کوردستان

دەقی بەیاننامەکە.... 

زیندووکردنەوی کلتوری سەرو برۆ تاشین بەرامبەر بەھەولێریەکان ڕیسوا دەکەین .

ماوەیەکە کۆمەڵێک گروپی ڕەفتار چەتەو ڕێگری چەکدار ، ناوە ناوە  پەلاماری خەڵکی بێ دیفاع و بێ چەکی  ھەولێر دەدەن و سوکایەتیان پێدەکەن.

ئەوەی مایەی ھەڵوەستە لەسەر کردنە ، ئەم ڕەفتارە دڕندانەیەی سەر و برۆ تاشین ، کە کلتورێکی قێزەوونی کۆن و دواکەوتووی نامرۆڤانەیە ، یەکەمجار  لە ٢٠١٦/٩/٢٦ بەرامبەر پێشمەرگە ھێمن عەبدولخالق بنەسلاوەیی ھەر لەناو شاری ھەولێر لەلایەن چەند چەکدارێک ئەنجامدرا پاشان لەودیو بازگەی دێگەڵە فڕێدرا .

لەماوەی مانگێکدا ئەم کردەوە نامەردانەیە بەرامبەر گۆرانیبێژێکی میللی و دوێنێش بەرامبەر بە پارێزەر عومەر یابە ئەنجام دراوە ، زیندووکردنەوەی کلتوری کۆنی نامرۆڤانەی سەروبرۆتاشین لەھەولێر ،  ژیان و کەرامەتی کۆمەڵێک ھاوڵاتیان لەکەدار کردووەو ھەموو خەڵکیشی نیگەران کردووە .

ئەم کردەوە تاوانکاریانە ، خەریکە ئەم کلتورە قێزەونە نامەردانەیە زیندوو دەکاتەوە و  ھەڕەشەیەکی جددیشە بۆ سەر ھەولێریەکان ، داوا لەپۆلیس و دەزگا ئەمنیەکانی ھەولێر دەکەین بەئەرکی سەرشانی خۆیان ھەستن و ھەولێر لەم دیاردە ناشارستانیانە پاک بکەنەوەو شکۆ و کەرامەتی خەڵک بپارێزن .

ئەوەی بەرامبەر بە پارێزەر محەمەد یابە کراوە کاریگەری خراپ و نیشانەی پرسیاریش دەخاتە سەر کۆی پیشەی پارێزەری و دادگەکانیش ، چونکە پارێزەران لەپاراستنی مافی بریکارەکانیان قەڵغانی یەکەمن لە دوای دادگەکانەوە .

داوا لە لەدەزگا پەیوەندیدارەکان دەکەین ، ئەم کردارە تاوانکاریە قێزەوونانە ، بە ئاسانی تێنپەڕێت و تاوانباران سزا بدرێن ، ئەگەر نا ، ئەمە دەبێتە لەکەیەکی ناشیرین بە تەوێڵی کۆی پرۆسەی سیاسی لەھەرێمی کوردستاندا.

 مەڵبەندی ٣ ی ھەولێر
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 
٢٠٢٣/٤/١٥

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی راگەیەنراوەکە : 

دڵگرانم لەو ڕووداوە نەخوازراوانەی ڕوودەدەن لەھەرێمی کوردستان، لەکوشتن و دەستدرێژیکردنە سەر شکۆو کەرامەتی مرۆڤ و پەنابردنەر  تۆڵەسەندنەوە و ترساندن و تۆقاندن  بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان لەدەرەوەی دادگاکان، بەتایبەتی ئەو دەستدرێژیە ناڕوایەی کرایە سەر پارێزرێک لەپایتەختی ھەرێمی کوردستان.

ئەم دەست درێژیە دەستدرێژیە بۆ شکۆ و کۆی تەواوی خێزانی داد ودادوەری.

پێویستە ھەموو ھەڵوێستەی لەسەر بکەین و دەستدرێژی کاران بەسزای توند بگەیەندرێن.

تواناو پاڵپشتی خۆم بۆ سەندیکای پارێزەران و یەکەبەیەکەی پارێزەرانی خۆشەویست دووپات ئەکەمەوە، کە ئەوان بەشێکی گرنگ و دانەبڕای خێزانی داد و دادوەرین.

