هەواڵەکانهەواڵەکان

باسی لەوەش کردووە، دەکرێت ئەم ئامادەییەی بەریتانیا رووبەڕووی رەخنە ببێتەوە بەڵام بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتییەکی ھەمیشەیی پێویستە لەگەڵ دوژمنیشدا رێکبکەویت.
واڵاس لەبارەی بزوتنەوەکەوە دەڵێت، تاڵیبان ھەوڵی بەدەستھێنانی متمانەی نێودەوڵەتی دەدات، بۆیە پێویستە لەسەری دەستبەرداری توندڕەوی ببێت، چونکە دروستکردنی دەوڵەت بە تیرۆر نابێت و پێویستی بە پشتیوانییە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
. ئاماژەی بەوەش کردووە، پێشنیار دەکەن دوو پاڵاوتگەی ھاوچەرخ لەلایەن وەبەرھێنەرانەوە بەشێوەی پشک و لە ڕێگە کۆمپانیایەکی پشکدارەوە دروستبکرێت تاکو بتوانرێت پێداویستی ھەرێم بۆ سوتەمەنی بە کوالێتی بەرز دابینبکرێت

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شەماڵ دێوالی بەرپرسی راگەیاندنی  پۆلیسی سۆران بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، دووکەس بە پارەی سەختەوە دەستگیر کراون و کە دراوی بیست و پێنج ھەزاریان ساختە کردووە و خستویابەتە بازاڕەوە. 

لەبارەی دەستگیرکراوەکانیشەوە وتی، سەرەتا توانراوە تۆمەتباری سەرەکی بدۆزرێتەوە و دەستگیر بکرێت کە بەرەگەز ئێرانیە و لە ماڵەکەیدا دەستگیراوە بەسەر چوارملیۆن و نۆسەدھەزاردیناری ساختە، لە لێکۆڵینەوەکانیشدا دانی نا بەوەی کە کەسێکی تریشی لەگەڵ بوە و توانرا تۆمەتباری دوەمیش دەست گیربکرێت کە ئەویش بە رەگەز ئێرانیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 بەھۆی بەرزوونەوەی پلەکانی گەرما، پارێزگاکانی" نەجەف، واست، زیقار و بابل و ئەنبار"، رۆژی پێنج شەممە ١٥ی ئەم مانگەیان لە سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەت کرد بە پشوو. پلەکانی گەرما لە ھەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بەشێوەیەکی بەرچاوو بەرزبۆتەوە، لە ھەندێک ناوچە پلەکانی گەرما ٥٠ پلەی سیلیزیان تێپەڕاندووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبا ، لە ماوەی دوو ساڵی یەکەمی کابینەی نۆیەمدا ٦١٥ مێگاوات کارەبا زیاد کراوە و لە دوای ١٥ی تەموزەوە بەرەوە پێدانی ١٦ سەعات کارەبا لە رۆژێکدا ھەنگاو دەنرێت ، ھەر بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کارەبا ، لە ئێستادا رێژەی %٨٤ ی کارەبای ھەرێم لە لایەن کەرتی تایبەتەوە بەرھەم دەھێنرێت، و جگە لەوەش دابەشکردنی کارەباش بەرەو کەرتی تایبەت دەڕوات و چاوەڕوان دەکرێت لەم مانگەدا بڕیاری کۆتایی لەسەر بدرێت . 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، لەمەودوا بازاڕ ئازادتر دەبێت و کێبڕکێی تەندروست بۆ جموجۆڵی بازرگانی دەستەبەر دەکەین و دەستوەردان بنەبڕ دەکەین.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ بازرگانانی سلێمانی  کۆبووەوە و رایگەیاند حکومەت کارئاسانی دەکات بۆ ئەوەی کەرتی تایبەت بەھێزتر بێت و ھاوکاربێت لەگەڵ کەرتی گشتی لە ڕەخساندنی ھەلی کار و بووژاندنەوەی ژێرخانی ئابوری.

وتیشی: چیتر ھیچ کەس و لایەنێک بۆی نییە دەستوەردان بکات لە کاروباری بازرگانی و بازار قۆرخ بکات، ئاماژەی بەوەشدا ‌ ئەرکی دەزگا ئەمنییەکان دابینکردنی ئارامی و پاراستنی ژیانی ھاوڵاتیانە و دەبێت خۆیان لە سیاسەت و ھەر بابەتێکی تر بە دوور بگرن.

