کوردستانکوردستان

 شۆرش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی ھەرێم لە لێدوانێکدا دووپاتی کردەوە، بەردەوامن لە ھەوڵەکانیان بۆ پێکھێنانی ھێزێکی یەکگرتووی پێشمەرگە، لەبارەی  پەیوەندییەکانیشیان لەسەر ئاستی عێراق رایگەیاند پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سوپای عێراق بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ھەماھەنگییەکانی لەگەڵ پێشمەرگە بەردەوامە و ئەوەش بەرز دەنرخێنن. 
 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ تاڵەبانی داوایکرد کاکەییەکان لەم خەباتی دیموکراسی و ھەڵبژاردنەشدا وەک ھەمیشە رۆڵی گرنگ و پێشەنگ ببینن بۆ سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان و پارێزگاری لە مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەلی کارەکە بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لەپارێزگای ھەڵەبجە بەھاوکاری ڕێکخراوی ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆچ دەستەبەریان کردوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی سەرچاوەکانی ئەفغانستان، لە ناوچەی پولی حەساری سەر بە ویلایەتی بەغلان، شەڕ لەنێوان چەکدارانی تاڵیبان و چەکدارانی بەرەی بەرگری ئەفغانستان دروستبووە و دوای چەند سەعاتێک لە پێکدادان، چەکدارانی تاڵیبان ناچار بوون بکشێنەوە و ناوچەکە بەجێبھێڵن.


لە دوای کۆنترۆڵکردنی پەنجشیر لەلایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە، ئەمە یەکەمین پێکدادانی گەورەیە لەنێوان تاڵیبان و بەرەی بەرگریدا دروست دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەو ٥٧ کۆچبەرەی خەڵکی ھەرێمی کوردستان بوون و لە چەند ھەفتەی ڕابردوودا دوای دەستگیکردنیان لەلایەن تورکیاوە ڕادەستی بەرەی نووسڕە کران لە سوریا، بە ھاوکاری نوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و لە ڕێگەی دەروازەی ئیبراھیم خەلیلەوە گەیشتنەوە ھەرێمی کوردستان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٨یش پەخشی ئاسمانی کەناڵەکە بە ھەردوو شێوەزاری "سۆرانی و کرمانجی" دەستیپێکرد و لە ڕێوڕەسمێکدا لەلایەن سەرۆک مام جەلال کرایەوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دھۆک، ڕۆژی شەممە خولێکی تایبەت بۆ ئەو کارمەندانی لە بنکەکانی پێدانی ڤاکسین کار دەکەن دەکاتەوە، ڕۆژی یەک شەممەش بۆ ڕۆژنامەنوسان و ڕۆژ دوو شەممەش بۆ مامۆستایانی ئایینی "موسڵمان و مەسیحی و ئێزدی" لە سنوری دھۆک خول دەکرێتەوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سدیق ئیسلامی جێگری سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی سنە بە ئاژانسی ھەواڵی ئیسنای ڕاگەیاندووە، تا ئێستا ٩ کەس لە پارێزگای سنە تووشی نەخۆشی کەڕووی ڕەش بوون کە لە نەخۆشخانەی "بێعسەت" خەوێندراون و لە ژێر چاودێری پزیشکیدان.


ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە پارێزگای سنە لە بەرزبوونەوەدایە و لە ئێستادا ڕۆژانە ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ کەس لە پارێزگاکە، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، ماوەی سێ ڕۆژە ناوبەناو ئەو گوندانە تۆپباران دەکرێن، ئەوەش ترس و دڵەڕاوکێی زۆری لە نێوان گوندنشینانی ناوچەکە دروستکردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"زوبێر عوسمان" لێپرسراوی مەڵبەندی شەشی سۆران ڕایگەیاند، ھاوپەیمانی کوردستان داکۆکیکاری مافەکانی گەلی کوردە لە بەغداد، دەبێت کادرانی یەکێتی و گۆڕان دڵسۆزانە و لێ بڕاوانە کار بکەن بۆ سەرخستنی کاندیدەکانی ھاوپەیمانی کوردستان.


