بە پێی زانیارییەکان بافڵ تاڵەبانی لە سەردانەکەیدا لەگەڵ ژمارەیەک لە کەسایەتی سیاسی کاریگەری نێو ھێز و لایەنە سیاسییەکانی عێراق کۆ دەبێتەوە و چاویشی بە ژمارەیەک لە لێپرسراوانی باڵای حکومەتی عێراق دەکەوێت.
ھەر بە پێی زانیارییەکان، سەردانەکەی ھاوسەرۆکی یەکێتی چاوەڕوانی دەرەنجامی باشی لێ دەکرێت، بە تایبەتی لە چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی لە نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق بە ھەڵپەسێردراوی ماونەتەوە.
ڤاکسینەکەی ئێران کە ناوی "کۆڤیران"ە، ئەم ھەفتەیە لە چوار شاری وڵاتەکە لەسەر ھەشت ھەزار خۆبەخش تاقیدەکرێتەوە.
تاقیکردنەوەی ئەو ڤاکسینە لە کاتێکدایە، نزیکەی چوار ملیۆن و ١٨٠ ھەزار کەس لە ئێران، دۆزی یەکەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە و ٥٨٠ ھەزار کەسی تریش دۆزی دووەمی ڤاکسینیان پێدراوە.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمڕۆ لە کەمپی ئاوارەکانی شاریا ئاگر کەوتەوە و خێوەتێکی خێزانێکی ئاوارە لەناو کەمپەکە سوتا.
وتیشی، بە وتەی لێپرسراوانی کەمپەکە ئاگرەکە بەھۆی شۆرتی کارەبا بووە، ئەم روووداوە لە کاتێکدایە کە دوانیوەڕۆی رۆژی ھەینی ئاگرێکی گەورە لە کەمپی ئاوارەکانی شاریا کەوتەوە و بەھۆیەوە نزیکەی ٤٠٠ خێوەتی ئاوارەکان سوتا و زیانێکی زۆر بە دانیشتوانی کەمپەکە کەوت.
بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوانیش لیژنەیەک لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و حکومەتی ھەرێم پێکھاتووە و بڕیارە ھەر خێزانێک ٥٠٠ ھەزار دیناری عێراقی قەرەبوو بکرێتەوە.
زیاتر لە ھەفتەیەکە سوپای تورکیا رۆژانە ٤٥٠ تۆن دارو درەخت لەشاخەکانی سنووری پارێزگای دھۆک و شرناخی باکووری کوردستان دەبڕێتەوە، کە بەشێکی بە خەڵکی سنوورەکەی دەفرۆشرێتەوەو بەشەکەی دیکەی ھەناردەی کارگەکانی تورکیا دەکرێن.
چاودێرانی ئابووری ھەڵسەنگادنێکی وردیان بۆ زیانی بڕینەوەی دارەکانی ھەرێم کردووە و ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن، سوپای تورکیا ڕۆژانە ١٠٠ ھەزار دۆلار لەبڕین و فرۆشتنی داری شاخەکانی کوردستان دەست دەکەوێت.
بەھۆی لەشکرکێشی بەردەوامی سوپای تورکیا بۆ ناوچەکانی زاخۆ و ئامێدی و گوندەکانی سنات و مێرگە شیش و ماسیس و چەندین ناوچەی تر، زیانی ئابووری گەورە بە دارستان و لەوەڕگا و بەرھەمی جوتیارانی ئەو سنورە کەوتووە و بە ھەزاران داری شاخەکانیش لە رەگەوە ھەڵکێشراون کە تەمەنی ھەندێکیان نزیکەی ١٠٠ ساڵە.
کۆمپانیای فەیسبوک ڕایگەیاند، ماوەی قەدەغەکردنی ھەژماری (دۆناڵد تڕەمپ) سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا تا کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ بەردەوام دەبێت، لە دوای ئەو وادەیەش جارێکی تر ھەڵسەنگاندن بۆ بڕیارەکە دەکرێتەوە.
کۆمپانیاکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەگەر ماوەی قەدەغەکەش کۆتایی ھات و جارێکی تر سیاسەتەکانی کۆمپانیاکەی پێشێلکرد، سزای توندتر دەدرێت.