قوباد تاڵەبانی باسی لەوەش کرد دەبێت فەرمانگەکانی حکومەت کارئاسانی بکەن لەپێناو ڕاییکردنی کاروباری بازرگانان، ئەوانیش وەک حکومەت بازاڕ ئازادتر دەکەن و کێبڕکێیەکی تەندروست بۆ جموجۆڵی بازرگانی و بازرگانان دەستەبەر دەکەن .

جەختیشیکردەوە لەوەی دەسەڵاتەکان شۆڕدەکرێتەوە بۆ پارێزگا و بەڕێوبەرایەتییەکان بۆ ئەوەی رۆتین کەمبکرێتەوە و باشتر خزمەتی ھاوڵاتیان بکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 ئاماژەی بەوەش کرد، جۆری پشکنین بەم جۆرە ئامادە کراوە و رێکارەکانی چارەسەریش وەک جۆری پێشووە و ھەمان رێگا بەکاردەھێنرێت.
بریکاری وەزارەتی تەندروستی باسی لەوەش کرد، دەلتا لە ژماەیەکی زۆری وڵاتان بڵاوبووەتەوە و بۆیە ھەرێمی کوردستانیش لەبەردەم ئەم شەپۆلەدا دەبێت و بەمنزیکانە تۆمارکردنەکەی یەکلادەکرێتەوە. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، لە ئەنجامی دانوستانی ئەتۆمی و بەکردار، بینیمان کە دەتوانین فرۆشتنی نەوت و  بەرھەمەکانی لە یەک ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بۆ  ٢ ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار بەرمیل بەرزبکەینەوە و بە داھاتەکەی لە بوارە جیاجیاکاندا سەرمایەگوزاری بکەین.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەرچی لەناوخۆ و دەرەوەی وڵات بانگەشەی ئەوە دەکرا، پیشەسازی ئەتۆمی فرۆشراوە، بەڵام بە بەھێزی مایەوە و رێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران لە چەند مانگی رابردوودا سەلماندی کە دەتوانێت لە ماوەیەکی کورتدا یۆرانیۆمی بەڕیژەی لەسەدا ٢٠ و لەسەدا ٦٠ بەرھەمبھێنێت.
رۆحانی راشیگەیاند، ھەرکات پێویست بکات، دەتوانن یۆرانیۆمی بەڕێژەی لەسەدا ٩٠ بەرھەم بھێنن و لەچوارچێوەی چالاکییە ئاشتی ئامێزەکان، ھەر کارێک بیانەوێ، دەتوانن ئەنجامی بدەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی، ھەر یەک لە مامۆستا ئەژی ئەمین وەک سەرۆکی دەزگای زانیاری و وەھاب ھەڵەبجەیی وەک بەڕێوەبەری دژە تێرۆر، بە فەرمی بە لێپرسراوانی ئاسایشی ناساند، باسی لەوەشکرد ئەو بەرپرسیاریەتییە نوێیەی وەریانگرتووە ئەرکە لەسەر شانیان و جێگەی ھیوا و متمانەشن بۆ جێبەجێکردنی. 


قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە، ئەرکی ئاسایشە ڕێگربن لە ڕوودانی تاوان و ھەماھەنگیکردن لە نێوان دەزگا ئەمنییەکانی تر لەگەڵ پاراستنی تایبەتمەندی کار و ئەرکی ھەر یەک لەو دەزگایانە. 


جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا جەختیکردەوە نابێت دەزگا ئەمنییەکان دەستوەردان لە کاروباری سیاسی بکەن و ئەرکی ئەوان پاراستنی ئۆقرەیی و سەروماڵی ھاوڵاتیان و دەستەبەرکردنی ئارامییە.


قوباد تاڵەبانی بەشدارانی کۆبوونەوەکەی دڵنیاکردەوە لەوەی ھاوکاریان دەبێت لە ڕاپەڕاندی کارەکانیان و چاوەڕێی کاری باشتریان لێدەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، دانا عەبدولکەریم وەزیری ئاوەدانکردنەوە گەیشتووەتە ئەڵمانیا و بە مەبەستی گفتوگۆکردن لە بارەی دیزاینی پڕۆژەی ھێڵی شەمەندەفەر لە ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەڵمانی کۆدەبێتەوە.


