دەقی پەیامەکە...
لە یادی ٢٤ ساڵەی دامەزراندنی دەزگای میدیای کوردسات گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێوەبەر و کارمەندانی کەناڵی کوردسات دەکەم وھیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم.
کوردسات لەگەڵ ھەموو ئەو گۆڕانکاریانەی کە عێراق و ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە بەخۆ بینیوە، توانیویەتی پارێزگاری لە پیشەیی خۆی بکات لەڕووماڵکردنی رووداو و ھەواڵەکان و ھەمیشە پێشەنگ و پارێزەری پەیامی میدیایی پیشەیی ئازاد و سەربەخۆ بووە، بەردەوامیش ڕۆڵێکی بەرچاوی ھەبووە لە گواستنەوەی ھەواڵ و چالاکیەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و بەردەوام دەنگ و ڕەنگی تەواوی کوردستانیان بووە بێ جیاوازی، جارێکی تر ئەم یادەیان لێ پیرۆز دەکەم و ھیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازم لەداھاتوودا.
لیوا رکن "عومەر ساڵح حسن"
٣١ کانونی یەکەمی ٢٠٢٣
دەقی پەیامەکە...
بەرێزان: بەرێوەبەر و کارمەندانی دەزگای میدیایی کوردسات
گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەین بە بۆنەی یادی (٢٤)ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی میدیایی کوردسات، جێگای شانازییە کە کوردسات لە ماوەی ٢٤ ساڵی تەمەنی خۆیدا دەنگ و ڕەنگی گشت کوردێک بووە و ھەمیشە لە خزمەتی سەروەریی یاساو مافی مرۆڤ و کلتوری پێکەوە ژیان و گیانی لێبوردەیی بووە.
وە بەردەوام لە ھەوڵی پێشخستنی راگەیاندن و ھونەر و بەھا جوانەکانی کوردەواری بووە.
دووبارە پیرۆزبێت یادی دامەزراندنی کوردساتتان لێدەکەم و ھیوای سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم .
تەلار لەتیـف محەمەد
ئەندامی مەکتەبی سیاسی
لێپرسراوی ناوەندی کاروباری یاسایی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
دەقی پەیامەکە...
لە بیست و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەزگایی میدیایی کوردسات دا ، بەناوی قائیمقامیەتی چەمچەماڵ و سەرجەم ئیداراتی سنورەکەمان، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایتان ئاڕاستە دەکەین.
کەناڵی کوردسات لە ساڵانی ڕابردوودا زۆرترین خزمەتی بە ھاوڵاتیان کردووە بەپێشکەشکردنی بەرنامەی ھەمەڕەنگ لە ھەموو بوارەکان و بووەتە مینبەری گەیاندنی داواکاریەکانی ھاوڵاتیان بەدەسەڵات، ھیواخوازین لە داھاتوشدا شاشە ڕەنگینەکەی کوردسات بەردەوامبێت ھەروەک چۆن لە ڕابردوودا ڕووی جوانی ڕۆشنبیری و پرۆژە جوانەکانی سنوری چەمچەماڵتان نیشانداوە.بۆ داھاتووش ھیوای زیاترمان پێتانە.
گەشاوەبێت شاشە ڕەنگینەکەی کوردسات ھیوای سەرکەوتن بۆ کارمەندان و ڕاگەیاندنکارانی دەخوازین.
ڕەمک ڕەمەزان
قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ
٣١/ ١٢/ ٢٠٢٣
دەقی پەیامەکە...
پیرۆز بێت یادی ٢٤ ساڵەی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات ،لە سەرجەم ستافە دڵسۆز و ماندوو نەناسەکانی ئەم دەزگایەی کە ھەمیشە ماڵە ڕەنگین و سەکۆ ئازیز و ڕەسەنەکەی کوردەواری بووە .
کوردسات وەک یەکەمین بنکەی کەلتوری و ڕۆشەنبیری و ھونەردۆستی و دەستپێشخەری لەپەیامی ئاشتی و پێکەوە ژیان و لەکۆڵگرتنی خەم و کۆژانی کۆمەڵانی خەلکی کوردستان بووە.
ھەربۆیە کوردساتی ئازیز لە چێوارچێوەی نوێگەری، پابەندبوون بە بەھا باڵاکان و داھێنان و ئیتیکی میدیایی و ڕچەشکێنی و ئاوێتەبوونی خواست و ویستی کوردستانیانی ئازیزە.
