
"قوباد تاڵەبانی" سەرۆکی لیستی ھاوپەیمانی کوردستان لەگەڵ وەفدێکی یەکێتی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی کرد، بۆ گفتوگۆکردن سەبارەت بە چۆنیەتی ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردن و دانانی بەرنامەی ھاوپەیمانی بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق.
"پەروین فاتیح" لێپرسراوی یەکەی سەرپەرشتیاری خوێندنی کوردی لە کەرکوک ڕایگەیاند، ڕۆژی یەک شەممە تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ / ٢٠٢١، بۆ پۆلی سێیەمی ناوەندی لە کەرکوک و شارەکانی تری عێراق دەستپێدەکات.
داوا لە خوێندکارانیش دەکات، لە ڕۆژانی تاقیکردنەوەکانیان، ھەموو کاتەکانی خۆیان تەرخان بکەن بۆ پێداچوونەوە بە وانەکانیان، چونکە ڕۆژانی داھاتوو ھەوڵ و ماندووبونی یەک ساڵی خوێندنیان دیاری دەکات.
وتیشی، دەبێت خوێندکاران پابەند بن بە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی تەندروستی و بەکارھێنانی ماسک و دابینکردنی کەشێکی ئارام لە ھۆڵەکانی تاقیکردنەوە.
"د. شوان عومەر" بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی وەفا لە ھەڵەبجە لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، لە ئێستادا ٢٢ تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکەیان باری تەندروستییان ناجێگیرە، ٤ لەو نەخۆشخانە لە بەشی چاودێری چڕ لە ژێر ئامێری ھەناسەدانی دەستکرددان، ئەگەر ڕەوشەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت، توانای وەرگرتنی نەخۆشی تریان نابێت.
وتیشی، بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری کۆرۆنا، پێویستە ھاووڵاتیان ڕێنماییەکانی خۆپارێزی جێبەجێ بکەن، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی وەفا ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا دوو بنکە بۆ پێدانی ڤاکسین بە ھاووڵاتیان ھەیە و ڤاکسینی پێویست لە بەردەستدایە و پێویستە ھاووڵاتیان بۆ وەرگرتنی ڤاکسین سەردانی ئەو بنکانە بکەن.
ڕاشد غەنوشی سەرۆکی بزوتنەوەی نەھزە و سەرۆکی پەرلەمانی تونس لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی (کۆریاری دیلا سیرا)ی ئیتاڵی ڕایگەیاند، تونس و ئەوروپا لە یەک کەشتیدان، ئەگەر ئەوروپا و بە تایبەتی ئیتاڵیا بە زووترین کات دیموکراسی بۆ تونس نەگەڕێنێتەوە، ڕووبەڕووی زریانێکی کۆچبەران دەبێتەوە، بەو جۆرەش ھەمووان بەرەو لەناوچوون دەڕۆن.
غەنوشی ھۆشداریشی بە قەیس سەعید سەرۆکی وڵاتەکەی دا کە بە ئەنجامدانی کودەتا تۆمەتباری کردووە و ڕایگەیاند، ئەگەر کودەتاکە بەم جۆرە بەردەوام بێت و دەسەڵات بە پەرلەمان نەدرێتەوە، دوور نییە توندوتیژی و ناسەقامگیری سەر ھەڵبدات.
ھەفتەی ڕابردوو، سەرۆکی تونس کارەکانی پەرلەمانی سڕ کرد و ھیشام مەشیشی لە سەرۆکایەتی حکومەت دوورخستەوە و ئەو ھەنگاوانەش لەلایەن بزوتنەوەی نەھزەوە بە کودەتا ناوبرا.
ھایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە چاوپێکەوتنیکدا لەگەڵ گۆڤاری دێر شبیگڵ ڕایگەیاند، سستی نواندنی ئێران لە دەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان و دوورکەوتنەوەی لە ھێزە سەرەکییەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی نیگەرانی کردوون.
جەختیشی کردەوە، گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە بەرژەوەندی ھەموو لایەکە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو بژاردەیە بۆ ھەمیشە بەردەست نابێت.
لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە لە ڤییەنا گفتوگۆکان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ٢٠١٥ دەستیان پێکردووە، بەڵام تا ئێستا ھیچ ئەنجامێکی نەبووە و چاوەڕوانیش دەکرێت دوای دەستبەکاربوونی ئیبراھیم ڕەئیسی سەرۆکی نوێی ئێران جارێکی تر دانوستانەکان دەستپێبکەنەوە.
