کوردستان

فەھمی بورھان سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە کەرکوک رایگەیاند، خەڵکی پەڵکانە و ئەو گوندانەی کە لەلایەن عەرەبی ھاوردەوە دەکرێنە ئامانج بێ پشت و پەنا نین، بەڵام ئێمە دەمانەوێت ئەو کێشانە لە رێگەی دەستوورەوە چارەسەر بکرێن.

دەشڵێت، ھەر کەس و لایەنێک بیەوێت بەدەر لە دەستوور و یاسا ھەژموونی خۆی لەو سنوورانە بسەپێنێت ئێمەش درێخی ناکەین و رێگەی دەستوری و یاسایی دەگرینە بەر.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بۆ پشووەکانی جەژن پێشبینی دەکەن زیاتر لە ٢٥٠ ھەزار گەشتیار ڕو لە پارێزگاکانی ھەرێم بکەن، لەو ژمارەیەش چاوەڕێ دەکرێت زۆرترین گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی ھەولێر و سلێمانی بکەن.

لە ھەرێمی کوردستان زیاتر لە سێ ھەزار شوێن ھەن کە خزمەتگوزاریی گەشتیاری پێشکەش دەکەن، لەوانەش بنکەی گەشتیاری، ھۆتێل، رێستۆرانت، مۆتێل، کافتریا، ھۆڵی ئاھەنگ گێڕان و شوێنە گەشتیارییەکانی دیکە.

سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێم وتیشی، بۆ ئەمساڵ دەستەکەیان بەرنامەی ھەیە ژمارەی ھاتنی گەشتیاران بۆ حەوت ملیۆن گەشتیار بەرزبکاتەوە، کە ساڵی رابردوو زیاتر لە شەش ملیۆن گەشتیار سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کردبوو و زۆرینەشیان لە پارێزگاکانی عێراقەوە ھاتبوون.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی پێشبینیەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکە بۆ ئەمڕۆ، ئاسمان بە شێوەیەکی گشتی نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواو دەبێت، لە  ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگاکان نمە باران دەبێت ھەندێک کات دەگۆرێ بۆ تاوە باران.

کەشناسی ھەرێم رایگەیاند، بۆ سبەی کەشوھەوا بەھۆی کاریگەری نزمە پاڵەپەستوی دەریای ناوەڕاست بەسەر ناوچەکەمان ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ چالاکبوونی ھەورە بروسکە و چاوەڕوان دەکرێت باران زۆربەی ناوچەکان بگرێتەوە بە دیاریکراوی لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆدا، ھەندێک جار بەشێوەی لێزمە باران دەبێت و کاریگەری ئەم شەپۆڵەش لە کاتەکانی درەنگانی شەودا کۆتایی دێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
ھەولێر : ٢٠ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٢١ پلەی سیلیزی
دھۆک : ٢٢ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٢٥ پلەی سیلیزی
ھەڵەبجە : ٢٥ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ١٩ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٢٦ پلەی سیلیزی

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو ژنەی کە تەرمەکەی دۆزراوەتەوە لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٦ە و بە رەگەز عەرەبە، تەرمەکەشی لە ماڵێکدا لە سنووری گەڕەکی راپەڕین دۆزراوەتەوە.

راشیگەیاند، تەرمی ئەو ژنە رەوانەی پەیمانگەی پزیشکیی داد کراوە و ھیچ ئاسەوارێکی ئەشکەنجەدان یان چەقۆ یان تاوانی پێوەدیار نییە.

بە وتەی سەرکەوت ئەحمەد، گومان دەکەن ژنەکە بە جەڵتە گیانی لەدەستدابێت، چونکە حەبیان لە ژوورەکەیدا دۆزیوەتەوە و دراوسێکانیشی وتوویانە کە نەخۆشبووە.

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ژنە بە تەنھا ژیاوە، تائێستاش کەسوکارەکەی دیار نییە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکەی وەزارەتی رۆشنبیری‌و لاوان:

 

125 ساڵ لەمەوبەر، میقداد مەدحەت بەدرخان یەكەم ژمارەی ڕۆژنامەی (كوردستان)ی دەركرد، دەركردنی ئەو ڕۆژنامەیە بە وەرچاخانێكی گرنگی كولتووری لە مێژووی گەلی كوردستاندا دادەنرێت، لەو كاتەوە كاروانی ڕۆژنامەگەریی كوردی بەردەوامە‌و خزمەت بە وشەی پیرۆزی كوردی دەكات.

لەم یادە پیرۆزەدا، پیرۆزبایی لە ڕۆژنامەنووسانی كوردستان  بە هەموو دەنگ‌و ڕەنگە جیاوازاكانەوە دەكەین، داواكارین بەردەوام بن لە خزمەتی كاروانی وشەی پیرۆزی كوردی‌و بە گیانێكی بەرزی نیشتمانی‌و نەتەوەییەوە مامەڵە بكەن.
لەم یادەدا دروود بۆ گیانی پاكی ئەو ڕۆژنامەنووسانە دەنێرین كە گیانی خۆیان بە خاك‌و گەلی كوردستان بەخشی‌و بوونە سیمبولی ئازادی.

