ئەدھەم بارزانی لە پەیامێکدا کە لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک بڵاویکردووەتەوە و ئاڕاستەی سەرجەم لایەنەکان و ئەنجوومەنی ئاسایش و یەکێتی ئەوروپا و کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی کردووە دەڵێت" کوردستان کەوتووەتە بەر گەڕێکی دیکەی داگیرکاری سوپایی و جینۆسایدی ژینگەیی.
لە پەیامەکەیدا دەڵێت" بەپێی ئەزموونی رابردوو سوپای تورکیا، ھەر جوگرافیا و ناوچەیەکی داگیر کردبێت، ھەرگیز پاشەکشەی لێ نەکردووە، لەئێستاشدا دەڤەری بادینان کەوتووەتە بەر شاڵاوێکی چڕی دەستبەسەرداگرتن و سوپای تورکیا تا قوڵایی ٤٠ کیڵۆمەتر سنوری بەزاندووە و خاکی کوردستانی خستووەتە ژێر ھەلومەرجی سەخت و نایاسایی داگیرکاریی سەربازی، گوندەکانیشی بە دانیشتووانی چۆڵ کردووە و دەیان کەسیش بەو ھۆیەوە شەھید بوون.
ئەدھەم بارزانی بانگی لە دەسەڵات و ھەموو لایەنەکانی کردووە، کە ھەموو ھەوڵی خۆیان بخەنەگەڕ، چ لەڕێی گفتووگۆ و دانووسانی دوولایەنە یان لەڕێگەی بەغداد یان رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان فشاری لەسەر ئەنقەرە دروستبکرێت، کە سنورێک بۆ ئەو پێشێلکاری و داگیرکاریە دابنێن.
ئەدھەم بارزانی نەیشاردووەتەوە کە کاتی لێدانی زەنگی مەترسی ھاتووە کە ھەموومان بە بێ دوودڵی لێبدەن و بەھەندی وەربگرن.
پۆلسی راپەڕین بڵاویکردووەتەوە، کچەکە ناوی (ب.س.ئ)لە دایکبووی ١٩٩١ پیشەی کچی ماڵە، دانیشتووی گوندی بێشیر سەر بەناحیەی ھێرۆ قەزای پشدەرە.
بەوتەی باوکی، کچەکەی لە تەنیشت حەوزێکی ئاودا سەرقاڵی شۆردنی جلەکانی بووە و دواتر کەوتووەتە ناو ئاوەکە و خنکاوە، کە لەوکاتەدا خۆی لە مزگەوت بووە و دایکیشی نوێژی خەوتنانی کردووە.
پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.
بە پێی ھەواڵەکە، کۆمپانیای ناوبراو لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا ڕایگەیاند، "ئەمازێن" کە ژوورێکی تایبەتە بە کەمکردنەوەی پەستانی دەروونی، یارمەتی کارمەندەکانی کۆمپانیا دەدات زیاتر سەرنج بخەنە سەر کارەکانیان و لە پاڵیشیدا زیاتر گرنگی بە تەندروستی دەروونیان بدەن، بەڵام ھەر زوو و پاش شەپۆلێکی گەورەی ڕەخنەی تەنزئامێز لەلایەن بەکارھێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە ڤیدیۆکەیان سڕیەوە.
جێی ئاماژەیە، ئەم ھەنگاوەی "ئەمەزۆن" دوای ئەوە دێت کە لە ماوەی ڕابردوودا بە بەردەوامی ڕووبەڕووی ڕەخنە دەبووەوە سەبارەت بە نەگونجاوی ژینگەی کار لە کۆمپانیاکە و ماندووبوونی بەردەوامی کارمەندەکانی.
لەو بارەیەشەوە، کۆمپانیای ناوبراو لە ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگە پلانێکی بە ناوی "کارکردنی تەندروست" ڕاگەیاند کە چەندین چالاکی جەستەیی و دەروونی و ڕاھێنانی باشبوونی تەندروستی و دابینکردنی خواردنی گونجاو بۆ کارمەندەکان لەخۆدەگرێت.
نمایشەکە کە ئێوارەی ئەمڕۆ (٢٧ ئایاری ٢٠٢١) لە ھەولێر کرا، قوباد تاڵەبانی خۆشحاڵی و خۆی دەربڕی کە بەرھەمێکی تەواو کوردی ئەمڕۆ لە بەرچاوی نوێنەری وڵاتان نمایش کراوە و ھیوای خواست ئەمە ببێتە سەرەتا و دەسپێک بۆ بە پیشەسازیکردنی سینەما لە کوردستان و دەرخستنی توانای گەنجانی کورد لە بواری ھونەر.
لە پەراوێزی نمایشەکەدا قوباد تاڵەبانی گفتوگۆی لەگەڵ ستافی بەرھەمھێنەری فیلمەکە کرد کە ئامادەی نمایشەکە بوون و لە بارەی توانای گەنجان و ھونەرمەندانی کورد بیروڕایان گۆڕییەوە و پابەندی حکومەتی ھەرێمی کوردستانی دووپاتکردەوە بۆ پاڵپشتیکردنی توانا نیشتمانییە داھێنەرەکان بە تایبەت بواری ھونەری نواندن و جەختیکردەوە سینەما پردێکە بۆ بەستنەوەی کۆمەڵگای کوردی بە دنیای سەردەم و دەکرێت ببێتە ئاوێنەی نمایشی خەون و خولیا و ئازار و بەسەرھاتەکانی نەتەوەی کورد بۆ ھەموو جیھان.