کوردستان

ھەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سبەینێ وەفدێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەران دەگاتە سلێمانی بەمەبەستی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە ھێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەفدەکە لەلایەن عەباس زاملی سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگرییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت.

رۆژی شەممە، دوای رۆژێک لە ھێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، وەفدێکی باڵای عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە ھێرشەکە گەیشتە سلێمانی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە


تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆی بنەڕەتی 
 
١- لەبەر بەرژەوەندی قوتابیان و خوێندکاران ، ئاگاداری (لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان) م کردۆتەوە ، کە تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی ٩ی بنەڕەتی لە خولی یەکەمدا ( ڕۆژ نا ڕۆژێک ) دابنێن . بەجۆرێک  لە رێکەوتی ٢٩ی ٤ی ٢٠٢٣ دەستپێبکات و لە  رێکەوتی ١٠ی ٥ی ٢٠٢٣ کۆتا تاقیکردنەوەی خولی یەکەم بێت ، و لەچەند رۆژی داھاتوو خشتەی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم بڵاوبکەنەوە. 

٢- سەرپەرشتیاران بەشێوەیەکی چالاکانە ڕۆڵ دەگێڕن لە تاقیکردنەوەکان بە سەرپەرشتیارانی بنەڕەتی و ئامادەییەوە ، دابەش دەبن بەسەر قوتابخانەکان ( حکومی و ناحکومی ) و لە قوتابخانەکان و ھۆڵەکانی تاقیکردنەوە دەمێننەوە. 

٣- نابێت مامۆستایانی پۆلی نۆی بنەڕەت لە قوتابخانە (حکومی و ناحکومییەکان)  چاودێری ھۆڵەکانی تاقیکردنەوەی پۆلی نۆی بنەڕەتی بن. 

ئالان حمە سعید ێالح 
وەزیری پەروەردە 
   ٩ی ٤ی ٢٠٢٣

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەزڵوم کۆبانێ لە تویتێکدا نوسیوێتی، دەستخۆشی لە گەلەکەمان دەکەین لە شاری سلێمانی، کە ھەڵوێست و کاردانەوەی راستەقینەیان بەرامبەر بە ئامانجگرتنی ئێمە و گروپی دژی داعش ھەبووە، دەشڵێت، خەڵکی سلێمانیان واناسیوە کە پارێزەری یەکێتی نیشتمانی گەلی کوردن و بەرگریکارن لە شۆڕشی رۆژئاوا. 

مەزڵوم کۆبانێ لە تویتێکی دیکەشدا ھیوای خواستووە، گەل و کەسەکان لە ھەرێمی کوردستان کاردانەوەی جەماوەری گونجاو بنوێنن بەرامبەر بە دەستدرێژییەکانی تورکیا. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد عەلی رۆژنامەنووس لەكاتی بەجێگەیاندنی ئەركی رۆژنامەوانی لەسەر چیای پیرەمەگروون كەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا

دەقی پەیامەکەی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:

پرسە و سەرەخۆشی 

بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتی و کارمەندانی کەناڵی nrt 
بەرێزان بنەماڵە و کەسوکاری کۆچکردوو 
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی وێنەگرو رۆژنامە نووس کاک ئەحمەد عەلیمان پێ گەشت  کە لەکاتی راپەڕاندنی ئەرکی پیرۆزی رۆژنامەوانیدا گیانی لەدەست دا. 

بەناوی مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان بە ئێوە و ماڵباتی میدیایی  رادەگەیەنن و داواکارین لە خوای گەورە کۆچ کردوو بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات و دوا کۆست و خەمی  هەمووان بێت ...  

مەکتەبی راگەیاندنی 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمانی ھەرێم لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت و نمەباران دەبارێت.

ئارام عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لەئەگەری ھاتنی ھەر شەپۆلێکی بەخوڕی بارانبارین تیمەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی دەکەوتنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ ھاوکاریکردنی ھاوڵاتیان و کردنەوەی ئەو رێگایانە بەھۆی کۆبوونەوەی ئاو دادەخرێن.

