لە لەندەن خۆپیشاندان بۆ ھۆشداریدان لە گۆڕانکارییەکانی کەش و ھەوا ڕێکخرا
کوردسات نیوز
٣١ی ئابی ٢٠٢١
چالاکوانانی گروپەکە ڕایانگەیاند، دەیانەوێت سەرنجی میدیاکان بخەنە سەر مەترسیەکانی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و گۆڕانکارییەکانی کەش و ھەوا، چونکە بەھۆی کۆرۆناوە لە ڕووی میدیاوە گرنگی زۆری پێنەدراوە.
دەشڵێن، تەنھا کۆرۆنا مەترسی نییە بەڵکو گۆڕانکارییەکانی کەش و ھەوا گەورەترین مەترسییە بۆ سەر تەندروستی گشتی.