"بەھمەن عەبدوڵا" ئەفسەر لە ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی لە (ستۆدیۆی 8)ی کوردسات نیوز ڕایگەیاند، ئامانج لە بڕیارەکە سزادانی ھاوڵاتیان نییە، بەڵکو دەیانەوێت ھاوڵاتیان ھۆشیار بن کە ھەر کارێک نایاسایی بێت، لە چوارچێوەی یاسا لێپێچینەوەی لێدەکرێت.
چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ناحیەی یەسریب لە پارێزگای سەڵاحەدین ھێرشیان کردە سەر پرسەیەک و بە پێی زانیارییەکانی نەخۆشخانەی ناحیەکەش، لە ئەنجامی ھێرشەکەدا ٨ کەس کوژران و ١٩ کەسی تریش بریندار بوون.
جاسم محەمەد بەڕێوەبەری ناحیەی یەسریب دەڵێت، ناوچەکە خراوەتە ژێر کۆنترۆڵ و گەڕان بە دوای ھێرشەبەرەکانیشدا بەردەوامە.
میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە، بە نێوەندگیری ڕووسیا، لە ئێوارەی ڕۆژی ھەینییەوە گروپە چەکدارەکانی ھاوپەیمانی تورکیا ئاوی بەنداوی عەلوکیان بەرداوەتەوە، کە سەرچاوەی دابینکردنی ئاوە بۆ دانیشتوانی حەسەکە و دەوروبەری.
باس لەوەشکراوە تەنھا چوار ترۆمپا لە بەنداوەکە کاری پێدەکرێت و ترۆمپاکانی تر دزراون، گروپە چەکدارەکان بە فشاری تورکیا چەند جارێک ئەو بەنداوانەیان گرتووەتەوە کە ئاو بۆ حەسەکە و تەلتەمر و سەرێ کانی دابین دەکات، ماوەی یەک مانگیشە بە تەواوی ئاوی حەسەکە بڕاوە.
(مەحمود مەشهەدانی) سەركردەی باڵا لە هاوپەیمانی عەزم ڕایگەیاند، ئەگەری هەیە بەم نزیكانە (ڕەوتی حیكمە و هاوپەیمانی فەتح و دەوڵەتی یاسا و ڕەوتی سەدڕ)، نەخشەی هاوپەیمانییەكی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت گەڵاڵە بكەن، دەشڵێت، بڕیارەكەی موقتەدا سەدر بۆ كشانەوەی لە هەڵبژاردن لە ژێر فشاری شەقام و دوای ڕووداوی ئاگركەوتنەوەكەی ناسریە بووە.
(مەحمود مەشهەدانی) ڕاشیگەیاند، هەر پێشنیازێك بۆ دواخستنی وادەی هەڵبژاردن، نییەتە بۆ پەكخستنی هەڵبژاردن، (نوری مالكی) سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاساش لە نوێترین پەیامیدا، داوا دەكات كێبڕكێكان لەسەر بنەمایەكی شەریفانە بێت.
ھاوکات ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ھەموو جۆرەکانی ڤاکسین لە ھەرێمی کوردستان بەردەستە، داوا لە ھاووڵاتیان دەکات لە پێناو کەمکردنەوەی مەترسییەکانی کۆرۆنا و سەلامەتی گشتی ھاوڵاتیان سەردانی بنکەکانی پێدان ڤاکسین بکەن.
یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند، پڕۆژەیاسایەکی سزادان گەڵاڵە دەکات کە کەسایەتی و قەوارە لوبنانییەکان دەکاتە ئامانج، بە تایبەتی ئەوانەی دەستیان ھەیە لە پەکخستنی یاسا و داڕووخانی ئابوری و ھەڵاوسان و کەمی خواردن و سوتەمەنی لە لوبنان، بە (قەدەغەکردنی گەشتکردن لێیان و سڕکردنی سەرمایەکانیان).
یەکێتی ئەوروپا بەسەرکردایەتی فەڕەنسا فشارەکانی چڕ کردووەتەوە، ئەمەش بەشێکە لە ھەوڵدانی نێودەوڵەتی بۆ پێکھێنانی حکومەتێکی جێگیر لە لوبنان، کە بتوانێت چاکسازی بکات، تا ئەو وڵاتە لەو قەیران و ئاڵۆزییە سیاسی و ئابورییە ڕزگار بکات، کە لە دوای تەقینەوەکەی بەندەری بەیروتەوە سەریھەڵداوە.