شیلان عارف
بریکاری وەزارەتی داد

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیبراھیم جەلیل، پەنا سەرۆکی پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی ھۆشبەرەکان لە پارێزگای ورمێ رایگەیاند، دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ورد، ھێزەکانیان توانیویانە لە خاڵێکی پشکنین لەسەر رێگای ورمێ-تەبرێز دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا بگرن کە ٤٥ کیلۆ ماددی ھۆشبەر لە جۆری تریاکی تێدابووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە پەیوەندی بەو رووداوە دوو تۆمەتبار دەستگیرکراون، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و رادەستی لایەنی یاسایی کراون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دیلان غەفور، نوێنەری کەرکوک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دژی بە لێدوانە نابەرپرسیارەنەکانی"ئەرشەد ساڵحی"دەوەستنەوە کە چەندین تۆمەتی ناڕەواو بوختانی خستووەتە پاڵ گەڕەکی پەنجا عەلی لە کەرکوک.
راشیگەیاندوە، پەنجا عەلی یەکێک لە گەڕەکە گرنگەکانی شارەکە و خەڵکی دڵسۆزی تێدا نیشتەجێن کە شایەنی خزمەتکردنی زۆرلەوە زیاترن تا ئێستا بۆیان کراوە.

ھەروەھا پشتیوانیی تەواو بۆ ئەو گەڕەکە دووپات دەکاتەوە و دەڵێت، گەڕەکەکە بەتەواوەتی لە ژێر کۆنتڕۆڵی پۆلیس و دەزگا ئەمنییەکاندایەو دژی ھەرجۆرە تۆمەتێکی ناڕەوا دەوەستنەوە کە ئاڕاستەی خەڵکی ئەو گەڕەکە بکرێت.

جەختی لەوەشکردوەتەوە، ئەو جۆرە لێدوانانە ھیچ خزمەتێک بە رەوشی شارەکە ناکەن و دەبنەمایەی تێکدانی ئارامیی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیانی نێوان پێکھاتەکانی شارەکەش دەخاتە مەترسییەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەجید ئیمامی سەرۆکی تیمی ئۆفرۆدی سەقز رایگەیاند، بە ھەوڵ و ھاوکاری تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و مانگی سوری شارەکانی بانە و سەقز و مەریوان و بۆکان و سنە، توانیویانە تەرمی دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی ئەفشین فەلاحی تەمەن ٢٢ ساڵ و مەھدی رەحمەتی تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی شاری سەقز، لە بەنداوی کێلێی بانە بدۆزنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای دەرھێنانەوەیان لە بەنداوی کێلێ، تەرمی ئەو دوو  کۆڵەبەرە رەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبی بانە کراون و دوای توێکاری، تەرمەکان رادەستی کەسوکاریان دەکرێتەوە.

ئەو دوو کۆڵبەرە رۆژی پێنجشەممە ٦ی ئەم مانگە لەکاتی پەڕینەوەیان بە بەلەم لە بەنداوی کێلێی بانە سەر بە پارێزگای سنە، بەلەمەکەیان ژێرئاو کەوت و خنکان.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مونا یاقۆ، سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی سەبارەت بە ھێرشکردنە سەر پارێزەرەکەی ھەولێر بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بە توندی ئیدانەی ئەو ھێرشە ئاشکرایە دەکەن کە کراوەتەسەر"پارێزەر محەمەد یابە سۆفی"و لێدان و سوکایەتییان بەرامبەر کردووە، داواش لە دامەزراوە ئەمنییەکان ددەکات، ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن، بە مەبەستی پاراستنی کەرامەت و ئاسایشی ھاووڵاییان.

لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، سزای ئەو کردەوە تاوانکارییە لە چوارچێوەی یاسای پارێزەران کە لە ھەرێمدا کارپێکراوە ڕوونە و نابێت یاساکە بە ھیچ ھۆکارێک کەس بەدەر بکات، جەتیش لەوە دەکاتەوە، بەوردی بەدواداچوون بۆ دۆسیەکە دەکات بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانە بەسەر ڕفێنەرەکانیدا بسەپێندرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی بەیاننامەکە... 

