هەواڵەکانهەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم ڕایگەیاند، بەھۆی زیادبوونی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی وەرزی گەرمای ساڵانە، پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما تا کۆتایی ھەفتەی داھاتوو بەرزبوونەوەی زیاتر تۆمار بکەن، بەڵام لە نێوان ھەردوو ڕۆژێکدا نزمبوونەوەیەکی کەم ڕوو دەدات.


کەشناسی ھەرێم پێشبینی دەکات پلەکانی گەرما لە ھەولێر و سلێمانی و دھۆک ٤٢ تا ٤٥ پلەی سیلیزی بێت و لە کەرکووک و ھەڵەبجەش ٤٤ تاوەکو ٤٦ پلە و لە ناوچەکانی گەرمیان و خانەقینیش پلەی گەرما بگاتە ٥٠ پلەی سیلیزی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرەڕای ناڕەزایی و نیگەرانی شۆفێران، نرخی بەنزین بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و ھەر چەند ڕۆژ جارێک نرخەکەی گۆڕانکاری بەسەردا دێت و نرخەکەی ڕوو لە ھەڵکشان دەکات، ئەمڕۆش نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە زۆربەی شارەکان لە ٧٥٠ دینارەوە بوو بە ٧٧٥ بۆ ٨٠٠ دینار، ھەروەھا نرخی لیترێک بەنزینی موحەسەن گەیشتە ٨٢٥ دینار و سۆپەریش بە ٩٠٠ دینار.


ئەوەش لە کاتێکدایە نرخی لیترێک بەنزین لە ناوچە جێناکۆکەکان و شار و شارۆچکەکانی عێراق بە ٤٥٠ دینار دەفرۆشرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عادل مەلا ساڵح، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوان بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، تاوەکو ئێستا ھیچ دۆسیەیەکی تایبەت بەو فەرمانبەرانەی حکومەتی ھەرێم بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە رەوانەی وەزارەتی کاروباری شەھیدان نەکراوە تا وەکو شەھید مووچە و ئیمتیازاتیان بۆ دابینبکرێت.


باسی لەوەشکرد، ئەوانەشی لەشەڕی داعش شەھید بوون دۆسییەکانیان رەوانەی وەزارەتیان نەکراوەو تا ئێستا مووچەیان لەسەر وەزارەتەکانیانە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت بە یاسای چاکسازی ئەو پرسانە  چارەسەر بکرێن.


لەبارەی وادەی ناردنی ناوی ئەو فەرمانبەرانەی کە بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی کاروباری شەھیدان وتی، "ھیچ گفتوگۆیەک لەوبارەیەوە نەکراوەو تا بە نوسراوی بەفەرمیش لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە ئاگادار نەکرێینەوە ناتوانین کاری لەسەر بکەین".

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی راگەیاندنی حکومەتی دوبەی بڵاویکردەوە، دوای بیستنی دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە، زانراوە کە ئاگرێک لە نێو کەشتییەک کەوتووەتەوە و توانراوە لە ماوەی ٤٠ خولەکدا ئەو ئاگرە کۆنترۆڵ بکرێت، لێپرسراوانی بەندەرەکەش تەواوی رێکارەکانیان گرتەبەر بۆ لەنگەرگرتنی کەشتییەکە و گرەنتی کردنی سەلامەتی جوڵەی کەشتییەکان لە بەندەرەکەدا. 


بەپێی راپۆرتە سەرەتاییەکان، ئەو کەشتییە ١٣٠ کۆنتێنەری تێدا بووە سیانیان ئەو ماددانەیان تێدا بووە کە گڕدەگرن و پێدەچێت بەھۆی گڕگرتنی ماددەکانی یەکێک لەو کۆنتێنەرانەوە تەقینەوەکە رویدابێت. 


بەندەری جەبەل عەلی وێستگەیەکی سەرەکی گواستنەوە و بازرگانییە لە خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا و دەتوانێت لەگەڵ فڕۆکەھەڵگر مامەڵە بکات، لە ساڵی ٢٠١٧ش یەکێک بووە لە بەندەرە ھەرە قەرەباڵغەکانی دەریایی ئەمریکا لە دەرەوەی ئەو وڵاتە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سێرگی لافرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، ئەمریکا بە کشانەوەی لە ئەفغانستان دانی بە شکستی خۆیدا ناوە. 


وتیشی، بەھۆی لێکترازانی سیاسەتەکانی حکومەتی کابوڵ، گروپە تیرۆریستییەکانی سەر بە داعش لە باکوری ئەفغانستان لە ھەوڵی خۆڕێکخستنەوەدان.


