لە شێلتەرەکانی ھەرێمی کوردستان ١٥٠ ژن داڵدەدراون
کوردسات نیوز
٣١ی ئابی ٢٠٢١
کوردسات نیوز
٣١ی ئابی ٢٠٢١
پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، فرۆشتنی بەنزین بە شێوەی نایاسایی لەسەر شەقامەکان بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی ئەنجامی پشکنینەکانی تاقگە، دەرکەوتووە ئەو ماددەیەی بە ناوی بەنزینەوە لەسەر شەقامەکان دەفرۆشرێت، تێکەڵەیەکە لە نەفتا و چەند ماددەیەکی تر و بڕێکی کەم بەنزین.
ئاشکراشیکرد، بەکارهێنانی ئەم تێکەڵەیە مەترسیدارە و هۆکاری سەرەکیی سووتانی ئۆتۆمبێل و دروستبوونی کارەساتی نەخوازراوە.
لە کۆتایی رونکردنەوەکەدا، پۆلیسی هەولێر هۆشداریشیدا، لەمەودوا هەرکەسێک ئەو کارە بکات، رووبەڕووی رێکاری یاسایی و لێپرسینەوەی توند دەکرێتەوە.
مەزڵوم عەبدی راوێژکاری سەرۆکایەتی کۆمار سوریا رایگەیاند، کە زمانی کوردی ناسنامەی گەلی کوردە و گەشەپێدانی بەشێکی بنەڕەتییە لە خەباتەکەیان.
راوێژکاری سەرۆکایەتی کۆمار ئاماژەی بەوە کرد: خوێندن بە زمانی دایک مافێکی سروشتی و هەنگاوێکی مێژوییە و لە ماوەی 14ساڵی رابردووشدا هەوڵێکی زۆر دراوە بۆ رەخساندنی دەرفەتی خوێندن بە زمانەکە.
مەزڵوم عەبدی جەختی کردەوە: هەوڵەکانیان بەردەوام دەبن تاوەکو زمانی کوردی ببێتە زمانێکی رەسمی لە تەواوی سوریا و داوای لە بنەماڵە و خێزانەکان کرد منداڵەکانیان بنێرنە ئەو قوتابخانانەی بە زمانی کوردی وانەی تێدا دەوترێتەوە.
لە کۆتاییشدا روونی کردەوە: بەهۆی ئەوەی ناوچەکە لە قۆناغێکی گوێزەرەوەدایە پێویستە پرۆسەی پەروەردە بەردەوام بێت و خوێندنی زمانی دایک لە قۆناغەکانی ناوەندی و ئامادەیی بەپێی مەنهەجەکانی بەڕێوەبەریی خۆسەر بەڕێوەبچێت.
وەزارەتی گواستنەوەی عیراق سەرکەوتنی هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی رەزامەندیی تایبەتمەند بۆ کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی عیراقی راگەیاند تاوەکو گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ ئێران لە مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوودا دەستپێبکاتەوە.
بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتەکە ئەم هەنگاوە بە رێنمایی راستەوخۆی علی زەیدی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و بەدواداچوونی وەهب حەسەنی وەزیری گواستنەوە هاتووە و لە ئێستاشدا تیمە تەکنیکییەکانی هێڵی ئاسمانیی عیراقی بە خێرایی کار لەسەر ئامادەکردنی فڕۆکەکان و تەواوکردنی پێداویستییە رێکخستنییەکان دەکەن تاوەکو لە مانگی تشرینی یەکەمدا گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی نەجەفەوە بۆ ئێران دەستپێبکەنەوە.
ئەم دەستپێکردنەوەیە دوای ئەوە دێت کە کۆمپانیا ئێرانییەکان لە 23ی ئەیلوولەوە گەشتەکانیان بۆ عیراق راگرتبوو لە کاتێکدا هێڵی ئاسمانیی عیراقی لە سەرەتای ئاداری رابردووەوە گەشتەکانی بۆ ئێران وەک رێکارێکی خۆپارێزی لەبەر ئاڵۆزییە سەربازییەکان راگرتبوو هەروەها وەزارەتەکە جەختی کردەوە کە گشت گەشتەکان تەنیا دوای تەواوکردنی سەرجەم مەرجە تەکنیکی و یاساییەکان ئەنجام دەدرێن.