پێشتر وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن ڕایگەیاند بوو، بە نیازن کە پڕۆژەی ھێڵی ئاسن بخانە بواری جێبەجێکردنەوە و لەو ڕووەوە ھەنگاوی گرنگیان ناوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"نەوزاد کامیل" بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی ھەرێم بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، قۆناغی یەکەمی چەکی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢١ گەیشتووەتە ھەرێم، ڕۆژی پێنج شەممە چەکەکان دەدرێت بە سایلۆکان، لەبەر ئەوەی پێویستی بە ھەندێک ڕێکاری کارگێڕی ھەیە، دوای پشووەکانی جەژنی قوربان دەست بە دابەشکردنی چەکەکان دەکرێت.


وتیشی، بڕی ٢ ملیار و ٥٠٠ ھەزار دینار بۆ پارێزگای سلێمانی و ملیارێک و ٥٠٠ ملیۆن دیناریش بۆ ھەولێر و یەک ملیار دیناریش بۆ پارێزگای دھۆک دیاریکراوە، ئەو بڕە پارەیە بۆ قۆناغی یەکەمە و ئەو جوتیارانەی زووتر گەنمیان ڕادەستی سایلۆکان کردووە، زووتر پاری گەنمەکانیان وەردەگرن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(زامیر کابولۆڤ) نێردەی تایبەتی سەرۆکی ڕووسیا بۆ کاروباری ئەفغانستان ڕایگەیاند، دامەزراندنەوەی میرنشینێکی ئیسلامی لە ئەفغانستان، لای ڕووسیا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش قبوڵکراو نییە، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەوەی ئێستا لەو وڵاتە دەگوزەرێت، دەرەنجامی بەکارھێنانی ڕێگەی ھێز بوو بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ئەفغانستان لەلایەن ئەمریکاوە.


وتیشی، سوپای ئەفغانستان لە باکوری ئەو وڵاتە شەڕی تیرۆریستانی داعشی نەکردووە، لە ئێستاشدا چەکدارانی تاڵیبان دەتوانن ڕێگری بکەن لە بەھێزبوونی داعش و پەلامارە تیرۆریستییەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"نادر ڕۆستی" وتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری ھەرێم بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، بۆ جەژنی قوربان چاوەڕوان دەکەن ڕێژەی ھاتنی گەشتیار بە بەراورد بە جەژنەکانی ڕابردوو بەرزتر ببێتەوە و بگاتەوە ئاستی جەژنەکانی ساڵی ٢٠١٩ کە زیاتر لە ٢٠٠ ھەزار گەشتیار سەردانی ھەرێمیان کردبوو، چونکە لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆر گەشتیار لە ھەرێم ھەیە و ڕۆژانە ١٠ بۆ ١٥ ھەزار گەشتیار دێنە ھەرێم و ھاتنی گەشتیاریش تا ڕۆژانی جەژن بەردەوام دەبێت.


وتیشی، پێویستە شوێنە گەشتیارییەکان پابەندی ڕێکارەکانی تەندروستی بن، دەستەی گەشتوگوزاریش چاودێری چۆنیەتی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان دەکات لە شوێنە گەشتیارییەکان و بۆ ئەو مەبەستەش چەند لیژنەیەک لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرایەتییەکانی گەشتوگوزار پێکدەھێنرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، پەسەندکردنی بودجەی پڕۆژەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی بە ھەموو قەزا و ناحیەکانیەوە دەخرێتە دەنگدانەوە کە بە بڕەکەی ٦٥ ملیار و ٦٨ ملیۆن دینارە.


ھەروەھا بودجەی پڕۆژەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و ئیدارەی ڕاپەڕین دەنگی لەسەر دەدرێت. لە تەوەرێکی تریشدا گفتوگۆ لە بارەی دەوامی فەرمانبەران و لێبڕینی مووچە دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، تیرۆریستانی داعش پەلاماری خاڵێکی پشکنینی فەوجی دووی لیوای ١٨ی پۆلیسی فیدراڵییان لە نزیک ناحیەی ڕەشاد داوە و لە ئاکامدا پۆلیسێک کوژراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ھەرێم ڕەفعەت" ئەندامی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان لە بارەی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دادگاییەکەی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، ھەموو بەڵگە و دۆکۆمێنتەکان بۆ ڕەتکردنەوەی ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ڕۆژنامەنووس و چالاکوانانی بادینان دەخەنەڕوو.


ماوەی دوو ڕۆژە دادگاییکردنی ٩ دەستگیرکراوی تری بادینان لە ھەولێر دەستیپێکردووە و دوێنێش بەھۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست بۆ تۆمەتەکان دادگاییکردنی چوار لە دەستگیرکراوان دواخرا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...869870871872873...985