دوای ھەڵکوتانە سەر باڵەخانەی کۆنگرێس و بە تۆمەتی ھاندان بۆ توندوتیژی، ھەژمارەکانی تڕەمپ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبوک و ئینیستاگرام و سناپچات بۆ ماوەیەکی دیارینەکراو ڕاگیراون.
لەو سەردانەیدا حەکیم لەگەڵ لێپرسراوانی ئیدارەی کەرکوک کۆدەبێتەوە و ھەمان ڕۆژ چاوی بە لایەنە سیاسیەکانی شارەکەش دەکەوێت و بە جیا لەگەڵ نوێنەری پێکھاتەکانیش لە کەرکوک کۆدەبێتەوە.
لیژنەی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: خەرجی کرێکارانی بیانی بارگرانی لەسەر بودجەی عێراق دروستکردووە و لە مانگێکدا (٤٠٠) ملیۆن دۆلار تێدەپەڕێنێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لەگەڵ ئەوەی ھیچ ئامارێکی دروستیان لە بارەی ژمارەی کرێکارە بیانییەکان لە عێراق لە بەردەست نییە، بەڵام بە پێی ئامارێکی ناڕەسمی، مانگانەی ھەر کرێکارێکی بیانی لە کۆمپانیاکانی وەبەرھێنان لە نێوان (٨٠٠ بۆ ١٠٠٠) دۆلاردایە، ئەوەش ھۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێکاری لە عێراق.
لیژنەی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە ئەنجوومەنی نوێنەران ئاشکرای کرد، زۆرینەی ئەو کرێکارە بیانیانە لە ھەرێمی کوردستانەوە دێنە پارێزگاکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق.
(حەیدەر عەبادی) لە دەستپێشخەرییەکدا بە ناوی (حەشدی شەعبی نیشتیمانی)، داوای لە "کازمی" و سەرکردە باڵاکانی حەشدی شەعبی کردووە، لەسەر مێزی گفتوگۆ کۆببنەوە بۆ کۆتایھێنان بەو ئاڵۆزیەی کە ماوەیەکە لە نێوانیاندا سەریھەڵداوە، پەیامی ئەوەشی گەیاندووە "درێژەکێشانی ئەو ئاڵۆزییە کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق".
(حەیدەر عەبادی) ڕوونیکردووەتەوە، لایەنەکان بەرپرسیارن لەوەی ڕێگری بکەن کە حەشدی شەعبی بکەوێتە شەڕێکی ناوخۆییەوە.
(عەلی عەلاوی) وەزیری دارایی عێراق، ڕەتیکردووەتەوە بە مەبەستی لێپێچینەوە ئامادەی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بێت، و ڕایگەیاندووە "ئەگەر پێویستیش بکات دەست لە پۆستەکەی ھەڵدەگرێت".
(ئەحمەد ئەبوھێل) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران، ھەواڵەکەی بۆ میدیاکان پشتڕاستکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە "(عەلی عەلاوی) ئامادەی ئەو دانیشتنە نابێت کە پەیوەستە بە (بەھای دۆلار و پارەی تەرخانکراو بۆ چاودێری کۆمەڵایەتی، و زیادبوونی داھات بەھۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ نزیکەی ٧٠ دۆلار).
(ئەحمەد ئەبوھێل) ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، زۆرینەی فراکسیۆنەکان پێداگری دەکەن لەسەر لێپێچینەوە لە وەزیری دارایی عێراق.
(نێد پڕایس) وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند: سەرەڕای ھەر گۆڕانکارییەک لە حکومەتی تەلئەبیب و سەرکەوتنی ھێزە ئۆپۆزسیۆنەکان، پشتیوانی بەھێزی ئەمەریکا بۆ ئیسڕائیل بەردەوام دەبێت، وتیشی "ئیسڕائیل ھەمیشە وەکو ھاوبەشێکی ستراتیژی گرنگی ئەمەریکا دەمێنێتەوە".
(نێد پڕایس) ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەت بابەتێکە پەیوەستە بەو حیزبانەوە کە بەشدارییان تێدا کردووە، کاریگەری نییە لەسەر پەیوەندییە ئەمنییەکانی نێوان ھەردوو وڵات.
ڕۆژی سێ شەممە (یائیر لاپید) ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی ئیسڕائیل لەگەڵ حیزبە سیاسییەکان ڕێکەوتن لەسەر پێکھێنانی حکومەتی نوێی ئیسڕائیل، بەوەش کۆتاییان بە سەرۆکایەتی (بنیامین نەتانیاھو) ھێنا کە ماوەی ١٢ ساڵە لە پۆستی سەرۆک وەزیران بەردەوامە.