ھاوکات بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگری شارستانی دھۆک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بۆ ئەگەری دروستبوونی لافاو بەشێک لە تیمەکانیان خستوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە، ئەگەریش کاریگەری بارانبارین زیاتر ببێت تەواوی تیمەکانیان دەگەڕێنەوە و ھاوکاری ھاوڵاتیان دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەشدار حەسەن پارێزەر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، بڕیاربوو ئەمڕۆ لە ئۆفیسی کەنەکە لە ھەولێر ژمارەیەک لە نوێنەرانی ھێز و لایەنەکان و کەسایەتییەکان کۆببنەوە و تەنھا راگەیەندروێکی ناڕەزایی دەربڕین بڵاوبکەنەوە سەبارەت بە بۆردوومانەکەی تورکیا بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، بەڵام ھێزە ئەمنییەکانی ھەولێر رێگریان کرد و رێگەیان نەدا کە کۆبوونەوەکە بکرێت. 

بەشدار حەسەن باسی لەوەشکرد کە، بەر لە بۆردوومانەکە، تورکیا گەشتەکانی لەگەڵ سلێمانی راگرت، ئەوانەش ئاماژەیەکی روونن بۆ قوڵی پەیوەندی و ھەماھەنگی ئەمنی و سیاسی نێوان ئەقەرە و ھەولێر. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەی گشتی ھەسەدە دەشڵێت، ئامانجێکی تری تورکیا ئەوەیە کە ھەوڵدەدەن بە بەئامانجگردنی کوردان، لە ھەڵبژاردندا سەرکەوتن بەدەستبھێننەوە.  

مەزڵوم کۆبانی جەختیشی کردەوە لەوەی، ھێرشەکەی تورکیا بێ ئەنجام بوو، ناڕەزاییەکی گەورەشی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە و  ئەوە جاری یەکەم نییە تورکیا ئەوان بە ئامانج دەگرێت.

مەزڵوم کۆبانی سوپاسی ھەڵوێستی حکومەتی عێراق و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیشی کرد و رایگەیاند، خەباتی ئەوان لەپێناو یەکڕیزی و تەبای و شەڕی دژی داعش بەردەوام دەبێت. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکەی سەرۆک بافڵ ....
‏‎بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی قیامە، پیرۆزباییەکی گەرم ئاڕاستەی خوشک و برا کریستیانەکان لە ھەرێمی کوردستان و عیراق دەکەم و ھیوادارم جەژنەکەتان بە دڵخۆشی و کامەرانییەوە بەسەربەرن.

‏‎تەبایی و پێکەوەژیانی نێوان نەتەوە و ئاینە جیاوازەکان لە کوردستان، مێژوویەکی دێرین و درەوشاوەی ھەیە. ھیوادارم ھەموومان پێکەوە پارێزگاری لە کەلتووری فرەڕەنگی و قبووڵکردنی جیاوازییەکان بکەین و سیمایەکی گەشتر بە ھەرێمەکەمان ببەخشین.

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی
‏‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆما جڤاکێن کوردستان"کەجەکە"راگەیەرانێکی سەبارەت بە ھێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەتوندی ئیدانەی ھێرشەکەی تورکیا دەکات بۆ سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی.

لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، تورکیا کەوتۆتە نێو شکست و نائومێدییەکی گەورەوە، بەو ھۆیەوە  ڕەنگە ڕژێمی تورکیا پەنا بباتە بەر ھەموو جۆرەکانی تەنگ پێ ھەڵچنین، بێجگە لەوە ناتوانێت کەس لەدەوری خۆی کۆبکاتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی....

بەبۆنەی جەژنی قیامەوە بە گەرمی پیرۆزبایی لە ھەموو خوشک و برا کریستیانەکانی کوردستان و عێراق دەکەم. 

