ھونەر جەمال بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی دارایی ھەرێم لە گەشتی ھەواڵەکانی کوردسات نیوزدا رایگەیاند، ھەرێمی کوردستان ھەموو داواکارییە یاسایی و دەستوورییەکانی جێبەجێکردووە، ئێستا ئەرکی حکومەتی عێراقە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم دابین بکات و دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستانیش لەگەڵ تورکیا چارەسەر بکات.
وتیشی، تەنھا بەو ٤٠٠ ملیار دینارەی ھاتووە ناتوانن مووچە دابەش بکەن، بەڵام لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاردراوە ھەفتەی داھاتوو ٤٠٠ ملیار دیناری تریش بۆ ھەرێم بنێردرێت و بەوەش دەتوانن دەست بە ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی مووچە بکەن.
بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی دارایی ھەرێم جەختیشیکردەوە، ئەگەر لەم مانگەدا پرۆژەیاسای بودجەی عێراق پەسەند بکرێت و ھیچ کێشە و گرفتێک بۆ رێککەوتنی نێوان ھەرێم و بەغداد درووست نەبێت، لە مانگی داھاتووەوە کێشەی دابەشکردنی مووچە نامێنێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ بڕی ٤٠٠ ملیار دینار لەڕێگای بانکی رەشید و رافیدەینەوە گەیشتە سەر ھەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم لە لقی ھەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
ھونەر جەمال بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی دارایی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ٤٠٠ ملیار دینار گەیشتووەتە ھەرێم و چاوەڕوانن ٤٠٠ ملیار دیناری دیکەش رەوانەی ھەرێم بکرێت.
وتیشی لە سبەینێوە ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی موچە دەستپێدەکەن.
ھاوکات فارس عیسا نوێنەری حکومەتی ھەرێم لەبەغداد بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ھەفتەی داھاتوو حکومەتی عێراق ٤٠٠ ملیار دیناری دیکە رەوانەی ھەریمی کوردستان دەکات.
د.بریار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دوای ھەوڵەکانیان حکومەتی عێراق دەرمان و پێداویستی بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشکی ھەوکردنی مێشکی بۆ سلێمانی دابین کردوە، لە چەند رۆژی داھاتووشدا بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی وەریدەگرێت.
وتیشی، لە ڕابردوودا سەردانی نەخۆشخانەی شار و بەشێکی تری نەخۆشخانەکانی سنووری پارێزگایی سلێمانییان کردوە و داواکارییەکانیان لێوەرگرتوون، دواتر سەردانی وەزیری تەندروستی عێراقی کردوە و توانیوانە رەزامەندی بۆ وەرگرتنی دەرمان و پێداویستی پزیشیکی بەدەست بھێنن.
د.بریار رەشید دەڵێت، بەشێکی زیادەشیان لە دەرمان و پێداویستی پزیشکی و بەشە پێویستی چارەسەرەکـانی تایبەت بەنەخۆشی ھەوکردنی مێشکی منداڵان و لیستێکی تایبەت بە نەخۆشخانە راوێژکارییەکانیان مسۆگەر کردووە.
چۆ كیجۆنگ، كونسوڵی گشتی كۆماری كۆریا ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاند، "خۆشحاڵم بە پێشوازیكردن لە كۆبوونەوەی سەرۆكوەزیران بەڕێز مەسروور بارزانی و جێگری سەرۆكوەزیران بەڕێز قوباد تاڵەبانی كە لە رێكەوتی 8ـی ئایاری 2023 ئەنجامدرا."
دەشڵێت، بە دڵنیاییەوە ئەم کۆبوونەوەیە دەستپێکێكی باش دەبێت لە هێنانە ئارای چارەسەری بنیاتنەر بۆ زۆرێک لە پرسە هەڵپەسێردراوەکان.
كونسوڵی گشتی كۆماری كۆریا راشیگەیاند، "لە دڵەوە ئاواتەخوازم کە ئەم گەرم و گوڕییە باشە بەردەوامبێت و ڕێوشوێنی بەرهەمدار لە ڕێگەی گفتوگۆوە دابنرێت."
