بڕیاری بەھەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی گشتی راژەی ھەرێمی کوردستان کرا.

بەپێی نوسراوێک رەسمی ئەنجومەنی وەزیران، کە ئیمزای ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەرە، بڕیاری بەھەمیشەیەکردنی فەرمانبەرانی گرێبەستی ھەرێم رەوانەی وەزارەتی دارایی و ئابوری و  ئەنجومەنی گشتی راژەی ھەرێمی کوردستان کرا بۆ گرتنەبەری رێکاری پێویست لەو بارەیەوە.

رۆژی ١٩ی ئەم مانگە، ئەنجومەنی وەزیران بەشێوەیەکی "مەبدەئی" بابەتی بەھەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەستی پەسەندکرد، بە ھەمان ئەو مەرج و میکانیزم و رێکارانەی کە حکومەتی فیدراڵ لەوبارەیەوە پەیڕەویان دەکات، وەزارەتی دارایی و ئەنجومەنی راژەشی راسپارد کە گفتوگۆ لەو بارەیەوە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عیراق دەستپێبکەن.