وەزارەتی رۆشنبیری‌و لاوان، وەك هەمیشە لەسەنگەری رۆژنامەنووسانی كوردستاندا دەبێت‌و پشتیوانی خواست‌و داوا ڕەواكانیان دەبێت.

دووبارە پیرۆزە ئەم یادە مێژووییە.

 

وەزارەتی ڕۆشنبیری‌و لاوان

22ی نیسانی 2023

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، لەیەکەم رۆژی جەژنی رەمەزان عەرەبی ھاوردە پەلاماری دانیشتوانی کوردی گوند پەڵکانەیان داوەو خۆشی جەژنیان گۆڕیوە بۆ پشێوی و ھەڕەشەو چاوسورکردنەوە، پەلاماردان و داگیرکردنی گوندەکان و خاپورکردنیان لە سایەی  حکومەتەکانی دوای روخانی سەدام بەردەوامە ، ئەوەش دادگاو دادپەروەری عێراقی دەخاتە بەردەم بەرپرسیارییەتی گەورەوە، لە کاتێکدا ئیدانەو نیگەرانی قوڵی خۆیان ڕادەگەیەنین، چاوەڕێن لە کابینەکەی محەممەد شیاع سودانی سنورێک بۆ ئەم جۆرە دژایەتیانە دابنرێت.

دەستەی ناوچە کوردستانییەکان داوا دەکات دەستور و یاسا نوێکان ببنە بنەما بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان چونکە پەلامار و ھەڕەشەی چەکداری  ناتوانن ھاووڵاتیان کورد لەو ناوچانە بێدەنگ بکەن.

دووپاتیشیدەکاتەوە، جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ی دەستور بنەمای چارەسەرکردنی یەکجاری کێشەکانەو داوا لە سەرۆکایەتی کۆمارو وەزیر و فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە بەغداد دەکات توانا دەستورییەکانیان بۆ جێبەجێکردنی ماددەکە بخەنەگەڕ و ھەوڵی زیاتر بدەن بۆ نەەَشتنی ئەو جۆرە یاساشکێنییە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە رۆژی جەژندا شەڕو پێکدادان لە نێوان عەرەبە ھاوردەکانی گوندی پەلکانەی سەر بە ناحیەی سەگەڕان و دانیشتوانی گوندەکە دروستبوو، ھێزەکانی سوپای عێراقیش گەیشتنە ناوچەکە و کۆنتڕۆڵی رەوشەکەیان کرد، لە ئێستاشدا سوپای عێراق و پۆلیس لەنێو گوندەکەدان.

فەرماندەیەکی پێشمەرگە لە سنوری پەلکانە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوای پەیوەندییەکانی ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق و فشارەکان، ئەو عەرەبانەی لە ناوچە و شارەکانی دیکەوە ھاتبوونە پەلکانە بۆ ھاوکاریکردنی عەرەبە ھاوردەکان گوندەکەیان چۆڵکرد.

وتیشی جوڵە بە ھێزی پێشمەرگە نەکراوە بەرەو پەلکانە، ھێزەکانی پێشمەرگە ئامادەن بۆ ھەر ئەگەرێک لە ناوچەکەروبدات.

فەرماندەیەکی پێشمەرگە دەڵێت، فەرماندەکانی پێشمەرگە لەگەڵ سوپای عێراق لە پەیوەندیدان، سوپای عێراقیش بەڵینی داوە رێگر بێت لە سەرھەڵدانەوەی شەڕ.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کونسڵخانەی ئەمریکا لە ھەولێر لە پەیامێکدا بەبۆنەی یادی رۆژنامەگەری کوردی رایگەیاند، ئەمڕۆ ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردیە، بۆنەیەکە بۆ بەرزڕاگرتنی ئەو ڕۆڵە گرنگ و سەرەکیەی میدیا لە ھەموو حوکمێکی دیموکراتیدا دەیگێڕێت.

ئاماژەی بۆ ئەوشکردووە، جۆ بایدن رایگەیاندووە، ئێستا کاری ڕاگەیاندنی ئازاد و سەربەخۆ لە ھەموو کات زیاتر گرنگە، بەردەوام دەبن لە پشتیوانییکردن لە ئازادیی ڕاگەیاندن و ڕوماڵکردنی ئازاد و بێلایەن و پڕۆفێشنەڵانەی ھەواڵەکان و دەستڕاگەیشتن بە زانیاری لە ھەرێمی کوردستان، ھاوکات ڕێز لەو ڕۆژنامەنووسانەش دەگرن کە بەردەوامن لە پێدانی ھەواڵی مانادار بە خەڵکی ھەرێمی کوردستان و لەو پێناوەشدا دەکەونە بەر مەترسیی زۆر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە...


