کوردستانکوردستان

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لە بەغداد، لەگەڵ ھەریەک لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و فایەق زێدان سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری عێراق و نوری مالیکی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا و قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەھلی حەق کۆبووەوە.

لە دیدارەکاندا، گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و دوایین پێشھاتەکانی پەیوەندیی نێوان ھەرێم و عێراق، جەختیشیکرایەوە لە پاراستنی سەقامگیری و سەروەریی عێراق و دوورگرتنی لە کێشەکانی ناوچەکە.

لای خۆیەوە، سەرۆکی ھەرێم جەختیلەوەکردەوە، کە دەبێت چارەسەرێکی یەکجاری بۆ پری مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم بدۆزرێتەوە و تێکەڵ بە ململانێکانی دیکە نەکرێت و کێشەکانی نێوان ھەرێم و عێراقیش لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەربکرێن.

 لای خۆیەوە، نوری مالیکی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند، بەردەوام بوونی کێشەکان لە بەرژەوەندی ھەرێم و بەغداد نییە و چارەسەری کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم ئەرکە و دەبێت چارەسەربکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە بەغداد لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆبووەوە و گفتوگۆیان کردووە لەبارەی دوایین پێشھاتە ئەمنی و سیاسییەکانی ناوچەکە و دووپاتکردنەوەی ھەڵوێستی نەگۆڕ و بنچینەیی عێراق سەبارەت بەو ئاستەنگیانەی ڕوبەڕووی بەردەوامبوونی سەقامگیری دەبنەوە لەگەڵ پەرۆشی تەواو بۆ سەروەری عێراق لە ھەر بارودۆخێکدا بێت.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا میکانیزمەکانی بەردەوامبوون بۆ چارەسەرکردنی دۆسیە و کێشەکانی نێوان عێراق و ھەرێم بە پێی دەستوور تاوتوێکرا، بۆ دڵنیابوون لەوەی ھاوڵاتیان لە پارێزگاکانی ھەرێم بەدوور بن لە ھەر زیانێک یان لە ئەستۆگرتنی دەرئەنجامەکانی ئەو ئاستەنگیانەی ڕوبەڕووی دۆسییە کارگێڕی و دارایی و ئابوورییەکان دەبنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، رۆژی یەکشەممە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەدەچێت و چاوەڕوان دەکرێت تێبینییەکانی وەفدی حکومەتی ھەرێم بۆ ھەموارکردنەوەی یاسای بودجە، بخرێتە دەنگدانی دانیشتنەکەی ئەنجومەنی وەزیرانەوە.

وتیشی، کۆبوونەوەکانی وەفدی ھەرێم لەگەڵ حکومەتی عێراق بەرھەمدار بووە و ئەگەرێکی زۆرە لە دانیشتنەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا دەنگ لەسەر قبوڵکردنی تێبینییەکانی وەفدی ھەرێم بدرێت تایبەت بە ھەموارکردنەوەی یاسای بودجە.

ئاماژەی بەوەشکرد، چەند پێشنیارێک لە ئارادایە، لەوانە مووچەی موچەخۆرانی ھەرێم بخرێتە سەر خەرجی حاکیمە، ھاوشێوەی پارێزگاکانی تری عێراق مووچەخۆرانی ھەرێمیش لەکاتی خۆیدا مووچە وەربگرن و بانکی ناوەندی عێراقیش لقێکی لە ھەرێمی کوردستان بکاتەوە و راستەوخۆ سەرپەرشتی دابەشکردنی مووچە بکات.

خالید شوانی وەزیری دادی عێراقیش لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھیوادارن بتوانن لە ئەنجومەنی وەزیران یاسای بودجە ھەموار بکەنەوە و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان، سوپای تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەوروبەری بەنداوی باشوتی لە خۆرھەڵاتی شاری دێریک و ناحیەی تربەسپی بۆردومان کردووە.

ھێزەکانی سوریای یموکرات "ھەسەدە"ش رایگەیاندوە، سوپای تورکیا ٥ جار بۆردومانی ناوچەی زاربێ و وێستگەیەکی نەوتی لە سنوری تربەسپی بۆردومان کردووە، لە عەین عیساش تۆڕی دابەشکردنی کارەبای کردوەتە ئامانج و بەھۆیەوە کارەبای دەیان گوندی سنورەکە بڕاوە، زیانێکی زۆریشی بە ناوچەکە گەیاندووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژی ھەینی لە سنوری قەزای ئامێدی شەڕ و پێکدادان لەنێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە ڕوویدا و وەزارەتی بەرگری تورکیاش لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، پێنج سەربازیان لە شەڕەکەدا کوژراون و ھەشتی دیکەشیان برینداربوون.