پێشەوا ھەورامانی وتەبێژی حکومەتی ھەرێم رۆژی یەکشەممە بەرپرسیارێتی ھێرش و بۆردومانەکانی سەر ھەولێر و برسیکردنی خەڵکی خستبووە ئەستۆی عێراق، بەو پێیەی بەوتەی ئەو گروپە ھێرشبەرەکان لە لایەن عێراقەوە بودجە و موچەیان پێدەدرێت و چەکدار دەکرێن.
لەبەرامبەردا باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا وەڵامی وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی دایەوە و رایگەیاند، لێدوانەکەی وتەبێژی حکومەتی ھەرێم تووشی سەرسوڕمانی کردون کە چەندین تۆمەتی نا واقعی ئاراستەکردوون بەتایبەتی کە نابەرپرسیارانە تۆمەتی برسیکردنی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستانی داوەتە پاڵ حکومەتی عێراق.
وتیشی، پەلەکردن لە بڕیاردان رەوشی سیاسی ئاڵۆزتر دەکات لەگەڵ سیاسەت و بەرنامە نیشتیمانییەکەی حکومەتی عێراق یەکناگرێتەوە، چونکە بەغداد پابەندە بە بەرگریکردن لە بەرژوەندی سەرجەم عێراقییەکان بەبێ جیاوازی و ئەرکی حکومەتی عێراقیشە پارێزگاری لە ئاسایش و ئارامی و سەقامگیری سەرتاسەری وڵات بکات.
لەبارەی ھێرش و بۆردومانەکان، عەوادی ئاماژەی بەوە کردووە، حکومەتی عێراق رێکاری پێویستی گرتووەتەبەر بۆ لێکۆڵینەوە لە ھێرش و بۆردومانەکان، بەڵام لێدوانی لەو جۆرە دەبێتە ھۆی ئاڵۆزی دروستکردن بۆ لێکۆڵینەوەکان بەتایبەتی کە ھێزە ئەمنییەکان بە ھەماھەنگی حکومەتی ھەرێم لێکۆڵینەوە دەکەن و حکومەتی عێراقیش دژی ھەموو جۆرە ھێرش و بۆردومانێکە لە ھەرێمی کوردستان بێت یان شارەکانی تری عێراق و کاریش بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ھێرشەکان و رادەستکردنیان بەیاسا دەکات بۆئەوەی سزا بدرێن.
دەقی پەیامەکە..
بەڕێزان،
بەڕێوەبەر و کارمەندە ماندوو نەناسەکانی دەزگای میدیایی کوردسات…
گەشاوەبێت (٢٤)-ەمین ساڵیادی داگیرساندنی مۆمی گەشاوەی شاشە ڕەنگین و سەنگینەکەی کوردسات، و بەگەرمی پیرۆزبایتان لێدەکەم. کوردسات، شاشەیەکی ڕەنگاڵە و شوێنگەی پێگەیاندنی سەدان ڕاگەیاندنکاری پیشەیی بووە، و سەرمەشق و پێشەنگ بووە لە ھاوسەنگڕاگرتنی زانیاری و ھەواڵ بە زمانێکی پیشەیی و بەرزی ڕاگەیاندن.
دەزگای میدیایی کوردسات، سەرباری پێشکەوتنێکی دڵخۆشکەر لە تەکنیک و ھونەری پێشکەشکردن، شوناس و ناسنامەی پاراستنی کەلتوور و زمان و ئەدەب بووە، و سەکۆیەکی ھاوسەنگ بووە بۆ ئەداکردنی دەنگی ڕادیکاڵێکی چەپ تا ڕاست، بەبێ گوێدانە باکگراوند و ئەدا و بەرژەوەندی سیاسی تایبەت؛ ھاوکات، ھاوسەنگانە و پیشەییانە بووەتە سەکۆیەک بۆ ئەداکردنی دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکان، بە ناسنامەییەکی پیشەییانە و پڕ لە ئێتیکی بەرزی ڕۆژنامەوانی.
کاروان گەزنەیی
دەقی پەیامەکە...
بەڕێزان ڕۆژنامەنووس و کارمەندانی دەزگای میدیایی کوردسات
لە یادی ٢٤ ساڵەی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەکەم و وەک ھەمیشە ھیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم، کوردسات لە رابردوودا دەنگ و ڕەنگی کوردان بووە و وەک میدیایەکی نیشتمانی کاری کردووە، سەکۆیەکی کولتووری بووە بۆ ھونەرمەند و نووسەر و ڕۆشنبیران و ڕۆڵی گرنگی ھەبووە لە زیندوو راگرتنی فەرھەنگ و کەلەپووری کورد، ھیواخوازین وەک ھەمیشە بەردەوام بن و سەرکەوتوو بن.