بەیاننامەی ناوەندی کاروباری یاسایی ( ی.ن.ک) سەبارەت بەڕفاندن و ئەشکەنجەدانی 
پارێزەر (محەمەد یابە سۆفی)

بەناوی ناوەندی کاروباری یاساییەوە زۆر بەتوندی سەرکۆنەی ئەو تاوانە قێزەوەنە دەکەین کە لە شاری ھەولێر لەلایەن چەند کەسێکی لە یاسا دەرچوو بە درندانەترین شێوە بەرامبەر بەپارێزەری راوێژکار (محمد یابە سۆفی) ئەنجامیانداوە. 

دیارە ئەم تاوان و تیرۆری کەسایەتییە بەرامبەر پارێزەری ناوبراو ئەنجام نەدراوە بەتەنھا، بەڵکو دەستدرێژی کردن بووە بۆ سەر کۆی دەسەڵاتی دادوەریی و سەروەری یاسا لەھەرێمدا، ھەروەک لە ماددەی (۲۲) یاسای کاری پارێزەرایەتی دا بەڕونی ھاتووە (دەستدرێژی کردنە سەر پارێزەر وەک دەستدرێژی کردنە سەر دادوەر وایە ).

ھەر بۆیە داواکارین لەسەندیکای پارێزەران و ھەرسێ سەرۆکایەتیەکەی ھەرێم ھەڵوێستی جدییان ھەبێت بەرامبەر بەسزاگەیاندنی بکەرانی ئەو تاوانە، تاوەکو تاوانی لەوجۆرە دوبارە نەبێتەوە .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەندیکای پارێزەرانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی ھێرشکردنەسەر پارێزەرەکەی ھەولێر، ئاماژەی بەوەکردووە، بە توندی ئیدانەی ھێرشکردنە سەر پارێزەری راوێژکار محەمەد یابە سۆفی دەکەن، کە لەلایەن چەند کەسێکەوە بە بیانوی نایاسای ھێرشی کرایەسەر و پاش ئەشکەچەندانی جەستەیی و رۆحی و شکاندنی سەر و رووخساری وەک سوکایەتی سەریشی دەتاشرێت.

دەشڵێت، پێویستە دەزگا دادوەری و ئەمنییەکان بەزووترین کات ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە دەستگیر بکەن و رێکاریی یاساییان بەرامبەر بگرنەبەر بۆ ئەوەی رێگە بگیرێت لە تاوانی ھاوشێوە.

سەندیکاری پارێزەرانی کوردستان دەڵێت، ئەوان لەپاڵ پارێزەی سکاڵاکار، سکاڵای خۆیان لە دژی ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە تۆمار دەکەن و گشت رێکارە یاساییەکان دەگرنەبەر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە گواستییەوە، تا ئێستا کارپێکەری بۆرییە نەوتییەکان ھیچ ئاگادارکردنەوەیەکی سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم پێنەگەیشتووە.

دوو سەرچاوەی دیکە دەڵێن، بەغداد تا ئێستا داوای لە تورکیا نەکردووە ھەناردەی نەوتی ھەرێم دەستپێبکاتەوە.  

بەپێی ئاژانسەکە، تورکیا بەر لە دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم، دەیەوێت دانوستانی راستەوخۆ بکات سەبارەت بە بابەتی قەرەبووکردنەوەکە کە بڕەکەی ملیارێک و ٥٠٠ ملیۆن دۆلارە  کە دەبێت بیداتەوە بە عێراق، ئەوەش دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی پەکخستووە.

ھاوکات دوو لێپرسراوی کەرتی نەوت ئاماژەیان بەوەکردووە، کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" چاوەڕێی کۆتایھێنانە بە ھەندێک بابەتی تەکنیکی گرنگ، بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوت بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سەروشتییەکانی ھەرێم. 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەشدار حەسەن بە کوردسات نیوزی راگەیاند، تۆمەتێکی نوێیان بۆ سزادراو شێروان شێروانی دروستکردووە کە گوایە لە بری سزادراو گوھدار زێباری پەنجەمۆری لەسەر داواکارییەک کردووە بۆ گواستنەوەیان لە چاکسازی ھەولێرەوە بۆ چاکسازی سلێمانی.