وەزارەتی بەرگری سەرلەبەیانی ئەمڕۆ راگەیەندراوێکی تری سەبارەت بە کوژرانی سەربازەکانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بەھۆی سەختی برینی بریندارەکان، ژمارەی سەربازە کوژراوەکان بەرزبووەتەوە بۆ نۆ سەرباز، چوار سەربازیش بریندارن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لە ئەنجامی رووبەڕووبونەوەکاندا ١٢ گەریلاش کوژراون.

ھاوکات ھێزەکانی پاراستنی گەل "ھەپەگە"ش رایگەیاندووە، گەریلاکانیان ھێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی تورکیا لە مەتینا لە سنوری ئامێدی نۆ سەربازی تورکیا کوژراون و ١٧ سەربازیش برینداربوون کە برینی چواریان سەختە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئاگر لە یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە گەڕەکی ئیتێکێی شاری دھۆک کەوتەوە، کە دوو ھاوسەر و منداڵێکی تێدا نیشتەجێبووە، بەھۆیەشەوە ژنێکی تەمەن ٢٨ ساڵ سوتاوە و لەکاتی گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە. ھەروەھا ھاوسەرەکەشی تەمەنی ٣٤ ساڵە، بەشێکی جەستەی سووتاوە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە، بەپێی زانیارییەکان رێژەی سوتاوییەکەی ١٥٪یە.

وتیشی، منداڵی ئەو خێزانە سەلامەتە، بەڵام ماڵەکەیان بەتەواوی سوتاوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکدا لەگەڵ گەریلاکانی پەکەکە، پێنج سەربازیان لە ھەرێمی کوردستان کوژراوە و ھەشت سەربازی دیکەیشیان برینداربووە، ھاوکات ١٢ گەریلای پەکەکەش کوژراوان.

پەیامنێری کوردسات نیوز لە ئامێدی رایگەیاند، ڕووبەڕوونەوەکەی نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە لە بەرزاییەکانی گوندی سگێرێ لە روژھەڵاتی ئامێدی روویدا و بەردەوام فڕۆکەی جەنگیش بەسەر ئاسمانی ناوچەکە دەسوڕایەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو وەفدێکی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، سەردانی ھەرێمی کوردستان بکات و لەگەڵ سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.

وتیشی، وەفدەکە و سەرۆکی ھەرێم بەپێی خشتەی کاری کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن، وادەیەکی نوێ بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریدەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەشی پێشبینییەکان لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێم رایگەیاند، بارانبارین و بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان بە شێوەی بچڕ بچڕ بەردەوامە و پیشبینی دەکرێت لە دوای نیوە شەو بارانبارین درێژە بکێشێ بۆ زۆربەی ناوچەکانی تری ھەرێم.

پێشبینیش دەکرێت، تا پێش نیوەڕۆی رۆژی شەممە لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی دھۆک و ھەولێر و ڕاپەڕین زۆرترین ڕێژەی باران ببارێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بۆ دوای نێوەڕۆ و ئێوارەی شەممە نمە باران بە شێوەی بچڕ بچڕ لە سەنتەری شارەکان و بەفر و باران لە ناوچە شاخاویەکان بەردەوام دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە... 

ھەڤاڵ لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندن و ھۆشیاری 
ھەڤاڵ لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندن 
ھەڤاڵانی مەکتەبی ڕاگەیاندن و ھۆشیاری 
ھەڤاڵانی ئەندامانی دووەمین کۆنفرانس 
سڵاوتکی گەرم 

لەدڵەوە بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە بەناوی لێپرسراو و تەواوی ھەڤاڵانی مەکتەبەکەمانەوە گەرمترین پیرۆزبایی بەستن و سەرکەوتنی دووەمین کۆنفرانسی ڕاگەیاندنتان لێدەکەین و ھیوای سەرکەوتنتان بۆدەخوازین. 