وتیشی، پێویستە لەم ھەڵبژاردنەدا ھاووڵاتیانی ئەو سنورە شەڕی دەنگدان لەگەڵ نەیارەکانیان بکەن، چونکە ئێستا سەردەمی شەڕی سیاسی و شەڕی دەنگدانە.


"مەھدی کاوانی" ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی و باژێڕوانی مەکۆی شەقڵاوەی گۆڕانیش وتی، ھاوپەیمانی کوردستان بەرھەمی ڕێکەوتننامەی دەباشانە کە لە نێوان سەرۆک مام جەلال و نەوشیروان مستەفا ئیمزاکراوە، سەرخستنی کاندیدەکانیش واتای یەکبوون و پاراستنی یەکێتی ڕیزەکانی گۆڕان و یەکێتییە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەریبۆرز کەرەمی بەڕێوەبەری ڕێگەوبان و گواستنەوەی پارێزگای کرماشان بە ئاژانسی ھەواڵی ئیرنای ڕاگەیاندووە، لە سەرەتای بەھاری ئەمساڵەوە تا ئێستا، ٥٥٢ ھەزار تۆن کاڵا لە سنوری پەروێزخانەوە ھاوردە و ھەناردە کراوە.


ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ڕێژە کاڵایە، لە ڕێی ١٧ ھەزار و ٥٠٥ بارھەڵگری ئێرانی و ١٠ ھەزار و ٥٢٤ بارھەڵگری عێراقی گوازراوەتەوە.


کەرەمی ڕاشیگەیاندووە، لەو کاڵا نانەوتیانەی ساڵانە لە ئێرانەوە ھەناردەی عێراق دەکرێن، زیاتر لە نیوەیان لە سنورەکانی کرماشانەوە دەگوازرێنەوە.


وتیشی، سەرەڕای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و داخستنی بەشێکی زۆر لە سنورەکانی ئێران، ھەناردەی کاڵا لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان، لە ئاستێکی بەرزدا بووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاماژە بەوەش دەکەن، بە ھیچ جۆرێک لافیتە و پۆستەرەکانیان بە دارودرەخت و دوورگەی ناوەندی شەقامەکان ھەڵنەواسن، ئەو پۆستەرانەی بە کاری دەھێنن دواتر بیگەڕێنرێنەوە بۆ کۆمپانیاکانی ڕیساکلین بۆ ئەوەی پارێزگاری لە ژینگە بکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی قۆناغی ئێستای کوردستان و عێراق و بارودۆخی سیاسی و ئابوری و دوایین گۆڕانکارییەکان، ھاوکات تاوتوێی کێشە و داواکانی خەڵک پەیوەست بە دامودەزگاکانەوە کرا و لەو سۆنگەیەوە ئاماژە بەو ھەنگاوانە کرا کە دامودەزگاکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێویستە بیگرنەبەر بۆ باشتر خزمەتکردنی ھاوڵاتیان و پێشکەشکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییە پێویست و گرنگەکان.


لەم رووەوە رۆڵی تیمی یەکێتی لەحکومەتی خۆجێیی بەگرنگ زانرا بۆئەوەی باشترین خزمەتگوزاری پێشکەشی ھاوڵاتیان بکرێت و بەدەنگ داخوازی و داواکارییەکانیانەوە بچن.


لە کۆبوونەوەکەدا شاناز ئیبراھیم ئەحمەد، بە داتا و ژمارە، ئاماژەیدا بەچەند پرسێکی پەیوەندیدار کەسکاڵا و داواکاری خەڵکی لەبارەیانەوە ئاڕاستە کراوە، و ڕایگەیاند: دووپاتی دەکەمەوە کە پشتیوانی سەرجەم دامەزراوەکانی حکومەت دەبم لەپێناو پێشکەشکردنی خزمەتی زیاتر بە ھاووڵاتیان، لەم ڕووەشەوە دیاریکردنی بەرپرسیارێتی و یەکخستنی تواناکانی بۆ خزمەتکردنی باشتری پایتەختی رۆشنبیری و دانیشتووانەکەی و چاککردن و پێداچوونەوە بەڕێڕەوی کارکردنیان بەپێویست و گرنگ لە قەڵەمدا.