ئاگرێکی گەورە لە کەمپی ئاوارەکانی کۆمەڵگەی شاریا کەوتەوە و زیاتر لە ٣٥٠ خێوەتی ئاوارەکان سوتان، دانیشتوانی کەمپەکەش گلەییان لە کەمتەرخەمی لێپرسراوانی کەمپەکە ھەیە.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، نزیک سەعات دووی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە کەمپی ئاوارەکانی کۆمەڵگەی شاریای سەر بە پارێزگای دھۆک کەوتەوە و بەھۆیەوە زیاتر لە ٣٥٠ خێوەتی ئاوارەکان سوتان و تاوەکو ئێستاش ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە ئاشکرا نەکراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کەمپەکە نزیکەی ٢٠ ھەزار ئاوارەی قەزای شەنگالی تێدایە و بە وتەی دانیشتوانی کەمپەکە لەسەرەتادا کە ئاگرەکە کەوتەوەتەوە ھانایان بۆ لێپرسراوانی کەمپەکە بردووە بەڵام لێپرسراوانی کەمپەکە پێیان وتوون ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوەی کەمپەکە لەکار کەوتووە.
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکیدا بەبۆنەی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەت لە ئیسرائیل و کۆتایی بە دەسەڵاتی ١٢ ساڵەی بینامین ناتانیاھۆ وەک سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە وتی، ئێستا کاتی گۆڕینی و ھەڵویست و ئاراستەکانە لە بەرامبەر تاران.
محەمەد جەواد زەریف ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بینامین ناتانیاھۆش بە ھەمان شێوەی دۆناڵد ترامپ و مایک پۆمپیۆ و دژە ئێرانیەکان زەلیلانەی چووە ناو زبڵدانی مێژووەوە، ئەمەش چارەنووسی ھەموو ئەوانەیە کە بیریان لە زیانگەیاندن بە ئێران دەکردەوە، و ئێران بە سەربەرز ڕاوەستاوە.
رائید قادر فەقێ ڕەسول لێپرسراوی بنکەی ھاتوچۆی پیرەمەگروون بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سەر رێگای سەرەکی دوکان - سلێمانی لە نزیک گوندی "کانی خان"ی سەر بە ناحیەی سورداش، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری بارھەڵگر کە تانکیەی ئاوی ھەڵگرتبوو، بەھۆی بەرزی تانکی ئاوەکە خۆی کێشا بە ڕاگرێکی بۆری گواستەوەی ئاودا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، رووداوەکە ھیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتەوە بەڵام بەھۆی کەوتنەخوارەی راگری بۆرییە ئاوەکە بۆ ماوەی زیاتر لە سەعاتێک لە ھەردوو سایدی ھاتوچۆ رێگای سەرەکی دوکان - سلێمانی داخرا و دواتر بە ھاوکاری تیمەکانی ھاتوچۆ رێگاکە بە رووی ھاوڵاتیاندا کرایەوە.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، لە کاتی سەردانکردنی ئۆتۆمبێلێک بۆ گوندی "شەڕانشێ" لە ناحیەی باتیفا، لەلایەن سوپای تورکیا بە چەکی جۆری دۆشکە تەقەی زۆر لێکرا و ئۆتۆمبێلەکە گەڕایەوە، ھاوکات بەھۆی تەقەکانەوە ئاگرێک لە پۆش و پاوانی گوندەکە کەوتەوەوە.
وتیشی، لەبەر بوونی بنکەی سەربازی تورکیا لە نزیک گوندی شەڕانشێ، ناتوانرێت زیانەکان دەستنیشان بکرێت.
لە ماوەی رابردوودا دانیشتوانی گوندی "شەڕانشێ" بەھۆی بۆردومانی بەردەوامی سوپای تورکیا گوندەکەیان چۆڵکردووە و لە ئێستادا رێگە نادرێت ھیچ کەسێک سەردانی بکات.
عەمید ئاسۆ تەھا بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەو تۆمەتبارەی ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی سەرچنار لە سلێمانی مامی خۆی کوشت لەلایەن ھێزەکانیانەوە لە شارەزور دەستگیر کرا.