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێم لەگەڵ تیمی ھەرێمی کوردستان بۆ روبەڕوبوونەوەی مەترسییە داراییەکان و بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر کە لە نوێنەری وەزارەتی ناوخۆ و ١٥ دامەزراوەی ھەرێمی کوردستان پێکھاتوون کۆبووەوە.
وەزیری ناوخۆ لەو کۆبوونەوەیەدا باسی لە ھەوڵەکانی حکومەت و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی ھەرێمی کوردستان کرد کە لە چوارچێوەی سیاسەتێکی رووندا چەندین ساڵە شەڕی تیرۆر و سەرچاوەکانی داھات و پارەدارکردنی دەکەن و لە بوارەکانی نەھێشتنی دەرفەت بۆ سپیکردنەوەی پارەش ھەنگاوی زۆر باش نراون.
ھەروەھا تیمی ھەرێمی کوردستانی راسپارد کە ھەموو ھەماھەنگییەک لە گەڵ تیمی فیدراڵی بکەن و ئەو راسپاردانەی پێویستن لە ھەرێمی کوردستان جێبەجێبکرێن، ھەروەھا باسی لە پڕۆژەیاسای ھەرێمی کوردستان کرد بۆ جێبەجێکردنی یاسای فیدراڵی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر، کە لە ئەنجومەنی وەزیران پەسەندکراوە و بۆ دەرچوواندنی رەوانەی پارلەمانی کوردستان کراوە.
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بەهاوكاری نەهێشتنی تاوانی هەولێر تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردووە.
هاوڵاتییەک، کە پارە و ئاڵتونی لێدزراوە، سکاڵای لەسەر تۆمەتبارەکە تۆمارکردووە.
تۆمەتبارەکە کوردە و تەمەنی 25 ساڵە، پۆلیس دەڵێت دانی بەتاوانەكەیدا ناوە و بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی 443 راگیراوە.
لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەکەدا، دەستگیراوە بەسەر بڕی 300 ملیۆن دینار و بڕێك ئاڵتون و "چەند پارچە كەرەسەتەیەكی گرانبەهادا،" پۆلیسی سلێمانی وا دەڵێت.
سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، توانی رەزامەندی "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیرانی عێراق و بانکی ناوەندی عێراق وەربگرێت و حاجیانی ھەرێمی کوردستانیش ھاوشێوەی حاجیانی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق، ١٠٠ دۆلاریان بە نرخی ١٣٢ ھەزار دینار بۆ دەگۆڕدرێتەوە.
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە پێشتر عێراق بڕیاریدابوو بە نرخی بانکی ناوەندی ١٠٠ دۆلار بە ١٣٢ ھەزار دینار بۆ حاجیان عێراق ئەژماربکرێت، بەڵام بڕیارەکە حاجیانی ھەرێمی نەدەگرتەوە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو کە چاودێری رەوشی مافەکانی مرۆڤ لە رۆژھەڵاتی کوردستان دەکات، بڵاویکردەوە، دوو چالاکوانی کورد لە سنە بەناوەکانی عیباد حەبیبی و موسلیم سەعیدپوور لەلایەن دادگای شۆڕشی سنەوە سزای ساڵێک زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنراوە.
ئەوەشی خستووەتەڕو، ئەو دوو چالاکوانە تۆمەتبارکراون بە ئامادەکاری بۆ ڕێوڕەسمی نەورۆز، سزاکەشیان لە ساڵێک بۆ سێ ساڵ ھەڵپەسێردراوە.
ئەحمەد تورک لە قسەکانیدا باسی لەوەکرد، ئەوان خۆیان ڕادەستی ئەو سیاسەتەی دەسەڵاتدارانی تورکیا ناکەن و تا کۆتایی شەڕ دەکەن، سەڵاحەدین دەمیرتاش، گوڵتەن کشاناک، سەباحەت تونجەل، فیگەن یوکسەکداغ و چەندین ھاوڕێی دیکە لە زیندانەکاندان، ھەموو ئەوانە لە ئەنجامی ئەو سیاسەتە ڕوودەدەن و دەیانەوێت کورد چاوترسێن بکەن.