ئومێدمانە ئەم  کۆنفرانسە بەراسپاردە و پێشنیارو بۆچوون و ڕەخنە بنیاتنەرەکانی ئەندامانی کۆنفرانس، وە دەستنیشانکردنی ئەو گرفتانەی لەڕابردوودا بووبوونە ھۆکاری جۆرێک لەلاوازبوونی ڕاگەیاندنی یەکێتی بەگشتی، ھەنگاوێک و وەرچەرخانێکی گەورەبێت بۆ ڕاگەیاندن و میدیای بینرا و بیسترا و نووسراو و میدیای نوێ یەکێتی تابتوانێت داھێنان بکات و ببێتەوە یەکەمینی ڕاگەیاندنەکان و لەئاست خواست و داوای میدیاکاران و بینەر و بیسەرەکانیدا بێت، ئەو متمانە ڕاستگۆییەی ھەیەتی لای جەماوەرەکەی بەرەو زیاتری ببات خزمەتی زیاتر بە یەکێتی و کۆمەڵانی خەڵک بکات، ببێتە میدیای ھەموو چین و توێژە جیاجیاکان بەبێ جیاوازی.

خوازیاریشن ئەم کۆنفرانسە بەڕاسپاردەکانی ئاوڕدانەوەیەک بێت بۆ بار و ژیانی کادر و کارمەندەکانی تابتوانن باشترین خزمەت بکەن ئاواتیشمانە لەڕووی تەکنیک و تەکنەلۆژیاوە بگاتە ئاست میدیا ھاوچەرخەکانی دنیای ئێستای ڕاگەیاندن.
دووبارەپیرۆزە

مەکتەبی رێکخستنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیوا ڕوکن بەختیار محەمەد ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، یاداشتنامەیەکی تێگەشتن ھەیە لە نێوان وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا و وەزارەتی پێشمەرگە بە ئاگاداری حکومەتی عێراق بۆ چوار ساڵ و ھەر مانگێک ٢٠ ملیۆن دۆلار و چەندین چەک و ئامێر و مەشق و ڕاھێنان لە خۆی دەگرێت، ساڵانەش ھاوکارییە ماددییەکان بەرێژەی ٢٥٪ کەم دەبێتەوە لە ساڵی ٢٠٢٦ یش بە تەواوی سفر دەبێتەوە.

جەختی لەوەشکردەوە، ئەو کەمکردنەوەکەیە سزا نییە، بەڵکو بەپێی ئەو لێکتێگەشتنەیە کە ھەیە لە نێوان ھەردوولادا ئیمزاکراوە، بەڵام کەمکردنەوەی ئەو ھاوکارییانە کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر وەزارەت، ھەروەھا کەمبوونەوەی ھاوکاریەکانی ھاوپەیمانان بۆ ھێزی پێشمەرگە، کاریگەری دەبێت لە تازە بوونەوەی چەک و ئامێرەکانی پێشمەرگە، لەبەرئەوە دەبێت وەزارەتی پێشمەرگە و حکومەتی ھەرێم قەرەبووی ئەو کەمبوونەوەیە بکەنەوە و پلانیان ھەبێت بۆ پڕکردنەوەی ئەو کەمبوونەوەیە.

یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ساڵی ٢٠١٦ ئەنجامدرا و لە مانگی ١٠ی ٢٠٢٢ بۆ چوار ساڵ نوێکراوەتەوە، بەپێی لێکتێگەشتنەکە پێنتاگۆن مانگانە ٢٠ ملیۆن دۆلار و چەندین چەک و ئامێری جەنگی و مەشق و ڕاھێنان پێشکەش بە ھێزە ھاوبەشەکانی پێشمەرگە دەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەو لێپرسراوە ئەمریکییە لە پۆستێکیدا لە تۆڕی ئێکس رایگەیاندووە، ئیدانەی دەرچوونی سزای لەسێدارەدان دەکەین، کە ئەم ھەفتەیە دژی چوار ھاوڵاتی کورد لە ئێران دەرچووە. 

وتیشی، حکومەتی ئێران تۆمەتی بێبنەما دروست دەکەن بۆ ئەوەی ئۆپۆزسیۆن بێدەنگ بکەن و رێگری لە خۆپیشاندانی ئاشتییانە بکەن.

داواشی لە لێپرسراوانی ئێران کرد، سەرجەم زیندانییە سیاسییەکان ئازاد بکەن و سەرکوتکردن رابگرن. 