لای خۆیانەوە، سەرۆکی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکان، ستایشی ھەڵوێست و پشتیوانییە بەردەوامەکانی شاناز-یان کرد، وەک خانمێکی کاریگەر و کەسایەتییەکی دیار، دواتر زانیاری تایبەت بە فەرمانگەکانیان و ئەرک و بەرپرسیارێتیان، و سیستم و میکانیزمەکانیان بۆ خزمەتکردنی ھاوڵاتیان و شاری سلێمانی خستەڕوو، ئاماژەشیاندا بەو کێشە قانوونی و کارگێڕی و گرفتانەدا کە بەھۆی شۆڕنەکردنەوەی دەسەڵاتی وەزارەتەکان رووبەڕوویان دەبێتەوە، لەو ڕوانگەیەوە، دروست کردنی ھاودەنگی لەنێوان ھەموو بەشەکانی حکومەتی خۆجێیدا بەگرنگ زانرا، و ھەمووان ھاوڕابوون لەپێویستی گرتنەبەری میکانیزمی گونجاوتر بۆ خزمەتکردنی خەڵک.

لەتەوەرێکی تردا و لەبارەی بانگەشەی ھەڵبژاردنەوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، شاناز ئیبراھیم ئەحمەد داوای کرد ھەمووان رۆڵی خۆیان ببینن بۆ ھاندانی ھاوڵاتیان لەپێناو بەشداریکردن لەپرۆسەکەدا، تا زۆرترین نوێنەری شاری سلێمانی بچێتە بەغداد بە ئامانجی داکۆکیکردن لەمافە ڕەواکانی گەلی کورد و دابینکردنی موچەی موچەخۆران و بودجەی پێویست بۆ ئاوەدانکردنەوەی زیاتری ئەم شارە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەزلۆم کوبانێ فەرماندەی گشتی ھێزەکانی سوریای دیموکرات ھەسەدە لە دیدارێکدا لەگەڵ پەیمانگای "نیولاینزی" ئەمریکی بۆ لێکوڵینەوەی ستراتیژی وتی، سەقامگیری ئابوری و ئەمنی و شەڕی بەرەنگاربوونەوەی گروپی تیرۆریستی داعش لە یەکتر جیاناکرێنەوە و نایانەوێ ھێزەکانی ئەمریکا ھەتا ھەتایە لە باکور و خۆرھەڵاتی سوریا و رۆژئاڤا بمێننەوە.


وتیشی، بوون و نەبوونی ھێزەکانی ئەمریکا ھیچ کاریگەرییەکی ئەوتۆی لە سەر شەڕی "ھەسەدە" لە دژی داعش نابێت، چونکە پێش ھاوپەیمانییان لەگەڵ ئەمریکا و ھاوپەیمانان، بە تەنھا شەڕی داعشیان کردووە، سەرکەوتنی سەربازیش شایستەی ئەوەیە بە سەقامگیری سیاسی پشتیوانی لێ بکرێت  و دۆستەکانیشیان لە ئەمریکا توانایان ھەیە ھاوکاری "ھەسەدە و خۆبەڕێوەبەری رۆژئاڤا" بکەن بۆ گەیشتن بە چارەسەری سیاسی لە سوریا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ تاڵەبانی لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی پێشوازیکرد لە شادی نەوزاد، پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە پەرلەمانی کوردستان، لە دیدارێکدا کە زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی و چەند پەرلەمانتارێک لە پەرلەمان ئامادەیبوون، پەرلەمانتار شادی نەوزاد روونیکردەوە لەبەر ھەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی یەکێتی و رێزگرتن لە بنەماکانی مافی مرۆڤ و دیموکراسی، بڕیاریداوە لەئەمڕۆوە پەیوەندی بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە بکات و لەچوارچێوەی فراکسیۆنی یەکێتی درێژە بەخزمەتەکانی بدات.


