هەواڵەکانهەواڵەکان

لیوا روکن بەختیار محەممەد، راوێژکاری سەربازی و ئەندامی بۆردی باڵای چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دروستکردنی ھێزی ھاوبەش لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عیراق قۆناغی باشی بڕیووەو ئێمە پێشنیارەکانی خۆمان لەبارەی شوێنی مەشق، مووچە و جل و بەرگ و چۆنێتی بەڕێوەبردنی ھێزەکە گەیاندووەتە حکومەتی عیراق و بڕیابوو لە ١ی ٧ی ٢٠٢١ وەڵاممان بدرێتەوە و دروستکردنی ھێزەکە بچێتە بواری جێبەجێکردن بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵامیان نەبووە.


باسی لەوەشکرد، ھیچ ھێزێک لەناو پێشمەرگەوە دیاری نەکراوە بۆ ئەوەی بچێتە ناو ئەو ھێزە ھاوبەشە، چونکە ئێمە چاوەڕوانی وەڵامی حکومەتی فیدراڵ و فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عیراق دەکەین.


لەبارەی ھاوکاری ھێزەکانی ھاوپەیمانان بۆ دروستکردنی ئەو ھێزە ھاوبەشە، لیوا روکن بەختیار محەممەد وتی، بە رێژەیەکی زۆر باش ھێزەکانی ھاوپەیمانان پشتیوان و ھاوکارمانن بۆ یەکگرتنی ئەو ھێزانە و بەردەوامیش پەیوەندییان ھەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رامیار عەبدولرەحمان، جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆکاروباری ھونەری ڕایگەیاند، لەسەر بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان بڕی ١٢ ملیارو ٥٤٦ ملێون دینار وەک پشکی گەرمیان دەست نیشانکراوە، بەو بڕەپارەیەش ١٥ پرۆژەی خزمەتگوزاری دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەولەویەتیش بۆ  سێکتەرەکانی کارەبا و رێگاو بانە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 

بەپێی زانیارییەکان، ساڵح حەسەن سوڵتان سەرۆکی دادگای کەرکوک داوایەکی ئاراستەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق کردووە تاوەکو ماوەی کارەکەی بۆ شەش ساڵ درێژ بکرێتەوە، بەڵام ئەنجومەنی دادوەری  داواکەی رەتکردۆتەوەو بڕیاری خانەنشینی بۆ دەرکردوە و بڕیارەکەش گەیشتووەتە دادگای کەرکوک، بەڵام ھێشتا جێگرەوەی بۆ دانەنراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکھێنانی حکومەت، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ میشال عەون سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی، کە تەنھا ٢٠ خولەکی خایاند، کشانەوەی خۆی لە پێکھێنانی حکومەت ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، لە بارەی پێکھێنانی حکومەتەوە لەگەڵ سەرۆک کۆمار ڕێکنەکەوتووە، چونکە سەرۆک کۆمار پێداگری لەسەر خواستەکانی دەکات و داوای کۆمەڵێک گۆڕانکاری دەکات، کە ئەو لێیان تێناگات.


سەعد حەریری زیاتر لە نۆ مانگە بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێ لە لوبنان ڕاسپێدراوە و دوای ڕاگەیاندنی کشانەوەشی لە پێکھێنانی حکومەت، بەھای لیرەی لوبنانی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی، بۆ ٢١ ھەزار و ٥٠٠ لیرە دابەزی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوو لە ھەرێمی کوردستان ١٣٠٧ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و حەوت تووشبووی تری کۆرۆنا گیانیان لە دەستدا و ٨٢٨ تووشبووی تری ڤایرۆسەکەش چاکبوونەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕێکخراوی مافی مرۆڤ لە ڕۆژئاڤای کوردستان ڕایگەیاند، لە عەفرین لە ڕۆژئاڤای کوردستان گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە گەڕەکی عەفرینی نوێ دۆزراوەتەوە، کە ٣٥ ڕووفاتی تێدابووە و لەناو گوێنیدا بوون.


ڕێکخراوەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، تا ئێستا بە ڕەسمی ناسنامەی ئەو کەسانە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام ئەگەری ھەیە ڕووفاتی ئەو کەسانە بێت لە کاتی داگیرکردنی عەفریندا بێسەروشوێن بوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تیمەکانی فریاکەوتن و ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویانکردەوە ڕایگەیاندووە، ھێرشی یەکەم کراوەتە سەر گوندی ئیبلین لە باشوری ئیدلب و بەھۆیەوە ژنێک و کچێکی و منداڵێک کوژراون و چوار کەسی تر بریندار بوون،  ھێرشی دووەمیش کراوەتە سەر گوندێکی ناوچەی فوعە و بەھۆیەوە شەش کەس کوژراون.


