ئاژانسەکانی ھەواڵ بڵاویانکردەوە، بەھۆی پەرەسەندنی کۆرۆنا، شاری شەنگھای بەتەواوەتی کەرەنتین کراوە و داوا لە دانیشتووانی شارەکە کراوە، بۆ ماوەی پێنج رۆژ لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە، ھەڵمەتێکی بەرفراوانی پشکنینی کۆرۆناش لەشارەکە دەستیپێکردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، قەدەغەی ھاتوچۆ لە شەنگھای راگەیەندراوە و لەئێستادا تەنھا کارمەندانی ناوەندەکانی فریاگوزاری خێرا دەتوانن لە شارەکەدا ھاتووچۆ بکەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر لێپرسراوانی چین رایانگەیاندبوو، بەھۆی گرنگیی شەنگھای بۆ ئابوری چین و جیھان، ئەگەری کەرەنتینکردنی لەئارادا نییە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا تێپەڕێنراوە، بەڵام دەرکەوتنی گۆڕاو یاخود شەپۆلی نوێی ڤایرۆسەکە ئەگەرێکی کرایەوە، لەبەرئەوە پێویستە ھاووڵاتیان پابەندبن بە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی تەندروستی.
جەختیشیکردووەتەوە، پێشوازی خەڵک لە وەرگرتنی ژەمی سێھەمی ڤاکسینی کۆرۆنا، زۆر کەمە و لە ئاستی پێویستدا نییە، داوا لە ھاووڵاتیانیش دەکات بە تایبەتی ئەوانەی نەخۆشن ژەمی سێھەمی ڤاکسین وەربگرن.
بە پێی دواین ئاماری ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی، لە سەرەتای سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا، زیاتر لە ٤٠٩ ملیۆن و ٢٦ ھەزار کەس لە سەرتاسەری جیھان تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش پێنج ملیۆن و ٨٢١ ھەزار و ٣٤٦ کەس بە ڤایرۆسەکە گیانیان لە دەستداوە.
لە ڕیزبەندی وڵاتانی جیھانیش لە بارەی کۆرۆنا ئەمریکا بەردەوام لە ڕیزبەندی یەکەمی وڵاتاندایە بە تۆمارکردنی زیاتر لە ٧٩ ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار حاڵەتی تووشبوون و گیان لە دەستدانی زیاتر لە ٩٤٢ ھەزار کەس.
تیدرۆس ئەدھانۆم بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ڕایگەیاند، ھیوایان لەسەر ئەوە ھەڵچنییوە کە لە ناوەڕاستی ئەمساڵدا قۆناغە قورسەکەی کۆرۆنا کۆتایی پێ بێت.
وتیشی، مەرجی کۆتایی ھاتنی کۆرۆنا بەستراوەتەوە بەوەی ٧٠٪ی دانیشتوانی جیھان خۆیان بکوتن بە ڤاکسینی کۆرۆنا.
ئەدھانۆم جەختیشیکردەوە بابەتەکە لە دەستی مرۆڤ خۆیدایە، کە چ بڕیارێک دەدات لەسەر کۆتاییھێنان یان بەردەوامبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
تێدرۆس ئەدھانۆم بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ڕایگەیاند، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا، پێویستە وڵاتە دەوڵەمەندەکانی جیھان بە پەلە ١٦ ملیار دۆلاری تر بۆ ڕێکخراوەکەیان دابین بکەن.
وتیشی، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا پێویستیان بە کاری زانستی ھەیە و ئەوەش پشتیوانیی دارایی پێویستە، ئەدھانۆم دڵنیایی داوە ئەگەر وڵاتە دەوڵەمەندەکان ئەو بڕە پارەیەیان بۆ دابین بکەن و ھەموو وڵاتانی جیھانیش ھاوکاریان بن، دەکرێت ئەمساڵ کۆتایی بە کۆرۆنا بھێنن.
رێکخراوی تەندروستی جیھانی ئاشکرایکردوە، بە وردی چادێری نەوە نوێکانی ئۆمیکرۆن دەکەن کە لە ٥٠ وڵات بڵاوبونەتەوە و بەوەش دەناسرێنەوە کە زۆر بە خێرایی بڵاودەنەوە، بەڵام ھیچ بەڵگەیەک نیە بۆ ئەوەی کە مەترسیدار بن.
ماریا فان کیرکۆڤ بەرێوەبەری تەکنیکی لە رێکخراوی تەندروستی جیھانی رایگەیاندوە، تا ئێستا ھەموو شتێک دەربارەی کۆرۆنا و نەوە نوێکانی نازانن، ھەربۆیە جارێ کاتی ئەوە نەھاتووە سەرکەوتن بەسەر ڤایرۆسەکەدا رابگەیەندرێت .
