سەرچاوەکانی ھەواڵ ڕایانگەیاند، گۆفنیل موسیس سەرۆکی ھایتی لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن چەند کەسێکەوە بە گولـلە تیرۆر کراوە.
لای خۆشییەوە، کلود جۆزیف سەرۆک وەزیرانی کاربەرێکەری ھایتی کوژرانی سەرۆکی وڵاتەکەیانی پشتڕاستکردەوە و تا ئیستاش ھیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە تیرۆرکردنی سەرۆکی ھایتی ڕانەگەیاندووە.
بە پێی تیروپشکەکە، پارێزگای ھەولێر دابەشکراوە بەسەر چوار بازنەی جیاوازی ھەڵبژاردندا و ٤٤ کاندید کێبڕکێ لەسەر ١٦ کورسی پارێزگاکە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەن، کە کورسییەکانی بۆ کۆتاکانە.
ھاوکات خالید عەباس بەڕێوەبەری ئۆفیسی دھۆکی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پڕۆسەی پێدانی ژمارە بە کاندیدەکان سەرکەوتوو بووە و پڕۆسەکە بە ئامادەبوونی نوینەری لایەنە سیاسییەکان ئەنجامدراوە، ئاماژەی بەوەشکرد، لە دھۆک ٢٤ کاندید ھەیە لەسەر سێ بازنە، کێبڕکێ لەسەر ١١ کورسی دەکەن.
لاھور شێخ جەنگی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە تویتێکدا دەڵێت، نیگەرانی قوڵی خۆمان دەردەبڕین بەرامبەر ھێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی شاری ھەولێر.
ئاشکراشیدەکات، ئەو ھێرشانە بەردەوامی مەترسیەکان دەردەخات، و پێویستە حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدراڵی ھەماھەنگی نێوانیان زیاتر بکەن بۆ دوورخستنەوەی ئەو مەترسیانە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاندووە، دوای ئەوەی چەند ھاوڵاتییەک سکاڵایان تۆمار کرد کە دزییان لێکراوە ، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سیتەک لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا ھەردوو تۆمەتبار دەستگیربکرێن.
ئاشکراشیکردووە، تۆمەتبارەکان لە باخەکانی سنوری سیتەک و گوندەکانی ئەحمەد ئاوا، زەردەبی، شارستێنە، بازەگیر و چەند گوندێکی تر دزییان کردبوو .
راشیگەیاندووە، لەکاتی دەستگیرکردن و پشکنینی شوێنی نیشتەجێبونی تۆمەتباران دەستگیرا بەسەر ژمارەیەکی زۆر کەل و پەل کە لەماڵ و باخی ھاوڵاتیانیان دزیبوو .
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٣ لە یاسای سزدانی عیراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
یەحیا رەسوڵ وتەبێژی مستەفا کازمی فەرماندەی ھێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، ھێرش کردنە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر و بنکەی "عەین ئەسەد" لە "ئەنبار"، ھێرشکردنە بۆ سەر ھەژموونی وڵات و یاسا نێودەوڵەتییەکان، جارێکی تریش رەتیکردەوە خاکی عێراق بکرێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ململانێ نێودەوڵەتییەکان و بە دوای ئەو کەسانەوەش دەبن لە یاسا دەرچوون، بۆ ئەوەی ژینگەیەکی ئارام بۆ ھەڵبژاردنەکانی عێراق دابین بکەن.
وتەبێژەکەی کازمی وتیشی، بژاردەی شەڕ و ئاشتی مافی دەوڵەتە و دەبێت خۆڕاگربن و رێز لەو بڕیار و دەرئەنجامانە بگرن لە دانوستانە ستراتیژییەکانەوە دەدرێن.
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٩٠٥ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و سێ توشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ٦٩١ تووشبووی تری ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.
ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID١٩ ژمارە ( ٤٩٧ )
١. پشکنین: ( ٩٠٨٩ پشکنینی نوێ)
• ( ٢٥٣٥) ھەولێر
• ( ٢٣٦٢) سلێمانی
• ( ٣١٨١) دھۆک
• ( ٠) ھەڵەبجە
• ( ٩٨٥) گەرمیان
• ( ٢٦) ڕاپەڕین
٢. تووشبوو: ( ٩٠٥ تووشبووی نوێ)
• ( ٢٤٣) ھەولێر
• ( ٢٤٦) سلێمانی
• ( ٣٩٥) دھۆک
• ( ٠) ھەڵەبجە
• ( ٢١) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین
٣. چاکبوون: ( ٦٩١ چاکبوون)
• ( ٨٦) ھەولێر
• ( ٢٢٤) سلێمانی
• ( ٣٥٤) دھۆک
• ( ١) ھەڵەبجە
• ( ٢٥) گەرمیان
• ( ١) ڕاپەڕین
٤. مردن: ( ٣ مردن)
• ( ١) ھەولێر
• ( ١) سلێمانی
• ( ١) دھۆک
• ( ٠) ھەڵەبجە
• ( ٠) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەرەنتین ھاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٢١٧٨٥٥٨ (٧٥٢١١٣ ھەولێر، ٥٣٧٠٦٢ سلێمانی، ٨٧٣٢٢٣ دھۆک، ١٦١٦٠ ھەڵەبجە)
تووشبوون ١٩١٢٩٠ (٥٧٣٩٤ ھەولێر، ٦٢٩٥٥ سلێمانی، ٦٧١٤٩ دھۆک، ٣٧٩٢ ھەڵەبجە)
چاکبوون ١٧٧٩٠١ ( ٥٣٩٩١ ھەولێر، ٥٦٦٩٧ سلێمانی، ٦٣٥٩٨ دھۆک، ٣٦١٥ ھەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٨٨٦٨ (٢١٨٢ ھەولێر، ٤١٨١ سلێمانی، ٢٤٧٩ دھۆک، ٢٦ ھەڵەبجە)
مردن ٤٥٢١ (١٢٢١ ھەولێر، ٢٠٧٧ سلێمانی، ١٠٧٢ دھۆک، ١٥١ ھەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و ھەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە ھاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە ھێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی ھەرێمی کوردستان
٧ی تەمووز ٢٠٢١
"ھیوا عەلی" بەڕێوەبەری ئاسایشی کفری رایگەیاند، دادگا بەپێی ماددەی ٣٠ لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان، سزای زیندانیکردنی بەسەر چوار کەسدا سەپاند، کە سیانیان بە یەک ساڵ زیندانی کردن سزادراون و تۆمەتبارەکەی تریش بە یەک ساڵ و بژاردنی پێنج ملیۆن دینار حوکمدراوە.
بەڕێوەبەری ئاسایشی کفری ئەوەشی راگەیاند، لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا ١١ کەس بە تۆمەتی بەکارھێنانی ماددەی ھۆشبەر دەستگیر کراوە.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا لە بارەی دۆخی ئەمنی و خزمەتگوزاری لە شارەکە و پێداویستی خەڵکەکەی و ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی دانیشتووانی دەبنەوە، بۆ ئەو مەبەستە جەختکرایەوە لە گرنگی بەھێزکردنی پێکەوەژیانی نێوان سەرجەم پێکھاتەکانی ناوچەکە و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگە ئەمنیەکان و مەترسی تیرۆر.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە گرنگی ھۆشداری و بەھەند وەرگرتنی مەترسی پاشماوەکانی داعش کە دەیەوێت ئاسایش و ئارامی و سەقامگیری چەند ناوچەیەک تێکبدات.
جەختیشیکردەوە لە گرنگی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی خەڵکی ئەو ناوچانە دەبێتەوە و دابینکردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکان، بە تایبەتی کارەبا و ئاو و بەدواداچوون بۆ دۆسیەی ئاوارەکان و پشتیوانی خۆشی دووپاتیکردەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە و دەستەبەرکردنی ئاسایش و ئارامی و سەقامگیری بۆ خەڵکی مەخمور و ھەموو ناوچەکانی دیکە.