دەشڵێت: دەسەڵاتی سیاسی بە ڕەتکردنەوەی زمان و ناسنامەی کورد دەیەوێت درێژە بە حوکمڕانی خۆی بدات، بەڵام تورکەکان دەڵێن: پارتی داد و گەشەپێدان ئاکپارتی لە دەسەڵات دووردەخەنەوە و دەست بە پڕۆسەی دیموکراسی دەکەن.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەرزاییەکانی گوندی گوھەرزێیان لە خۆرھەڵاتی قەزای ئامێدی لە سنوری پارێزگای دھۆک بۆردومانکرد.
وتیشی، بەھۆی بۆردومانەکەوە ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو دانیشتووانی ناوچەکە دروستبووە، بەتایبەت لەلای دانیشتووانی گوندەکانی نھێلی.
بۆردومانەکەی تورکیا لەکاتێکدایە کە ماوەی چەند رۆژێکە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوبەناو بۆردومانی زنجیرە چیاکانی مەتینا و گارە لە سنوری قەزای ئامێدی دەکەن.
ئاوات جەناب نوری لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ دکتۆر تۆرکیلد بیوگ بەرپرسی نوسینگەی پەیوەندیەکانی یەکێتی ئەوروپا لە ھەرێم رایگەیاند، بنەمای ڕێککەوتنەکەی ھەرێم و بەغداد لەسەر نەوت دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق و لەگەڵ چوارچێوەی ھەماھەنگی چەند خاڵێکیان بۆ ئیدارەدانی دۆسیەی نەوتی ھەرێم چەسپاندووە.
ڕاشیگەیاند، لەم قۆناغەدا ئەولەویاتی ھەرێم جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی ھەرێم و بەغدایە وەک خۆی و لەو چوارچێوەیەشدا ھەرێمی کوردستان ھەموو داواکارییەکانی جێبەجێکردووەو چاوەڕێی عێراق و تورکیان بۆ دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم و چارەسەرکردنی ئەو کێشە سیاسی و تەکنیکیانەی لەبەردەم پرۆسەکەدا ماون.
ئاوات جەناب نوری ئاماژەی بەوەشکرد، وەک وەزارەتی دارایی کاری جدیان ھەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی داھات بووە لە ڕێی گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ و بوژانەوەی بەرھەمی ناوخۆو بەھێزکردنی ژێرخانی ئابووری تا ھەرێم تەنھا پشت بە داھاتی نەوت نەبەستێت، لەو چوارچێوەیەشدا لەبواری ئاسایشی خۆراک ھەنگاوی باش نراوە و بەدیجیتاڵکردنی کاروباری دامودەزگاکانی حکومەت دەستیپێکردووەو دەرئەنجامی باشی بەدەستھێناوە.
جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە كوردسات نیوزی راگەیاند، لەكۆبوونەوەی شەوی رابردودا لیژنەكەیان میوانداری تەیف سامی، وەزیری دارایی كردووە و پێی راگەیاندون كە بەغداد قەرەبووی بودجەی راگرتنی نەوتی هەرێمی كوردستان دەكاتەوە.
وتیشی، وەزیری دارایی ئاماژەی بەوەدا كە بەغداد هۆكارە بۆ راگرتنی نەوتی هەرێم لە كۆتایی مانگی ئازارەوە، بۆیە بەرپرسیاریەتی دارایی بڕیارەكەش هەڵدەگرێت و قەرەبووی راگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهانی توركیا دەكاتەوە.
د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە کۆبوونەوەی شەوی رابردووی لیژنەی دارایی لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، لەبارەی چارەنووسی دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان و ھەڵگرانی بڕوانامەی باڵای ماستەر و دکتۆرا لە ھەرێم کە ژمارەیان زیاتر لە ١٠ ھەزار کەسە، پرسیاری لێکردووە.
راشیگەیاندووە، وەزیری دارایی عێراق وەڵامی ئەو پرسیارەی داوەتەوە و دڵنیایی داوە لەوەی کە تەرخانکراوی تایبەت بە مووچەی دامەزارندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێم و ھەڵگرانی بڕوانامەی باڵا لە بودجەی گشتی عێراق جێگیرکراوە و لەسەر پشکی ھەرێمی کوردستان ئەژمارکراوە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر و بەریوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوکردووە، دوای رووداوی ھەڵکوتانە سەر و دزیکردن لە ژنێکی بەساڵاچوو لە ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی گوڵان لە شاری ھەولێر لەچەند رۆژی رابردوو، تیمەکانیان دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوە و بە دواداچوون، پاشان تواندرا سەرەداوی تاوانەکە بە دەستبخەین.