لەگەڵ ئەوەی لە ئاداری ٢٠٢٠ەوە لە پارێزگای ئیدلب ئاگربەست ڕاگەیەندراوە، بەڵام ناوبەناو پێکدادان لە نێوان ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن و حکومەتی سوریادا سەرھەڵدەدات و ٤ ملیۆن دانیشتووی ناوچەکەش لە ڕەوشێکی سەختدا ژیان دەگوزەرێنن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نادر نادری ئەندامی وەفدی دانوستانکاری حکومەتی ئەفغانستان لەگەڵ تاڵیبان ڕایگەیاند، بەرپرسانی بزوتنەوەکە وتوویانە ئەگەر حکومەت حەوت ھەزار دەستگیرکراویان ئازاد بکات بۆ ماوەی سێ مانگ تەواوی ھێرشەکانیان ڕادەگرن و ئەوەش بە لای حکومەتی ئەفغانستانەوە مەرج و داواکاریەکی گەورەیە.


ئەندامێکی وەفدی تاڵیبانیش ئاماژەی بەوە کردووە بەرامبەر ئازادکردنی حەوت ھەزار دەستگیرکراویان تەنھا بەشێکی ھێرشەکانیان ڕادەگرن نەک ھەمووی.


حکومەتی ئەفغانستانیش بێئومێدە لە داواکارییەکەی بزوتنەوەی تاڵیبان، چونکە پێشتر پێنج ھەزار گیراوی بزوتنەوەکەیان ئازاد کرد و ھیچ ئاشتییەکیش لە نێوان ھەردوولادا نەھاتە ئاراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری دەرەوەی لیتوانیا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە بەغداد ڕایگەیاند، ٨٠٠ کۆچبەری عێراقی کە بە شێوەیەکی نایاسایی لە بیلاروسەوە گەیشتوونەتە لیتوانیا، ئێستا لە دارستانەکاندا بە شێوەیەکی نایاسایی نیشتەجێبوون. ڕاشیگەیاند، بیلاروس پرسی کۆچبەران وەک کارتی فشار بەرامبەر ئەوروپا بەکاردەھێنێت.


لە دوای تێکچوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەوروپا، حکومەتی بیلاروس ڕێوشوێنەکانی بەرامبەر کۆچبەران کەمکردووەتەوە و کارئاسانی دەکات بۆ گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا، ئەوەش قەیرانێکی نوێی لە نێوان ئەوروپا و بیلاروس دروستکردووە و سەدان کۆچبەر لە بیلاروسەوە بەرەو لیتوانیا ڕۆشتوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

جەواد مووسەوی بڕیاردەری لیژنەی تەندروستی و ژینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند، ھۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی ئامارەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا، دەگەڕێتەوە بۆ خێرایی بڵاوبوونەوەی جۆرە گۆڕاوەکەی کۆرۆنا، کە چوار ھێندەی جۆرە کۆنەکەیە.


وتیشی، بۆ ئەوەی کەرتی تەندروستی عێراق لە داڕمان بپارێزن، پێویستە بە خێرایی قەدەغەی ھاتوچۆی سەرتاسەری لە عێراق ڕابگەیەندرێت و ڕێکاری بە پەلە بگیرێتەبەر.


بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، تا ئێستا زیاتر لە یەک ملیۆن و ٤٦٦ ھەزار و ٥٠٠ کەس لە سەرتاسەری عێراق تووشی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە ١٧ ھەزار و ٧٠٠ کەسیان گیانیان لە دەستداوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە مەبەستی ھەنگاونان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵۆزییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو کۆبووەوە، لەو چوارچێوەیەشدا چەند بڕیارێکی گرنگ دران.


لە کۆبوونەوەکەدا مەکتەبی سیاسی یەکێتی جەختی لەوەکردەوە، یەکڕیزی یەکێتی و پابەند بوون بەرامبەر بە کەسوکاری شەھیدان و جەماوەرەکەی و خەڵکی کوردستان بە گشتی لە ئەولەویەتی خەباتە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی زانیارییەکان لە کۆی ١٥٠ ئەندام ١٣٩ ئەندامی پەرلەمانی بەلژیکا دەنگیان بە پڕۆژەی بە جینۆساید ناساندنی تاوانەکانی داعش دژ بە ئێزدییەکان داوە و ھەموو فراکسیۆنەکانیش پشتیوانییان لە پڕۆژەکە کردووە.


