هەواڵەکانهەواڵەکان

لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم لە پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئیدانەی ئەو رەوشە دەکەن کە ڕۆژانە و بەشێوەی جیاواز ڕووبەڕووی ئێزدییەکان دەبنەوە و ئاماژەش بۆ ئەوە دەکات بەھۆی کەوتەوەی ئاگرەکەی کەمپی ئاوارەکانی کۆمەڵگەی شاریا لە دھۆک، زیاتر لە ٥٠٠ خێوەت سووتاوە، بۆ ئەوەوی ھاوڵاتیان بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لیژنەکە داوا دەکات پەلە بکرێت لە جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنەی لە نێوان حکومەتی ھەرێم و عێراق بۆ ئاسایکردنەوەی ڕەوشی ئەمنی و دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ شەنگال کراوە. 


لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم راشیگەیاند، رەوشی ناوچە کوردستانییەکان پێویستییان بە ئاساییکردنەوەیە و ناکرێ لەوە زیاتر دوابخرێت و ھاوڵاتیان ببنە قوربانی.


دەقی راگەیەندراوەکە...

ڕاگەیەندراوێک لە لیژنەی ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم

وەکو لیژنەی ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم لە پەرلەمانی کوردستان، بەھەموو شێوەیەک ئیدانەی ئەم بارودۆخە دەکەین کە ڕۆژانەو بەشێوەی جیاواز ڕووبەڕووی خوشک و برایانی ئێزدییەکانمان دەبنەوە، ئەمڕۆش زیاتر لە ٥٠٠ خێوەت لە کەمپی شاریا سووتاوە، ئەم رووداوە گرنگی و پێویستیی دانوستانەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراقی دووپات دەکاتەوە کەپێویستە پەلە بکرێت لە جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنەی بۆ شنگال کراوەو ڕەوشی ئەو ناوچەیە لەڕووی ئەمنی و خزمەتگوزارییەوە کاری لەسەر بکرێت، تاوەکو ھاووڵاتییانمان بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.


لەکۆتاییدا ڕایدەگەیەنین کە دۆخی ناوچەکوردستانییەکان پێویستییان بە ئاساییکردنەوەیەو ناکرێ لەوە زیاتر دوابخرێ و ھاووڵاتییانمان ببنە قوربانی.

لیژنەی ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم لە پەرلەمانی کوردستان
٤ی حوزەیرانی ۲٠۲۱

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق راشیدەگەیەنێت، ئەو بەرەوپێشچونانە دوای ئەوە ھاتونەتە دی لەماوەی رابردوو وەفدەکانی ھەرێم چەندین سەردانیان بۆ بەغدا ئەنجامداوە.


شیروان میرزا راشیگەیاند، لەدواین سەردانی شاندی ھەرێم بۆ بەغدا بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێم چەندین دیداری گرنگ بۆ چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی ھەرێم ئەنجامدراون و پر بەرھەم بوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ریاز عەبدولئەمیر بەرێوەبەری فەرمانگەی گشتی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، کەڕووی رەش جۆرێک لە نەخۆشییەکانی کەڕوو بەھۆی لەدەستدانی بەرگری جەستە، لە ئەنجامی نەخۆشی شەکرە دروست دەبێت.


راشیگەیاند، تۆمارکردنی ئەو نەخۆشییە لە عێراق و زۆرینەی وڵاتانی جیھان نوێ نیە و پێش بڵاوبوونەوە کۆرۆناش، توشبوون بەونەخۆشییە ھەبووە.


وتیشی، بەشێک لە پارێزگاکانی باشووری عێراق رایانگەیاندووە، حاڵەتی توشبوون بەو نەخۆشییان تۆمارکردووە، بەڵام وەک وەزارەت تەنھا حاڵەتەکانی شاری ناسریەیان تۆمارکردووە و وەزارەتی تەندروستی لیژنەیەکی پێکھێناوە، بۆ چاودێریکردنی رەوشەکە لە شارەکانی بەغداد و ناسریە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم دوای سەردانەکەی بۆ بەغداد کە چەند رۆژێکی خایاند و زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ لێپرسراوانی حزبی و حکومی عێراق ئەنجامدا رایگەیاند، لەگەڵ حکومەتی عێراق نزیکن لە رێککەوتنی کۆتایی لەسەر میکانیزمەکانی جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراق.
ئاماژەی بەوەشکردووە، نیازپاکی ھەردوولا بۆ پابەندبوون بە دەقی یاساکە، کاریگەری باشی دەبێت لەسەر رەوشی دارایی ھەرێم و پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغداد و ھەرێمی کوردستانیش دەباتە قۆناغێکی نوێوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ "رەجەب تەیب ئەردۆغان" بڵاویکردەوە، "ئەنقەرە" سوورە لەسەر بەردەوامیدان بە ئۆپراسیۆنەکانی لە سنورەکانی خاکی سوریا و عێراق.
وتیشی، رێز لە سەروەری خاکی وڵاتانی دراوسێ دەگرن، بەڵام گەیشتن بە ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکە ئامانجی سەرەکییانە. 