راشیگەیاند، پەلامارە تیرۆریستییەکان ھێشتا ھەڕەشەی جدین لەسەر سەقامگیری ئەفغانستان، دوای کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکاش، رێککەوتن لەسەر حکومەتێکی کاتی بۆ قۆناغی راگوزەری، تاکە رێگە چارەیە لەبەردەم ئەفغانستان بۆ ئیدارەدانی ململانێکان و ڕووبەڕبوونەوەی دوژمنەکانیان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق ئاشکرایکرد،  بەرەبەیانی ئەمرۆ سێ مووشەک ئاراستەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا ناوچەی سەوز کراون، بەڵام ھیچ کامیان ئامانجەکەی نەپێکاوەو دوای رووداوەکەش باڵیۆزخانەی ئەمریکا زەنگی ئاگادارکردنەوەی لێداوە.


وەزارەتی بەرگری ئەمریکاش لەبارەی ھێرشەکەوە رایگەیاندوە ، ئاگاداری ھێرشەکەن بەڵام وردەکاریی تەواویان لە بەردەستدا نییە.


ھەروەھا واین مارۆیتۆ وتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەتویتەر نوسیویەتی، ھێرشە بەردەوامەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان و ھاوپەیمانان پێشێلکردنی سەروەری عێراق و یاساکانیەتی و ژیانی ھاوڵاتیان و ھێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە دەخەنە مەترسیەوە.


لای خۆشیەوە قەیس خەز عەلی ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەھلی حەق رایگەیاند، لەپێناو تێکەڵنەکردنی کارتەکان تا ئێستا دەستەی ھەماھەنگی بەرگری نەچووەتە ناو باڵیۆزخانەی ئەمریکا و ئەگەر بیانەوێت کارێکی وا بکەن پێویستیان بەوە نیە مووشەکی ئاڕاستە بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوباد تاڵەبانی لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی شەرقلئەوسەت دەڵێت، ئەو ھەوڵانە ئامانجێکی بەرتەسکیان ھەیە و زۆر دورن لە بەرژەوەندییەکانی عێراق و سود بەھیچ لایەنێک ناگەیەنێت.


وتیشی، پێویستە بە پشتیوانی ھاوپەیمانی نێو دەوڵەتی، ھێزە ئەمنییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان ھەماھەنگییەکی تەواو بکەن، بۆ راگرتنی ئەو ھێرشانە و کۆتایھێنان بە شکاندنی شکۆی دەوڵەت و یاسا.


جەختیشیکردەوە، دریژە کێشانی ئەم رەوشە، سەردەکێشێت بۆ پشێویی و ئاشووب، کە دەرەنجامەکەی لێکەوتەی نەرێنی دەبێت لەسەر بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق و لاسەنگکردنی پەیوەندییەکانی بەغداد لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پۆلیسی ھایتی رایگەیاند، چوار بەکرێگرتە کە "جۆڤێنێل مۆیس" سەرۆکی وڵاتەکەیان تیرۆرکرد، کوژراون و دوو کەسی تریشیان دەستگیرکردووە و سێ ئەندامی ھێزەکانی پۆلیسیشیان ئازادکردووە، کە بە بارمتە گیرابوون. 


ھاوکات کلود جوزیف کاربەڕێکەری سەرۆکی حکومەتی ھایتی داوای لە ھاووڵاتیان کرد ھێور ببنەوە و وتی، رەوشەکە لە ژێر کۆنترۆڵدایە، لێپرسراوانی وڵاتەکەش پێیانوایە کە چەکدارانی بیانی لە پشت تیرۆر کردنی سەرۆکەوەن و حکومی عورفیش بۆ ماوەی ١٥ رۆژ راگەیاندراوە. 


دوێنێ سەرۆک وەزیرانی ھایتی پشتڕاستی کردەوە سەرۆکی ھایتی لەگەڵ ھاوسەرەکەی لە شوێنی حەوانەوە گولـلەباران کراون، پەلامارەکەش کاردانەوەی توندی بەریتانیا و ئەمریکای بەداوادا ھات و "دۆمینیکا"ش سنورەکانی لەگەڵ "ھایتی" داخست.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بڕیار بوو ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەبارەت بە درێژکردنەوەی بڕیاری گەیاندنی ھاوکاریی مرۆیی لەڕێی دەروازەی "بابلھەوا" بۆ سوریا کۆببێتەوە، بەڵام کۆبوونەوەکە دواخراوە و وڵاتانی ئەندامی نێو ئەنجومەنەکە دەیانەوێت دانوستانی زیاتر لەو بارەیەوە بکەن. 


رۆژی شەممە، رێگەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەیاندنی ھاوکاری مرۆیی بۆ سوریا لەڕێی سنورەوە کۆتایی دێت، کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە خراوەتە بواری جێبەجێ کردنەوە، روسیاش کە ھاوپەیمانی حکومەتی سوریایە دەیەوێت ڤیتۆ دژی ئەو بڕیارە بەکاربھێنێت و گەیاندنی ھەموو ھاوکارییەک لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی "دیمەشق"دایە. 