ئاشکراشیانکرد، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆلینەوە ھەر سێ تۆمەتباری رووداوەکە بە ھاوبەشی ھێزە ئەمنییەکان دەستگیربکرێن و رێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان گیرایەبەر و دەردرێنە دادگا.
ئەمڕۆش ٧ی ئایاری ٢٠٢٣ رەفعەت عەبدوڵا بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پێشوازی کرد لە وەفدێکی حزبی سۆسیال دیموکراتی سوید، کە پێکھاتبوون لە تۆرگنی لارشۆن سەرۆکی ئەنجومەنی ھەرێمی ئۆریبروو و کارینائۆسکارشۆن راھێنەری نێودەوڵەتی و فەرھەنگ شێخ محمد ئەندامی ئەنجومەنی ئۆریبروو و ھێلان سندی سەرپەرشتیاری پرۆژەکە لە سلێمانی .
لە دیدارێکدا کە لەبارەگای مەکتەبی سیاسی بەرێوەچوو، وەفدی میوان گرنگی ئەم پرۆژە پێنج ساڵیەیان خستەڕوو، کە بۆ پێگەیاندنی کادر و برەودانی زیاترە بە توانا ئایدۆلۆژیەکانی سەرکردەو کلتور وفەرھەنگ ومامەڵە کردنی ئەندام، کادر، لێپرسراو و سەرکردە لەگەڵ یەکتریدا لە ناوخۆی حزب .
ھەر لەودیدارەدا راھێنەرانی پرۆژە خولەکە ئاماژەیاندا بەوەی کە بایەخ بە بنەما سەرەکییەکانی گەیاندنی دید و پەیامی سیاسی لە بانگەشەی ھەڵبژاردندا بە کۆمەڵانی خەڵک دراوە و ، بۆئەم تەوەرەش پشت بە شێوازی (بانگەشەی ھەڵبژاردنی باراک ئۆباما) بەستراوە.
وەفدی میوان ھەڵسەنگاندنێکی ئەرێنیان بۆ ئەو سێ رۆژەی دەستپێکردنی پرۆژە خولەکە بە ھەڤاڵ بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی گەیاند کە وێرای رەخساندنی شوێنی گونجاو بەگشت کەرەستەیەکەوە ،لە ڕووی چەندایەتی و چۆنایەتی بەشداریکردنی فێرخوازانیشەوە رەچاوی رەگەز، تەمەن، پلە، لێپرسراوێتی حزبی،ئاستی کۆمەلایەتی ، ئاستی زانستی کرابوو ھەموانیش وەک یەک پەرۆش وپابەندی کاتەکانی بەرێوە چونی خولەکان بوون و لە تاقیکردنەوەکانیشدا سەرکەوتوو بوون .
پاشان رەفعەت عەبدوڵا سوپاسی وەفدی میوان وسەرپەرشتیارانی ئەم پرۆژە گرنگەی کرد و وتی سەرکەوتنی ھەنگاوی یەکەمی پڕۆژەکە بەرھەمی پەیوەندی دێرینی نێوان ھەردوو لایە وەک دوو حزبی سۆسیال دیموکرات ،بۆیە پڕۆژەکە ھەنگاوەکانی تریشی بە سەرکەوتویی دەبڕێت .
بەگوێرەی زانیارییەكانی كوردسات نیوز، وەلی باقی عەبدوڵا، بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر بە وەكالەت كە هاوكات بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەكەیە، كەسێكی دەستگیركردووە كە فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە.
بڕیارە ئەمڕۆ كەسێكی دیكە بەناوی شیروان جەلال بكرێت بە بەڕێوەبەری ناحیەی هەریر، لەسەر رووداوەكەش لایەنە پەیوەنیدارەكان تا ئێستا هیچ رونكردنەوەیەكیان نەداوە