ئەو راگەیەندراوەی ئەنجومەنی ئاسایشی تورکیا دوای لێدوانێکی "ئەردۆغان" دێت کە وتبووی، "مەخمور" ھێندەی "قەندیل" بۆ ئەوان گرنگە.

تورکیا لە ساڵی ٢٠١٦ەوە سێ ئۆپراسیۆنی سەربازیی لە باکوری سوریا ئەنجامداوە، کە پارێزگاکانی "حەلەب و رەققە و حەسەکە"ی گرتەوە، لەسەر خاکی عێراقیش لە ناوچە سنورییەکانی ھەرێم ئۆپراسیۆنەکانی بەردەوامە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە مەراسیمێکدا لە قەزای کۆیە رایگەیاند،  لەگەڵ لایەنی عێراقی گفتوگۆمان لەسەر چۆنێتی جێبەجێکردنی بودجەی ٢٠٢١ کرد و لەماوەیەکی نزیکدا ھیچ بەربەستێک لەبەردەم حکومەتی فیدراڵ نامێنێت بۆ ناردنی شایستە داراییەکانی ھەرێم.

وتیشی، گەشبینم بەوەی لە ریشەوە بتوانین کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغداد چارەسەر بکەین، کە ھیچ بیانویەکیش نەما دەبێت فشار بخرێتە سەر حکومەتی فیدراڵی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە


قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە مەراسیمی دابینکردنی ١٠ گۆڕەر بۆ ١٠ وێستگەی کارەبا لە کۆیە رایگەیاند، کەرتی کارەبا لە ئاستی چاوەڕوانی خەڵک و وەزارەت نییە و بۆ نەھێشتنی کێشەی کارەبا پێویستیان بە ھەماھەنگی زیاترە.


وتیشی، ھەرێم لە بەرھەمھێنانی کارەبا کێشەی نییە و کێشە لە گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا ھەیە.


رونیکردەوە، لە بەرھەمھێنانی کارەبا توانیویانە پشت نەبەستن بە گازۆیل و نەوتی رەش، بەڵام تێچووی کارەبا بۆ حکومەتی ھەرێم بەرزە و  پێویستیان بە ھاوکاری کەرتی تایبەت ھەیە.


قوباد تاڵەبانی دەشڵێت، لە پرسی کارەبا ھەماھەنگی لەگەڵ بەغداد گرنگە و رەنگە بتوانین کێشەی کارەبای حکومەتی فیدراڵ چارەسەر بکەین.

لای خۆشییەوە کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبای حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، گرنگی بە سێکتەری بەرھەمھێنان و دابەشکردنی کارەبا دراوە و لە بواری دابەشکردنی کارەبا زیاتر لە ٤٠٠ پڕۆژە ئەنجامدراوە.


وتیشی، وێستگەکانی دێرەلوک و زاخۆ بە زووترین کات دەکەونەکار و کێشەی کارەباش لە وێستگەی دەربەندیخان چارەسەر کراوە.

 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئێنریکی مۆرا نێردەی یەکێتی ئەوروپا کە رێکخەری دانوستانەکانی ڤییەننایە بۆ زیندوکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران رایگەیاندوە، دانوستانەکان پێشکەونێکی بەرچاویان بەخۆوە بینیوە و پێشبینی دەکەن لە خولی داھاتووی دانوستانەکاندا کە ھەفتەی ئایندە بەڕێوەدەچێت بگەنە رێککەوتن.

حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانیش رایگەیاند، لە دانوستانەکانی ڤییەننا پرسە سەرەکییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران چارەسەر بووە و تەنھا چەند بابەتێک ماوە، وتیشی، تاکە بژاردە لەبەردەم لایەنەکانی ناو رێککەوتنی ئەتۆمی گەڕانەوەیە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ.

عەباس عێراقچی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێرانیش رایگەیاند، لەگفتوگۆکانی ڤییەننا بەرەوپێشچونی باش بەدەستھاتون، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەک دۆسیەی سەرەکی ماون کە دەبێت یەکلایی بکرێنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوی تەندروستی جیھانیی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، کەڕوی رەش نەخۆشییەک نییە نیگەرانی دروست بکات بەتایبەتی لە دوای تۆمارکردنی چەند حاڵەتێک لە وڵاتانی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست لەدوای ھندستان. 


دوپاتیشیکردووەتەوە، نەخۆشییەکە دەگمەنە و ھەندێک کات توشی ئەو کەسانە دەبێت کە بەرگری لەشیان زۆر نزمە و لە ژینگەیەکی ناتەندروستدان.


