هەواڵەکانهەواڵەکان

لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی راستەوخۆ دەستی بە ئامادەکارییەکانی دارشتنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2027 کردووە، هاوكات ئاشکرای کرد کە هەفتەی داهاتوو یاسای بەخشین و قەرزکردن لە پەرلەمان دەخوێنرێتەوە.

سەرچاوەیەک لە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایکرد، لە سەردانێکدا بۆ لای سەرۆک وەزیران رێککەوتن لەسەر چەندین پرسی گرنگ کراوە، لەوانەش ناردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا. 

روونیشی کردەوە: وەزارەتی دارایی ستراتیژیەتی بودجەی بە بەشداری لیژنەی دارایی، چەند وەزارەتێک و نوێنەرانی هەرێمی کوردستان ئامادە کردووە.

باسی لەوەش کرد، بەپێی یاسای بەڕێوەبردنی دارایی، پێویستە تاوەکو 15ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ پڕۆژەیاسای بودجە بگاتە پەرلەمان، بە مەبەستی رێکخستنی سەقامگیریی دارایی، دیاریکردنی نرخی دۆلار، نرخی بەرمیلی نەوت و میکانیزمەکانی هەناردەکردن.

سەبارەت بە دامەزراندن و بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست، ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی روونیکردەوە: بەهۆی راگرتنی هەناردەکردنی نەوتەوە وڵات لە بارودۆخێکی دارایی سەختدایە، بەڵام هیواخوازن کێشەی پلەبەرزکردنەوە و موچەی فەرمانبەران لە ناو بودجەی نوێدا چارەسەر بکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرەرای بریارەكەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم، نرخی بەنزین هەر وەك خۆی بە بەرزی ماوەتەوە نەگۆڕاوە.

پەیامنێری كوردسات نیوز لە هەولێر رایگەیاند، خاوەن بەنزینخانەكان پێیان راگەیاندوە تا ئێستا بڕیارەی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان روون نیە و چاوەرواندەكرێت لە رۆژی یەك شەممەوە چۆنێتی جێبەجێكردنی بڕیارەكەی سامانە سروشتیەكانی هەرێم روونببێتەوە.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان لە فەرمانێكی وزاریدا بڕیاردا، پاڵپشتی دارایی بۆ بەنزینی بازرگانی لە جۆری نۆرماڵ دابین بكات بۆ ئەوەی لە بەنزینخانەكاندا لیتری بە 750 دینار بفرۆشرێت و نرخەكەی جێگیر ببێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە: جیاوازیی نێوان ئەو نرخە و نرخی راستەقینەی بەنزینی نۆرماڵ لە  بازاڕەكاندا لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە دابین دەكرێت و دابەشكردنی بەنزینەكەش بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان و بەڕێوەبەرایەتییەكانی نەوت و كانزاكان دەبێت. 

سامانە سروشتییەكان جەختی لەوەش كردووەتەوە: فەرمانە لە رۆژی دەرچوونییەوە كە 13ی 8ی 2026ە كاری پێدەكرێت و دەشبێت كوالێتیی بەنزینەكە بەپێی رێنماییە تەندروستی و ژینگەییەكان بێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بانگهێشتی پیت هێگسێت وەزیری جەنگی وڵاتەكەیان دەكان بۆ ئەنجومەنەكەیان بەو ئامانجەی  رووبەڕووی لێپرسینەوە بكەن سەبارەت بە دابینكردنی بودجەی جەنگی دژ بە ئێران؛ جەنگێك كە لەلایەن دیموكراتەكانەوە بە شەڕێكی بژاردەییی تێچووبەرز وەسف كرا كە بێ رەزامەندیی كۆنگرێس ئەنجام دراوە.

پیت هێگسێت رایگەیاند،كە تێچووی جەنگەكە تاوەكو ئێستا گەیشتووەتە 37 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار، كە نزیكەی هەشت ملیار دۆلار زیادی كردووە بەراورد بە دوا هەڵسەنگاندنی راگەیەندراو، و ئەم خەمڵاندنە خەرجییە چاوەڕوانكراوەكان تا 30ی ئەیلول لەخۆدەگرێت.

