەرکوکییەکان چارەنوسسازە و نابێت بھێڵن مەترسی لەسەر قەوارەی ھەرێمی کوردستان دروست ببێت.
قوباد تاڵەبانی وتیشی، چاوەڕوانی ئەوە لە گەنج و لاوانی کەرکوک دەکەن کە لە پرۆسەی بانگەشە و دەنگدان بە ھاوپەیمانی کوردستان رۆڵی سەرەکی و گەورەبگێڕن. و باسی لەوەش کرد، کاندیدەکانی ھاوپەیمانی کوردستان کەسانی ئەکادیمی و شارەزا و لێھاتوون، دەتوانن رۆڵی باش ببینن لەچارەسەرکردنی کێشەکان لە بەغداد و کاربکەن بۆ پاراستنی سەقامگیری و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری باشتر بەھاوڵاتیان.
قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە دەبێت ھەموو لایەک ھاوکار بن بۆ سەرخستنی کاندیدەکانی ھاوپەیمانی کوردستان بۆ ئەوەی زۆرترین کاندیدمان ببێت بە نوێنەر لە بەغدا. وتیشی، پێویستمان بە سیاسەتێکی نوێ ھەیە کە گونجاو بێت لەگەڵ ئەم سەردەمەدا.
قوباد تاڵەبانی ڕاشیگەیاند، کێشەی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان و کێشە سەرەکیەکانی تر لە بەغداد چارەسەر دەکرێن، بۆ ئەوەی کە بتوانین ڕووبەڕووی ئەو ڕکابەرییە سەختانەش ببینەوە پێویستە یەک دەنگ و یەک ڕیز بین و نەھێڵین بۆچوونی ھەڵە دژ بە کورد سەربکەوێت و غەدر لە کورد بکرێت لە عێراقدا.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا مامۆستایانی زانکۆی کەرکوک پەرۆشی خۆیان بۆ بەھێزترکردنی پێگەی کورد لە بەغدا دووپاتکردەوە و ڕایانگەیاند ھەوڵی خۆیان دەدەن تا پەیامی یەک ڕیزیی و یەک دەنگیی ھاوپەیمانی کوردستان بۆ کۆمەڵانی خەڵک ڕوون بکەنەوە، تا دەنگدەرانی کەرکوک بە دەنگەکانیان چارەنووسی خۆیان و شارەکەیان دیاری بکەن و متمانە بدەنە کاندیدەکانی کەرکوکی ھاوپەیمانی کوردستان.
سەنتەرەکە بۆ خزمەتی گەنجان کرایەوە و لە دوو بەش پێکھاتووە، بەشێکیان تایبەتە بە پەروەردە و فێرکردن و بەشەکەی تریش کتێبخانە و قاوەخانەیە، سەرەڕای گەیاندنی سود بە گەنجان "ڤیان کۆیی" ئەندامی ڕێکخراوی گلۆباڵ ھەوپی ئەمریکی ڕایگەیاند، سەنتەرەکە گرنگی زۆری بۆ تێکەڵکردنی کلتوری کوردستان و ئەمریکا دەبێت.
پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، ئەمڕۆ تۆپخانەکانی ئێران گوندەکانی بەربزین و بنپەرێزە و ناوڕووباران و کەتینەیان تۆپباران کرد و ئاگر لە پوش و پاوانی ناوچەکە کەوتەوە.
حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانیش ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنج شەممە ئێران لە ڕێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو و تۆپخانەکانییەوە ناوچەکانی سیدەکان و چۆمان و حاجی ئۆمەرانیان بۆردومان کرد و تۆپبارانەکانیش چەند سەعات جارێک ناو بە ناو بەردەوامە.