بە پێی بڕیارەکەی پەرلەمانی بەلژیکا، ھەموو کۆمەڵە بەلژیکییەکان دەبێت دانبەوەدا بنێن ئەوەی داعش بەرامبەر ئێزدییەکان ئەنجامی داوە جینۆسایدە، ھەروەھا نابێت تاوانبارانی تاوانەکەش لە عێراق و سوریا بە بێ سزا ڕزگاریان ببێت.


ھەروەھا پەرلەمانی بەلژیکاش داوا لە حکومەتی وڵاتەکەی دەکات، ھاوکاری پێشکەش بە ئێزیدییەکان بکات بە مەبەستی گەڕانەوەیان بۆ شوێنەکانی خۆیان.


ئەو بڕیارەی پەرلەمانی بەلژیکا لە کاتێکدایە، لە مانگی ئابی ٢٠١٤ تیرۆریستانی داعش قەزای شەنگالیان داگیر کرد و بە ھەزاران ژن و منداڵی ئێزدییان ڕفاند و ژمارەیەکی زۆریش بێ سەروشوێن بوون، تا ئێستاش زیاتر لە ٧٠ گۆڕی بە کۆمەڵی ئێزدییەکان دۆزراونەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
رۆژی ١٤ی تەمووزی ساڵی ١٩٥٨، بە سەرکردایەتی عەبدولکەریم قاسم کودەتایەکی سەربازی لە عێراق ئەنجامدرا، کە دواتر وەک شۆڕشی ١٤ی تەمووز ناسرا، لەورووداوەدا کۆتایی بە فەرمانڕەوایی" مەلیک فەیسەڵی دووەم" و بنەماڵەی ھاشمی لە عێراق ھێنرا و عەبدولکەریم قاسم بووە سەرۆک وەزیرانی عێراق، قاسم تاکو ٨ی شوباتی ١٩٦٣ لە دەسەڵات مایەوە، کە دواتر لەلایەن بەعسیەکانەوە کودەتای بەسەردا کرا و دوای درووخستنەوەی لە پۆستەکەی، کوژرا.
بەھۆی رووداوەکانی ١٤ی تەمووز، سەرجەم ئەندامانی بنەماڵەی فەرمانڕەوای عێراق و مەلیک فەیسەڵی دووەم و نوری سەعید سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی عێراق کوژران، بەشێوەیەکی گشتیش زیاتر لە ١٠٠ کەس کوژران.
 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
ساڵح محەمەد عێراقی کەسایەتی نزیک لە موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکرد، دوای دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری تەندروستیی زیقار، پێویستە دەستبەجێ پارێزگاری ئەو شارە، لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە و شکۆ و ئاسایش و سەقامگیری بۆ پارێزگاکە بگەڕێندرێتەوە . 
ھاوکات بە بریاری پارێزگاری زیقار، لە ئەمڕۆوە سەردانیکردنی نەخۆش لە سەرجەم نەخۆشخانەکانی ئەو پارێزگایە رادەگیرێت و تەنھا رێگە بە یەک کەس دەدرێت، کە وەک چاودێر لەلای نەخۆشەکە بمێنێتەوە.
بەپێی دواین ئاماری کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراق، بەھۆی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی "ئیمام حوسێنی فێرکاری" لە پارێزگای زیقار، ٩٤ کەس گیانیان لە دەستداوە، کە ھێشتا تەرمی ٣٢ کەسیان نەناسراوەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی ھەفتانەیدا رایگەیاند، گفتوگۆکان بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانیان  لەگەڵ ئێران بەشێوەیەکی ناراستەوخۆ دەستیپێکردووە و دەشڵێت، ئەو بابەتە  ھیچ پەیوەندییەکی بە دانوستانەکانی ڤیەننا بۆ زیندوکردنەوەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی نییە و ئەوە پرسێکی تەواو جیاوازە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەوەش کردەوە، لەگەڵ ھاوپەیمانەکانیان لە ھەوڵی بەردەوام دان بۆ ئازادکردنی زیندانییەکانیان لە ئێران و بابەتەکە زۆر لەوە گەورەترە کە تاران ئەو پرسە وەک خاڵێکی فشار بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی بەکاربھێنێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...868869870871872...985