رونیشیکردەوە،  پێشوەختە زیندانیانی بادینان رێککەوتبوون لەھەر بڕیارێکی پەیوەست بە کەیسەکەیان یەکدەنگ بن و لەئەگەری سزادانی ھەریەکێکیان و لێکجیاکردنەوەیان و دەنگ بەیەکنەگەشتنیان لەھەر پرسێک بڕیاریان یەکە و دەکرێت لەبری یەک بڕیار بدەن.

"بەشدار حەسەن" دەڵێت، ھەروەھا لەم کەیسەدا شێروان شێروانی ھیچ زەرەری بە بەرژەوەندی گشتی نەگەیاندووە، لەبەر ئەوەی سەنەدی رەسمی یان نوسراوێکی ساختە نەکردووە، بەپێچەوانەو لەپێناو بەرژەوەندی ھاوڕێکەی بووە و پێشتر خۆی رێگەی پێداوە.

ئاماژەی بەوەشدا، چەندین جار تیمی پارێزەران و بەر لە ئازادبوونی سێ لە زیندانیانی بادینان ھەریەک لە "ئەیاز کەرەم" و "ھاریوان عیسی" و "شڤان سەعید"، پارێزەران سەردانی ئیدارەی چاکسازی و بەشی یاساییان کردو پێیانڕاگەیاندن کە ھیچ دۆسیەیەکیان لەسەر نەماوە، کەچی ئێستا ھەر رۆژەو کەیسێکی نوێیان بۆ دروستدەکرێت بۆ ئەوەی سزابدرێن و ئازاد نەکرێن، ئەمەش جێگای پرسیارە لەسەر دەسەڵات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر لە رونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، رووداوەکە لە ناحیەی ھەریر ڕوویداوە و تۆمەتبارێک لەسەر کێشەیەکی خێزانی براکەی خۆی کە تەمەنی ٤٥ ساڵە کوشتووە.

دەشڵێت، لە ئێستادا ھێزەکانی پۆلیس سەرقاڵی بەدواداچوون و دەستگیرکردنی بکەری سەرەکی تاوانەکەیە، تاوەکو بدرێتە دادگا، ھەروەھا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە تا ڕێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتبار بگیرێتە بەر.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێم لە پەیامێکدا رایگەیاند، حکوومەتی عێراق دەبێ کەسوکاری ئەنفالکراوان لە ھەموو ڕوویەکەوە قەرەبوو بکاتەوە و بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق جێبەجێ بکات کە ئەنفالی بە جینۆساید و تاوانی دژی مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگ ناساند. 

دەشڵێت، لە ھەرێمی کوردستانیش ھەرچی لە توانادایە دەبێ باشتر خزمەت بکرێن و بایەخ و گرنگیی زیاتریان پێ بدرێت.

سەرۆکی ھەرێم، داواش لە لایەنەکان دەکات بە یەکڕیزی و تەبایی و کاری ھاوبەش قەوارەی دەستووریی ھەرێمی کوردستان بپارێزن. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی بەیاننامەکەی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان ... 

کەس و کاری سەربەرزی شەھیدان... 


(٣٥) سی و پێنج ساڵ بەر لە ئەمڕۆ بەفەرمانی راستەوخۆی سەرانی رژێمی بەعسی لەناوچوو لە عێراق، گەورەترین و بەرفراوانترین شاڵاوی کۆمەڵکوژی و جینۆسایدکردنی دژ بە گەلی کوردستان ئەنجامدا. 


ئەنفال  یەکێک بوو  لە و زنجیرە پلانە دڕندانانەی دوژمنانی گەلەکەمان بۆ قڕکردنی نەژاد و ناسنامەی بوون و ژیان و سڕینەوەی مۆرکی نەتەوەییمان لەسەر خاک و زێدی ڕەسەنی خۆمان.


ڕژێمی بەعسی ڕووخاو کە دارێژەر و جێبەجێکاری ئەو بەرنامەیەبوو، جگەلە تەختکردن و وێرانکردنی دێھاتەکان و ئەنفالکردنی خەڵکەکەی و کۆکردنەوەی ھاووڵاتیان لە ئۆردوگا زۆرە ملێکاندا، بەعس جگە لەپاکتاوی جەستەیی گەلەکەمان، کەلتور و زمان  و ژینگە و سروشتی کوردستانیشی جینۆسایدکرد، بەو ئامانجەی جارێکیتر خاک ئاو و ھەوای کوردستان جێگەیەکی شیاو نەبێت بۆ ژیان، 
بەڵام کەمتر لە (٣) سێ ساڵ دوای ئەو شاڵاوە دڕندانەیە و لە ئازاری ساڵی ١٩٩١ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەسەرجەم چین و توێژەکانەوە ڕاپەڕین و لە چەند رۆژێکدا تەواوی شارو شارۆچکەکانی کوردستانیان لە بەعس پاککردەوە و بۆ ھەتاھەتایە کۆتاییان بە زوڵم و ستەمی چەندین ساڵەی ئەو رژێمە ھێنا کە ئەنفال و کیمیاباران و جینۆساید و سەدان تاوانی دژبەمرۆڤایەتیان دژ بە گەلەکەمان ئەنجامدابوو. 

کەس و کاری قوربانیانی جینۆسایدی ئەنفال

لەم یادەدا ئەوە وەبیر دەھێنینەوە کە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق لە پاش چەندین دانیشتنی دادگاکەیان لەسەر کەیسی ئەنفال، دواجار لە ڕۆژی ٢٤/٦/٢٠٠٧ پاڵپشت بە سەرجەم بڕگە و ماددە یاساییەکانی دادگاو وتەی شایەد حاڵەکان و لەژێر ڕۆشنایی ڕێککەوتننامەو پەیماننامە نێودەوڵەتیە پەیوەندیدارەکان گەیشتە ئەو بڕیارەی کە پڕۆسەکانی شاڵاوی بەناو (ئەنفال) جینۆسایدە، ھەر بۆیە کۆی پڕۆسەکەی بە جینۆساید ناساندو بڕیاری بە سزا گەیاندنی ئەنجامدەرانیشیدا. 


بۆ بەرزو پیرۆز ڕاگرتنی یادی شەھیدەکانمان لە مەرگەساتەکانداو بە تایبەتیش یادی شەھیدانی ئەنفال، ساڵانە وەزارەتمان یادی شەھیدانی ئەو کارەساتە دەکاتەوە و یادو بیرەوەریان بەرز و پیرۆز ڕادەگریت،بۆئەمساڵیش بۆ بەرزو پیرۆز ڕاگرتنی یادی شەھیدانمان دیدارێکی گرنگ لەشاری ھەولێر بە ئامادەبوونی پەرلەمانتارانی ھەرێم و عێراقی فیدڕاڵ و ئەکادیمیان و توێژەرانی بیانی و ناوخۆیی ئەنجام دەدات.

کەس و کاری سەربەرزی شەھیدانی جینۆساید و تاقانەکانی جینۆساید.. 

وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان وەک ئەرکێکی سەرەکی بەردەوامە لەھەوڵەکانی بۆ زیاتر ناساندنی کەیسە جیاوازەکانی جینۆساید کە دەرھەق بە گەل و خاک و ژینگەی کوردستان کراوە، ویست مەرامی وەزارەت ئەوەیە کە ئەم تاوانانە لە ناوەندە جیھانی و نێودەوڵەتیەکان زیاتر بناسێنێت، ھاوکات ھەموو توانا و ھەوڵەکانیشمان دەخەینەگەڕ و پەرۆشی ئەوەین کە خزمەتی زیاتری کەس و کاری شەھیدان و ئەنفالکراوان و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی  و زیندانیانی سیاسی و تاقانەکانی جینۆساید بکەین، چونکە شایانی ئەوپەڕی خزمەتکردنن، ھەر بۆیە جارێکی تریش جەخت لەسەر داواکاری ڕەوای خەڵکی کوردستان و کەسوکاری قوربانیان دەکەینەوە بۆ ئەوەی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ چیدی پرسی قەرەبوو کردنەوەی زیان لێکەوتوانی دەستی ڕژێمی پێشوو دوا نەخات و لە چوارچێوەی ماددەی (١٣٢)ی دەستووری عێراقدا بەم ئەرکە یاسایی و دەستووریەی خۆی ھەستێت و لە ھەمان کاتدا زەمانەتی ئەوە بدات کە ئەمجۆرە کۆمەڵکۆژیانە لە عێراقی نوێدا ھەرگیز دووبارە نابێتەوە.

نەمریی بۆ شەھیدانی ئەنفال و سەرجەم شەھیدانی کوردستان... 
سەربەرزی بۆ خانەوادە کانیان... 

 وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان
                                                          ١٤ / ٤ / ٢٠٢٣

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، "سبەى بەیانى ڕۆژى هەینى ئاسمان نیمچە هەور و هەندێ ناوچە هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینى نمە باران لە ناوچە شاخاویەکان و هەندێک ناوچەى جیا جیا وە لە کاتەکانى ئێوارەدا باران بارین کۆتایی دێت و پلەکانى گەرما 2 پلە بەرزدەبنەوە. "

رێژەی بارانى 12 سەعاتی ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم بەم جۆرە بووە:
سلێمانى 1.9 ملم
 دهۆک 15.5 ملم
زاخۆ 13.4 ملم
ئاکرێ 0.6 ملم
ئامێدى 8.4 ملم
بامەرنێ 14.8ملم
بارزان 18.4 ملم
بازیان 0.4 ملم
دوکان 0.2 ملم
حاجى ئۆمەران 5.8 ملم
هەڵشۆ 4.2 ملم
کانى ماسى 12.4 ملم
مانگیش 16.0 ملم
سۆران 4.2 ملم

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یەکێتی نوسەرانی جینۆسایدی کوردستان، رەخنەی توند لە بێباکی و کەمتەرخەمی حکومەت و پەرلەمانی کوردستان دەگرێت لە ئاست  دۆسیەی ئەنفال و جینۆسایدی کوردستان، جەختدەکاتەوە لەسەر ئەنجامدانی چەند ھەنگاوێک لەوانەش، بایەخدان بەو شوێنانەی ناونراون مۆنیۆمێنتەکانی ئەنفال و بکرێن بەمۆنۆمێنت و پێداویستیەکانیان بۆ دابین بکرێت، ھەروەھا ئەرکە یاساییەکان رابپەڕێنن بەتایبەتی بەتاوان ھەژمارکردنی گومانکردن لەقەبارەی قوربانیانی ئەنفال و پیاھەڵدان و ستایشکردنی تاوانبارانی ئەنفال.

داواش دەکات، ھێنانەوەی روفاتی قوربانیانی  ئەنفال بکرێت بە دۆسیەی گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی عێراقی، بەتایبەتی ئەو ١٧١ ئێسک و پروسکەی کە ھێشتا لە خانەی پزیشکی بەغدادە.

یەکێتی نوسەرانی جینۆساید بە پێویستی دەزانێت میکانیزمی یادکردنەوەی قوربانیەکان بگۆڕێت بە پرۆژەو کارو خزمەتکردن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەمال تەیب بەڕێوەبەری گشتی باجەکانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی چوار ساڵدا ١١ ھەزار و ٥٩٤ کۆمپانیا و باجدەر بەھۆی فێڵکردن و خۆدزینەوە لە باج سزادراون و رووبەڕووی رێکاری یاسایی کراونەتەوە.

وتیشی، ئەو کۆمپانیا و شوێن و باجدەرانەی سزادراون، لە ژمێرەی ساڵانەیان فێڵیان لە حکومەت کردووە و خۆیان لە باجدان دزیوەتەوە.

ھەر بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەکان، لە ماوەی چوار ساڵدا بەھۆی ساختەکاری و سەرپێچی یاسایی لە باجدان، ٧٤٧ شوێن داخراون و ١٠٣ باجدەر رەوانەی دادگا کراون، ھەروەھا گەشتکردن لە ٧٢ باجدەر قەدەغە کراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...335336337338339...815