دەروازەی "بابلھەوا" سەرەکیترین دەروازەی گەیاندنی ھاوکارییە بۆ زیاتر لە سێ ملیۆن کەس لە "ئیدلب"، ئەگەر ئەو دەروازەیەش دابخرێت گەروەترین قەیرانی برسێتی و قاتوقوڕی لەو ناوچەیە سەرھەڵدەدات. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کازم غەریب ئەبادی نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆم رایگەیاند، سەرەڕای پابەندبوونیان بە دانوستانەکانی ڤییەننا، بەڵام ھیچ رێگرییەک لەبەردەم ئێران نییە بۆ پێشخستنی توانا زانسییەکان، لە زیادکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم. 


وتیشی، بەرزکردنەوەی رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم تەنھا بۆ پێشخستنی کەرتی تەندروستی و پێشخستنی زانستی پزیشکییە.


کازم غەریب ئەبادی رایگەیاند، سەرەڕای گەمارۆکان، زانایانی ئێرانی وزەی ئەتۆم پێشکەوتنی بەرچاویان بەدەست ھێناوە، لە بەرزکردنەوەی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم بە ریژەی لە ٢٠% . 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کۆبوونەوەکەیان نائاسایی بووە و پارێزگای ھەڵەبجە شایستەی پشتیوانییە، چونکە خاوەن قوربانییە و پێویستە بودجەی پێویستی بۆ تەرخان بکرێت. 


سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێـانی داواشی کرد، ھیچ پۆستێکی بە وەکالەت لەو پارێزگایە نەمێنێت.


نیگەرانیشی دەربڕی لە ئامادەنەبوونی پارێزگاری ھەڵەبجە و جێگرەکەی لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە


سەبارەت بە ھێرشەکەی سەر فرۆکەخانەی ھەولێری نێودەوڵەتیش رایگەیاند، ھێرشەکە تیرۆستی بووە و تا ئێستاش لێکۆڵینەوەکان بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامە و شاری ھەولێریش شارێکی پارێزراوە و بە ھێرشانە ئەمنێتی تێک نادرێت.


پارێزگاری ھەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ رووبەرووبوونەوەی وشکە ساڵی و  کەمی ئاوی ژوورێکی عەملیات لە ھەموو لایەنە پەیوەندی دارەکان پێکھاتووە بۆ ئەوەی گرفتەکان دەستنیشان بکەن و لە ماوەی ٤٨ سەعاتدا بڕیاری لەبارەوە بدەن، ھەروەک چەند بیرێکی نوێ لە ھەولێر لێدەدرێت و ئەوانەشی پەکیان کەوتووە نۆژەن دەکرێنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەڵمانیا بەپێی بڕیارێکی نوێی فیدراڵی، بەکارھێنان و بڵاوکردنەوەی دروشم و ئاماژەکانی گروپی تیرۆریستی داعش و قاعیدە و ئیخوان موسلیمین و گورگە بۆرەکانی تورکیا و بزووتنەوەی حەماس و باڵی سەربازی حزبوڵای لوبنانی قەدەغەکرد، ھەر لایەنێکیش ئەو بڕیارە پێشێل بکات، بە بڕی چوار ھەزار یۆرۆ یاخود مانگێک زیندانی کردن سزا دەدرێت، ئەگەر پێشێلکارییەکەش دووبارە بکرێتەوە سزاکە دەگاتە ١٠ ھەزار یۆرۆ یاخود زیندانی کردن بۆ ماوەی شەش مانگ. 


ئەڵمانیا چەندین جاریش رایگەیاندووە، رێگە نادات خاکەکەی بکرێتە مۆڵگەی گروپە توندڕە و و قەدەغەکراوەکان بە تایبەت "ئیخوان موسلیمین". 


ھاوکات ئەنجومەنی نیشتمانی نەمسا یاسای روبەڕوبوونەوەی تیرۆر و توندڕەوەکانی پەسەندکرد، بە ئامانجی پشتیوانی کردنی ھەوڵەکانی دەوڵەت بۆ قەدەغەکردنی چالاکی رێکخراوە تیرۆریستییەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنیری کوردسات نیوز لە ھەولێر رایگەیاند، لە شەڕەکەدا پۆلیسێک بریندار بووە

 

زانیاری زیاتر بڵاودەکەینەوە

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

راگەیاندنی پەیوەندییەکانی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ رایگەیاند، لەسەر داوای لێپرسراوانی ئێران لە رۆژی پێنچ شەممەوە ھیچ ھاوڵاتییەکی ھەرێمی کوردستان، رێگەی پێنادرێت لە مەرزی باشماخەوا بچێتە ناو خاکی ئێران بەبێ ئەوەی پشکنینی کۆرۆنا لە جۆری (پی سی ئاڕ)ی ئەنجام نەدابێت.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەو ھاوڵاتیانەی ھەرێمی کوردستان دەیانەوێت لەو مەرزەوە گەشتی کۆماری ئیسلامی ئێران بکەن پێویستە ھەڵگری فیزەی (نەخۆشی و دەرمان یان بازرگانی و وەبەرھێنەر، یان خاوەن ئیقامەی کارپێکراو یان خوێندن)بن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...960961962963964...1067