وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، بڕێکی نوێی ڤاکسینی فایزەریان بە دەستگەیشتووە کە ٤١٥ ھەزار دۆزە و لە داھاتوویەکی نزیکدا رەوانەی ھەموو پارێزگاکانی عێراقی دەکەن.
ئەوەش لە کاتێکدایە ژمارەی مردن بە کۆرۆنا لە عێراق لە بەرزبوونەوەی بەردەوامدایە و تەنھا لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا ٧٤ توشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، کە ٢٠ کەسیان لە ھەرێمی کوردستان بوون.
ئیبراھیم رەئیسی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ توشیمیتسۆ مۆتەگی وەزیری دەرەوەی ژاپۆن لە تاران، رایگەیاند، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ژاپۆن لە ھەموو بوارەکاندا، گرنگییەکی تایبەتی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران ھەیە.
رەئیسی جەختیشیکردەوە، دواخستنی ئازادکردنی پارە بلۆکەکراوەکانی ئێران لە بانکەکانی ژاپۆن، ھیچ پاساوێک ھەڵناگرێت و پێویستە حکومەتی ئەو وڵاتە بەزوترین کات لەوبارەیەوە بڕیار بدات.
بەھۆی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، نزیکەی سێ ملیار دۆلاری ئێران لە بانکەکانی ژاپۆن بلۆککراون کە بەشێکی زۆری داھاتی فرۆشتنی نەوتە.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی ڕایگەیاند، چەکدارانی گروپی تیرۆریستی داعش لە قەزای تارمیەی باکوری بەغداد ھێرشیان کردووەتە سەر لیوای ١٢ی حەشدی شەعبی و لە ئەنجامدا چوار چەکداری حەشد کوژران و زیاتر لە حەوت چەکداری تریش برینداربوون.
بە پێی ڕاگەیەندراوەکەی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، داعش سەرەتا بۆمبی چێندراوی بۆ ئۆتۆمبێلەکانی چەکدارانی حەشدی شەعبی داناوە و دواتریش بە قەناس ھێرشیان کردووەتە سەریان.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، لە زۆرینەی پارێزگاکان بە تایبەتیش لە بەغدادی پایتەخت و کەرکوک بەسڕە و میسان، بازرگانی بە چەکی بێ مۆڵەت زیادیکردووە و بەشێک لە فەرماندە باڵاکانی حەشدی شەعبی و گروپە چەکدارەکانی دەرەوەی یاساش لەو بازرگانییەوە تێوەگلاون، ئەو بازرگانییەش لە نێوان پارێزگاکانی ناوەڕاست و ھەرێمی کوردستانیش تەشەنەیکردووە.
لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش ھۆشداری داوە لە فراوانبوونی ئەو بازرگانییە و دەڵێت، بازرگانی بە چەکی بێ مۆڵەت بووەتە گەورەترین مەترسی لەسەر ئاسایشی عێراق، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، دەیان گروپی مافیایی بە شێوەی ڕێکخراوەیی دروستبوون.
بەرپرسێکی باڵای بزوتنەوەی تاڵیبان بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، دەستیان بە ھەوڵەکانیان کردووە بۆ داڕشتنی نەخشەڕێگەی حکومەتی داھاتووی ئەفغانستان و لە ئێستاشدا پسپۆڕە یاسایی و سیاسیی و ئایینییەکانی بزوتنەوەکە لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی لە چەند ھەفتەی داھاتوودا ئەو فەرمانڕەواییە دروست بکەن کە ئامانجیانە.
بەرپرسەکەی تاڵیبان ئاماژەی بەوەشکردووە، فەرمانڕەوایی وەک ئەو دیموکراسییەتە نییە کە وڵاتانی ڕۆژئاوا باسی دەکەن، بەڵام مافەکانی ھەمووان دەپارێزن.
عەبدولغەنی برادەر سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی تاڵیبان گەیشتە شاری کابوڵ و ئامانجی سەردانەکەشی بۆ گفتوگۆکردنە لە بارەی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی ئەفغانستان.
پەروین فاتیح بەڕێوەبەری یەکەی سەرپەرشتیاری لە پەروەردەی کەرکوکیش دەڵێت ئامادەکاری تەواو کراوە بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان و ٤٥ ناوەندی تاقیکردنەوەی تایبەت بە خوێندنی کوردی کراونەتەوە.
(لیندسی گراھام) گەورە سیناتۆری کۆمارییەکان لە کۆنگرێسی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێویستە ئەمریکا سەرجەم ھاوڵاتیان و سەربازانی ئەمریکا لە ئەفغانستان ڕزگار بکەن بەو ئەفغانیانەشەوە کە ھاوکاری سوپای ئەمریکایان کردووە.