لەبەرامبەردا بافڵ تاڵەبانی وێڕای بەخێرھاتنی پەرلەمانتار شادی نەوزاد بۆ ناوڕیزەکانی یەکێتی، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد یەکێتی ماڵی ھەموو ئازادیخواز و خەڵکێکە کە باوەڕی بە خەباتی مەدەنی، دیموکراسی و خزمەتکردنی خەڵکی خۆشەویستی کوردستان ھەیە، بۆیە پێشوازی لەم بڕیارە دروستە دەکەن و داواکارین لەپەرلەمانتارانی یەکێتی پەرۆشانەتر پەرلەمان بکەنە سەنگەری بەرگری لەداوا و مافە رەواکانی خەڵک و خزمەتکردنی زیاتری ھەرێم.


ھاوسەرۆک روونیشیکردەوە یەکێتی ھێزێکی بەرپرسیارە بەرامبەر ئەزموونی ھەرێم و گلەیی و داواکاری کۆمەڵانی خەڵک، بۆیە لە ناڕەزایەتییەکان راناکەن و دەیکەنە سەرمایەی کۆشش و ھەوڵی زیاتر خزمەتکردن و چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکان. لەھیچ کەسێکیشی قبوڵ ناکەن خەمسارد و کەمتەرخەم بێت بەرامبەر داواکارییە رەواکانی خەڵک.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبونەوەکەدا رزگار عەلی دواین پێشھات و گۆڕانکایەکانی سەبارەت بەھەڵبژاردنەکان لەعیراق خستەڕوو و ئاماژەی بۆ ھەڵبژاردن وەکو پرۆسەیەکی گرنگ کرد لە عیراق و گرنگی ھەڵبژاردنەکەشی بۆ کەرکوک ڕوونکردەوە.


وتیشی لەعیراق پیلانی مەترسیدار ھەیە لەسەر کەرکوک بۆیە وەکو خەڵکی کەرکوک پێویستە  وشیار بن لەبەرامبەر مەترسیەکانی لەسەر کەرکوک ھەیە و ئەو مەترسییانە دەخوازێت ھاوڵاتیانی کەرکوک بەشداری ھەڵبژاردنەکە بکەن و دەنگیش بەھاوپەیمانی کوردستان بدەن.


رزگار عەلی وتیشی، خۆمان لە کەرکوک ساز و ئامادەکردوە بۆ ڕێکخستی کاری بانگەشە و ھاندانی دەنگدەران بۆ ھەڵبژاردنەکە، ھانی تیمەکانی بانگەشەیدا سەردای ماڵ بەماڵ ئەنجام بدەن.


ڕونیشیکردەوە، میکانیزمێکی گونجاومان لەڕووی ھونەری و لۆجستیەوە بۆ سەرخستنی  ھەڵبژاردنەکە داناوەپاشان ھەر یەک لەخالید شوانی و ێبوار تەھا سەرپەرشتیارانی بازنەی دوو لەپارێزگای کەرکوک جەختیان کرد دەیان ھۆکار ھەیە پێوست دەکات دەنگدەرانی کەرکوک بەشداری ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی عیراق بکەن و دەنگیش بەھاوپەیمانی کوردستان بدەن.ڕاشیانگەیاند مەترسی سیاسی و ئەمنی و خزمەتگوزاریەکان دەخوابێت دەنگدەری کەرکوک بەشداری ئەو ھەڵبژاردنە بکەن چونکە بەکەمبونەوەی ڕێژەی کورسیەکانی کورد لەکەرکوک مەترسی بۆ سەر داھاتووی کەرکوک دروست دەکات.ڕاشیانگەیاند بانگەشەی ماڵ بەماڵ لەکەرکوک ئەنجام دەدەین و گەشبینیشین لەوەی کەرکوکیەکان ڕۆژی ١٠/١٠ ئەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگیش بەھاوپەیمانی کوردستان وکاندیداکانی دەدەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...847848849850851...956