لەو کۆبوونەوە فراوانەدا کە ھەر یەک لە لیوا چەتۆ ساڵح بریکاری وەزیری ناوخۆ و مستەفا چاوڕەش فەرماندەی ھێزەکانی حەفتا و وەستا ڕەسوڵ ڕاوێژکاری سەربازیی ھاوسەرۆکان و جەلال شێخ ناجی لێپرسراوی ھەواڵگریی پێشمەرگە و لیوا کاکەمەند کاکە ڕەش فەرماندەی فەرماندەیی پێشمەرگەی بەرگریی فریاکەوتن ئامادەی بوون، لاھور شێخ جەنگی ئاماژەی بە گیانفیدایی و قارەمانییەتی ئەو ھێزە نیشتیمانپەروەرە کرد و ڕایگەیاند: لە ناخی دڵمەوە سوپاسی ماندووبوون و قوربانیدانەکانتان دەکەم کە لە ڕابردوودا لە ڕیزی پێشەوەی بەرگریکردندا بوون دژی داعش و بە خوێنی خۆتان بەرگریتان لە خاک و خەڵکی کوردستان کرد و چەندین داستانی بەرەنگاریتان تۆمار کردووە و خاوەنی دەیان شەھید و بریندارن.
دواتر لاھور شێخ جەنگی بارودۆخی گشتیی عێراق و ھەرێمی کوردستانی بۆ ڕوونکردنەوە و سیاسەت و بەرنامەی یەکێتیی بۆ باسکردن لە دوای کۆنگرەی چوارەم، ھاوکات دەستکەوتەکانی دوای کۆنگرەی خستە ڕوو و ڕایگەیاند: ئەو دەستکەوتانە بە پشتیوانی و ھۆشیاریی کادرەکانمان و سەرکردایەتیی یەکێتیی بەدەست ھاتوون، بە تایبەت لە ڕووی گەشەکردنی ڕێکخراوەیی و نوێکردنەوەی ئۆرگانەکان و پێشخستنی پەیوەندییەکان لەگەڵ سەرجەم لایەنە کوردستانی و عێراقییەکان و بەھێزیی پێگەی یەکێتیی لە بەغداد.
جەختیشیکردەوە کە یەکێتیی بە ستراتیژێکی نوێ و بە شێوەیەکی ژیرانە مامەڵەی لەگەڵ ڕووداو و گۆڕانکارییەکاندا کردووە بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیی باڵای میللەتەکەمان ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەکان بووەتەوە.
لاھور شێخ جەنگی ئاماژەی بە بەردەوامیی مەترسییەکان کرد و ڕایانگەیاند: ئەم دۆخە پێویستی بە تەبایی و یەکڕیزیی ھەموو لایەنەکان ھەیە بۆ ئەوەی مەترسییەکان لەسەر ھەرێمەکەمان دووربخەینەوە، ئەگەر وریا نەبین زیانی زۆر بەر ئەزموونەکەمان دەکەوێت، ھەر بۆیە دەبێت زیاتر گرنگی بە ھێزی پێشمەرگە بدەین و پڕچەک بکرێن و مەشق و ڕاھێنانی سەربازی و پێداویستییەکانیان بۆ دابین بکرێت و گوزەرانیان باش بکرێت لەو چوارچێوەیەشدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھاندەری پرۆسەی یەکخستنی پێشمەرگەیە و ئامانجیەتی کە ھەرێمەکەمان ھێزێکی دامەزراو و نیزامیی مەشقپێکراوی تۆکمەی ھەبێت بەو مەرجەی باڵانسی ھێز تێدا پارێزراو بێت و سەرکردایەتییەکەی ڕوون بێت.
لە کۆتاییدا ھاوسەرۆک ئاماژەی بە گرنگی و چارەنووسسازی ھەڵبژاردنی داھاتوو کرد و جەختیکردەوە کە پێکھێنانی ھاوپەیمانیی کوردستان لە نێوان یەکێتیی و بزوتنەوەی گۆڕان ھەنگاوێکی ئازایانەی ھەردوولایە بۆ ئارامی و کۆتاییھێنان بە ململانێی سیاسی و ڕەچاوکردنی بەرژەوەندیی باڵای میللەتەکەمانە بۆ ھێنانەدی یەکڕیزیی نیشتمانی و نەتەوەیی و بەھێزیی دەنگی کوردە لە بەغداد، تا لەو ڕێگەیەوە و بە چەکی دەستوور و خەباتی پەرلەمانی مافەکانی گەلی کورد بەدەست بھێنین و مووچەی مووچەخۆران و شایستە داراییەکان زامن بکەین.