بە پێچەوانەوە بە پێی دەستوری ئەمریکا، پێویستە (جۆو بایدن) لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە و باجی ئەو ھەڵە گەورەیە بدات کە لە ئەفغانستان کردی و وڵاتێکی خستە ژێر دەسەڵاتی بزوتنەوەی تاڵیبانەوە.
بە پێی دواین ڕاپرسیش، لە دوای بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان، ئاستی پشتیوانی جەماوەری جۆو بایدن دابەزیووە.
"محەمەد خەفاجی" وەزیری کشتووکاڵی عێراق ڕایگەیاند، لە ماوەی ڕابردوودا بە مەبەستی پاراستنی بەرھەمی ناوخۆیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا ھەناردەی تەماتە و خەیار ڕابگیرێت، لە ئێستاشدا بەھۆی ئەو بڕیارەوە نرخی ئەو خۆراکانە بەرزبووەتەوە، لەبەر ئەوە پێویستە لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری پێویست لەو بارەیەوە بدات.
وتیشی، بۆ ڕێگرتن لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی تەماتە و خەیار لە عێراق، دەبێت دەرگای ھاوردەکردن بە ڕووی ئەو بەرھەمانەدا بکرێتەوە.
"بڕیار ڕەشید" کاندیدی لیستی ھاوپەیمانی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، ھەموو کۆمەڵگەیەک گەنجی زۆری تێدابێت، داھێنان و بەرھەمیشی زۆر دەبێت، بەڵام لە ئێستادا کۆچکردنی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات، وایکردووە بەرھەمھێنان کەمبێت و بەکاربەر زۆرتربێت، لەبەر ئەوە گرنگە ئەو جۆرە دەرفەتانە بۆ گەنجان بڕەخسێنرێت. وتیشی، ئەو پڕۆژانەی ھەیانە دەرفەتی یەکسان بە بێ جیاوازی بۆ گەنجان دەڕەخسێنێت.
"ڕزگار حاجی حەمە" لێپرسراوی مەکتەبی بیر و ھوشیاری یەکێتی لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، لەو دیبەیتەدا گرنگی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ھەڵبژاردن شیدەکرێتەوە، چونکە لە ئێستادا بەسیستمێکی نوێ ھەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت.
سەبارەت بە دواخستنی ھەڵبژاردنیش ڕایگەیاند، کۆمسیۆن ھەموو ئامادەکارییەکی بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردن کردووە، دواخستنیشی ئەگەرێکی لاوازە.
وتیشی، لیستی ھاوپەیمانی کوردستانیش گرنگی تایبەت بە گەنجان دەدات بۆ داھێنان و جێبەجێکردنی پڕۆژەکانیان.
وتیشی، پێویستە حکومەتی ھەرێم چارەسەرێکی گونجاو بدۆزێتەوە و یارمەتی نانەواخانەکان بدات، لە دابینکردنی پێداویستییەکان و کەمکردنەوەی باج.
"ناسک سدیق" بەڕێوەبەری ئامادەیی ژیانەوە لە کەرکوک لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، ھەموو پێداویستییەکان بۆ بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی ئامادەیی بە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی تەندروستی دەستپێکردووە.
وتیشی، ھەفتانە دوو تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت و ڕۆژی ١١ی ئەیلولی ٢٠٢١ تاقیکردنەوەکان کۆتاییان دێت.
سوپای تورکیا گوندی "کۆر حەسەن"ی لە ڕۆژئاوای گرێ سپیش بۆردوومانکردووە، تا ئێستاش زیانەکانی ئەو بۆردومانانە ئاشکرا نەکراون.
وتیشی، ئەو کۆچبەرانە پێکھاتوون لە ٨ ژن و ٤ منداڵ و ٢٥ پیاو، لە ئێستادا ڕەوشی تەندروستیان جێگیرە و گواستراونەتەوە بۆ دوورگەی کۆس لە یۆنان.
"ئارام محەمەد" وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە پێی ھەڵسەنگاندنەکانی وەزارەتی تەندروستی، ڕەوشی خوێندنی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو باشتر دەبێت و دەتوانرێت لەناو ھۆڵەکانی خوێندن وانەکان بخوێنرێت.
وتیشی، بۆ ئەمساڵ پلانیان ھەیە زۆرترین دەرچووی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی بە ھەموو بەشەکانەوە لە زانکۆکان وەربگیرێن.