دوابەدوای بڕیارێکی پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت بۆ دانانی کەسێکی عەرەب بەقائیقامی داقوق ، دیلان غەفور پەرلەمانتاری یەکێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەکوردسات نیوزی ڕاگەیاند، بڕیارەکەی ڕاکان جبوری بڕیارێکی نایاساییە و ئەو کارەش شەڕی نەتەوەیی لێدەکەوێتەوە.
ئەو پەرلەمانتارە ڕاشیگەیاند، پۆستی قائیمقامی قەزای داقوق مافی کوردە و دەستبەرداری نابین.
بەپێی بڕیارێک کە پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت دەریکردوە کەسێکی عەرەب وەک قائیمقامی قەزای داقوق دەستنیشانکراوە.
عەزیز سەعید، بەڕێوەبەرایەتی وەبەرھێنانی سلێمانی لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی بەیانی کوردسات نیوز رایگەیاند، داوایان لە وەبەرھێنەران کردووە رەچاوی ژیانی ھاووڵاتیان بکەن تا ئەو کاتەی بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلار جێگیر دەکرێت.
عەلی حەمە ساڵح ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو داھاتەی نەوت کە دەگەڕێتەوە خەزێنەی گشتی بە گومرکی ئیبراھیم خەلیلیشەوە، ھەر بە دۆلارە و بانکی ئاڕتی نزیکەی ٤٥٠ ملیۆن دۆلاری بۆ خەزێنەی گشتی کردووەتەوە بە دینار.
روونیشیکردەوە، لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا بەھۆی بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار، ئەگەر ١٠٠ دۆلار بە تێکڕا ١٠ ھەزار دینار زیادیکردبێت، ئەوا ٤٥ ملیار دینار بۆ داھاتی حکومەت زیاد بووە.
بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، شەقامەکە دانەخراوە، بەڵام بەھۆی تەسکیەوە ئاستەنگی ھاتوچۆ دروست بووە.
"نوخشە ناسیح" قایمقامی ناوەندی ھەڵەبجە بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، دابەشکردنی نەوت لە قەزا و ناحیەکان و ناوچە ساردەکانی ھەڵەبجە کۆتایھاتووە و بڕیارە سبەینێ یەک شەممە نەوتی ھاووڵاتیان بە نرخی ١٠٥ ھەزار دینار بەسەر ھاووڵاتیاندا دابەش بکرێت.
وتیشی، بڕێک نەوت کۆگا کراوە، لەگەڵ ئەو نەوتەی رۆژانە دەگاتە ھەڵەبجە بەسەر ھاووڵاتیاندا دابەش دەکرێت.
سەبارەت بەو نەوتەی حکومەتی عێراق راوەنەی ھەرێمی کوردستانی کرد"ئازاد تۆفیق"پارێزگاری ھەڵەبجە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو بڕە نەوتەی رەوانەی ھەرێمی کوردستان کرا ، ٣ تانکەری بۆ ھەڵەبجە دابینکرابوو، بێ بەرامبەر بەسەر ٥٥٠ خێزانی کەمدەرامەتتدا دابەش کراوە.
راشیگەیاند، نەوتەکە بەسەر کەمئەندامان و نابینایان و خێزانی کەمدەرامەتدا دابەشکراوە، ئەو خێزانانەی یەک ئەمپێر کارەبای موەلیدەیان راکێشاوە نەوتیان وەرگرتووە، چونکە ئەوە دەیسەلمێنێت کە باری داراییان خراپە و ناتوانن ئەمێری زیاتری کارەبا رابکێشن.
حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، لیژنەکە گرفتەکانی جێبەجێکردنی ڕێنمایی دارایی ژمارە ١٢ـی تایبەت بە پێداچوونەوەی ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و ھەژمارکردنی خزمەتیان لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دەستنیشان دەکات.
لیژنەکە لە یەکەم ھەنگاویدا تیمەکانی دیوانی چاودێریی دارایی و دەستەی دەستپاکی و لیژنەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ پرسی میلاکات ڕاسپارد بە مەبەستی پێداچوونەوە و وردبینی بە دۆسیەی فەرمانبەران.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆی ٣٢ دامەزراوەی ھەر سێ دەسەڵاتی «دادوەری و یاسادانان و جێبەجێکردن»، پێداچوونەوە بە ٣٦٥ ھەزار و ٤٥٢ دۆسیە کرا کە ٧ ھەزار و ١٩٦ دۆسیە پلەی زیادەیان بۆ بەسترا بوو و ١٥ ھەزار و ٦١٤ دۆسیەشیان زیادە مووچەیان ھەبوو، کە کۆی جیاوازی مووچەکەیان دەکاتە ملیارێک و ٣٦٠ ملیۆن و ٨٠٨ ھەزار دینار.
