هەواڵەکانهەواڵەکان

لە دیدارێکدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکان تاوتوێکران و بیروبۆچوونیان لە بارەوە ئاڵوگۆڕکرا و گرنگی پتەوکردنی ھەماھەنگیی سەربازی و ئەمنی نێوان ھەردوولا دووپاتکرایەوە بە تایبەت لە بوارەکانی پڕچەککردن و ڕاھێنان و پەرەپێدانانی توانا سەربازییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش و سەقامگیرکردنی ئاسایش و ئارامی لە ناوچەکە.


‎ھاوسەرۆکان لە بارەی جموجوڵ و مەترسی داعش لە عێراق و سوریا و خۆڕێکخستنەوەیان ھۆشدارییاندا و تەئکیدیان لە ستراتیژێکی نوێی سەربازیکردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و ڕێگریکردن لە ھێنانەدی مەرامەکانیان، بۆ ئەوەش بەردەوامی ھەماھەنگی ئەمنی ھاوبەش لە نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و عێراق و ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بە گرنگ زانرا و پێکھێنان و چالاککردنی ژووری ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکان لە ناوچە کێشە لەسەرەکان بە ھەنگاوێکی گرنگ لە قەڵەم درا و داواشیان لە ھێزەکانی ھاوپەیمانان کرد ڕۆڵی زیاتر بگێڕن و بەشداربن لە ژوورە ھاوبەشە ئەمنییەکاندا.


‎لە بارەی یەکگرتنەوە و یەکخستنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە و یەکە سەربازییەکان، ھاوسەرۆکان جەختیان لە خستنەگەڕی ھەوڵەکان کردەوە بۆ یەکگرتنەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە لەسەر بنەمای ھاوسەنگی و شەراکەت بە لەبەرچاوگرتنی ئینتیمای نیشتمانی و بەرژەوەندی گشتی و ڕاشیانگەیاند، یەکێتی ھەموو ھەوڵێک دەدات بۆ پێکھێنانی ھێزێکی یەکگرتووی مەشقپێکراوی نیشتمانی کوردستانی کە پارێزەری خاک و گەکەکەمان بێت. پشتیوانی و ھاوکاری ھێزەکانی ھاوپەیمانانیشیان لەو ڕووەوە بە پێویست زانی.


‎لە بارەی پرۆسەی سیاسی لە عێراق و پێشھاتەکانی ئەمدواییەی بەغدا، ھاوسەرۆکان بۆچوونی یەکێتییان خستەڕوو تەئکیدیانکردەوە لە چارەسەرکردنی سیاسیانەی تەواوی کێشەکان و لابردنی بەربەستەکانی بەردەم سەقامگیری سیاسی و ڕەوینەوەی گرژییەکان بە تایبەت لەم دۆخەدا کە بەرەو ھەڵبژاردنی پێشوەختە ھەنگاو دەنێین و پێویستە زەمینەی لەبار بۆ ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد فەراھەم بکرێت.



 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی ھەرێم، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ٦٣٧ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٨ تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و  ٨٦٠ تووشبووی تری ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا: کۆمەڵی نێودەوڵەتی سەرپەرشتی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ناکات، بەڵکو تیمێکی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر داوای حکومەت، چاودێری پڕۆسەکە دەکات، وتیشی: ئەم ھەنگاوە سەروەری عێراق پێشێل ناکات.


لەلایەکی تریشەوە، مەحمود کەعبی ئەندامی ھاوپەیمانی سائیرون ڕایگەیاند: بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ درێژکردنەوەی ئەرکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و فراوان کردنی کارەکانی بە مەبەستی چاودێری کردنی ھەڵبژاردنی پێشوەخت، کاریگەری لەسەر ڕاستگۆیی و شەفافیەتی ھەڵبژاردنەکە دەبێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەزگا ئەمنییەکانی فەڕەنسا ئاشکرایان کرد، لە شاری لاشبێڵ لە نزیک شاری نانتی خۆرئاوای فەڕەنسا، کەسێک بە چەقۆوە پەلاماری ژنە پۆلیسێکی داوە و و بەسەختی برینداری کردووە، دواتریش لەگەڵ پۆلیس ڕووبەڕووبووەتەوە و تەقەی لە پۆلیس کردووە و دوو ئەفسەری بریندارکردووە، خۆشی بە برینداری کەوتووەتە دەستی پۆلیس و دواتر بەھۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەستداوە.


وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنسا لە بارەی ڕووداوەکەوە ئاماژەی بەوەکرد، پەلاماردەرەکە، پیاوێکی تەمەن ٤٠ ساڵی بە ڕەگەز فەڕەنسیە و نەخۆشی دەروونی لەگەڵدا بووە و پێشتر لە زینداندا ڕەفتاری توندڕەوانەی ھەبووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانییدا، ڕایگەیاند: مۆسکۆ سەرلەنوێ ئامادەیی خۆی نیشان دەدات سەبارەت بە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا و چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان لە ڕێی گفتوگۆوە.


ئاماژەی بەوەشدا: حکومەتی ڕووسیا خوازیارە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و یەکێتی ئەوروپا لەسەر بنەمای بەرژەوەندی ھاوبەش و بە بێ مەرجی پێشوەخت بێت.


بەھۆی لکاندنی نیمچە دورگەی قرم لەلایەن ڕووسیاوە لە ساڵی ٢٠١٤، پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و یەکێتی ئەوروپا ئاڵۆزبوو، دواتر یەکێتییەکە زنجیرەیەک سزای بەسەر حکومەتی ڕووسیادا، سەپاند.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی شەھیدانی زی قار، ڕایگەیاند: ماوەیەک بەر لە ئێستا، کۆمپانیایەکی وەبەرھێنان لە کاتی کارکردندا گۆڕێکی بەکۆمەڵیان لە ناسڕییە دۆزیوەتەوە، ڕۆژی سێشەممەش بۆ لێکۆڵینەوە لە گۆڕەکە لیژنەیەکی ھاوبەش پێکھێنرا.


ڕوونیشیکردەوە: ناسنامەی قوربانییەکان تا ئێستا نەزانراوە، بە پێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانیش پێدەچێت قوربانییەکان بەھۆی ئەشکەنجەدانی زۆرەوە گیانیان لە دەستدابێت. ئاماژەی بەوەشدا، شێوازی ناشتنی قوربانییەکان زۆر ھەڕەمەکییە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئاری ئەحمەد" بەڕێوەبەری گشتی ئاو و ئاوەڕۆی ھەرێم لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری ھەرێم بە کوردسات نیوزی ڕایگەیاند، ڕۆژانە ملیۆنێک و ٩٠٠ بۆ ٢ ملیۆن و ١٥٠ مەتر سێجا ئاو بۆ ھاوبەشانی ئاو بەردەدەنەوە، بەڵام ھۆشیاری پاراستنی ئاو لەناو ھاووڵاتیاندا کەمە و ھەندێک جار تانکی ئاوی ماڵان دوای پڕبوونی بۆ ماوەیەکی زۆر ئاوی لێ دەڕژێت و بە چەند شێوەیەکی تریش ئاو بە ھەدەر دەدرێت. ھەروەھا دیاردەی وشکە ساڵی ڕووی لە ھەرێم و ناوچەکە کردووە، بۆ ئەو مەبەستە بڕیاریانداوە لە دوو ڕۆژدا جارێک و بۆ ماوەی ٢ تاوەکو ٦ سەعات ئاو بۆ ھاووڵاتیان بەربدەنەوە.


وتیشی، ئەو ماڵ و شوێنانەشی لە ڕابردوودا ١٢ تاوەکو ٢٤ سەعات ئاویان ھەبووە ئەوانیش لە ڕۆژێکدا ٦ سەعات ئاویان بۆ دابین دەکرێت، داواش لە ھاووڵاتیان دەکات ئەگەر پێویستیان بە ھەر بڕە ئاوێک نەبوو بەفیڕۆی مەدەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری کۆچ لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا ٣٧ ھەزار ئاوارەی عێراقی، کە بەھۆی شەڕی داعشەوە ئاوارەبوون، لە کەمپەکامدا دەژین، کە ٧٠٪یان لە کەمپەکانی ھەرێمی کوردستاندان کە ٢٦ کەمپە و ١٦ کەمپیان لە سنووری شەنگالن.