د. عەلی قەنبەری موتڵەق سەرۆکی ناوەندی ڕێگەگرتن لە شێرپەنجەی سەر بە وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند، ئاسانترین و کەم تێچووترین ڕێگە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی شێرپەنجە، ڕێگرتنە لە تووشبوون بە نەخۆشییەکە بە ڕێگەی پشکنینی بەردەوام و خۆپاراستن کە دەتوانرێت ڕێگە لە تووشبوونی ٤٠٪ بۆ ٥٠٪ی جۆری شێرپەنجە بگیرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بە گشتی ھەموو ساڵێک زیاتر لە ١٣٥ ھەزار کەس لە ئێران تووشی شێرپەنجە دەبن و ساڵانەش بە ڕێژەی ٥٪ بە ئامارەکە زیاد دەبێت. وتیشی، باوترین جۆری شێرپەنجە لە ئێران، شێرپەنجەی مەمکە لەناو ژنان و شێرپەنجەی پڕۆستاتە لە پیاواندا.
ڕۆژنامەی سەنی بەریتانی لە زاری پسپۆڕانی بەشی قورگ و گوێ و لوت لە زانکۆی ستانفۆردی ئەمریکا بڵاویکردەوە، یەکێک لە نیشانە نوێیەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆرنای جۆری ئۆمیکرۆن، دروستبوونی ئازاری گوێچکەیە.
ئەو پسپۆڕانە ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەو کەسانەی تووشی ئازاری گوێچکە بوون، دەرکەوتووە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای جۆری ئۆمیکرۆن بوون.
بە وتەی پسۆڕانی تەندروستی، دەرکەوتووە ھاتنی ڤایرۆسەکە بۆ گوێ لەڕێگەی لوتەوە گوێزراوەتەوە بۆ کەناڵی گوێی ناوەوە و ئازار لە گوێییەکاندا دروست دەکات.
ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاوی جۆری ئۆمیکرۆن، زیاتر لە دوو مانگە لە زۆربەی ناوچەکانی جیھان بەشێوەیەکی خێرا تەشەنە دەکات و منداڵانیش تووش دەبن.
بە پێی راگەیەندراوی ھاوبەشی کۆماپانیای فایزەری ئەمریکی و بایۆنتیکی ئەڵمانی، لە ئێستادا تاقیکردنەوەکان لەسەر ڤاکسینێکی تایبەت بە جۆری گۆڕاوی ئۆمیکرۆن دەستپێکردووە کە بڕیارە سەرەتا بۆ کەسانی تەمەن ١٨ بۆ ٥٥ ساڵ تاقیبکرێتەوە.
ئوغور شاھین، دامەزرێنەری بایۆنتیکیش ئاماژەی بەوە کردووە، لەگەڵ ئەوەی ڤاکسینە بەرھەمھێنراوەکان دەتوانن رووبەڕووی ئۆمیکرۆن ببنەوە، بەڵام ئەوان ھەوڵ دەدەن ڤاکسینێکی تایبەت بەرھەم بھێێنن کە بتوانێت باشترو بەھێزتر کاریگەری ئۆمیکرۆن کەم بکاتەوە. وتیشی لەگەڵ ئەوەی بڕیاریانداوە ئەم ڤاکسینە تایبەتە بەرھەم بھێینن، بەڵام پلانەکەیان بۆ بەرھەمھێنانی چوار ملیار ڤاکسین لە ئەمساڵدا گۆڕانی بەسەردا نایەت.
ھانز کلوگ بەڕێوەبەری رێکخراوی تەندروستی جیھانیی لە ئەوروپا رایگەیاندوە، پێدەچێت تا مانگی مارس رێژەی لەسەدا ٦٠ی ئەوروپییەکان توشی کۆرۆنای ئۆمیکرۆن ببن، بەو شێوەیەش بەھۆی توشبوونیان بە ڤایرۆسەکە یاخود وەرگرتنی ڤاکسین، بەرگری گشتی دژی ڤایرۆسەکە دروست دەبێت و پێدەچێت کۆتاییھاتنی کۆرۆنا نزیک بێت.
پێشتریش زانایان رایانگەیاندوە، بەھۆی ئەوەی کۆرۆنای ئۆمیکرۆن مەترسییەکانی لە جۆرەکانی پێشتری ڤایرۆسەکە کەمترە، دەکرێت ھیوایەک ھەبێت بۆئەوەی جۆرەکانی دواتریش کە دروست دەبن مەترسییەکانیان کەمتر بێت و قۆناغ بە قۆناغ ھاوشێوەی ڤایرۆسەکانی تر، مەترسییەکانی کۆرۆناش لە جیھاندا کەمببێتەوە.