لەم بۆنەیەدا جارێکیتر جەخت دەکەینەوە لەسەر پتەوکردنی کلتوری پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان ھەموو پێکھاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستان و عێراق. کوردستان وەک رابردوو و بۆ ھەمیشە بێ جیاوازی نیشتمانی ھەموو پێکھاتەکانی دەبێت و شانازیش بەو فرەڕەنگییەوە دەکات.

ھیوادارم خوشک و برا کریستیانەکانمان لە سایەی ئارامی و ئاسایشدا جەژنێکی پڕ لە خۆشی و شادییان ھەبێت.

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەنراوەکەدا رایگەیاند، بەپێی ئامارەکانمان لە ماوەی مانگی رابردوودا، لە نەخۆشخانەی د.جمال ئەحمد ڕەشیدی منداڵان لە شاری سلێمانی ١٨ ھەزار و ٢١٨ منداڵی نەخۆش لەھەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی ڕاوێژکاری نەخۆشخانەکە بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە، دوو ھەزار و ١٥٥منداڵیش داخڵ کراون.

بەپێی ئامارەکە لەمانگی ڕابردوودا، (١٣٨) منداڵ لەبەشی نەبەکام داخڵکراون و( ١٦٧) منداڵ لەبەشی بەدخۆراکی و ٢٣٩ منداڵ لەبەشی تیشک و دەمار و (٨١) منداڵ لەبەشی ڕاھێنانەوەی چارەسەری خۆراک و( ٢٣) منداڵ لەبەشی ھەرس و جگەر بینراون و (٨.١١٣ )حاڵەتی ھەناسەتوندی تۆمارکراون .

ھەروەھا لە راگەیەنراوەکەدا باس لەوەشکراوە، مانگی ڕابردوو لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی مناڵانی فێرکاری( ١٩.٤٤٣)پشکنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و( ٥٥٢) پشکنینی گەشەی ھۆرمۆن و (٣٥٢) سۆنەر و (١٤١) ئیکۆ و( ١٢) نازور ئەنجام دراوە و( ٧٠٣ )تیشک گیراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەنەکە راشیگەیاندووە، ھێرشەکانی ڕۆژانەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر باشوری کوردستان گەیشتوەتە ئاستێک کە ھەموو سنورەکانی سەروەری و یاسا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکرێن، ئەو ھێرشانە درێژەپێدەری کۆمەڵکوژییەکانە لە دژی گەلی کورد و دەستکەوتەکانی گەلەکەمان.

لە پامەکەدا هاتووە، پێویستە ھەموو جیھان و بەتایبەتی گەلی کورد و ھێزە سیاسییەکانی کورد و کوردستان ھەڵوێستێکی بەھێزیان ھەبێت بەرامبەر بەو ھێرشانە، سەرکۆنەیان بکەن و بێ سزا تێنەپەڕن.

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردوە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک و بە پلەی یەکەم ڕژێمی ڕەگەزپەرستی ئاکەپە و مەھەپە لە ھەر بەشێکی کوردستان دەستکەوتەکانی گەلی کورد بە ئامانجێکی دوژمنکارانە دەزانێت و بە ھەموو شێوەیەک ھێرش دەکاتە سەریان، دەشڵێت: ئەردۆگان لە دۆخێکی زۆر سەختدایە و بە تایبەتی لە پرۆسەی ھەڵبژاردنە گشتییەکانی پەرلەمان و سەرۆکی کۆماردا، دەیەوێت ھەندێک ھێرش لە دژی کورد و سەرکردەکانی کورد بە مەبەستی دروستکردنی بنەمایەک بۆ سەرکەوتنی ھەڵبژاردنەکان ئەنجامبدات، پێویستە ھەڵوێستێکی بەھێز بەرامبەر بەو کارانە بگیردرێتەبەر.