ئەمە جگە لەوەی، پێنتاگۆن داوای بودجەیەكی زیادەی بە بڕی 67  ملیار دۆلار كردووە بۆ داپۆشینی خەرجییەكانی جەنگ و بەردەوامی پشتیوانیكردنی ئامادەیی سەربازی و ئۆپەراسیۆنەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەی گشتی هەسەدە لەگەڵ وەفدێكی حكومەتی سوریا كۆبووەتەوە و دەشڵێت لەسەر چەند پرسێكی گرنگ گەیشتوونەتە رێكەوتن.

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس (X) راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا ئاشكرای كرد كە پێشوازی لە وەفدێكی حكومەتی سوریا كردووە.

مەزڵووم عەبدی لە راگەیەنراوەكەیدا نووسیویەتی: شانازی دەكەم بە پێشوازیكردن لە نوێنەری سەرۆكایەتی، زیاد عاییش و فەرماندەی فەیلەقی دووەم، بەڕێز عەواد جاسم.

فەرماندەی گشتیی هەسەدە ئاماژەی بەوەش كرد كە لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆیان لەسەر چەندین دۆسیە و پرسی گرنگی پەیوەندیدار بە ئاسایش و سەقامگیریی پارێزگای حەسەكە كردووە. 

عەبدی ئاماژەی بەوەش دا كە راوێژیان كردووە دەربارەی "چارەسەركردنی زێدەڕۆییەكانی سەر دامودەزگاكانی دەوڵەت، دۆسیەی ئاوارەكان و هەروەها خێراكردن و تەواوكردنی پرۆسەكانی تێكەڵبوونەوە .

مەزڵووم عەبدی جەختی لەوە كردەوە كە گەیشتوونەتە چەند چارەسەرێك و وتی: هەستمان بە كەشوهەوایەكی ئەرێنی كرد و لەسەر چەند پرسێكی گرنگ گەیشتووینەتە رێكەوتن

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی تورکیا رایانگیاند، وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکەیان ناوی سیپان حەمۆ، یاریدەدەری وەزیری بەرگریی سوریا بۆ ناوچەی رۆژهەڵاتی لە لیستی کەسایەتییە داواکراوەکان بە تۆمەتی تیرۆر سڕیوەتەوە.

ئەنکەرە هیچ هۆکارێکی رەسمیی لەبارەی لادانی ناوی ئەم فەرماندە دیارەی پێشووی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام چاودێران ئەم هەنگاوە دەبەستنەوە بە گۆڕانکارییە سیاسی و سەربازییە گەورەکانی سوریا، بەتایبەت دوای دەستبەکاربوونی وەک یاریدەدەری وەزیری بەرگری لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی رێککەوتنی تێکەڵکردنی پێکهاتەکانی هەسەدە لەناو دامەزراوەکانی دەوڵەت و سوپای سوریادا.

سیپان حەمۆ - کە لە تۆمارە ئەمنییەکانی تورکیادا بە ناوی "سەمیر عەلی ئەسۆ" ناسراوە - ئەرکی یاریدەدەری وەزیری بەرگریی سوریا بۆ ناوچەی رۆژهەڵاتی وەرگرتووە، ئەوەش لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی رێککەوتنی 29ی کانونی دووەمی 2026 بۆ ئاوێتەکردنی هەسەدە و یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لەناو دامەزراوەکانی سوپا و ئاسایشی دەوڵەتدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باسم محەمەد خەزیر، وەزیری نەوتی عیراق، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی، ئاشکراکردنی وێستگەی ناوەندیی چارەسەرکردنی غازی لە کێڵگەی نەوتی فەیحا راگەیاند، کە توانای رۆژانەی دەگاتە 130 ملیۆن پێی سێجا غاز، لەگەڵ بەرهەمهێنانی 100 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا لە هەمان کێڵگەدا.

وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند کە لە سەرەتای ئەم مانگەوە ئاستی هەناردەکردنی نەوت گەیشتووەتە تێکڕای دوو ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، لەکاتێکدا کۆی هەناردەی مانگی تەممووزی رابردوو نزیکەی 49 ملیۆن بەرمیل بووە.

ئاماژەی بەوەش کرد کە زیاتر لە 85٪ی بودجەی وڵات پشت بە داهاتی هەناردەکردنی نەوت دەبەستێت و دامەزراوەکانی وەزارەت بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ زیاترکردنی ئەو داهاتە.