لەلایەکی تریشەوە لە دوای تۆمارکردنی سێ حاڵەتی گیانلەدەستدان بە نەخۆشی کەڕوی رەش لە عێراق، وەزارەتی تەندروستی داوای کردووە ھاوڵاتیان بەشێوەیەکی فراوانتر ڤاکسینەکانی کۆرۆنا بەکاربھێنن بۆئەوەی بەرگرییان لەدژی ڤایرۆسەکە زیاد ببێت و پارێزراوبن لە توشبون بە نەخۆشییە مەترسییدارەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوباد تاڵەبانی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی سەباح دەڵێت، ھەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان پەڕەیەکی نوێی لەگەڵ بەغداد کردووەتەوە و لەم چوارچیوەیەشدا و بۆ دەرخستنی پابەندیمان بە یاسای بودجەوە لەگەڵ سەرۆک وەزیران، وەزیرانی دارایی و نەوت و چاودێری دارایی کۆبووینەتەوە، بە ھەموو لایەنە جێبەجێکار و تەشریعییەکانیشمان وتووە ھەرێم پابەندییەکانی لە یاسای بودجەدا جێبەجێ دەکات و ھۆکار نابین بۆ تێکدانی رێککەوتنی نێوانمان لەگەڵ بەغداد، ئەم ھەڵوێستەشمان لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە سورین لەسەر بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکانمان لە چوارچێوەی دەستوردا.

جێگری سەرۆکی حکومەت باسی لەوەش کردووە، عێراق وڵاتی ھەموومانە و ئێمەش بەشێکین لە خەم و چارەسەرەکانیشی و ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکانی دەدەین، سەردانەکانیشمان بۆ بەسرە، زیقار، ئەنبار و ناوچەکانی باشور لەپێناو ئاڵوگۆڕی بۆچوونەکاندا بووە تاکو چارەسەری نیشتمانی ھاوبەش بدۆزینەوە.

لەبارەی ھاوکاری پێشمەرگە و سوپای عێراقیشەوە قوباد تاڵەبانی بە رۆژنامەکەی وتووە، ھەرێم ئامادەیە بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموون و بەشداریکردن لە پڕکردنەوەی بۆشاییەکانی نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزەکانی عێراق کە تیرۆریستان ‏ کردوویانە بە خاڵی ئەنجامدانی ھێرشە تیرۆریستییەکانیان.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
سێ فەرماندەی ناو حەشدی شەعبی بە ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتیان وتووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دۆسیەی لێسەندنەوەی متمانەیان لە کازمی کردووەتەوە و لەگەڵ چەند کوتلەیەلیشدا گفتوگۆیان کردووە، ھەوڵەکەش ڕوبەڕوی ڕەتکردنەوەیەکی توندی سەرکردە باڵاکانی شیعەکان بوووتەوە و باسیان لەوە کردووە ئەو ھەڵوێستەیان بۆ پشتیوانی کازمی نییە، بەڵکو بۆ بەرژەوەندی وڵاتە.
پێشتر ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا وتبووی، دەستگیرکردنی قاسم موسڵیح فەرماندەی دیاری حەشدی شەعبی و ھەڵکوتانە سەر ناوچەی سەوزیش ھەڵە بوون و قەیس خەزعەلی ڕێبەری عەسائیبی ئەھلی حەقیش دەڵێت، حکومەتەکەی کازمی لە دەستبەکاربوونیەوە تا ئێستا دژایەتی حەشد دەکات.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ٧ ملیۆن دۆلار دەدرێتە ھەر کەسێک کە زانیاری لەبارەی شوێنی "ئەبو عوبەیدە یوسف عەنابی" سەرکردەی رێکخراوی قاعیدە ئاشکرا بکات، کە جەزائیرییە و لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٠ەوە بۆتە سەرۆکی ئەو رێکخراوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردووە، "عەنابی" سەرۆکی ئەنجومەنی رێکخراوی قاعیدە بووە لە "مەغریب" و لە ئەنجومەنی شورا و لێپرسراوی راگەیاندنی رێکخراوەکە کاری کردووە. 
لە ساڵی ٢٠١٥ەوە، "عەنابی" لە لیستی ئەمریکایە بۆ تیرۆریستانی جیھانی و لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠١٦شەوە خراوەتە لیستی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە. 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس" سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، ئێران و ٤ وڵاتی کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست بەشە بودجەی خۆیان نەداوەتە رێکخراوەکە و بەوەش مافی دەنگدانیان لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ١٩٣ ئەندام پێکھاتووە، لەدەستدەدەن. 
بەپێی بەڵێنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەگەر وڵاتانی ئەندام بۆ ماوەی ٢ ساڵ بەشە بودجەی خۆیان نەدەن، مافی دەنگدانیان لێ دەسەندرێتەوە، "ئێران"یش بۆ وەرگرتنەوەی ئەو مافە دەبێت ١٦ ملیۆن و ٢٥١ ھەزار و ٢٩٨ دۆلار بدات.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم، لە قەزای کۆیە رێوڕەسمێکی تایبەت بە دابینکردنی ١٠ گۆڕەر بۆ ١٠ وێستگەی کارەبا بەبڕی دوو ملیار و ٧٢٨ ملیۆن دینار بەڕێوەچوو، لەو رێوڕەسمەدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، سەرەڕای ئەو کارانەی کراون، بەڵام کەرتی کارەبا لە ئاستی چاوەڕوانی خەڵکی کورستان و وەزارەتی کارەبا و ئێمەشدا نییە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ڕێوڕەسمەکەدا کە رۆژی پێنج شەممە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١ بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا، لە ھەرێمی کوردستان کێشەی بەرھەمھێنانی کارەبا نییە، بەڵکو کێشەی سەرەکی کەرتی کارەبا کۆنبوونی تۆڕەکانی گواستنەوەی کارەبا و چۆنییەتی دابەشکردنی کارەبایە، لەم چوارچێوەیەشدا رایگەیاند حکومەت پلانی ھەیە بە ھاوکاری کەرتی تایبەت کاربکەن بۆ نۆژەنکردنەوەی تۆڕەکانی گواستنەوەی کارەبا و پێداچوونەوەش دەکەن بە شێوازی دابەشکردنی کارەبا، ھەروەھا ڕێوشوێنی توندیش دەگیرێتەبەر بەرامبەر بە ھەرجۆرە زیادەڕۆییەک لەسەر ئەم کەرتە.