ھەر لەو چوارچێوەیەدا و بۆ یەکخستنەوەی دۆسیەی کەسیی ئەفسەر، پلەدار و پێشمەرگە، تا ئێستا لەکۆی ٦٠ ھەزار و ١٦ دۆسیە، ٤١ ھەزار و ٩٨٢ دۆسیە، بۆ پێداچوونەوە ئامادە کراون و بڕیار وایە بە زوویی دۆسیە نایاساییەکانیان لە ڕووی پلەبەرزکردنەوە و زیادە مووچە، دەستنیشان بکرێن.
جەمال کۆچبەر بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ناردنی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی ساڵی ٢٠٢٣، چەند جارێک لە لایەن حکومەتەوە دواخراوە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت تا کۆتایی ئەم ھەفتەیە پرۆژەکە بگاتە ئەنجومەنی نوێنەران.
وتیشی، لە حاڵەتی دواکەوتنی پەسەندکردنی بودجە کێشە بۆ مووچەی فەرمانبەران دروست نابێت لەبەرئەوەی خەزێنەی گشتی بڕی پێویست پارەی نەختینەی تێدایە و بانکی ناوەندیش لەماوەی رابردوو زیاتر لە ٢ ترلیۆن دیناری چاپکردووە.
سەبارەت بە پشکی ھەرێم لە بودجەی عێراقدا، ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی رایگەیاند، تا ئێستا ھیچ زانیارییەکیان لە لایەن وەفدی دانوستانکاری ھەرێمەوە پێنەدراوەو نازانن پشکی ھەرێم لە بودجەدا چەند دەبێت.
لەکۆبوونەوەکەدا، وەفدەکەی یەکێتی پشتیوانی ھێزە چەپ و پێشکەوتووخوازەکانی لە گەلانی بەشخوراو و زوڵملێکراو بەگرنگ زانی و داوایان لەلایەنی بەرامبەر کرد ھاوکار و پشتوانیان بن لەپێناو بەدیھێنانی ئامانجە ھاوبەشە بەدی نەھاتووەکان و پێشگرتن لە مەترسییەکان کە ڕووبەرووی ناوچەکە دەبنەوە .
لەکۆبوونەوەکەدا، جێگری سەرۆکی پارتی چەپی سەوزی ھۆڵەندی پێشوازی و پشتیوانی لە بڕیاری چاندنی یەک ملیۆن نەمام لەلایەن یەکێتییەوە کرد و ئەم دەستپێشخەرییەی سەرۆکی یەکێتی بەکارێکی گرنگ وەسف کرد و ھیوایانخواست بەردەوام بن .
پارتی چەپی سەوز پارتێکی سیاسی ھۆڵەندییە و لە ساڵی ١٩٩٠ دوای یەکگرتنی چوار پارتی چەپ دامەزراوە ، ژمارەی ئەندامەکانی ٣٣ ھەزاری تێپەڕاندووە کە زۆربەیان گەنجن. لە پەرلەمانی ھۆڵەندا و پەرلەمانی ئەوروپا فڕاکسیۆنەکانیان کاران و ٥٣٧ ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانییان ھەیە. ھەروەھا پۆستی پارێزگاری ئەمستەردام لەو پارتەیە و بەیەکێک لە پارتە ھەرە خاوەن پێگەکان ھەژمار دەکرێت .
پەیامنێری کوردسات نیوز لە ھەولێر رایگەیاند، بەھای دیناری عێراقی نزیکەی ١٠ ھەزار دینار بەرامبەر دۆلار بەرزبووەوە و ئێستا ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی، بەرامبەر ١٦٤ ھەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئێوارەی رۆژی ھەینی پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لە تورکیا، لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا کۆبووەوە و بەپێی راگەیەندراوی بانکی ناوەندی، ھەردوولا رێککەوتن ھەماھەنگی بکەن بۆ جێگیرکردنی بەھای دراو لە عێراق، ھەروەھا وەفدی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ ئاسایشی ئابووریی عێراق دەربڕیووە و کۆبوونەوەکانیش بەردەوام دەبن.
بانکی ناوەندیی عێراق راشیگەیاند، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا نەرمی نواندووە بۆ بەدیھێنانی ئامانجە ھاوبەشەکانی نێوان بەغداد و واشنتۆن.
لە بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی کاری ھۆڵەندی، وەفدێکی یەکێتی کە پێکھاتبوو لە "سەرکەوت مەحەمەد غەفوور" ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و "بەختیار بەکر " نوێنەری یەکێتی لەھۆڵەندا، لەگەڵ سەرۆکایەتی و بەرپرسی پڕۆژەکانی سەنتەری ماکس ڤەندەر ستولی سەر بە پارتی کار، کۆبوونەوەو لەسەر بەرنامە و پڕۆژەی کاری ھاوبەشی داھاتوویان ڕێککەوتن.
یەکێتی و سەنتەری ناوبراو،ساڵی رابردوو لە شاری سلێمانی لێکتێگەیشتنێکی ھاوبەشییان ئیمزاکرد لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی دوو پارتەکە. ئامانجە ھاوبەشەکان، وەکو دوو ھێزی چەپ و دیموکراتخواز ھەوێنی پڕۆژە و چالاکییەکانی داھاتوو دەبن و سوود لە ئەزموونی درێژخایەنی سۆسیال دیموکراتەکانی ھۆڵەندا و ئەوروپا وەردەگیرێت بە لەبەرچاوگرتنی تایبەتمەندی بارودۆخی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ژینگە و پێکھاتەی سیاسی و کۆمەڵاتی عێراق و ناوچەکە.