لە ڕاگەیەندراوێکدا گروپی کەسوکاری زیندانیانی بادینان ئاماژەی بەوە کردووە، چالاکوان و ڕۆژنامەنووسە زیندانیکراوەکانی بادینان بە جیا پەیوەندی تەلەفۆنیان بە خێزانەکانیانەوە کردووە، وتوویانە ھاوڕێکانیشیان وەک ئەوان حوکم دەدرێن کە بڕیارێکی نا یاسایی و نادادپەروەرانەیە، داواش لە یەکێتی و لایەنەکانی تر دەکەن، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەو بابەتە ئاگادار بکەنەوە و دۆسیەکە دانەخەن.
زیندانیانی بادینان ڕایانگەیاندووە، شوێنیان لە زیندان زۆر خراپە و تەندروستی بەشێکیان باش نییە، جەختیشیان کردووەتەوە، ئەو تۆمەتانەی دەخرێنە پاڵیان ڕاست نین، کە بە چەکدار و تیرۆریست و سیخوڕ لە قەڵەم دەدرێن.
(یەحیا رەسوڵ) وتەبێژی فەرماندەی ھێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند، بڕیار دراوە بە گەڕاندنەوەی زیاتر لە (٦٠) ھەزار کارمەند بۆ سەر کارەکانیان، کە لە دوای ساڵی ٢٠١٤ەوە بە چەند ھۆکارێک لە کارەکانیان دورخراونەتەوە.
وتیشی، زۆرینەی ئەو کارمەندانە لە ڕیزی ھێزە ئەمنییەکان بوون و پێشتر بە شێوەی گرێبەست دامەزرابوون.
(یەحیا ڕەسوڵ) ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دۆسیەی تیرۆرکردنی (ھیشام ھاشمی) چالاکوان و شارەزای کاروباری ئەمنی پێش ساڵێک بە دەستی گروپێکی چەکدار، ئێستا لە دەستی دەزگای ھەواڵگری و لیژنەیەکی تایبەتە بۆ ئاشکراکردنی تۆمەتباری ڕاستەقینەی تاوانەکە و گەشبینیشن کە لەو دۆسیەیە دادپەروەری بەدیدێت.
لە ئێستاشدا نرخی ئەم ئوتومبێلە نزیکەی ٢ ملیۆن دۆلاری ئەمریکیە لە بازاڕەکانی جیھاندا.
ھەروەھا خوێندنەوەی دووەم دەکرێت بۆ پێشنیاز و پڕۆژەیاسای ھەمواری یەکەمی یاسای ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندام و خاوەن پێداویستیی تایبەت و پڕۆژەیاسای (بەرکارکردنی یاسای ڕەسمی پولی عێراق و پڕۆژەیاسای بەرکارکردن و ھەمواری یاسای وەبەرھێنانی پیشەسازی ھەردوو کەرتی تایبەت و تێکەڵاو)، ھاوکات تەوەرێکی تریش تایبەتە خستنەڕووی بیرۆکەی چەند ئەندام پەرلەمانێک.
"مونا قەھوەچی" سکرتێری پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ھەموو فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان بە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنە سەرنج و تێبینییەکانیان سەبارەت بە ڕەشنوسی دەستور ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە.
وتیشی، لە ھەنگاوی دووەمدا لە کۆبوونەوەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ناوەڕۆکی سەرنج و تێبینییەکان تاوتوێ دەکرێت، لە کاتێکدا لە خولی ڕابردووی پەرلەمان ٧٤ ماددەی ڕەشنوسی دەستور ئامادە کراوە و بەشێکی زۆری ئەو ماددانە کۆدەنگییان لەسەر ھەبووە.
ڕاشیگەیاند، لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمیش سەرپشکن لە چۆنیەتی ھەڵبژاردنی میکانیزمی دانانی ڕەشنوسی دەستوری ھەرێم، پەرلەمان تەنیا ڕێکارە یاساییەکان دەگرێتەبەر.
سەبارەت بە کۆبوونەوەی پەرلەمان سەبارەت بە ڕەشنوسی دەستوری ھەرێم جەختی لەوەشکردەوە، تا ئێستا دیارنییە پەرلەمانی کوردستان کەی ئەو بابەتە دەخاتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکان.