کوردستانکوردستان

کاروان ستونی، بەرێوەبەری راگەیاندنی حەج و عومرەی ھەرێم رایگەیاند، دوای داواکاری بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرە لە کۆنگرە و پێشانگای وڵاتانی ئیسلامی، وەزیری کاروباری حەج و عومرەی سعودیە ڕەزامەندی داوە لەسەر زیادکردنی زمانی کوردی بۆ ڕێنماییەکانی حەج و عومرە، وەک ھەر زمانێکی تری نێودەوڵەتی.

وتیشی، ئەو ھەنگاوە دەستکەوتێکی گرنگە بۆ خەڵکی کوردستان و حاجیان و عومرەکاران.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) لەمیانەی دادگاییکردنیدا لە دادگای تاوانە قورسەکانی ئەنقەرە پەیوەست بە دۆسیەی روداوەکانی کۆبانێ قسەی کرد و داوایکرد تورکیا و پەکەکە جارێکی دیکە پرۆسەی ئاشتی دەستپێبکەنەوە.

دەمیرتاش دەستپێشخەرییەکیشی بۆ چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا پێشکەش کرد کە خۆی لە حەوت خاڵ دەبینێتەوە، کە ئەوانیش بریتین لابردنی ئاستەنگییەکانی بەردەم بەدیموکراسیبوونی تورکیا لەرێگەی گۆڕینی دەستوور، چارەسەری پرسی کورد لە پەرلەمان، بەکارھێنانی ئازادانەی زمانی کورد و کۆتاییھێنانی بە شەڕی چەکداری.

لێکۆڵینەوە لە ئازار و تاوانەکانی ڕابردوو و ئاشکراکردنی ڕاستییەکان، لابردنی سەپاندنی ئایدۆلۆژیای فەرمی لە پەروەردەدا و گۆڕینی بە پەروەردەی ڕەخنەیی لەگەڵ ھەڵوەشاندنەوەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بەشێکی دیکەن لە دەستپێشخەرییەکەی دەمیرتاش.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) بڵاویکردەوە، ئەو سەرکردەیەی داعش کە کوژراوە بە ئەبو مەحمود ناسراوە و لێپرسراوی راستەوخۆی ھێرشەکانی داعش بووە لە پارێزگاری درێرەزوری رۆژھەڵاتی سوریا و پلانداڕێژەری کوشتنی ئەندامانی ھێزە ئەمنییەکانی ناوچەکەش بووە.

ئەوەشی خستوەتەڕو، ئۆپەراسیۆنەکانی کێوماڵکردنی پێگەکانی داعش و بەئامانجگرتنی سەرکردەکانی رێکخراوەکە بە ھاوکاری ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە باکوری و رۆژھەڵاتی سوریا بەردەوام دەبێت، بە ئامانجی پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکانیان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، رۆژی دوو شەممە تیرۆریستانی داعش لە گوندی خەمشانە لە سنوری قەزای خورماتوو، دوو ھاووڵاتییان رفاند، کە شوانی مەڕ و ماڵات بوون.

وتیشی، دوو منداڵی تەمەن حەوت و ھەشت ساڵان لەگەڵ شوانەکان بوون، منداڵەکان و مەڕوماڵاتەکانیان ئازاد کردووە، دوو شوانەکەیان رفاندوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

راشیگەیاند، "ھەزاران کەس لەپێناوی رزگاری و ئازادی ھەرێمی کوردستان گیانی خۆیان بەخت کردووە، بەڵام کارەساتێکی زۆر گەورەیە، کە ئێستا ھاووڵاتییان نەتوانن، تەنانەت دڵی پڕ لەزوخاوی خۆشیان بەتاڵ بکەنەوە لە بەرامبەر ئەم ھەموو باج و زەریبەیەی حکومەت بەسەر کۆمەڵانی خەڵک سەپاندوویەتی".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پێویستە ھێزە سیاسەکان لەگەڵ ھەموو کۆمەڵە و رێکخراو و سەندیکاکانی کرێکارانیش بێنە دەنگ لە دژی ئەم بەرتەسککردنەوەی ئازادی رادەربڕین، ناکرێت ھاووڵاتییەک قسەیەک بکات و ئاسایش دەستگیری بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
د.عەلی قەرەداغی، زانای کوردی ئایینی ئیسلام لە ساڵی ٢٠٠٤ لەگەڵ کۆمەڵێک زانا یەکێتی جیھانیی زانایانی موسڵمانیان دامەزراند، لە ساڵی ٢٠١١ـەوە ئەمینداری گشتیی یەکێتیی جیھانیی زانایانی ئایینی ئیسلام بووە و یوسف قەرزاویش سەرۆکی یەکێتییەکە بوو. 

لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٢ەوە بەھۆی کۆچیدوایی یوسف قەرزاوی سەرۆکی یەکێتیەکە، ئەو پۆستە پڕنەکراوەتەوە. 

د.عەلی خاوەنی زیاتر لە ١٠٠ توێژینەوە و دەیان کتێبە بە زمانی عەرەبی و بەشێک لە کتێبەکانی  وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی کوردی و زمانەکانی تر.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی خاوەن نانەواخانەیەک لە ھەولێر ناڕەزایی دژی گرانی نرخی غاز و ئارد و کارەبا دەربڕی، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لەلایەن ئاسایشی ھەولێرەوە دەستگیرکرا. 

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمڕۆ خاوەنی ژمارەیەک نانەواخانە و سەمونخانە گردبوونەوە و یەکێک لەو خاوەن نانەواخانانە کە ناڕەزایەتی دەربڕیوە و داوای کردووە حکومەت کار ئاسانی بۆ نانەواخانەکان بکات، لە لایەن ئاسایشی ھەولێرەوە دەستگیر کراوە و چارەنوسی دیار نییە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پرسەنامەکە... 

بەڕێز کاک ئیسماعیل محەمەد 

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو 

بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (لانە) کچی شاعیر و نوسەری دیار (ئیسماعیل محەمەد)، نیگەران و دڵگران بووم. 

بۆ ئەم خەمە، پرسە و سەرەخۆشی لەخۆتان و بنەماڵەکەتان دەکەم، خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگەی بەھەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت. 
انا للە وانا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە... 

بەڕێزان خانەوادەی لانە ئیسماعیل محەمەد 

بەبیستنی ھەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی جوانەمەرگ (لانە) زۆر غەمباربووم. 

لە ناخی دڵەوە پرسە و سەرەخۆشیتان لێ ئەکەم و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانم. 

خوای گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت، وجێگەی بەھەشت بێت، سەبرو ئارامی بەھەمووان ببەخشێت.

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد
لانە کچی شاعیرو نوسەری ھەست ناسک کاک ئیسماعیل محمدە

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا زنجیرە چیای مەتینایان لە سنوری قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دھۆک بۆردومان کرد، لەگەڵ ئەوەشدا فڕۆکە بە بەردەوامی بەسەر ئاسمانی ناوچەکە سووڕاوەتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، تورکیا چەندین بنکەی سەربازی لە زنجیرە چیای مەتینا جێگیر کردووە و بەھۆیەوە خەڵکی ناوچەکە ناتوانن لە سنووری ماڵەکانیان دوور بکەونەوە.

ھەروەھا بەھۆی بۆردوومانە بەردەوامەکانی سوپای تورکیاوە، لە کۆی ٣١٥ گوندی سنوری قەزای ئامێدی زیاتر لە ٢٠٠ گوندیان چۆڵکراون، ھاوکات زیاتر لە ٥٠ ھاووڵاتی دانیشتووی سنوورەکەش شەھید و برینداربوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران، بە دەیان مووشەک کێڵگەی نەوتی عومەریان لە دێرەزووری سوریایان بۆردومان کردووە، ئەوەش دوای رۆژێک لە بۆردوومانی سوپای ئەمریکا دێت بۆ سەر بارھەڵگرێکی ئەو گرووپە چەکدارانە لە ناوچەی ئەلبوکەمال لە رۆژھەڵاتی دێرەزوور.

بەپێی ڕوانگەی سووری، ھەفتەی ڕابردوو گرووپە چەکدارییەکان دەستیان کردووە بە بڵاوکردنەوەی ھێزەکانیان لە ناوچەکە ئەوەش بۆ کەمکردنەوەی زیانی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا لە ناوچەکە.

کێڵگەی نەوتی عومەر بە گەورەترین کێڵگەی نەوتی سوریا ھەژمار دەکرێت لە ڕووی بەرھەمھێنانەوە، دەکەوێتە کەناری ڕۆژھەڵاتی ڕووباری فورات، ناوچەیەکی ناسەقامگیر و پڕ لە ململانێی گرووپە چەکدارەکان بوو لە چەند ساڵی ڕابردوودا، لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧وە لەلایەن ھەسەدەوە بە پاڵپشتی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی کۆنترۆڵکراوە کە لە ھەمان کاتدا گەورەترین بنکەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی تێدایە.




بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە روونكردنەوەیەكدا بڵاویكرەوە، بڕی ئەو نەوتەی كە بڕیارە عێراق بینێرێت 21 ملیۆن لیترە بۆ سنورەكانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، بۆیە تەنها بەشی ناوچە شاخاوییە ساردەكان دەكات و لەناو شار دابەش ناكرێت. 

راشیگەیاند، دابەشكردنی ئەو نەوتەی لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە دابینكراوە بە 103 هەزار و 500 دینار لەناو سەنتەری شاری سلێمانی بەردەوامە لە سنوری مەڵبەندەكانی حەوت و هەشت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاسۆ مامەند ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، دەیانەوێت نێو ماڵی کورد ێک بخەن و بەیەک کوتلەی کوردییەوە بچنە گفتو گۆوە لەگەڵ پێکھاتەکانی دیکە لە کەرکوک.

وتیشی، نەک تەنھا لە کەرکوک بەڵکو لەتەواوی ناوچە دابڕێندراوەکان دەیانەوێت ئەو یەکڕیزیە دروستبکەن بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ پارتی کۆدەبنەوە.

ئاسۆ مامەند راشیگەیاند، لەسەر ئاستی کەرکوک کۆدەنگی تەواوی حزب و لایەنە کوردییەکان بەدەست دەھێنن و لەم ھەفتەیەشدا بانگھێشتی تەواوی لایەنە کوردیەکانی کەرکوک دەکەن بۆ کۆبوونەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی گەلی دیموکراتی کە پێشتر ئەنجومەنی یاسادانان بوو سەر بە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای کوردستان لە یەکەم کۆبوونەوەیدا و لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بنەماکانی پەیمانی کۆمەڵایەتی حەوت بڕیاری دەکرد و لە سەرووی ھەمووشانەوەی دامەزراندنی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان کە لە ٢٠ ئەندام و لەماوەی ١٠ رۆژدا پێکدێت لەگەڵ لیژنەی دادگای پاراستنی پەیمانی کۆمەڵایەتی کە لە ھەشت بۆ ١٠ کەس پێکدێت.

بەشێکی تر لە بڕیارەکانیش بریتین لە دەرکردنی یاسای شارەوانییەکان پێش بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان، ئامادەکردنی رەشنووسی یاسای دادگای پاراستنی پەیمانی کۆمەوڵایەتی، پێکھێنانی دامەزراوەی گشتی دارایی و ژمێریاری.

ئەنجومەنی گەلی دیموکراتی سەر بە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری رۆژئاوای کوردستان جەختیشیکردووەتەوە، پێویستە سەرجەم بڕیارەکان لەماوەی ١٥ رۆژدا جێبەجێ بکرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی ھەنگاو رایگەیاند، چوار گەنجی کورد کە خەڵکی شارەکانی مەھاباد و دێولان و بۆکان و کامێرانن لەلایەن دادگای شۆڕشی ئێرانەوە بە تۆمەتی ھاوکاریکردنی ئیسرائیل سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە و چاوەڕێی جێبەجێکردنی سزاکەن. 

دەشڵێت، بنەماڵەی ئەو چوار بەندکراوە لە کاتی دەستبەسەرکردنیان ھیچ زانیارییەکیان لەسەر چارەنووس و شوێنی راگرتنیان نەبووە. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو چوار گەنجە لە سەرەتایترین مافەکانیان بێبەشکراون و ماوەی زیاتر لە ساڵ و نیوێکە زیندایکراون و ناوەندە ئەمنییەکان دەیانەوێت پەلە بکەن لە جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدانەکەیان. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەھمی بورھان سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم سەردانی گەرەکی نەورۆزی پارێزگای کەرکوکی کرد لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھەرچیان پێبکرێت بۆ دانیشتوانی گەرەکی نەورۆز ئەنجامی دەدەن و  لە بەغداد سکاڵای یاسایی لەسەر پێشێلکارییەکانی ئەو  گەرەکەتۆمار دەکەن.

دوپاتیشیکردەوە کە دەبێت پرسی دەستوەردانی سوپا لە کەرکوک بنبربکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...333334335336337...927