ھەرێم کەمال ئاغا
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
دەشڵێت، ھەموومان بە رۆحێکی نیشتمانی و بەرپرسیارانەوە کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بکەین و ھەوڵەکانمان بۆ بەھێزترکردنی قەوارەی ھەرێم، کۆتاییھێنان بە ناکۆکییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا و چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران بخەینەگەڕ.
لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەی ھەموو جۆرە دەستپێشخەرییەکە لەپێناو خزمەتکردنی کوردستان و خەڵکە خۆشەویستەکەی، خۆیان بە بەرپرسیار دەزانن بەرامبەر خاک و خەڵکەکەیان و خزمەتکردنیان بە ئەرکی خۆیان دەزانین.
دەقی پەیامەکە…
بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زاینییەوە، پیرۆزباییەکی گەرم لە ھاوڵاتییانی عێراق و خەڵکی خۆشەویستی کوردستان دەکەم و ھیوای دڵخۆشی و کامەرانییان بۆ دەخوازم.
ھیوادارم ساڵی نوێ، ساڵی یەکڕیزی، پێکەوەیی و ھەنگاونان بێت بەرەو ئاوەدانی و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی شایستە بۆ خەڵکە خۆشەویستەکەمان. ھەموومان بە رۆحێکی نیشتمانی و بەرپرسیارانەوە کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بکەین و ھەوڵەکانمان بۆ بەھێزترکردنی قەوارەی ھەرێم، کۆتاییھێنان بە ناکۆکییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا و چارەسەرکردنی کێشەی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران بخەینەگەڕ.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئامادەی ھەموو جۆرە دەستپێشخەرییەکە لەپێناو خزمەتکردنی کوردستان و خەڵکە خۆشەویستەکەی، خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین بەرامبەر خاک و خەڵکەکەمان و خزمەتکردنیان بە ئەرکی خۆمان دەزانین. لەپێناو بەدیھێنانی مافە یاسایی و دەستوورییەکانمان ھەوڵدەدەین و گەیشتن بە داھاتوویەکی سەقامگیرتر و پرشنگدارتر بە ئامانجی خۆمان دەزانین.
دووبارە ساڵی نوێتان پیرۆزبێت و ھەر شاد و
سەرفرازبن
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
دەقی پەیامەکە…
بۆ بەرێزان ..سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەر و کارمەندانی دەزگای میدیایی کوردسات
بابەت/ پیرۆزبایی
بەبۆنەی بییت و چوارەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی کەناڵە جوان و ڕەنگیەکەی کوردسات،بەپێویستی دەزانین جوانترین پیرۆزباییتان ئاراستە بکەین.
لەماوەی ٢٤ ساڵی کارکردنیدا کەناڵی کوردسات باشترین خزمەتی پێشکەکردوەو بەداھێنانەکانیشی لەبواری میدیاییدا بۆتە جێگەی باوەڕی ھەموو لایەک .
دوبارە ئەم یادەتان لێ پیرۆز دەکەین.
براتان
عەمید سەرحەد قادر
دەقی پیرۆزباییەکە...
جوانترین پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەر و میدیاکار و کارمەندانی کەناڵی ئاسمانی کوردسات دەکەم بەبۆنەی یادی (٢٤)ساڵەی دامەزراندنیانەوە، ھیوای سەرکەوتن و پێشەنگی زیاترتان بۆ دەخوازم.
کوردسات کەناڵێکی دانسقەی ئاست بەرزی ناو میدیای کوردی و "دەنگ و ڕەنگی کوردانە"، ھاوسەنگی پاراستوە و گەشەی بە بەھا و کلتوری کوردەواری داوە، ھاوکات ستراتیژی کارکردنی بە ژیانی پێشکەوتوی جیھانیەوە گرێداوە، ناوازەیی کوردسات درێژەدانە بە ئیتیکی ڕۆژنامەوانی و خزمەتکردن بەسەرجەم چین و توێژەکان، ئەمەش وایکردووە چین و توێژە جیاجیاکان لەدەوری شاشە ڕەنگینەکەی کۆبکاتەوە و مۆرک و سیمای تایبەت بەخۆی لەپەیامەکانی ڕەنگیداوەتەوە.
دووبارە پیرۆزبێت ساڵیادی دامەزراندنی ئەم کەناڵە کوردییە ڕەسەنە.
