تەندروستی

بە پێی ئامارێک کە لەلایەن ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرزەوە بڵاوکراوەتەوە، تا ئێستا زیاتر لە ٢٣٧ ملیۆن کەس لە جیھاندا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون، بەڵام ئەو ژمارەیە تەنھا رێژەی لەسەدا ٣ی دانیشتوانی جیھان پێکدەھێنێت، ھەر بەپێی ئەو ئامارە تا ئێستا زیاتر لە ٥ ملیۆن و ٥٢ ھەزار توشبوی ڤایرۆسەکە لەسەر ئاستی جیھان گیانیان لەدەستداوە، ئەوەش رێژەی لە سەدا ٢ پۆینت یەکی توشبوانی کۆرۆنایە.
ڤایرۆسی کۆرۆنا تا ئێستا لە ٢١٠ وڵاتی جیھاندا بڵاوبۆتەوە و  ئەمریکا لە رووی زۆریی ئامارەکانەوە لە پلەی یەکەمدایە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە ئەکادیمیای زانستە پزیشکییەکان ئامادەی کردووە، چاوەڕوان دەکرێت ئەمساڵ ١٥ بۆ ٦٠ ھەزار کەس لە بەریتانیا بە ھەڵامەت گیان لەدەستبدەن.
توێژەرانی لێکۆڵینەوەکە ئاماژەیان بەوە کردووە، بەھۆی مانەوەی بەریتانییەکان لە ماڵەوە لە کاتی کەرەنتیندا، بەرگری لەشیان دابەزیوە و ئەمەش وا دەکات رێژەی گیانلەدەستدان بە ھەڵامەت لە زستانی ئەمساڵ بەرزببێتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە ساڵی رابردوو لە بەریتانیا ١١ ھەزار کەس بە ھەڵامەت گیانیان لەدەستدابوو، توێژەرانیش داوا لە خەڵک دەکەن ڤاکسینی ھەڵامەت وەربگرن.
ناوەندەکانی پاراستن و کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکانیش لە ئەمریکا دەڵێن چاوەڕوان دەکرێت رێژەی گیانلەدەستدان بە ھەڵامەت لەم زستانە بەرزببێتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
د. ئیبراھیم شەکیبا سەرۆکی ناوەندی تەندروستی پارێزگای کرماشان راگەیاندووە، بەپێی بڕیاری لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە کرماشان، سەرجەم کارمەندانی حکومەت بەمەرجی کوتانی لانیکەم یەک ژەم ڤاکسین دەتوانن بچنە سەر کارەکانیان و لە رۆژی شەممەوە ھەر کارمەندێک، کارتی ڤاکسینی نەبێت، ناتوانێت بچێتە سەر کارەکەی و بە نەھاتوو بۆی ھەژمار دەکرێت.
 ئاماژەی بەوەشکرد، زۆربەی ئەو کەسانەی لە کرماشان بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، ئەو کەسانەن کە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە و ئەوەش ھۆشدارییەکی جدییە بۆ ئەو کەسانەوەی تاوەکو ئێستا خۆیان نەکوتاوە، تائێستاش زیاتر لە ٢٥٠٠ کەس لە کرماشان بەکۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، بەراورد بە هەفتەی رابردوو، لەم هەفتەیەدا بە شێوەیەكی گشتی ئامارەكانی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا بە رێژەی لە سەدا 9 كەمیكردووە و گیانلەدەستدانیش بە رێژەی لە  سەدا 7 دابەزیوە، ئاشكرشیكردووە، كەمبوونەوەی ئامارەكانی توشبوون لە وڵاتانی خۆرهەڵاتی ئاسیا گەیشتووەتە 22%، بەڵام لە وڵاتانی ئەمریكای باشور لە نێوان لەسەدا چوار بۆ حەوتە.  
رێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كۆرۆنای گۆڕاو لە جۆری دەلتا لە 90%ی جیهانی گرتۆتەوە و بەراورد بە جۆرەكانی تری كۆرۆناش خێراتر بڵاودەبێتەوە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە چوارچێوەی ھەوڵەکانیدا بۆ ھاوکاریکردنی عێراقییەکان، ئەمریکا ٥٠٠ ھەزار ژەمە ڤاکسینی فایزەری گەیاندۆتە عێراق   بە وتەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگاداریش ، بریارە لە داھاتوودا ئەمریکا ٥٠٠ ملیۆن ژەمە ڤاکسینی کۆمپانیای فایزەر، بەسەر وڵاتانی جیھاندا دابەش بکات ، بەو شێوەیەش بڕی ئەو ڤاکسینانەی تا ئێستا ئەمریکا وەک ھاوکاری لە رێی پرۆگرامی دابەشکردنی ڤاکسینەکانەوە  گەیاندویەتیە وڵاتان ، دەگاتە ١ ملیار ژەمە ڤاکسین .