سەبارەت بە ستراتیژیەتی داهاتوو، وەزیر روونی کردەوە: هاوپەیمانییەکی پێکاهاتوو لە کۆمپانیای شیڤرۆن و UCCی قەتەری پڕۆژەی راکێشانی هێڵی بۆڕیی بەسڕە – فیشخابور جێبەجێ دەکەین تاوەکو نەوت بگەیەنرێتە بەندەری جەیهانی تورکی، بە ئامانجی فرەچەشنکردنی دەروازەکانی هەناردەکردن.

هاوکات باسی لەوەش کرد کە ئاماژە بەراییەکانی پشکنین لە ناوچەی ئەلفاو بوونی نەوت و غازیان سەلماندووە، ئەمەش هاوشانی هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە خۆبژێوی لە غاز و رەخساندنی هەلی کار بۆ گەنجان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوو كەشتی نەوتهەڵگریی ئیمارات لە گەرووی هورمزدا كرانە ئامانج، حكومەتی ئەبوزەبیش بە پێشێلكردنی بریارەكانی ئەنجوومەنی ئاسایشی لە قەڵەمی دەدات.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رەسمی ئیمارات لە گەروی هورمز دوو كەشتی نەوتهەڵگری سەربە كۆمپانیای نەوتی نیشتمانیی ئەندنیكۆ كراونەتە ئامانج.

وەزارەتی دەرەوەی ئیماراتیش، لە راگەیەندراوێكدا ئیدانەی هێرشەكە كرد و ئاماژەی بەوەكرد، هێرشەكە پێشێلكارییەكی روونی  بریاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكانە، كە جەخت لە ئازادی گواستنەوەی دەریایی دەكاتەوە.

لە راگەیاندراوەكەدا باس لەوە شكراوە، بەكارهێنانی گەروی هورمز وەك ئامڕازی فشار یان وەرگرتنی باجی ئابووریی، هەڕەشەیەكی راستەوخۆیە لەسەر سەقامگیریی ناوچەكە، ئاسایشی گەلان و ئاسایشی وزەی جیهانی.

ئیمارات داوای لە ئێران كرد كۆتایی بەو كردەوە شەڕانگێزیانە بهێنێت و جەختی لەسەر ئەوە كردەوە پێویستە گەروی هورمز سەرلەنوێ بە تەواوی و بەبێ مەرج بكرێتەوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێكخراوی  بەدر هۆشداری دەدات لە  بەكارهێنانی هێز بۆ چەككردنی گروپە چەكدارەكان و دەڵێت ئەمە دەرگا بۆ فیتنەی ناوخۆیی دەكاتەوە.

محەممەد ناجی محەممەد، سەرۆكی مەكتەبی سیاسیی رێكخراوی بەدر، لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوە كرد، ئەو زمانەی كە باس لە بەكارهێنانی هێز دەكات بەرانبەر بە دانانی چەكی گروپە چەكدارەكان، ئەگەر راست بێت، بەزاندنێكی گەورەی سنوورەكانە، وتیشی بەرەی مقاوەمە جێگرەوەی دەوڵەت نییە و دەوڵەتیش ركابەری بەرەی مقاوەمە نییە.

وتیشی، ئەوان رێگە بە سەرۆك وەزیران و هیچ كەسێكی تر نادەن بگەنە ئەو ئاستە لە مامەڵەكردن لەگەڵ براكانیان لە بەرگریدا، چونكە ئەمە دەرگا بۆ فیتنەی ناوخۆیی دەكاتەوە كە بە پلەی یەكەم ئەمریكا و ئیسرائیل لێی سوودمەند دەبن.

سەرۆكی مەكتەبی سیاسیی بەدر جەختی كردەوە، حكومەتی سەرۆك وەزیران عەلی زەیدی كەوتووەتە ژێر كاریگەریی فشارەكانی ئەمریكا و زۆر بە پەلە بەرەو جێبەجێكردنی مەرجی واشنتۆن رۆیشتووە. 

هەروەها محەممەد سێ مەرجی سەرەكی بۆ پرسی كۆكردنەوەی چەك دیاری كرد لەوانە كشاندنەوەی تەواوەتی هێزەكانی ئەمریكا و نەمانی مەترسییە ستراتیژییەكان لەسەر عیراق و بونیادنانی تەواوەتی هێزە چەكدارەكانی عیراق، بەتایبەت لە بواری بەرگریی ئاسمانیدا.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ماڵی دەستنووسەکانی عیراق تۆمارکردن و فەهرەس کردنی دەستنووسە سریانییەکانی ناو گەنجینەی نیشتمانیی خۆی تەواو کرد، لە هەنگاوێکدا کە بە یەکەم لە جۆری خۆی دادەنرێت لە ماوەی نزیکەی 80 ساڵی رابردوودا.