زیاد جەبار
لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی
دەقی پەیامەکە...
بەڕێزان بەڕێوەبەر و میدیاکاران و کارمەندانی دەزگای میدیایی کوردسات
لە بیست و چوار ساڵەی یادی دامەزراندنی کەناڵی سەنگینی کوردستان، بەناوی خۆم و ھەڤاڵانم لە بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی گەرمتان ئاراستە دەکەین و ھیوادارین وەک ھەمیشە لە ترۆپکی سەرکەوتن و سەنگینی گوتار و روماڵی میدیایی خۆتاندا بمێننەوە.
کوردسات، ئەم کەناڵە ئازیزەی بۆ خەڵکی کوردستان بووەتە کەناڵی خێزان، بەرھەمی کۆشش و ماندوبونێکی زۆریسەدان سەربازی وونە، کە ساڵانێکی زۆر بە پاڵپشتی خاتوو (ھێرۆ ئیبراھم ئەحمەد) ژیان و توانا و بەھرەکانیان تێدا تاقیکردەوە و بوون بە جێگەی متمانەی خەڵک، بە بەرنامە و پرۆگرامی سەنگین، ھەواڵی پڕ ئیتیک، درامای گونجاو لەگەڵ بەھا کۆمەڵایەتیەکان، گوتاری نەتەوەیی و سڕینەوەی سنوورەکانی فەرھەنگی نێوان پارچەکان، کوردسات ھەر بە کوردسات ـ ی ماوەتەوە و نەگۆڕاوە.
ئەم بەخششە میدیاییە شایان بەوەیە بکرێت بە نموونەی باڵای میدیای رەسەن و بەرپرسیار لەرووی فەرھەنگ وکۆمەڵایەتیەوە و کەناڵ و دامەزراوەکانی تر بە شوێن ھەنگاوەکانیدا بچن، دڵنیاشین کوردسات ھەر بە دەنگ و رەنگی ھەمووان دەمێنێتەوە و لە پێشکەوتن و گەشە ناوەستێت.
لەتیف نێروەیی
ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
دەقی پیرۆزباییەکە...
بۆ بەرێزان بەڕێوەبەر و کارمەند و رۆژنامەنووسانی کەناڵی کوردسات
پیرۆزبایی ٢٤ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵە سەنگینەکەتان لێدەکەین.
کەناڵی کوردسات لەماوەی ٢٣ساڵی ئەزموون و کاری بەردەوامی توانیویەتی متمانەی تەواو لەنێوان خۆی و بینەرانیدا دروستبکات و ھەمیشە کەناڵی دڵخوازی سەرجەم چین و توێژەکان بێت.
ئەم کەناڵە پڕ ئەزموونە بە لەبەرچاوگرتنی بەھا ئەخلاقییەکانی کۆمەڵگا و پەیرەوکردنی تەواوی لە ئیتیکە رۆژنامەوانییەکان سەنگ و قورسایی خۆی پاراستووە و سەرباری پەیدابوونی ژمارەیەکی زۆری میدیا و کەناڵ لە ئێستادا، کەناڵی کوردسات توانیویەتی ھەر بە کەناڵی ژمارە یەک و پڕبینەر بمێنێتەوە.
ھیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین
کەریم شکور
جێگری سەروکی فراکسوینی یەکیتی لە ئەنجومەنی نیونەرانی عیراق
لیپسراوی مەڵبەندی ۱٦ حەمرین
دەقی پەیامەکە...
ساڵڕۆژی کوردسات پیرۆزبێ
ھەر لە بناغەوە کەناڵی کوردساتی خۆشەویست لەسەر بنەمای رەسەن و بە سەنگینی دەستیپێکرد، بۆیە ڕۆژ دوای ڕۆژ بە پاراستنی کولتور و بەھا کۆمەڵایەتیەکانی کوردەوای گەشەی کرد و پەرەیسەند.
لە ساڵڕۆژی دامەزراندنیدا گەرمترین پیرۆزبایی پێشکەش بە بەرێوەبەر و تەواوی کارمەند و میدیاکارانی و بینەرانی دەکەم.
ھیوای ھەمیشە پێشکەوتن و بەردەوامی بۆ دەخوازم.
ئارێز عەبدوڵلا
یادی سەری ساڵی زاینی و دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کوردساتی خۆشەویست پیروز دەکەین لە سەرجەم بەڕێوبەر و کارمەندانی ئەو کەناڵە راستبێژە، کە خاوەنی گەشاوەترین مێژووە لە ڕاگەیاندنی کوردیدا.
