دوای زیاتر لە ساڵێک حەوت حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری ووھانی چین تۆمارکرا، بۆ ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی ئامارەکان و دەستنیشانکردنی ئاستی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەش، بە بڕیاری دەسەڵاتدارانی شارەکە، دانیشتووانی ووھان کە ژمارەیان ١١ ملیۆن کەسە، پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان لە ماوەیەکی کورتدا بۆ دەکرێت.
کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠١٩، بۆ یەکەمجار ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری ووھانی چینەوە دەرکەوت، دواتریش ڤایرۆسەکە بە جیھاندا بڵاوبووەوە و تا ئێستاش نزیکەی ٢٠٠ ملیۆن کەس تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون.
سەنتەرەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسانەی دوو ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و تووشی کۆرۆنا بوون، تەنھا ٠.٠٠٤٪یان لە نەخۆشخانە خەوێنراون و تەنھا لە ٠.٠٠١٪ کەسیان گیانی لە دەستداوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە تا ئێستا لە ئەمریکا ١٦٣ ملیۆن کەس ھەردوو ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.
"ئورسولا ڤون دیرلاین" لە تویتێکدا نوسیوویەتی ٦٠٪ی ھاووڵاتیانی ئەوروپا ھەردوو دۆزی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و جەختی کردەوە لەوەی وەرگرتنی ڤاکسین ھۆکار دەبێت بۆ پاراستنیان لە تووشبوون بە کۆرۆنا و جۆرە نوێیەکانی. داواشی کردووە ھاووڵاتیان زیاتر ھۆشیار بن و ڕێکارەکانی تەندروستی جێبەجێ بکەن.
لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بەھۆی بڵاوبوونەوەی جۆری "دەلتا"، ژمارەی تووشبوون زیادی کردووەتەوە و چەندین ڕێکاری نوێ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی، ڕاگەیەندراونەتەوە.
(تیدرۆس ئەدھانۆم) بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیھان ڕایگەیاند، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جۆری دەلتا بە شێوەیەکی زۆر خێرا لە چەند وڵاتێکی ئەفریقا تەشەنەیکردووە و بەراورد بە ھەفتەی ڕابردوو ئامارەکان بە ڕێژەی ٨٠٪ زیادیان کردووە.
وتیشی، ھەفتەی ڕابردوو لە جیھاندا زیاتر لە چوار ملیۆن حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، نیگەرانی خۆشی نیشاندا، لە زۆرێک لە وڵاتانی ئەفریقا ڕێژەی پشکنین بۆ ڤایرۆسەکە بۆ ٢٪ دابەزیوە.
ھۆشداریشیدا ئەگەر کۆرۆنا بەم شێوە خێرایە تەشەنە بکات، بەرنامەکەی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی بۆ کوتانی ٤٠٪ی جیھان تا کۆتایی ئەمساڵ شکستدەھێنێت.
بە پێی نوێترین ڕاپۆرتی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی، ھۆکاری زۆربوونی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە جیھاندا، بەھۆی جۆرە نوێیەکەیەوە کە زۆر بە خێرایی بڵاودەبێتەوە و ٨ ناوچەی تری گرتووەتەوە و تا ئێستا لە ١٣٢ وڵات و ناوچەی جیھان بڵاوبووەتەوە، لە کاتێکدا ھەفتەی پێشوو لە ١٢٤ وڵات و ناوچە تۆمارکرابوو.
"دۆمینیک ڕاب" وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند، ڤاکسین بۆ ٧٠٪ی دانیشتوانی وڵاتەکەی بەکارھێنراوە، بەڵام دڵنیا نین لە پارێزراویان تا ھەموو جیھان ڕزگاری نەبێت لە کۆرۆنا، ھەر بۆیە ٩ ملیۆن ژەمە ڤاکسینی ئەسترازینیکا دەنێرن بۆ ژمارەیەک لە وڵاتە ھەژارەکان کە لە نێویاندا، ئیندۆنیزیا و جامایکا و کینیا و لاوس و ڤێتنام و کەمبۆدیا ھەن.
ئۆرسۆلا ڤۆندێر لاین سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ڕایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا جگە لەو ئەرکە ناوخۆییانەی لەسەر شانیەتی، ھاوکاریکردنی وڵاتانی جیھانیشی لە ئەستۆ گرتووە بە تایبەتی وڵاتانی ھەژار و کەمدەرامەت و ئەو وڵاتانەی بە دەست قەیرانی ئابوری و سیاسی و ئەمنییەوە دەناڵێنن.
وتیشی، یەکێتی ئەوروپا بەڵینی داوە لە ماوەی چەند مانگی داھاتوودا و پێش کۆتایھاتنی ئەمساڵ، زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن ژەمی ڤاکسین بۆ وڵاتانی ھەژار دابین بکات.
"ھەیسەم عەبیدی" بەڕێوەبەری تەندروستی لە وەزارەتەکە ڕایگەیاند، لە ماوەی ڕابردوودا تای خوێن بەربوون لە عێراق بڵاوبووەتەوە و ٨ تووشبوو و ٣ حاڵەتی گیان لە دەستدان لە ٢ ھەفتەدا تۆمارکراوە کە لە "بەغداد و زیقار" بوون، چەند حاڵەتێکی گومانلێکراویش لە "ئەنبار" ھەیە.
لای خۆشیەوە، "بێگەرد تاڵەبانی" وەزیری کشتوکاڵی ھەرێم بڵاویکردەوە، چەند ڕێنماییەکی بۆ کاتی قوربانی کردن بڵاوکردووەتەوە، ئەو ئاژەڵەی سەردەبڕێت دەبێت تەندروست بێت و پشکنینی پێش و دوای سەربڕینی بۆ بکرێت، ھۆشداریشیدا لە سەربڕینی ئاژەڵ لەناو کۆڵانەکان کە ھۆکارێکە بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە.
بە پێی پسپۆڕانی تەندروستی و ڤێتێنەری، تای خوێن بەربوون نەخۆشییەکی گوازراوەیە و ڕێژەی گیان لە دەستدان دەگاتە ٦٠٪ و خوێن بەربوون و چەندین نیشانەی توندی تری ھەیە.
لە ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی تونسدا ھاتووە، ٦ ھەزار و ٧٨٧ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و ئەم ڕێژە بەرزە ترسی لای ھاوڵاتیانی ئەو وڵاتە دروستکردووە، چونکە حکومەت ڕایگەیاندووە، توانای کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسەکەیان لە دەستداوە و سیستمی تەندروستی داڕووخاوە.
تا ئێستا لە تونس ٥٣٠ ھەزار حاڵەتی تووشبوون بە کۆۆرنا تۆمار کراوە و لەو ژمارەیەش ١٧ ھەزار و ٢٠٠ کەس گیانیان لە دەستداوە، ڕێکخراوی تەندروستی جیھانیش دەڵێت تونس یەکەم وڵاتی ئەفریقی و عەرەبییە ڕۆژانە زۆرترین حاڵەت تۆمار بکات.