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی بڵاویکردەوە، لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا ٤٥٠ ھەزار کەس لە جیھاندا تووشی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە ٧ ھەزار تووشبووش گیانیان لە دەستداوە، بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانیش پێشبینی دەکات تا کۆتایی ئەمساڵ ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە جیھاندا ٣٠٠ ملیۆن تێبپەڕێنێت.


ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە جیھاندا ٢٢٨ ملیۆنی تێپەڕاندووە و زیاتر لە ٤ ملیۆن و ٦٠٠ ھەزار تووشبووی ڤایرۆسەکەش گیانیان لە دەستداوە، ئەمریکاش لە ڕووی ئاماری تووشبووانی کۆرۆناوە لە پلەی یەکەمدایە و تا ئێستا ٦٧٥ ھەزار ئەمریکی بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە، بەو شێوەیەش کۆرۆنا بووەتە کوشندەترین ڤایرۆس لە مێژووی ئەمریکادا و ژمارەی قوربانیانی ئەنفلۆنزای ئیسپانی تێپەڕاندووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاویکردەوە، کۆشکی سپی بڕیاریداوە دەیان ملیۆن دۆز ڤاکسین لە کۆمپانیای فایزەر بکڕێت و وەک ھاوکاری پێشکەشی ژمارەیەک لە وڵاتانی جیھانی بکات.


ڕۆژنامەکە لە زاری دوو سەرچاوەی ئاگادار بڵاویکردووەتەوە، ئەو ڕێککەوتنە لە کاتی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ساڵانەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجام دەدرێت کە بڕیارە ڕۆژی سێشەممە لە نیۆیۆرک دەستپێبکات.


تا ئێستا وردەکاری ڕێککەوتنەکە ئاشکرا نەکراوە و کۆشکی سپی و کۆمپانیای فایزەر ھیچ زانیارییەکان لەو بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی لێکۆڵینەوەیەکی ناوەندی ئەمریکی بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییەکان و خۆپارێزی، ڤاکسینی مۆدێرنا لە ڤاکسینی فایزەر زیاتر بەرگرییەکەی دەمێنێتەوە و بۆ ماوەیەکی درێژتر و کاریگەرتر دەتوانێت لە جەستەی مرۆڤدا بمێنێتەوە.


لێکۆڵینەوەکە کە لەسەر ٣ ھەزار و ٦٨٩ کەس کراوە، ئەوەی دەرخستووە ڤاکسینی مۆدێرنا بەرگرییەکەی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوامە، بەڵام توانای بەرگری فایزەر دژی ڤایرۆسەکە بە پێی تێپەڕینی کات کەمی کردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەمساڵدا، ٥١ ھەزار و ٢٨١ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە و کۆی گشتی گیان لە دەستدانیش بە ڤایرۆسەکە لە ١٣٠ ھەزار کەس نزیک دەبێتەوە.


نەدیم زەھاوی وەزیری ڤاکسینەکانی بەریتانیا، لە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەی، پشتیوانی لە بڕیاری وڵاتەکەی بۆ بەکارھێنانی یەک دۆزی ڤاکسینی فایزەر بۆ منداڵانی تەمەن ١٢ بۆ ١٥ ساڵ کرد.

 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پیتەر ساندز بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سندوقی جیھانیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئایدز و سیل و مەلاریا ڕایگەیاندووە، ئەگەر ڕەوشەکە وەک ئێستا بەردەوام بێت و بەھۆی کۆرۆناوە سیستمی چاودێری تەندروستی لە وڵاتە ھەژارەکاندا پشتگوێبخرێت، ئەوا ئامارەکانی گیان لە دەستدان بە "ئایدز و سیل" ئامارەکانی کۆرۆنا تێدەپەرێنێت و دوور نیە سەدان ھەزار کەس بە نەخۆشی سیل گیان لە دەست بدەن.


ھەروەھا ڕایگەیاندووە، بەراورد بە ساڵی ٢٠١٩ ، لە ٢٠٢٠دا یەک ملیۆن کەس لە چارەسەری نەخۆشی سیل بێ بەش بوون، ئەمەش کاریگەریەکی مەترسیداری دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ڕایگەیاند، چاودێری گۆڕاوێکی تری کۆرۆنا دەکەن کە بۆ یەکەمین جار لە مانگی کانونی دووەمی ڕابردوو لە وڵاتی "کۆڵۆمبیا" سەریھەڵداوە و ناوی "مو"ی لێنراوە، ئەو جۆرە نوێیەش چەندین بازدانی تێدایە کە ڕەنگە بەرگری لە دژی ڤاکسینەکان بکات.


ڕاشیگەیاندووە، دەبێت توێژینەوەی زیاتر سەبارەت بە چۆنیەتی بڵاوبوونەوەی و مەترسییەکانی و ڕێکارەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو جۆرە بکەن.