بەپێی رێکخراوەکانی داکۆکی لە مافی مرۆڤ، ئێران لە دوای وڵاتی چینەوە زۆرترین سزای لەسێدارەدان جێبەجێ دەکات، بەشێوەیەک لە ساڵی ٢٠٢٣دا زیاتر لە ٧٠٠ کەس لەلایەن تارانەوە لەسێدارەدراون کە بەرزترین ئامارە لە ماوەی ٨ ساڵی رابردوودا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەو پەیامەدا سەرۆکی یەکێتی دوپاتیکردەوە کە میدیای یەکێتی رۆڵێکی گرنگ و کاریگەری گێڕا لە بەڕێوەبردنی ھەڵمەتی ھەڵبژاردن و سەرخستنی ھاوپەیمانیی کەرکووک ھێز و ئیرادەمانە. 
دەشڵێت، ئەمڕۆ میدیا لە جیھاندا لەبەردەم گۆڕانکاری و بەرەوپێشچوونی بەردەوامدایە و  نوێبوونەوە و داھێنان خواست و ئەرکی سەرەکی میدیاکانە لەپێناو خۆگونجاندن لەگەڵ دۆخەکە و ھەنگاونان لەگەڵ خواستی خەڵک و ململانێ پیشەییەکان. 

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، پێویستە بە روانین و دیدگایەکی نوێوە، بە سوودوەرگرتن لە پێشکەوتنە تەکنەلۆجییەکان و پابەند بە بنەماکانی کاری رۆژنامەوانی، سیاسەت و ستراتیجێکی نوێ بۆ میدیا بنووسینەوە و ھاوشانی بەرەوپێشچوونە میدیاییەکان ھەنگاوبنێین.

دەشڵێت، میدیاکانمان پێویستیان بە بەخۆداچوونەوەی جدی و گۆڕانکاری ریشەیی ھەیە و پێویستە رووانینمان بەرەو داھاتوو بێت. بۆ ئەمەش پێویستە بە بیرێکی نوێگەر و داھێنەرانەوە مامەڵە لەگەڵ میدیا بکەین و بە ھەنگاوی کردەیی میدیاکانمان رێکبخەینەوە و سیاسەتێکی نوێی کاریی میدیایی دابڕێژین .

دەقی پەیامەکە... 
پەیامی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ (دووەمین کۆنفرانسی رێکخستنەوە و داڕشتنەوەی سیاسەتی میدیایی و ئامادەسازی بۆ قۆناغی نوێ)ی بۆردی راگەیاندن

ئامادەبووانی دووەمین کۆنفرانسی رێکخستنەوە و داڕشتنەوەی سیاسەتی میدیایی و ئامادەسازی بۆ قۆناغی نوێ 
ھەڤاڵانی بۆردی راگەیاندن
میدیاکارانی خۆشەویست

سەرەتا پیرۆزبایی بەستنی کۆنفرانستان لێدەکەم و ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

بەڕێزان 
دەمەوێت لە دڵەوە سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی ئێوەی دڵسۆز و خۆشەویست بکەم بۆ ھەوڵەکانتان لە سەرخستنی ھاوپەیمانیی کەرکووک ھێز و ئیرادەمانە و یەکێتییەکەتان لە کەرکووکی قودسی کوردستان، بێگومان رۆڵێکی گرنگ و کاریگەرتان گێڕا لە بەڕێوەبردنی ھەڵمەتی ھەڵبژاردن و شانازیتان پێوەدەکەین.

ئامادەبووانی خۆشەویست
ئەمڕۆ میدیا لە جیھاندا لەبەردەم گۆڕانکاری و بەرەوپێشچوونی بەردەوامدایە، نوێبوونەوە و داھێنان خواست و ئەرکی سەرەکی میدیاکانە لەپێناو خۆگونجاندن لەگەڵ دۆخەکە و ھەنگاونان لەگەڵ خواستی خەڵک و ململانێ پیشەییەکان.

لەگەڵ وردبوونەوە و تێگەیشتنمان لە دۆخی میدیا لە جیھاندا، پێویستە ئێمەش بە روانین و دیدگایەکی نوێوە، بە سوودوەرگرتن لە پێشکەوتنە تەکنەلۆجییەکان و پابەند بە بنەماکانی کاری رۆژنامەوانی، سیاسەت و ستراتیجێکی نوێ بۆ میدیا بنووسینەوە و ھاوشانی بەرەوپێشچوونە میدیاییەکان ھەنگاوبنێین.

ھەڤاڵان و خوشک و برایان 
ئێوە ھەمووتان قەڵەمی بەئەمەک و خۆنەویستی یەکێتی بوون و لە بەرگریکردن لە یەکێتی و دۆزی رەوای گەلەکەمان، دەنگی ئازا و دلێر بوون، ئەمە جگەلەوەی لە قۆناغی ئاشتیشدا رۆڵی گرنگتان لە ھۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە گێڕاوە و رەوتی رۆژنامەوانی و رۆشنبیریتان بەرەوپێشبردووە. ئێمە شانازیی بە ھەمووتانەوە دەکەین و لە توانا و لێھاتووییتان دڵنیاین، دڵنیام لەم کۆنفرانسەشدا سوود لە کەسانی پسپۆڕ و ئەکادیمی وەردەگرن و پێکەوە بەرەو قۆناغێکی نوێی میدیایی ھەنگاودەنێن کە لەئاست خواستی خەڵکدایە و ھاوتایە لەگەڵ میدیا پێشەنگەکانی جیھاندا.