‎رۆژی رۆژنامەگەری کوردی و دەرچونی یەکەمین ژمارەی رۆژنامەی کوردستان پیرۆزبێت..

‎لە یادی سەدو بیست وپێنج ساڵەی رۆژنامەگەرییکوردییدا، ئەم رۆژە گرنگە مێژووییە لە تەواوی میدیاکاران و رۆژنامەنوسان و ئەھلی قەڵەم و ئازادی خوازان پیرۆزدەکەین. 

‎بە پرەنسیپی نەگۆرو بروای قوڵی سەرۆک مام جەلال؛ کە خولقێنەری ئازادی و سەربەستبووە لەسەردەمی شۆرش و دوای راپەرین و حکومرانی خۆبەخۆی کوردیدا؛ بەو کلتورە ئازادی خوازەو پێشەنگە مەدەنییە؛ بە تەواوی پشتگیری مافی رۆژنامەنوسانین و لەگەڵ راستی بێژیو پاراستنی ئیتیکی رۆژنامەنوسیداین، کە دەبێت رۆژنامەنوسان ھەمیشە پەنای بۆ ببەن و دوربن لە کلتوری رۆژنامەگەری زەردو ناراست کە بەرھەمەکەی چەواشەو خەڵەتاندنە، و دواجار زیان بە ئارامی کۆمەڵایەتی دەگەیەنێت. 

‎بەداخەوە ئێستا بەمەبەست ھەندێک پشتگیری ئەو رەوتە ناپەسەندە دەکەن!

‎لەم یادەدا جەخت لەوە دەکەینەوە کە “دەسەڵاتی سیاسی و فەرمان رەوا؛ دەبێت پارێزەری سەربەستی و ئازادی بێت، بەدیدی بەرتەنگ؛ لەبەر راستی بێژی رۆژنامەنوسان زیندان نەکات”. 

‎ھەر لەم رۆژەدا؛ درود دەنێرین بۆ گیانی پاکی ئەو رۆژنامەنوسانەی لە پێناو راستی و دەرخستنیدا شەھیدکران و گیانیان لە پێناو پەیامی راستیدا بەخشی. لەکۆتایدا  دووبارە رۆژی رۆژنامەگەری کوردی پیرۆزبێت.


‎باڵیۆز د.محمد سابیر
‎سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موقەدەم عامر شوانی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، ھێزەکانیان لە یەکێک لە بازگەکانی سنوری پارێزگای کەرکوک ٢٣ ھاووڵاتی بیانییان لەناو بارھەڵگرێکدا دەستگیرکردووە کە ھیچ بەڵگەیەکی ھاتنە ناو عێراقیان پێنەبووە و ویستویانە بەشێوەیەکی ناسایاسی بێنە ناو کەرکوکەوە و شۆفێری بارھەڵگەرەکەش دەستگیرکراوە.

لای خۆیەوە، فەرماندەیی ھێزەکانی پاسەوانی سنوری عێراق رایگەیاند، ھێزێکی پاسەوانی سنور لە سنووری پارێزگای واست ١٢ ھاووڵاتی پاکستانییان دەستگیرکردووە کە لە ئێرانەوە ھاتوون و ھەوڵیان داوە بە شێوەیەکی نایاسایی بێنە ناو عێراقەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مستەفا کەرعاوی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لیژنەکەیان بە پێی خشتەیەک سەرەتا میوانداری وەزارەتەکانی دارایی، نەوت، بەرگری و کارەبا دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی خەرجییەکانیان لە بودجەدا، لەبەرئەوەی ئەو وەزارەتانە زۆرترین خەرجییان ھەیە بەراورد بە وەزارەتەکانی تر.

 وتیشی، گفتوگۆی ورد دەکرێت بۆ زانینی خەرجی راستەقینەیان و ئەگەری کەمکردنەوەو گواستنەوەی پارە لە نێوان ئەو وەزارەتانەدا.

سەبارەت بە کورتھێنانیش کە ٦٤ ترلیۆن دینارە لە کۆی ١٩٩ ترلیۆن دیناری بودجە، ئەندامەکەی لیژنەی دارایی رایگەیاند، دوای رێککەوتن لەگەڵ سەرۆکوەزیران میوانداری وەزیرانی دارایی و پلاندانان دەکەن بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی بژاردەکانی کەمکردنەوەی کورتھێنان و کەمکردنەوەی خەرجیی دەروازە ناپێویستەکان.