ھەر لە پەیامەکەدا کەنەکە جەختیکردوەتەوە کە ھۆکارەکان و ئەرگۆمێنتەکان ھەرچییەک بن ھێرشەکانی تورکیا ڕەوایەتی نیە و بە ھیچ شێوەیەک قبوڵ ناکەین، ئاگاداری لێدوانەکانی جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستانین کە ھێرشەکانی تورکیا بە شەرعی دەزانێت و یەکێتی تاوانبار دەکات، ئەو وەکو نوێنەری پارتی ناتوانێت بە ناوی حکومەتی ھەرێمەوە سیاسەتی حزبی خۆی بسەپێنێت، پێویست بوو سەرکۆنەی توندوتیژیی دەوڵەتی تورکیا بکەن و ھەڵوێستیان ھەبێت، نەک یەکێتی و ھەموو کورد تاوانبار بکەن کە ھۆکاری ئەم توندوتیژییەن.

ھاوکات کەنەکە باسی لەوەشکردووە، ئێمە جارێکی دیکە داوا لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە تیرۆر، نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکێتی ئەوروپا و ھەموو ھێزەکانی دیموکراسی و ھێزە سیاسییەکانی کورد و کوردستان دەکەین، بە توندی سەرکۆنەی ئەو ھێرشانە بکەن و ھەڵوێستیان ھەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان....

ڕژێمی تورکیا بە سەرۆکایەتی ئەردۆغان، لە ئێستادا چ لە ئاستی ناوخۆیی و چ لە ئاستی ناوچەیی و جیھانیدا، بە تایبەت لە پێوەندی بە پرسی کورد لە باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان لە گەڵ شکستی گەورە بەرەوڕوو بۆتەوە و ھەر بۆیە لە بەرەبەری ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی تورکیە دا، بە مەبەستی قەرەبووکردنەوە و حەشاردانی شکستەکانی و ھەروەھا بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتی،بە دروستکردنی قەیران و ئاڵۆزی دەیھەوێ جارێکی دیکە سەرۆکایەتی تورکیە بە دەستەوە بگرێتەوە.

ھێرشکردنە سەر فڕۆکە خانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، جیا لەوەی کردەوەیەکی تیرۆریستیی ڕژیمی تورکیایە، تێیدا ئامانج تێکدانی ئەمنیەت و ئاسایش و دروستکردنی دووبەرەکی و ئاژاوە نانەوە لە نێوان ھێزە کوردستانیەکان و ھاوکات پێشێلکردنی ئاشکرای سەرەوەریی سیاسیی خاک و ئاسمانی ھەرێمی کوردسنانە و ھیچ پاساوێک ھەڵناگرێ.

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان، جارێکی دیکە وێڕای مەحکوومکردنی ئەم کردەوە تیرۆریستیەی داگیرکەرانی تورک، لەم باوەڕە دایە: لە وەھا  ھەلومەرجێک دا کە داگیرکەرانی کوردستان ھەر جارە و بە بیانوویەک، سەرەوەرییەکانی گەلی کوردستان پێشێل دەکەن و ھەوڵی تێکدانی یەکڕیزیی نیشتمانیی  نەتەوەکەمان دەدەن، ئەرکی ھەموو ھێزە کوردستانیەکانە کە پاساو بۆ کردەوە تیرۆریستیەکانی داگیرکەرانی کوردستان نەھێننەوە و  وێڕای ئیدانەکردنی ئەم چەشنە ھێرشانە، ھەوڵی جیددیان لە پێناو یەکڕیزی و یەکگرتوویی ناوماڵی کورد بخەنە گەڕ و بەرژەوەندیی تەسکی حیزبی و تاکە کەسی نەکەنە قوربانیی بەرژەوەندیی باڵای نەتەوەیی.

شایانی باسە کە بە پێی سەرچاوەکانی ھەواڵ ئێوارەی ڕۆژی ھەینی ٧ی ئاوریلی ٢٠٢٣ی زایینی، فڕۆکە خانەی نێودەوڵەتی سلێمانی کرایە ئامانجی ھێرشی درۆنێکی سەر بە ڕژیمی تورکیە کە خۆشبەختانە زیانی گیانی لێنەکەوتەوە.


بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
١٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ی کوردی
٨ی ئاپریلی ٢٠٢٣ی زایینی

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکەی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان...

سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان سەرکۆنەی ئەو ڕووداوەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەکات کە ئێواری دوێنێ ٧ی نیسان ڕوویدا. نیگەرانین لەو ئاڵۆزییانەی کە بەدوایدا ھاتن.

لە کاتێکدا داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن بۆ لێکۆڵینەوە لە سەرچاوە و ھۆکاری ڕووداوەکە، پێویستە ھەموو لایەک دان بە خۆیاندا بگرن و بە شێوازێکی دروست مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەکە و لێکەوتەکانیدا بکەن و لەبری تۆمەتبەخشینەوە، ھەنگاو بنرێت بۆ نەھێشتنی ھۆکارەکانی.

سەرجەم ھاووڵاتییانی کوردستان، بەتایبەتی شاری خۆشەویستی سلێمانی دڵنیا دەکەینەوە کە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و ژیان و گوزەرانیان، ئەرکی لەپێشینەی دامەزراوەکانی ھەرێمی کوردستانە و ڕێگە نادرێت بە ھیچ پاساوێک بکەونە مەترسییەوە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەسەر بڕیاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڕیارە ئەمڕۆ وەفدێکی باڵای عێراق بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق سەردانی سلێمانی بکات بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە ھێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی.

راشیگەیاندووە، بڕیارە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش لیژنەیەکی تایبەت بە دەرخستن و ئاشکراکردنی ڕاستییەکان لە لیژنە پەیوەندارەکانی ئەنجومەنی نوێنەران پێکبھێنێت بۆئەوەی سەردانی سلێمانی بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی:

هێرش کردنە سەر فرۆکەخانەی  نێو دەوڵەتی سلێمانی ، پیلانێکی پێشوەختە بۆ دارێژراوی  مخابەراتی و جاسوسیانەی دەرەکی و ناوخۆییە کە هەروەک چاوساغی  هێنانی  لەشکری  داگیرکەرە بۆ نێو خاکی  هەرێمی کوردستان، بۆیە ئەم پەلاماردانە بە توندی ئیدانە دەکەین، چاوەرێ‌ بووین  لایەنی پەیوەندیدار لەبری پاساو هێنانەوەو ڕەویەتیدانی کوێرانە بەم تاوانە ، رێوشوێن و بەدواداچوون و سەرکۆنەی بکردایە، بەڵام وەک پیشەی رابردوییان کەمینیەکی خۆسەپێنی نێو پارتی، کە پەیوەندی ژێر بە ژێر و تایبەتیان هەیە، دەبنە چاوساغ و دام و دەزگاکانی حکومەت بۆ کاری هەواڵگری دەوڵەتان و تێکدانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی بەکاردێنن.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هەمیشە  بروای بە یەکێتیی و یەکڕیزی خەڵک و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان بووە، هەروەک ئامانجی بووە لەسەر ئاستی بەشەکانی تری کوردستانیش هاوکاری و هەماهەنگی و پەیوەندی دۆستانە هەبێت لەسەر بنەمای پاراستنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان، هەروەک دەستدرێژی و هێرشکردنە سەر هەر ناوچە و پارێزگایەکی هەرێمی کوردستان بە تاوان دەزانێت و سەرکۆنەی دەکات، چونکە لەچوارچێوەی دیدی نەتەوەییانەی خۆی هەموو هەرێمی کوردستان بە پیرۆز دەبینێت و لەم پێناوەدا خەباتی نەپساوەی کردووە و خوێنی رشتووە.
روورەشی بۆ دوژمنانی کورد و دەستوپێوەند و چاوساغەکانیان


مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...338339340341342...815