بە پێی تەندروستی جیھانی، تا ئێستا چوار جۆری کۆرۆنای گۆڕاو ھەن کە جێی نیگەرانین، لە نێویاندا کۆرۆنای "ئەلفا" کە لە ١٩٣ دەوڵەت بڵاوبووەتەوە، ھەروەھا "دەلتا" لە ١٧٣ وڵات بڵاوبووەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
کۆمپانیای گشتی بە بازاڕکردنی دەرمان و پێداویستیە پزیشکییەکان کە سەر بە وەزارەتی تەندروستی عێراقە ، لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد ، کاروانێکی تری ڤاکسینی کۆرۆنای کۆمپانیای فایزەر بە بڕی ٤٣٠ ھەزار دۆز گەیشتۆتە عێراق و بەسەر سەرجەم ناوەندەکانی بەکارھێنانی ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنادا لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا دابەشکراوە .
لە ماوەی رابردوودا ملیۆنان دۆز لە ڤاکسینەکانی فایزەر و ئەسترازینیکا و سینۆفارم گەیشتونەتە عێراق و تا ئێستاش زیاتر لە ٣ ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار ھاوڵاتی ڤاکسینیان وەرگرتوە .



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، چین ئەو زانیارییە گرنگانەی لە تیمەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی شاردووەتەوە کە گرنگ بوون بۆ تێگەیشتن لە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و تا ئێستاش بەیجین ئامادەی پێشکەشکردنی زانیارییەکان نییە.


ھەواڵگری ئەمریکاش سەرەڕای بەردەوامی گومانەکانی لە بارەی سەرچاوەی کۆرۆنا ڕایگەیاندووە، دڵنیابوونەتەوە کە ڤایرۆسەکە بۆ بەکارھێنانی وەک چەکێکی بایۆلۆژی دروست نەکراوە.


کونسوڵخانەی چینیش لە نیویۆرک قسەکانی جۆو بایدن و ھەواڵگری ئەمریکای ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمریکا لە بە سیاسیکردنی کۆرۆنا و سەرچاوەکەی بەردەوامە، لە کاتێکدا ئەم بابەتە زانستییە و ھیچ زانیارییەکیشیان نەشاردووەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
توێژەرانی زانکۆی "دوک" ئەمریکی تەئکیدیان کردۆتەوە لەوەی، لە ماوەی ٦٠ ساڵی داھاتوودا رەنگە پەتایەکی تر کە مەترسییەکانی ھێندەی کۆرۆنا بێت، روبەڕووی مرۆڤایەتی ببێتەوە و کۆرۆنا دوایین نەخۆشی گواستراوە و کوشندە نابێت.
بە وتەی ئەو توێژەرەوانە، ئەو کەسانەی لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٠ن، زیاتر ئەگەری ئەوەیان لەسەرە کە روبەڕووی ڤایرۆسێکی تر ببنەوە، بە شێوەیەک لەدایکبووانی ئەو ساڵانە بەڕێژەی ٣٨% ئەگەری ئەوەیان ھەیە کە روبەڕووی پەتایەکی تری گوازراوە ببن بۆ مرۆڤ، ئەگەری بڵاوبوونەوەی پەتای ھاوشێوەی کۆرۆناش لە ھەر ساڵێکدا ٢%ە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەندراوێکدا چەند مەرجێکی بۆ ژنانی دووگیان داناوە لە بەکارھێنانی ڤاکسین و رایگەیاندووە، پێویستە جۆری ڤاکسینەکە "فایزەر" بێت و لە دوای ٤ مانگی دوو گیانییەوە بەکاریبھێنن، ماوەی نێوان ھەردوو دۆزەکەش ٢ ھەفتە بێت، تەندروستی عێراق دەشڵێت پێویستە وەرگرتنی ڤاکسین بە رەزامەندی و بە سەرپەرشتی پزیشکەکان بێت، دوای ئەنجامدانی پشکنینی پێویست. 
کۆی گشتی توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق یەک ملیۆن و ٨٤٧ ھەزار کەسی تێپەڕاندووە و رێژەی چاکبوونەوەش سەروو ٩١%ە. 



 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی و زانکۆی "ئیمپێریاڵ کۆلێج"ی لەندەن لە توێژینەوەیەکی ھاوبەشدا ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە کە نەخۆشی پەستانی خوێن دەکرێت لە ڕێی چاودێریکردنەوە بە زوویی ئاشکرا بکرێت و لە ڕێی دەرمانی ھەرزانەوە چارەسەر بکرێت، بەڵام ئەوەی جێی نیگەرانییە ئەوەیە کە نیوەی تووشبووان ھیچ لە بارەی حاڵەتی خۆیان نازانن و چارەسەر وەرناگرن، ئەمەش ڕووبەڕووی مەترسییان دەکاتەوە.


بە پێی داتاکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانیی، نزیکەی ١ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن کەس بە دەست ئەو نەخۆشیەوە دەناڵێنن و ملیۆنان کەسیش بەھۆیەوە ساڵانە گیان لە دەست دەدەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...678910...15