ئەحمەد کەریم عولیاوی، بەڕێوەبەری گشتیی ماڵی دەستنووسەکان رایگەیاند: ئەم فەهرەس کردنە لە چوارچێوەی پڕۆژەیەکی گشتگیردا دێت بۆ بەڵگەدارکردن و ئامادەکردنی رێبەری ناساندن بۆ دەستنووسەکانی ناو دەزگاکەمان، بەتایبەتی ئەو دەستنووسانەی کە پێشتر فەهرەس نەکرابوون، لە سەروویانەوە دەستنووسە سریانییەکان.

ئاماژەی بەوەش کرد کە: پڕۆسەکە لەلایەن تیمێک لە بەشی فەهرەس کردن و بە بەشداریی شارەزایانی زمانی سریانی جێبەجێ کراوە؛ کارەکە ماوەی چوار مانگی خایاندووە و بە شێوازێکی خۆبەخشانە ئەنجامدراوە.

روونیشی کردەوە کە سروشتی ئەم دەستنووسانە پێویستی بە هەوڵی پسپۆڕانە هەبووە لە رووی زمانەوانی، زانستی و مێژوویی پەیوەست بە کەلەپووری سریانییەوە.

عولیاوی جەختی کردەوە: تەواوکردنی ئەم فەهرەسە رێبەری زانیاری وا خستنەڕوو کە یارمەتی توێژەران دەدات بۆ ئاشنابوون بە ناوەرۆکی دەستنووسەکان و لێکۆڵینەوە لێیان، هەروەها بەشداردەبێت لە پاراستنی کەلەپووری دەستنووسی سریانی و ناساندنی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و جیهانی.

لە کۆتاییدا باسی لەوە کرد کە دەستنووسە سریانییەکان رەنگدانەوەی بەشێک لە فرەیی کولتوورین لە مێژووی عیراقدا، و فەهرەس کردنیان دەرگا لەسەر توێژینەوەی پسپۆڕانەی زیاتر دەکاتەوە و هەوڵەکانی دەزگاکە بەهێزتر دەکات لە بەڵگەدارکردنی سامانە مێژووییەکەی و خستنەبەردەستی بۆ توێژەران.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جێگری سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ گەروی هورمز سەقامگیریی نرخەكانی نەوت و غاز دەستەبەر دەكات.

جەی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمریكا، رایگەیاند: گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ گەروی هورمز، سەقامگیریی نرخەكانی نەوت و غاز لەسەر ئاستی جیهان دەستەبەر دەكات.

راشیگەیاند: بڕوای تەواوی هەیە بەوەی ئەم قەیرانە كۆتایی دێت بە بەهێزكردنی پێگەی ئەمریكا و رێگریكردن لە ئێران لە بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی.

سەبارەت بە نەگەیشتن بە رێككەوتن لەگەڵ ئێران، ڤانس ئاماژەی بەوەكرد: كێشەكە لەوەدایە ئێرانییەكان بەڵێن دەدەن و پێوەی پابەند نابن، رێككەوتن دەكەن و پاشان جێبەجێی ناكەن.

ئەم لێدوانانەی ڤانس لە كاتێكدایە كە ناكۆكییەكان دەربارەی گەروی هورمز و ئازادیی كەشتیوانی، لەنێوان واشنتۆن و تاراندا گەیشتوونەتە ئاستێكی باڵا و هەر لایەنێك هێوركردنەوەی رەوشەكەی بەستووەتەوە بە مەرجەكانی خۆیەوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

داهاتی نانەوتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و گەرمیان زیاتر لە حەوت ملیار  دینار بووە و بەراورد بە هەفتەی رابردوو 27 سێ ملیار دینار كەمیكردووە.

ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ خستنەڕووی داهاتی نانەوتی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین و گەرمیان ئاشكرایكردووە، داهاتی ئەم هەفتەیە، بڕی حەوت ملیار و 959 ملیۆن و 342 هەزار ، 534 دینار بووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، داهاتی ئەم هەفتەیە بەراورد بە هەفتەی رابردوو بە سێ ملیار دینار كەمیكردووە، لەكاتێكدا هەفتەی رابردوو بڕی داهات زیاتر لە 11 ملیار  دینار بووە.