وتیشی، لە کۆی ٧٧ کەمپی ئاوارەکان ٤٩ کەمپیان داخراون و لە دوو مانگی داھاتوودا دوو کەمپی تریش لە ھەرێمی کوردستان دادەخرێن و دانیشتووانەکانیان دەگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان.
ڕاشیگەیاند، ئاوارەکان خواستی گەڕانەوەیان ھەیە بۆ ناوچەکانیان، بەڵام بە مەرجی سەقامگیری ئەمنی و بوونی خزمەتگوزاری.


وەزیری کۆچ و کۆچبەران وتیشی، گەندەڵی لە دۆسیەی ئاوارەکاندا ھەیە و دۆسیەکانیان ڕادەستی دادگا کردووە و چاوەڕێی یەکلابوونەوەیانن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"کیریاکۆس میتسۆتاکیس" سەرۆک وەزیرانی یۆنان، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ "چارل میشێل" سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپی لە ئەسینا ڕایگەیاند، تاکە ڕێگا بۆ نزیکبوونەوەیان لە تورکیا ئەوەیە کە ئەو وڵاتە دەستھەڵبگرێت لەو ڕەفتارانەی کە دەبنە ھۆی نیگەرانکردنی یۆنان و یەکێتیی ئەوروپا و دەستبەرداری پەیامی دوژمنکارانە ببێت.


بڕیارە ھەفتەی داھاتوو لە بارەی ناکۆکییەکانیان لەگەڵ یۆنان، مەولود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی یۆنان بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەسەد لە وتارەکەیدا بۆ گەلی سوریا ئاماژەی بەوەشکرد، گەلی سوریا بە سەرجەم پێکھاتەکانییەوە بەشدارییان لە پڕۆسەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کرد و وەک سەرۆک متمانەیان پێبەخشی، ڕوونیشیکردەوە: ھەڵبژاردنەوەی بە سەرۆک کۆماری سوریا ڕێخۆشکەرە بۆ لەناوبردنی دوژمنانی گەلی سوریا.


ڕوونیشیکردەوە، گەلی سوریا لە ماوەی ١٠ ساڵی جەنگدا ئازایانە ڕووبەڕووی دوژمنان و گروپە تیرۆریستییەکان بوونەوە، ئێستاش کاتی ئەوە ھاتووە حکومەت و ھاوڵاتیان بەشداری لە پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوە و گێڕانەوەی ئاشتی و ئارامی بۆ سەرجەم ناوچەکانی سوریا، بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بە رێژەیەکی زۆر کەمیکردوە، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراقیش بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان سەردانی دەربەندیخان دەکات.

وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ئەمڕۆ ٢٧ی ئایاری ٢٠٢١ سەردانی دەربەندیخان دەکات بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە ھۆکارەکانی کەمبونەوەی ئاوی بەنداوەکان، ھەروەھا بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی بەنداوەکانی ھەرێم بۆ بەردانەوەی ئاو و چارەسەرکردنی گرفتەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، داوای لە دەزگای ھەواڵگریی کردووە لێکۆڵینەوە لە سەرچاوەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکات و لەماوەی ٩٠ رۆژدا راپۆرتێک لەو بارەیەوە پێشکەش بکات.

وتیشی، دوای ئەوەی جڵەوی دەسەڵاتی لە کۆشکی سپی وەرگرت، داوای لە راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی کردووە راپۆرتێک لەبارەی سەرچاوەی سەرھەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئامادە بکات.

لەبەرامبەریشدا، باڵیۆزخانەی چین لە واشنتۆن رایگەیاند، لەکاتێکدا جیھان گیرۆدەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، چەند وڵات و لایەنێک پرسەکەیان بە ئاراستەیەکی تردا بردووە.