ئەو پسۆڕە ڕووسییە ئاماژەی بەوەشکردووە، چاوەڕوان دەکرێت لە وەرزی ھاوینی داھاتوودا ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆتایی پێبێت.
ڕوونیشیکردووەتەوە، بەشێک لە دانیشتوانی جیھان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای جۆری ئۆمیکرۆن دەبن بێ ئەوەی بە خۆیان بزانن.
باسی لەوەشکردووە، نەبوونی قەرەباڵغی لەسەر نەخۆشخانەکان، ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئۆمیکرۆن، وەک ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاوی دەلتا مەترسیدار نییە.
"فاوچی" لە کۆڕبەندێکدا ئاماژەی داوە بەوەی، ڕەنگە کۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیکرۆن ببێتە کۆتایی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، بەڵام بەو مەرجەی گۆڕاوی تر سەرھەڵنەدات کە بتوانێت بەسەر دژە تەنەکانی جەستە دروستی دەکات زاڵ بێت.
بە وتەی "فاوچی" بەو پێیەی "ئۆمیکرۆن" زۆر بە خێرایی بڵاودەبێتەوە و بەرگری دژی ڤاکسینەکان ھەیە، ئەوا ئەگەری سەرھەڵدانی کۆرۆنای گۆڕاوی تر زۆر زیاترە.
"فاوچی" باسی لەوەش کرد، کۆرۆنا دوای پێنج قۆناغ کۆتایی دێت و جیھان ھێشتا لە قۆناغی یەکەمدایە.
بە پێی ئامارێکی تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، لە سەرەتای سەرھەڵدانی کۆرۆنا، تا ئێستا ٣٨٩ ھەزار و ٩٠١ کەس لە ھەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسەکە بوون، لەو ژمارەیە حەوت ھەزار و ١٦٦ کەسیان گیانیان لە دەستداوە، ٤٦ ھەزار و ٨٧٨ تووشبووش لە نەخۆشخانەکان چارەسەر وەردەگرن.
ھەروەھا، نزیکەی دوو ملیۆن و ٥٠ ھەزار ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنا بەکارھێنراون، ٣٦٪ی کەسیان سەروو ١٨ ساڵ ژەمی یەکەم و ٢٧٪یش دوو ژەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە.
دەیڤد نابارۆ نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی تایبەت بە پەتای کۆرۆنا ڕایگەیاند، شێوازی تەشەنەکردنی ڤایرۆسەکە بە شێوەیەکە، ماوەیەک کەڵەکە دەبێت و دواتر بە شەپۆلێکی بەھێز بڵاودەبێتەوە، دوای ماوەیەک شەپۆلەکە نزم دەبێتەوە، بەو شێوەیە ھەموو سێ بۆ چوار مانگ جارێک شەپۆلێکی نوێ دەستپێدەکات.
نابارۆ جەختیکردەوە، ئەستەمە پێشبینی داھاتوو بکرێت، بەڵام لەو بڕوایەدایە ڤایرۆسەکە لە بازادان و گۆڕانی بەردەوامدایە، بۆیە دەبێت مرۆڤایەتی ئامادەیی ھەبێت بۆ ژیان و خۆگونجاندن لەگەڵ ئەو تەشەنەکردن و گۆڕانکاریانەی، کە بەسەر ڤایرۆسەکەدا دێت.
ئەو لێپرسراوەی تەندروستی جیھانی پێشبینی ئەوەی کردووە، لە سێ مانگی داھاتوو، ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕەوشێکی قورس دروست بکات، بەڵام ئاسۆ ڕوونە و کۆتایی پێ دێت.
ئەدھانۆم ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە، ھەفتەی رابردوو زۆرترین ئاماری توشبون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە لە سەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکەوە و زۆرینەی توشبوەکانیش توشبوی ئۆمیکرۆن بوون.
وتیشی، ئەم جۆرە نوێیەی کۆرۆنا مەترسی لەسەر ئەو کەسانە کەمترە کە ڤاکسینیان بەکارھێناوە، بەڵام نابێت لە مەترسییەکەی کەمبکرێتەوە، چونکە ھاوشێوەی جۆرەکانی تری کۆرۆنا کاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤەکان ھەیە.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی جیھانیی راشیگەیاندوە ، ئۆمیکرۆن کۆتا جۆری ڤایرۆسی کۆرۆنا نابێت و جارێکی تریش داوای کردوە ڤاکسینەکان بەشێوەیەکی یەکسان بەسەر وڵاتانی جیھاندا دابەش بکرێن.