ئازیزان 
میدیاکانمان بە بینراو، نووسراو، بیسراوەوە پێویستیان بە بەخۆداچوونەوەی جدی و گۆڕانکاری ریشەیی ھەیە، دەزانین شانازیمان لە رابردوودا زۆرن، بەڵام ئەمە بەتەنیا بەس نییە و پێویستە رووانینمان بەرەو داھاتوو بێت. بۆ ئەمەش پێویستە بە بیرێکی نوێگەر و داھێنەرانەوە مامەڵە لەگەڵ میدیا بکەین و بە ھەنگاوی کردەیی میدیاکانمان رێکبخەینەوە و سیاسەتێکی نوێی کاریی میدیایی دابڕێژین کە لە خزمەت کوردستان و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکاندا بێت. 

دڵخۆشم کە بۆردی راگەیاندن کۆنفرانسەکەی سەرچاوەیەکە بۆ بەھێزکردنی رایەڵەی میدیایی لەسەرجەم ئۆرگانە حزبییەکان کە نوێنەرایەتیی راگەیاندنی تەواوی مەکتەب و مەڵبەندکانی لەخۆگرتووە .

لە کۆتاییدا جەخت لەوەدەکەمەوە نان و ئازادی بۆ رۆژنامەنووسان و نووسەران تەنیا درووشمێکی سیاسی نەبووە، بەڵکو فەرھەنگی سەنگینی سەرۆک مام جەلالە و دەیپارێزین. ئێوە بەرەو نوێبوونەوە و داھێنان ھەنگاوبنێن و ئێمەش بە دڵ پشتیوانتان دەبین.

شاد و سەرفرازبن

بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ئامارێکی دادگای تێھەڵچوونەوەی ناوچەی کەرکوک/گەرمیان لە ساڵی ٢٠٢٣ ئاماری مامەڵەکانی ھاوسەرگیری و جیابوونەوەی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە لەو ساڵەدا لە دادگای باری کەسێتی کەلار، کفری، رزگاری و دەربەندیخان و خانەقین، دوو ھەزار و ٦١٨ حاڵەتی مارەبڕین تۆمارکراوە، لە بەرامبەریشدا ھەزار و ٣٥٢ حاڵەتی جیابونەوە تۆمار کراوە.

دادگاکە راشیگەیاندوە، بڵاوکردنەوەی ئامارەکە بۆ ئەوەیە تا لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگاداری جیابوونەوەی ھاوسەرانبن و کاری پێویست بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە بگرنە ئەستۆ.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی رایگەیاندوە، مامۆستایان و فەرمانبەران لەم رەوشە دژوارەدا بەوپەڕی بەرپرسارێتییەوە ئەرکەکانیان جێبەجێکردووە، ھەر بەھۆی لەخۆبردوویی ئەوانیشەوە، بەردەوام زانکۆی سلێمانی لە پێشەنگیدایە.

لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی لە ڕێگەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیەوە داوا لە ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم دەکات، وەک ھەستکردنیان بە بەرپرسیارێتی لە بەرامبەر ئەو رەوشە نەخوازراوە، لە زووترینکاتدا بەپێی یاسا بەرکارەکان دەستبە پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران بکرێتەوە.

جەختیش لەوەدەکاتەوە، ئەنجومەنی زانکۆ ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ دەستەبەرکردنی مافی مامۆستایان و فەرمانبەران.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرشکراوەتەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر، گروپی مقاوەمەی ئیسلامیش لە عێراق بەرپرسیارێتی خۆی لەھێرشەکە راگەیاند.

ھێزە ئەمنییەکانی ھەولێر رایانگەیاند، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو ئاڕاستەی بنکەی سەربازی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی ھەولێر کرابوو، بەڵام درۆنەکەیان خستوەتە خوارەوە.
دوای ھەڵگیرسانی شەڕی ئیسرائیل و حەماس و چەندینجار بنکە و بارەگای ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا کراونەتە ئامانج.

لە ھەرێمیش چەندجارێک بنکەکانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەکانی ھەریر و ھەولێر بۆردومان کراون گروپی مقاومەی ئیسلامیش بەرپرسیارێتی زۆرینەی ھێرشەکانی لە ئەستۆ گرتووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...330331332333334...926