وتیشی، بەرزکردنەوەی نرخی بەرمیلێک نەوت کەلە بودجەدا بە ٧٠ دۆلار دیاریکراوە، ئەگەرێکی دوورە و ناکرێت گۆڕانکاری تێدا بکرێت بەھۆی مەترسیی گۆڕانکارییەکان لە بازاڕی نەوت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەڵەبجە بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، نەخۆشی ھەوکردنی پەردەکانی مێشک لە نێو منداڵانی ھەڵەبجە بڵاوبووەتەوە، بە شێوەیەک لە ماوەی دوو ھەفتەی رابردوودا ٢٠ تا ٣٠ منداڵ توشی ئەو نەخۆشییە بوون.

وتیشی لە ھەندێک خێزان زیاتر لە منداڵێک توشبووە، بەھۆی ئەوەی نەخۆشییەکە گوازراوەیە، بە مەبەستی رێگرتن لە بڵاوبونەوەی نەخۆشییەکە بە ھەموو شێوەیەک سەردانکردنی نەخۆش بۆ نەخۆشخانەی منداڵان قەدەغەکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، کۆسرەت رەسول عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیکرد لە ھاوڕێی دێرین و کەسایەتی دیاری کوردستان فاروقی مەلا مستەفا، کە بەمەبەستی پیرۆزبایی جەژن سەردانی بەڕێزیانی کردبوو.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیبراھیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە دوو ملیۆن گەشتیاری ناوخۆ و بیانی و شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق ھاتوزنەتە ھەرێمی کوردستانەوە.

راشیگەیاند، بەپێی ئەو پلانەی دایانناوە پێشبینیدەکەن تا کۆتایی ئەمساڵ زیاتر لە حەوت ملیۆن گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی کوردستان بکەن.

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری ھەرێم باسی لەوەشکرد، ئامادەکاریی تەواویان بۆ رۆژانی جەژن کردووە، تاوەکو ئەو گەشتیارانەی ھاتوونەتە شارەکانی ھەرێم سەرجەم پێداویستییەکانیان بۆ دابین بکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پیرۆزباییەکە .... 

لە یادی سەدو بیست وپێنج ساڵەی رۆژنامەگەریی کوردییدا، گەرمترین پیرۆزبایی لە رۆژنامەنووسان و میدیاکارانی  کوردستان دەکەین.

لە سۆنگەی بڕوابوونمان بەپرەنسیپی نەگۆڕی (  نان و ئازادی) و پشتیوانییە بەردەوامەکانی کەلتوری ئازادیخوازی سەرۆک مام جەلال بۆ سەربەستی راگەیاندن و ئازادی رۆژنامەنووسان، هەمیشە پشتگیریی لە مافەکانی رۆژنامەنووسانی هەقبێژ دەکەین و پشتیوانی بۆ ئەو رۆژنامەنووسانە رادەگەیەنین کە لەسەر رادەربڕین و وشە و هەواڵی راستبێژیی، پانتایی ئازادی و مافی رەخنەگرتنیان لێ بەرتەسک  دەکرێتەوە و لە رێی داتاشینی کەیسی پڕ لە بوختانەوە دەخرێنە زیندانەکانەوە. داوای دەستبەچێ ئازادکردنیان دەکەین بەتایبەتی کە ئەم کەیسە داتاشراوانە لای ناوەندە جیهانییەکان و  دونیای ئازادیخواز وێنەیەکی ناشیرین  بۆ هەرێمەکەمان دروست دەکات وەکو ئێستا بەداخەوە دروستی کردووە.

هەر لەم بۆنەیەدا بۆ گشت رۆژنامەنووسانی کوردستانی تەئکید دەکەینەوە ئێمە بە هەموو جۆرێک دژی ئەو جۆرە سیاسەتی خنکاندنەین کە ئێستا لە ناوچەیەکەی دیاریکراو وەک ترس و تۆقاندن دژ بە دەنگ راستی و ناڕازییەکان لە ئیدارەدانی هەرێمەکەمان دەکرێت.

درود بۆ گیانی ئەو رۆژنامەنووسانەی لەپێناوی بڵاوکردنەوەی هەواڵ و زانیاری و راستیدا گیانیان بەخشی 
سڵاو لەو رۆژنامەنووسانەی کۆڵ نادەن لە گەیاندنی راستییەکان وەکو خۆی.

مەکتەبی سیاسی 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھۆبەی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بڵاویکردەوە، تەنھا لە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا کاروباری بازرگانی و گومرگی بۆ ماوەی ٢٤ سەعات راگیرا، بەڵام لە دووەم رۆژی جەژنەوە کاروبارەکان ئاسایی دەبنەوە. 

ھاوکات ھاتووچۆی گەشتیاری بەھیچ شێوەیەک لە دەروازە سنورییەکان رانەگیراوە و ٢٤ سەعات لە جەژن و پشووەکانیشدا بەردەوامی ھەیە. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...332333334335336...815