بەپێی ماڵپەڕی شەفافیەت، 85%ی ئەم داهاتە بەشێوەی نەختینەو 15% بەشێوەی چەك بووە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) بە توندی ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە کوژرانی 7 دەریەوان لەسەر کەشتیی فڕۆکەهەڵگری 'یو ئیس ئیس ئەبراهام لینکۆڵن' دەکەن و رایدەگەیەنێت، هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان لەنێو هێزەکانیاندا رووینەداوە|

سێنتکۆم لە راگەیەندراوێکدا، ئەمڕۆ هەینی، بڵاویکردەوە: لە ماوەی 48 سەعاتی رابردوودا، چەندین دەزگای راگەیاندن زانیاریی ناڕاست و بێبنەمایان دەربارەی ئەرکی کەشتیی ئەبراهام لینکۆڵن بڵاوکردووەتەوە.

راپۆرتێک بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە حەوت دەریەوان لە شەڕێکدا لەسەر کەشتییەکە گیانیان لەدەستداوە، لەکاتێکدا راپۆرتی تر ئاماژەیان بە زیادبوونی بیرۆکەی خۆکوژی لەنێو سەربازاندا کردبوو، ئاشکرای دەکەین کە تەواوی ئەم دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە.

دەستەی فەرماندەیییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە: کەشتیی فڕۆکەهەڵگری 'ئەبراهام لینکۆڵن' یەکێک لە بەرزترین رێژەکانی درێژکردنەوەی خزمەتی سەربازیی لەنێو کارمەندانی تۆمارکردووە بە رێژەی84.4% بە بەراورد لەگەڵ تەواوی کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکانی تری هێزی دەریایی ئەمریکا.

لە بەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا هاتوو بوو: دەریەوانان و هێزەکانی دەریایی (مارینز) لە کۆمەڵەی شەڕکەری ئەبراهام لینکۆڵن پاش زیاتر لە 260 رۆژ مانەوە لە دەریا، ئاهەنگگێڕان بە ئەنجامدانی 10،000 فرینی ئاسمانی و بەکارهێنانی 1.5 ملیۆن پاوەند تەقەمەنی، هێشتا ورە و ئیرادەیەکی بەرزیان هەیە. هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان لەنێو کارمەندانی سەر کەشتییەکە رووینەداوە، و تەنانەت ئەو تاقە دەریەوانەش کە لە 3ی ئابدا کەوتبووە ناو دەریاوە، بەخێرایی و بە سەلامەتی رزگارکرا.

لە کۆتاییدا فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا جەختی کردەوە: ئەو رووماڵە میدیاییە چەواشەکارانەی دەربارەی ئەرکە مێژووییەکەی ئەبراهام لینکۆڵن دەکرێت، بێڕێزییە بەرانبەر پیاوان و ژنانی هێزە چەکدارەکانمان و بنەماڵەکانیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دژەتیرۆری هەولێر لە بارەی هێرشە درۆنیەكانی بەرەبەیانی ئەمرۆی سەر هەولێر راگەیەنراوێكدا بڵاوكردەوە ئاماژەی بەوەكردووە، بەرەبەیانی ئەمرۆ لە سەعات 2:17 بۆ 2:50  سێ فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی خۆكوژی لە ئاسمانی هەولێر لە لایەن هێزەكانی هاوپەیمانان خراونەتە خوارەوە، هاوكات لەگەڵ كاراكردنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە شارەكەدا.

وتیشی: لە كاتی خستنە خوارەەوەی فرۆكەی بیفرۆكەوانەكان هیچ زیانێكی گیانی و ماددی لێ نەكەوتوەەتەوە.
ئەمە لە كاتێكدایە، لەدوای دەستپێكردنی جەنگی ئێران و ئەمریكا وڵاتانی دراوسێی ئێران بە درۆن هێرش دەكرێتەسەریان.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جەی دی ڤانسی جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، واشنتۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیرانەکان لەگەڵ ئێران ئامادەیە و  بە تەواوی متمانەی هەیە ئەم رەوشە بە بەهێزبوونی زیاتری پێگەی ئەمریکا و رێگریکردن لە تاران لە دەستگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی کۆتایی پێدێت.

فانس ئاماژەی بەوەکردوە، رەوشی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئێران بەردەوام لە هەڵبەز و دابەزدایە، بەڵام ئەمریکا کۆمەڵێک ئامرازی بەهێزی لەبەردەستدایە بۆ ئەوەی تاران ناچار بکات هەنگاوی کردەیی بنێت.

هەروەها رەخنەی لە هەڵوێستەکانی ئێران گرت، چونکە بە وتەی ئەو، کێشەی سەرەکی لەوەدایە ئێرانییەکان بەڵێن دەدەن و پێوەی پابەند نابن، هەروەها رێککەوتن ئیمزا دەکەن و دواتر جێبەجێی ناکەن.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، جێگری سەرۆکی ئەمریکا تیشکی خستە سەر پرسی وزە و ئاسایشی ئابوریی وڵاتەکەی، کە بە گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ گەروی هورمز گرەنتیی جێگیربوونی نرخەکانی نەوت و گاز بۆ گەلی ئەمریکا دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، حاڵەتێکی تووشبوو بەنەخۆشی تای خوێنبەربوون لەشاری دهۆک تۆمارکرا، کە پیاوێکی تەمەن 23 ساڵە، ئەمەش سێیەم حاڵەتی توشبوە بە نەخۆسییەکە لە هەرێم تۆمار دەکرێت.

لە راگەیەندراوێکدا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بڵاویکردوەتەوە، پیاوێکی تەمەن 23 ساڵ کە دانیشتوی گوندی بازێ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەهۆی بەرکەوتەی ئاژەڵی تووشبو، توشی تای خوێن بەربوون بوە.

تەندروستیی هەرێم دەڵێت؛ توشبوەکە لەئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکی لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و چارەسەر وەردەگرێت و باری تەندروستی تا ئێستا جێگیرە و دەشلیت تا ئێستا سێ حاڵەتی توسبون تۆمارکاروە بە نەخۆشییەکە کە دانیشتوی هەرێم بنن، لەگەڵ دوو حاڵەتی تر، کە دانیشتوی دەرەوەی هەرێمن.

لە راگەیەندراوەکەدا تەندروستی هەرێم داوا لە هاووڵاتیان دەکات  بۆ سەلامەتی خۆیان رێنماییەکان جێبەجێ بکەن و لەکاتی بوونی گومان و نیشانەکانی نەخۆشی لەسەر ئاژەڵ پێویستە تیمەکانی ڤێترنەری ئاگاداربکەنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی سامانەسروشتییەکان، لەبارەی نرخی بەنزینەوە سێ بڕیاری دەرکرد و دەڵێت بە پاڵپشتی ئەوان ئیتر بەنزینی نۆرماڵی بازرگانی لیتری بە 750 دینار بفرۆشرێت.

وەزارەتی سامانەسروشتییەکان، رایگەیاندوە، دوا بەدوای کۆبونەوەی ئەمڕۆ سەبارەت بە چارەسەرکردنی قەیرانی بنزین و لەبەر رۆشنایی راسپاردەکانی کۆبوونەوەکە، بە فەرمانێکی وەزاری چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد.

بەپێی بڕیارەکە، وەزارەت پاڵپشتیکردنی نرخی بنزینی بازرگانی بە کوالیتی ئاسایی (نۆرمال) پەسەند دەکات، بە شێوازێک، کە نرخی فروشتنی لە بنزینخانەکان بە (750) دینار دەبێت بۆ هەر لیترێک و جیاوازیی ئەم نرخە و نرخی بازرگانی لەلایەن حکومەتەوە دابین دەکرێت.

لە بەشێکی دیکەی فەرمانە وەزارییەکەدا، کە لەلایەن وەزیری سامانە سروشتییەکان بەوەکالەت ئیمزا کراوە، جەخت لەسەر دابینکردنی بنزین بۆ هەماهەنگی وەزارەتەکە لەگەڵ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان کراوەتەوە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئاماژەی بەوەشکردوە،ئەم رێکارە  بەجۆرێک دەبێت، کە کۆمپانیا دابینکەرەکان پێویستە رەچاوی کۆنترۆڵی کوالیتی بەپێی رێنماییەکان بکەن و ئەم فەرمانە لە رێکەوتی دەرچوونیەوە بەکاردەهێنرێت و جێبەجێ دەکرێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...9192939495...1223