ھەرچەندە سەرەتای ئەم ھەفتەیە لە سکۆتلەندا و وێڵز و ئێرلەندای باکور، ڕێکاری نوێ بەسەر چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان و سنووردارکردنی گردبوونەوەی ھاووڵاتیان جێبەجێ کرا، بەڵام ساجد جاوید وەزیری تەندروستیی بەریتانیا ڕایگەیاند، ھەمان ئەو ڕێکارانە لە ئینگلتەرا جێبەجێ ناکرێت، بەڵکو چاودێری ئامارەکانی تایبەت بە کۆرۆنای ئۆمیکرۆن دەکەن و ھیچ ڕێکاری نوێ بێ دیراسە جێبەجێ ناکەن.
ئەوە لە کاتێکدایە ئامارەکانی کۆرۆنا بە تایبەت تووشبوون بە جۆری ئۆمیکرۆن لە بەریتانیا زیادیانکردووە، تەنھا لە سێ ڕۆژدا ٣٢٠ ھەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون، ژمارەی تووشبووانیش ١٢ ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە.
تەندروستی جیھانی لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، ھەواگۆڕێکی ژور و شوێنی کارکردن، باشترین ڕێوشوێنە بۆ کەمکردنەوەی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن.
جەختیشیکردووەتەوە، نەبوونی ھەواگۆڕێکی و داخستنی ژور و شوێنی کارکردن بۆ ماوەی دووردرێژ، کاریگەریی بەرچاوی ھەیە لەسەر بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا بە گشتی و جۆری ئۆمیکرۆن بە تایبەتی.
ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ئاماژەی بەوەشکردووە، رێگەدان بە ھاتنە ناوەوەی ھەوای پاک بۆ ژوورەوە و گۆڕینی کەشی شوێنەکە، بایەخێکی گرنگی ھەیە لەسەر تەندروستی، کە دەتوانرێت لە ڕێگەی بەکارھێنانی فلتەری ھەوا و پانکەی تایبەت ئەو کارە ئەنجام بدرێت.
وەزیری تەندروستی تورکیا رایگەیاند، کۆرۆنای گۆڕاو لە جۆری "ئۆمیکرۆن" لە شارە قەرەباڵغەکان بڵاوبۆتەوە و لە ئێستادا ١٠٪ی توشبووانی کۆرۆنا لەو جۆرە نوێیەن، داواشی لەو کەسانە کرد کە ٣ مانگ بەسەر ڤاکسین کردنیان تێپەڕیوە، دۆزی سێیەم وەربگرن و رێکارەکانی خۆپارێزی بگرنەبەر.
وەزیری تەندروستی تورکیا دڵنیایشیدا لەوەی ئۆمیکرۆن نابێتە ھۆی زیادبوونی حاڵەتە مەترسیدارەکان لە نەخۆشخانە و ھەمان رێکاری خۆپارێزی بۆ ئەو جۆرە دەگیرێتە بەر. لە ١٢ی ئەم مانگە تورکیا یەکەم ٦ حاڵەتی توشبوونی کۆرۆنا لە جۆری ئۆمیکرۆن" تۆمارکرا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ساڵانە لە ھەر ١٠ کەس لە جیھاندا کەسێک بەھۆی ژەھراویبوون بە خۆراک نەخۆش دەکەوێت.
ڕاپۆرتەکە ئاشکرای کردووە، ژمارەی ئەو کەسانەی ساڵانە بەھۆی ژەھراویبوون بە خۆراکەوە گیان لەدەستدەدەن دەگاتە ٣٣ ملیۆن کەس، ئەوەش ژمارەیەکە جێگەی دوودڵییەکی گەورەیە.
ھۆکارەکانی ژەھراویبوون زۆرن، دیاترینیان بایەخ نەدان بە پاک و خاوێنی لە کاتی ئامادەکردنی خۆراک و بەسەرچوونی ماوەی بەکارھێنانی خۆراکەکان و خراپ ھەڵگرتن و کۆگاکردن و پێشەشکردنی بۆ کڕیار، تەنانەت ھەندێک جار لە ماڵەوەش ژەھراویبوون ڕوو دەدات، ئەگەر زۆر ئاگاداری ڕەوشی پاک و خاوێنی نەکرێت.