بەو ھیوایەم ساڵی نوێ ساڵی بەردەوامی و گەشانەوەی زیاتر بێت بۆ ئەو کەناڵە و سەرجەم خەڵکی کوردستان.
عمیدی مافپەروەر
خالد ماوەتی
بەڕێوبەری ئاسایشی پارێزگای سلێمانی
دەقی پەیامەکە…
فڕۆکەخانەی نێودەڵەتی سلێمانی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندن لە دەزگای میدیای کوردسات دەکات
بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی ئازیزی دەزگای میدیایی کوردسات
سڵاوێکی گەرم...؛
لە ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی کوردساتدا، وبەبۆنەی (٢٤)ساڵیادی داگیرساندنی مۆمی درەوشاوەی تەمەنییەوە، بەناوی بەڕێز (ھندرین ھیوا موفتی) بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانە و بەرێزان بەرێوەبەر و لێپرسراوان و ئەفسەران و پزیشک و فەرمانبەرانی فڕۆکەخانەوە، جوانترین پیرۆزبایی خۆمانتان ئاراستەدەکەین.
ھیوادارین چۆن لەڕابردوودا پێشەنگ بوون لە کاری ڕاگەیاندن بە پیشەییانە و بەرنامەی پڕ بەسوود و بەپێز و بڵاوکردنەوەی ھەواڵ و زانیاری ڕاست و دروست، لەئایندەشدا ھەروا بە سەنگینی لەگەشەسەندن و پێشکەوتنی بەردەوامدابن بۆ زیاتر خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و پێشخستنی زیاتری بواری ڕاگەیاندن لەکوردستان دا.
لەم بۆنەیەدا دەستخۆشیی و ماندونەبوونی لە بەڕێوەبەر و سەرجەم کارمەندە ماندوو نەناسەکانتان دەکەین و ھیوای لەشساغی و سەرکەوتتنتان بۆ دەخوازین، ئومێدەوارین لەساڵی نوێی تەمەنتاندا لەسەر ئەو ڕێبازە پیرۆز و کوردانەیە بەردەوامبن لە داھێنان .
لەگەڵ ڕێزدا.
فڕۆکەخانەی نێودەڵەتی سلێمانی
٢٠٢٣/١٢/٣١
دەقی پەیامەکە…
بەبۆنەی بیست و چوارەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی ئاسمانی(کوردسات)ی ئازیز و خۆشەویست ، لە ناخەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەرو ڕۆژنامەنووس و تەواوی کارمەندانی ئەم کەناڵە خۆشەویستە دەکەم.
راستیەکە و ناشاردرێتەوە کەناڵی ئاسمانی کوردسات لە مێژووی پڕ سەروەری خۆیدا لاپەرەی زێرینی پڕ لە داھێنانی تۆمار کردووە، بە بڵندگۆی ئازادیخوازان و سەکۆی دەنگ و رەنگی کوردانی ھەموو دونیا ناوزەند دەکرێت، مینبەری داکۆکیکردن بووە لە ماف و خواست و ئارەزووی سەرجەم چین و توێژەکان، ھەربۆیەشە ئەو کەناڵە شیرینە بە ئەستێرەیەکی پرشنگداری ئاسمانی راگەیاندنی کوردی دادەنرێت و بۆتە جێگای شانازی
ھەموو لایەکمان.
وەک چۆن لە رابردوودا خزمەتێکی گەورەتان بە کاروانی خەباتی رۆشنبیری و راگەیاندنی کوردیدا و لەم پێناوەشدا رەنج و ماندوو بوونێکی زۆرتان کێشا، دڵنیام لە داھاتووشدا شاشە ڕەنگین و خۆشەویستەکەی کوردسات وەک میوانێکی ھەمیشەیی و روح سووکی ھەموو ماڵێکی کورد لە ھەرکونجێکی ئەم جیھانە پڕ دەکات لە زانیاری و ھەواڵ و بەرنامەی جۆراو جۆر لە دڵ و دەروونی ھەموو لایەک دەبێتە مایەی رەزامەندی و چاوەکان ھەمیشە لەسەر کوردسات دەبن.
جارێکی تر، پیرۆزباییتان لێدەکەم، دەستی یەکەبە یەکەی تەواوی خێزانە ماندوونەناسەکەی ئەم کەناڵە ئازیزەمان دەگووشم و ھیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
ئاراس محەمەد ئاغا
ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی٧ی نەینەوای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان