ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتوەکان رەخنە لە حکومەتی عێراق دەگرێت
کوردسات نیوز
٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١
ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ
کوردسات نیوز
٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١
ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ
فریدریش مێرتزی راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند، ئەوان بڕیاریانداوە دەستوەردان لە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ناکەن، تا ئەو کاتەی جەنگی ئەمریکا وئیسرائیل بەرانبەر بە ئێران بەردەوام بێت، ئەو دەڵێت؛ کاتێك رۆڵیان دەبێت، کە چەکەکان بێ دەنگ بن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، فریدریش مێرتز لە پەراوێزی لوتکەی برۆکسل راگەیاندوە، رۆڵی ئەڵمانیا بە مەرجی وەستانی شەڕ و پێکدادانەکانە و جەختی لەوە کردەوەتەوە؛" تەنها کاتێک مامەڵە دەکەن، کە دەنگی چەکەکان بێدەنگ بووبێت".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردوە، دەتوانن زۆر شت بکەن، لەوانە کردنەوەی رێڕەوی دەریایی و دابینکردنی ئاسایش بۆ کەشتییەکان، بەڵام تا شەڕەکە بەردەوامە، ئەمە ناکەن.
ئەم قسانەی راوێکاری ئەڵمانیا لە کاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ رەخنەی لە وڵاتانی ئەوروپا گرتووە و رایگەیاندووە، ئەوان هاوکاری ئەمریکایان نەکردووە لە بەڕێوەبردنی دەرئەنجامەکانی ئەو شەڕە، کە زۆرێک لە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بە نایاسایی دەزانن.
هەر ئەمڕۆش هەریەکە لە وڵاتەکانی بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، هۆڵەندا و ژاپۆن، لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا، بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێرانیان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە کەنداودا کرد و داواش دەکەن دەستبەجێی هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوە نەوتی و غازییەکان رابگیرێت.
لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا، هەریەک لە وڵاتانی بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، هۆڵەندا و ژاپۆن بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەم دواییەی ئێرانیان بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە کەنداودا کرد و داواش دەکەن دەستبەجێی هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوە نەوتی و غازییەکان رابگیرێت.
لە راگەیەندراوەکەیاندا، ئەم وڵاتانە ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ بەشداریکردن لە پاراستنی ئاسایشی دەریاوانی و دەستەبەرکردنی هاتوچۆی ئازاد لە گەرووی هورمزدا.
هاوکات، جەختیان لەوە کردەوە، کە هەنگاوی پێویست دەگرنەبەر بۆ سەقامگیرکردنی بازاڕەکانی وزە لە جیهاندا و لە رێگەی نەتەوە یەکگرتووەکانیشەوە کار دەکەن بۆ پشتیوانیکردنی ئەو وڵاتانەی کە بەهۆی ئەم ئاڵۆزییانەوە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە
ئەو شەش وڵاتە داواش دەکەن دەستبەجێی هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوە نەوتی و غازییەکان رابگیرێت و کۆتایی بەو هێرشانە بهێندرێت، کە ئاسایشی وزە دەخەنە مەترسییەوە.
وەزارەتی رۆشنبیری داوا لە سەرجەم دامەزراوەکانی راگەیاندن و راگەیاندکاران دەکات، بەهۆی هەستیاری رەوشەکە و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی هەرێم پابەندی رێنماییەکان بن، ئاماژەی بەوەشکردوە نابێت میدیا ببێتە هۆی کۆبوونەوەی خەڵک و دروستکردنی مەترسی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان.
وەزارەتی رۆشنبیری هەرێم داواش دەکات؛ لە کاتی هەر روداوێکی نەخوازراودا (وەک کەوتنەخوارەوەی درۆن یان موشەک)، نابێت کێبڕکێ لەسەر پەخشی راستەوخۆ و شکاندنی شکۆی خێزانە زیانبەرکەوتووەکان بکرێت و پێویستە وتاری میدیایی ئاوێتەی ستراتیژی ئاشتیخوازیی هەرێم بێت و رێگە نەدرێت کەناڵەکان ببنە سەکۆیەک بۆ هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نیشتمانی.
دەقی راگەیەندراوەکە
بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
بابەت: ڕێنمایی فەرمی بۆ ڕووماڵی میدیایی لە بارودۆخی نائاساییدا
سەرەتا بەبۆنەی هاتنی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، پیرۆزبایی لەتەواوی دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕاگەیاندنکارانی هەرێمی کوردستان دەکەین و خوازیارین لەم بارودۆخە نەخوازراوەدا هەموو لایەک پارێزراوبن.
جێگەی خۆیەتی لەم بۆنەیەداو بەهۆی هەستیاریی دۆخی ناوچەکە و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان، جارێکی تر داوا لە سەرجەم دامەزراوەکانی ڕاگەیاندن، ڕۆژنامەنووسان و چالاکانی سۆشیال میدیا دەکەین پابەندی ئەم خاڵانەی خوارەوە بن:
بەرپرسیارێتی نیشتمانی:
پێویستە گوتاری میدیایی ئاوێتەی ستراتیژی ئاشتیخوازیی هەرێم بێت و ڕێگە نەدرێت کەناڵەکان ببنە سەکۆیەک بۆ هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نیشتمانی.
سەرچاوەی زانیاری:
تەنیا پشت بە زانیاری و لێدوانی فەرمی گوتەبێژانی دامەزراوە ئەمنییەکان ببەسترێت؛ خۆتان لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی چەواشەکار و بێبنەما بپارێزن.
ڕووماڵی شوێنی ڕووداو:
بڵاوکردنەوەی دەستبەجێی وێنە و ڤیدیۆی شوێنە ئەمنییەکان قەدەغەیە. نابێت میدیا ببێتە هۆی کۆبوونەوەی خەڵک و دروستکردنی مەترسی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان.
بەرپرسیارێتی یاسایی لە وەرگێڕان: وەرگێڕانی پەیامی ژەهراوی و شێوێندراوی میدیا بیانییەکان، بڵاوکار لە بەرپرسیارێتی یاسایی نابەخشێت.
پاراستنی نهێنییەکان:
بڵاوکردنەوەی هەر زانیارییەکی وردی سەربازی و ئەمنی کە سەقامگیری کۆمەڵگە بخاتە مەترسییەوە، بە توندی قەدەغەیە.
ڕێزگرتن لە حەرەمی ماڵ و تاک:
لە کاتی هەر ڕووداوێکی نەخوازراودا (وەک کەوتنەخوارەوەی درۆن یان موشەک)، نابێت کێبڕکێ لەسەر پەخشی ڕاستەوخۆ و شکاندنی شکۆی خێزانە زیانبەرکەوتووەکان بکرێت.
داواکارین هەموو لایەک بە هەستی بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بکەن بۆ پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و سیاسی هەرێمی کوردستان.
وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
19ی ئازاری 2026