بەگوێرەی سەنتەری ئەمریکا بۆ چاودێرکردنی نەخۆشییەکان و خۆپارێزی، لەو ھەڵانەی کە دەبنە ھۆی ژەھراویبوون، کەسێک خۆراکێک دەخوات گونجاو نییە لەگەڵ ڕەوشی تەندروستیدا، وەک ئەو کەسانەی کە کێشەی دەزگای ھەرسیان ھەیە، یان منداڵێک کە ھێشتا لە خوار تەمەنی پێنج ساڵییەوەیە.
ناوەندە تەندروستییەکان ئامۆژگاری کەسەکان دەکەن، بۆ ئەوەی بە دووربوون لە ژەھراویبوون پێویستە بایەخ بدەن بە پاکوخاوێنی بەگشتی لە کاتی ئامادەکردنی خواردن، شۆرکردنەوەی گۆشت و بابەتەکانی دیکەی خۆراک ئامادەکردن بە گشتی و پاک ڕاگرتنی ئەو شوێنەی لەسەر ئامادە دەکرێت.
ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، بەھۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن، شەوی ڕابردوو ٢ ھەزار و ١١٨ گەشتی ئاسمانی لە سەرتاسەری جیھاندا ھەڵوەشێندراونەتەوە کە یەک لەسەر چواریان لە ئەمریکا بووە، ٥ ھەزار و ٧٠٠ گەشتی ئاسمانیش دواخراون.
ھێلێ ئاسمانی یونایتیدی ئەمریکاش ڕایگەیاندووە، تەنھا ئەو کۆمپانیایە، زیاتر لە ١٧٠ گەشتی ئاسمانی ھەڵوەشاندووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، زیادبوونی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ئۆمیکۆن لە ھەفتەی ڕابردوودا، کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر کارمەندان و گەشتە ئاسمانییەکانیان بووە.
توێژینەوەکە لەلایەن چەند توێژەرێکی بەریتانی پەیمانگای کامبریدجەوە بڵاوکراوەتەوە، تیایدا ئاماژە بەوە دەکەن، بە گوێرەی تاقیکردنەوەکانیان کە لەسەر ئۆمیکرۆن ئەنجامیانداوە، دەرکەوتووە، کەمتر کاریگەریی ھەیە لەسەر سییەکان بەراورد بە جۆرەکانی پێشووتری کۆرۆنا.
لە لایەکی ترەوە ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی رایگەیاند، لە داھاتوویەکی نزیکدا ئۆمیکرۆن دەبێتە حاڵەتێکی پەتای ناوخۆیی، ھەر وەک چۆن لەوەبەر پەتای ھەڵامەت لە وەرزەکاندا بڵاودەبێتەوە، بەڵام ھێشتا زووە بۆئەوەی ساڵانە ڤاکسینی بۆ وەربگیرێت، ھەروەک چۆن بۆ ھەڵامەت وەردەگیرێت.
توێژینەوە بەریتانییەکە دەریخستووە، کۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیکرۆن توانای زیاترە لە خۆڕگارکردن لە سیستمە بەرگرییەکان، بەڵام خێرایی بڵاوبوونەوەکەی لە ئێستادا بەربەستێکی گەورەی بەردەم سیستمی تەندروستییە لە جیھاندا.
میدیای ئەمریکا بڵاویکردەوە، ڕۆژی ھەینی لە ویلایەتی نیویۆرک زیاتر لە ٢١ ھەزار حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە و ئەوەش بۆ یەکەمجارە ئەو ژمارە زۆرە لە نیویۆرک لە ڕۆژێکدا تووشی ڤایرۆسەکە بن. ئاماژە بەوەشکراوە، جگە لە نیویۆرک لە ناوچەکانی تری ئەمریکاش کۆرۆنا بە خێرایی لە پەرەسەندندایە.
لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تا ئێستا، ٥١ ملیۆن و ٦١٠ ھەزار و ٢٨١ کەس لە ئەمریکا تووشی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە ٨٢٦ ھەزار و ٧١٩ کەسیش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەستداوە.
ئەو تووشبووەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەریتانیا گیانی لە دەستداوە، لەو بارەیەوە بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند، بە نیگەرانیەوە ڕایدەگەیەنن، کۆرۆنای ئۆمیکرۆن گەیشتووەتە نەخۆشخانە و بۆیان پشتڕاست بووەتەوە کە لانیکەم تووشبوویەکی ئەو جۆرە گۆڕاوەی کۆرۆنا گیانی لە دەستداوە.
ھاوکات ئەوە یەکەم حاڵەتی گیان لە دەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای ئۆمیکرۆنە، کە جۆرێکی گۆڕاوی کۆرۆنایە و چەند ھەفتەیەکە لە باشووری ئەفریقا دۆزراوەتەوە و لە زیاتر لە ٤٠ وڵاتی جیھان بڵاوبووەتەوە.
بە پێی ئامارەکانی زانکۆی جۆنز ھۆبکنزی ئەمریکی، ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە جیھاندا گەیشتووەتە ٢٨٦ ملیۆن و ٤٨٤ ھەزار کەس، کە لەو ژمارەیەش پێنج ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار کەس گیانیان لە دەستداوە.
لەسەر ئاستی جیھان ئەمریکا زۆرترین زیانی بەھۆی کۆرۆناوە بەرکەوتووە و ٤٩ ملیۆن و ٦٦٠ ھەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ٧٩٤ ھەزار حاڵەتی گیان لە دەستدانیش تۆمارکراوە، لە دوای ئەویش بەڕازیل و ھندستان و مەکسیک و ڕووسیا، پلەکانی دووەم تا چوارەمیان گرتووە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبیش، عێراق زۆرترین زیانی بەھۆی کۆرۆناوە بەرکەوتووە، بە جۆرێک تا ئێستا ٢ ملیۆن و ٨٦٧ ھەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون و ٢٣ ھەزار و ٩٤٣ تووشبووش گیانیان لە دەستداوە، ھەر یەکە لە ئوردن و مەغریب و ئیماڕات و تونس پلەی دووەم تا پێنجەمیان گرتووە.
ئەلبەرت بۆرلا بە تۆڕی ھەواڵی (سی ئێن بی سی) ئەمریکی ڕایگەیاندووە، کاتێک زانیارییەکان لە بەردەستدا دەبن، ئەو کاتە دەستنیشانی دەکەن، کە ئایا ژەمی سێھەم توانیوویەتی بەرگری بکات لە ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن، بەڵام بە گوێرەی ئاماژە پێشوەختەکان لەو بڕوایەدان پێویست بە وەرگرتنی ژەمی چوارەمیش دەکات تا ئۆمیکرۆن کاریگەری نەبێت.
ئەوەش لە کاتێکدا بۆرلا پێشتر ڕایگەیاندبوو ساڵێک دوای ژەمی سێھەم پێویست بە وەرگرتنی ژەمی چوارەمیش دەبێت، بەڵام ئێستا دەڵێت پێدەچێت ئەوە زووتر پێویست بێت.
سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ڕایگەیاند، تاکو ئەمڕۆ ھیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە جۆرە گۆڕاوەکەی کۆرۆنا کە بە "ئۆمیکرۆن" ناسراوە، لە عێراق تۆمار نەکراوە و زانیارییەکانیش لە بارەی جۆرە گۆڕاوەکەی کۆرۆنا، سنووردارن و پێشتریش ھۆشداریاندا بوو لە سەرھەڵدانی جۆری نوێی کۆرۆنا.
وتیشی، بە بێ پشتبەستن بە بەڵگەی زانستی دروست، پێویست ناکات نیگەرانی لە بارەی ئۆمیکرۆنەوە دروست بکرێت، ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆناش وەک خۆیان ماون، کە بریتین لە بەکارھێنانی دەمامک و دوورکەوتنی کۆمەڵایەتی و وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا و وەزارەتی تەندروستی ھەموو ڕێکارێک بۆ کەمکردنەوەی مەترسی و زیانەکانی کۆرۆنا دەگرێتەبەر.
کۆتاییەکانی مانگی ڕابردوو جۆرێکی نوێی کۆرۆنا لە باشووری ئەفریقا دۆزرایەوە و تاکو ئێستا لە زیاتر لە ٤٠ وڵاتی جیھان تۆمار کراوە.