رونیشیکردەوە، دەستوەردان لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، ئاستەنگ لەبەردەم دیاریکردنی سەرچاوەی سەرھەڵدان و بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروست دەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیژنەی باڵای ھەڵبژاردنەکانی سوریا رایگەیاند، لە درەنگانی شەوی رابردووەوە جیاکردنەوەی دەنگەکان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی سوریا دەستیپێکردووە و چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی دوو رۆژی داھاتوودا ئەنجامی ھەڵبژاردنەکە رابگەیەنرێت، میدیاکانی سوریاش رایانگەیاند، ئاستی بەشداریکردنی ھاوڵاتیان زۆر باشبووە و ١٣٢ دەزگا و ئاژانسی راگەیاندنیش روماڵی پرۆسەکەیان کردووە.

بۆ یەکەمین جاریش لە دوای ھەڵبژاردنەکەی ساڵی ٢٠١٤ەوە، پرۆسەکە لە بەشێک لە پارێزگای "رەققە" بەڕێوەچوو، لە بەشێک لە "حەسەکە و قامیشلۆ"ش سندوق دانرابوو، بەڵام ھەڵبژاردنەکە لەناوچەکانی تری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا وەک ئیدلب و عەفرین و سەرێکانێ و جەرابلوس بەڕێوەنەچوو. 

لە ھەڵبژاردنەکەشدا سێ کاندید رکابەری دەکەن، کە "بەشار ئەسەد و عەبدوڵا سەلوم عەبدوڵا و مەحمود رەبعی" بوون، ھەموو پێشبینییەکانیش بەو ئاراستەیەن کە "ئەسەد" بۆ ح ساڵی تر دەبێتەوە بە سەرۆکی سوریا. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ژمارەیەک خێزانی عێراقی کە لە ژن و منداڵانی تیرۆریستانی داعش پێکھاتبوون، لە کەمپی ھۆل لە سوریاوە گەڕێنرانەوە بۆ عێراق و لە کەمپی جەدعە لە باشوری موسڵ نیشتەجێ دەکرێن. 

لە ئێستاشدا ئێزدییەکان و کەسوکاری قوربانیانی دەستی داعش گەڕانەوەی ئەو خێزانانە بە مەترسی لە قەڵەم دەدەن و ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، گەڕانەوەی ئەو خێزانانەی داعش مەترسی سەرھەڵدانەوەی تیرۆر و توندوتیژی لێدەکەوێتەوە، چونکە تا ئێستا بیری توندڕەوی کۆتایی پێنەھێنراوە، ھاوکات داوا لە حکومەتی عێراقیش دەکەن لایەنی دەرونی ئێزدییەکان لەبەرچاو بگیرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەبدولخالق عەزاوی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند، سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکانی گۆەڕەپانی تەحریریان ئیدانە کردووە کە بەھۆیەوە دوو خۆپیشاندەر کوژران و دەیانی تریش برینداربوون. 

داواشی لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران کرد، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران بۆ رای گشتی ئاشکرا بکات.

وتیشی، تاکە کێشە کە روبەڕوی عێراق بووەتەوە، ئاشکرا نەکردنی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانە کە لەلایەن حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەماوەی رابردوودا ئەنجام دراون، ئەم ھەنگاوەش ھۆکارە بۆ توڕەبوونی شەقام و بەردەوام بوونی ناڕەزاییە جەماوەرییەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک بە کوردسات نیوزی راگەیاند، پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ٥ی فەرمانبەرانی ھەرێم گەیشتووە و ئەو کێشەیەی دروست ببوو چارەسەر کراوە.

 سەرچاوەکە راشیگەیاند، ھەفتەی داھاتوو مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت. 

دوێنێ مووچەی وەزارەتی تەندروستی و ئەمڕۆ مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواکان دابەشکرا و رۆژی یەکشەممەی داھاتووش مووچەی یەکەکانی ٧٠ و ٨٠ و وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەش دەکرێت، دواتریش مووچەی سەرجەم وەزارەتەکانی تر خەرج دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...936937938939940...983