بە پێی بەڵگەنامە ڕەسمییەکانی ڕژێمی بەعسیش لە کۆتاییەکانی تەمووز و سەرەتای ئابی ساڵی ١٩٨٣دا ھێزێکی گەورە بە شێوەیەکی نھێنی ئەو کۆمەڵگە زۆرەملێیانەیان گەمارۆداوە کە بارزانییەکانی تێیدا نیشتەجێ کرابوون، دوای دەستگیرکردنیشیان بە چەند قۆناغێک، ھەموو بارزانییەکان کۆکرانەوە و جینۆسایدکران.
لە دوای پڕۆسەی ئازادی عێراقیش ڕووفاتی بەشێک لەو ٨ ھەزار بارزانییە دۆزرانەوە و لە گوندی بارزان گۆڕستانێکی تایبەتیان بۆ دروستکرا و لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا جارێکی تر بە خاک سپێردرانەوە.
(واین مارۆتۆ) وتەبیژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٤ەوە تا ئێستا، بە بڕی زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار ھاوکاری ھێزە ئەمنییەکانی عێراق کراوە.
وتیشی، ئەو ھاوکاریانە ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی حکومەتی بەغداد و لەسەر سندوقی پشتیوانی ئەمریکا بووە بۆ جەنگی داعش.
وتەبێژەکەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پشتیوانی ھاوپەیمانان بۆ ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لە داھاتووشدا بەردەوام دەبێت، لە دۆخێکیشدا ئەگەر ئەمریکا ھێزە شەڕکەرەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە، بەردەوامی ھاوکاری و پشتیوانییەکان بەجێدەھێڵرێت بۆ بڕیاری حکومەتی عێراق و ئەمریکا.ا
وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان ڕایگەیاند، سوپای وڵاتەکەیان توانیوویانە ناوچەی گوزارا سەر بە ویلایەتی ھەرات کۆنترۆڵ بکەنەوە کە ماوەیەک بوو لەلایەن چەکدارانی بزوتنەوەی تاڵیبانەوە دەستی بەسەردا گیرابوو.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکەدا زیاتر لە ١٠٠ چەکداری تاڵیبان کوژراون و بریندار بوون.
پێکدادانی سوپای ئەفغانستان و چەکدارانی تاڵیبان لە زۆربەی ناوچەکانی ئەو وڵاتە بەردەوامە و تاڵیبان ھەوڵ دەدات تەواوی ئەفغانستان کۆنترۆڵ بکات و کشانەوەی ئەمریکاش لەو وڵاتە بووەتە ھۆی لاوازبوونی تواناکانی سوپای ئەفغانستان بەرامبەر تاڵیبان.
وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ڕایگەیاند، سەرجەم بەنداوەکان سەلامەتن و تەنانەت ئەگەر بارانێکی زۆریش ببارێت مەترسی ڕووخانیان لەسەر نییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بە پێی ھەڵسەنگاندنەکانیان لە حاڵەتی بارانبارینێکی زۆریش وەک ئەوەی لە ئەوروپا ڕوویدا، سەرجەم بەنداوە گەورە و بچوکەکانی عێراق توانای خۆڕاگرییان ھەیە و ناڕوخێن و ھیچ جۆرە مەترسییەکیان لەسەر دروست نابێت.
"دەرباز محەمەد" ڕێگەپێدراوی ھاوپەیمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بنەمای سەرەکی ھاوپەیمانی ئارامی و گەڕاندنەوەی ئومێدە بۆ پڕۆسەی سیاسی لە عێراق و ھەرێمی کوردستان.
"قوباد تاڵەبانی" سەرۆکی ھاوپەیمانی کوردستانیش ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە میکانیزمی چۆنیەتی کارکردنی ھاوپەیمانییەکە کراوە، ئەرکەکانیش بەسەر لیژنە ھاوبەشەکاندا دابەشکراوە.
وتیشی، دەیانەوێت ئارامی و سەقامگیری بگەڕێننەوە و پێکەوە بە بەھێزی لە ژێر یەک چەتردا بەرگری لە مافەکانی خەڵکی کوردستان بکەن.