لە بەشێکیتری وتارەکەیدا جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند، سەرباری ھەوڵەکانی وەزارەتی کارەبا، کەچی ھێشتا تێچووی بەرھەمھێنانی کارەبا زۆر بەرزە و بۆ چارەسەرکردنی ئەمەش پلانی حکومەت ئەوەیە بۆ بەرھەمھێنانی ١٠٠٪ی کارەبا بەتەواوی پشت بە گازی سروشتی ببەستێت.
لە درێژەی وتارەکەیدا قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەدا کە لە دانووستانەکانیان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ ھاوتەریب لەگەڵ پرسی بودجە باسی کێشەی کارەباش دەکەن و ھەوڵ ھەیە بۆ دروستبوونی ھەماھەنگی لەنێوان ھەر دوو حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی ھەرێم و ڕایگەیاند بە ھەماھەنگی نێوان ھەردوو حکومەت  دەکرێت بەشێکی بەرچاوی کێشەی کارەبای عێراق و ھەرێمی کوردستانیش چارەسەر بکرێت.
سەبارەت بە چۆنییەتی بەرەوپێشچوونی دانووستانەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا لەسەر جێبەجێکردنی یاسای بودجە، جێگری سەرۆک وەزیران باسی لەوەکرد کە لەم رۆژانەی دواییدا دانووستانەکان زۆر باش بەڕێوەچوون و  لیژنە لاوەکییەکان ھەنگاوی باشیان ناوە بە ئاراستەی رێککەوتن لەسەر دیاریکردنی میکانیزمێک بۆ جێبەجێکردنی یاساکە و لە داھاتوویەکی نزیکدا ھیچ بەربەستێک نامێنێت لەبەردەم جێبەجێکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی.
ھەر لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی جەختی لەوە کردەوە حکومەتی ھەرێم نەک ھەر بە تەواوی پابەندە بە جێبەجێکردنی یاسای بودجەوە، بەڵکو گەشبینیشین کە بتوانین ھەموو کێشەکانمان لەگەڵ حکومەتی فیدرال لەڕێگەی دانووستانەوە چارەسەربکەین.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە پزیشکان و پسپۆڕانی نەخۆشی منداڵان، بە چاودێری وەزیری تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، یەکەمین دیداری منداڵ بۆ تەندروستی و ژیان لە ھەولێر بەڕێوەچوو.


لەو دیدارەدا پزیشکان و پسپۆڕانی نەخۆشی منداڵان باسیان لەوە کرد، منداڵ ئایندەی نەتەوەیەکە و پێوستی بەوەیە زیاتر گرنگی پێ بدرێت، ھەر لە قۆناغی لە دایک بوونییەوە تا ئەو کاتەی گەشە دەکات و قۆناغی منداڵابوون تێدەپەڕێنێت، ئاماژەیان بەوەشکرد، پێویستە منداڵ بەردەوام چاودێری بکرێت نەک تەنھا لەو کاتانەدا کە تووشی نەخۆشی دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...927928929930931...983