محەمەد بەلداوی سەرۆکی لیژنەی پلاندانان و چاودێری پڕۆگرامی حکومەت لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پڕۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵ گەیشتووەتە قۆناغەکانی کۆتایی و تەواوی بەندەکانی لە ئەنجومەنی وەزیران کۆتاییھاتووە و ھەفتەی داھاتووش لە ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەردەدرێت و دواتر رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت.
وتیشی، پێشبینیدەکرێت تێکڕای بودجە ٢٢٠ ترلیۆن دینار بێت و ٦٢% بۆ ٦٤%ی بۆ بودجەی بەکاربردن دەبێت و ئەوەی تری بۆ بودجەی وەبەرھێنان دەبێت، پێشبینیشدەکرێت پڕۆژەیاساکە بۆ ماوەی سێ ساڵ بێت.
سەبارەت بە ناکۆکییەکانی ھەرێم و بەغدادیش، ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران وتی، دانوستان لەنێوان ھەرێم و بەغداد ھەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ماددەکانی تایبەت بە ھەرێم لە پڕۆژەیاسای ساڵی ٢٠٢٣ دا ھیچ جیاوازییەکی لە بودجەی ساڵی ٢٠٢١ نییە.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، بە مەبەستی ئاسانکاریی و کەمکردنەوەی رۆتین و خێرا راپەڕاندنی کاروبارەکانی ھاووڵاتیان، بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی دەکرێت بە دوو بەڕێوەبەرایەتی جیاواز، ھەر بەڕێوەبەرایەتییەکیش کاروباری چەند گەڕەک و ناوچەیەکی شاری سلێمانی جێبەجێدەکات، کە بریتین لەبەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای رۆژھەڵات و رۆژئاوا.
بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای رۆژھەڵات سنوری ھۆبەی ێیانەکانی "پارکی ئازادی، ئەزمەڕ، سەیوان، مامەیارە، مەڵکەندی، عەربەت، قەرەداغ، ماوەت، چوارتا" لەخۆدەگرێت.
ھەروەھا دابەشکردنی کارەبای رۆژئاوا ھۆبەی ێیانەکانی "کوردسات، رزگاری، راپەڕین، شەھید، پیشەسازی، سەرچنار، بەکرەجۆ" لەخۆدەگرێت.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای گەیشتنی ٦٠ تەنکەر نەوتی سپی بەبێ بەرامبەر لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رەوانەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی کردووە و لە ١ی شوباتەوە بە بڕی ١٠٠ لیتر نەوتی سپی بۆ ھەر خێزانێکی ھەژار و کەم دەرامەت، دەستکراوە بە دابەشکردنی.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە لەم وەرزی سەرمایەدا، تائێستا ٨٣%ی ھاووڵاتیانی ھەرێم لە سەنتەری شارەکان و دەرەوەی شارەکان نەوتیان وەرنەگرتووە و حکومەتی ھەرێم تەنھا نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان بە ١٠٣ ھەزار دینار دابەشکردووە.
شەوکەت بەربوھاری، بەڕێوەبەری دەروازەی پێشابوور راگەیاند، لە رۆژی شەممەی داھاتووە سەردانکردن لە دەروازەی پێشخابوور-سێمالکا بە ئۆنڵاین دەکرێت و ھەر پەنابەرێکی رۆژئاوای کوردستان یان ھەر کەسێک بیەوێت لە ھەرێمی کوردستانەوە بچێتە رۆژئاوای کوردستان، دەتوانێت لە رێگەی لینکێکەوە داوای خۆی پێشکەش بکات.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە لە مانگی تەمموزی ساڵی ٢٠٢٢وە سەردانکردن لە رۆژئاوای کوردستانەوە بۆ ھەرێمی کوردستان کراوە بە ئونڵاین و لەئێستادا ھەر ھاووڵاتییەک بیەوێت ھاتوچۆ بکات بۆ ھەردوولا پێویستە فۆڕمێک پڕبکاتەوە و دواتر لە رێگەی ئیمەیلەوە رەزامەندی یان رەتکردنەوەی پێدەگات.
فەرماندەییی پۆلیسی کەرکوک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای تێپەربونی ٤٨ سەعات بەسەر تاوانی کوشتنی ھاووڵاتییەک لە گەڕەکی عەمەل شەعبی کەرکوک، ھێزەکانی پۆلیس بکوژەکەیان دەستگیرکرد.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دوای تاوانەکە فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک تیمێکی پێکھێنا و لە رێگەی کامێرای چاودێری و لێکۆڵینەوەکان تۆمەتبارەکەیان بە ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزاکانی عێراقی دەستگیر کرد و تۆمەتبارەکەش دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.